پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,960
وێنە 104,277
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,729
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
زانایەکی بابانزادەی لە بیرکراو: ئەحمەد نەعیم 1872- 1934
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

زانایەکی بابانزادەی لە بیرکراو: ئەحمەد نەعیم 1872- 1934

زانایەکی بابانزادەی لە بیرکراو: ئەحمەد نەعیم 1872- 1934
"گەلی کورد ڕۆڵەکانی لە نێو گەلانی ئێرانی، تورک، عەرەب و ئەرمەن بزرکردوە‌، بەتایبەتی ئەوانەی وەک شاعیر، مۆسیقازان و سەرکردەی بەناوبانگ مێژووی گەلانیان ‌ڕازاندوەتەوە"‌.
زانای بەناوبانگی ئەرمەنی ئەکادێمیک ئۆربیللی.

دکتۆر جەبار قادر

ئەحمەد نەعیم بابانزادە کوڕی مستەفا زیهنی پاشای بابانە، ساڵی 1872 لە بەغدا هاتۆتە دونیاوە. مستەفا زیهنی بە خۆی لە سلێمانی لە ساڵی 1838 لە بنەماڵەی میرانی بابان لە دایکبووە. لە دوای لە نێوچوونی میرنشینی بابان، ئەندامانی بنەماڵەکە پەرتەوازە دەبن، هەندێکیان بۆ دورگەی کریت دوور دەخرێنەوە، هەندێکی تریان تێکەڵ بە دام و دەزگاکانی دەوڵەتی عوسمانی دەکرێن. مستەفا زیهنیش بۆ خوێندن ڕووی لە بەغدا کرد. هەر لەوێش لە دەزگا میرییەکانی دەوڵەتی عوسمانیدا دەستی بەکارکردن کرد. لە سەردەمی والێتی مەدحەت پاشای ڕیفۆرمخوازدا لە بەغدا، مستەفا زیهنی مۆرهەڵگر "مهردار" بووە. مۆرهەڵگر هاوتای سکرتێر و بەرێوەبەری نووسینگەی ئێستایە، لە دەوڵەتی عوسمانیدا جێی متمانەی کاربەدەستان بووە و زۆر جار لە جێگەی ئەوان نووسراوە فەرمییەکانی مۆر ئەکرد. موستەفا زیهنی پاشا لە دەوڵەتی عوسمانی دەستی بە زۆر پلە و پایەی باڵا گەیشتووە. بە پێی سەرچاوەکان لە چەندین ویلایەتی عوسمانی والی بووە وەک ویلاتەکانی سالۆنیک، بورسە، حیجاز، ئەدەنە و حەڵەب...هتد. بۆ چەند ساڵێکیش سکرتێری سەرۆک وەزیران (سەدری ئەعزەم) بووە. هەروەها پۆستی وەزارەتەکانی ئەوقاف، بازرگانی و کشتوکاڵ و دارایی وەرگرتوە. بۆ ماوەیەکی کورتیش لە ساڵی 1909 وەک سەعید پاشای خەندان سەرۆکی شورای دەوڵەت بووە. ئەندامی ئەنجومەنی پیاوماقوڵانی عوسمانی (مەجلیسی ئەعیان) بووە. لە دوای شۆڕشی ئیتیحادییەکان لە ساڵی 1908 یەکێ لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی هاریکاری و پێشکەوتنی کورد بووە (کورد تەعاون و تەرەقی جەمعیەتی). لە ساڵی 1911 لە ئەستەموڵ کۆچی دوایی کردووە. کۆشکەکەی مستەفا زیهنی پاشا لە ئەستەموڵ ناوبانگی دەرکردبوو و مزگەوت و قوتابخانەی بە ناوەوە هەبوو. مستەفا زیهنی پاشا پیاوێکی دیندار بووە و چەند کتێبێکی لە بواری ئاینییەکاندا نووسیوە. سەرچاوەکان باس لە کتێبەکانی " بیانی حەقیقەت، علم واسلام، مقیاس الاخلاق، قوای معنویە و اسلامدە خلافت" دەکەن کە مستەفا زیهنی پاشا بڵاوی کردونەتەوە. کتێبی بەیانی حەقیقەت لە ساڵی 1327 ڕۆمی (1911) بڵاو بووەتەوە. مستەفا زیهنی پاشا چوار کوڕی هەبووە. کوڕەکانی هەموویان پلە و پایەی بەرزیان لە دەزگاکانی دەوڵەتدا بەدەستهێناوە. ئیسماعیل حەقی بابان سیاسەتمەدار و ڕۆژنامەوان و لە ساڵی 1911 وەزیری خوێندن بووە، حوسێن شوکری لە زانکۆی ئەستەموڵ مامۆستای زانکۆ و ڕاگری کۆلێجی ئابوری بووه، بۆ ماوەیەکیش سەرنوسەری ڕۆژنامەی تەرجومان بووە. تەنها حیکمەت بە فەرمی لە سەردەمی کۆماریدا پاشناوی بابانی هەڵگرتبوو. حیکمەت باوکی جیهاد بابانە کە ڕۆژنامەنووس و پەڕلەمانتەری پارتی گەلی کۆماری و وەزیر بووە لە چەند کابینەیەکی شەستەکان و هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو لە تورکیا‌. جیهاد بابان ڕۆژنامەوانێکی دیاری تورکیا و دامەزرێنەری سەندیکای ڕۆژنامەوانانی تورکیا بوو. لە کاتی خۆیدا بەر لەوەی ببێتە سەرنووسەری ڕۆژنامەی ئوڵوس و خاوەن ڕۆژنامەی تەسویر، لە چەندین ڕۆژنامەی تردا کاری کردووەو چەند کتێبێکی بڵاوکردۆتەوە. جیهاد بابان مامی ئایشە خانی هاوسەر‌ی نووسەری گەورەی تورکیای بەڕەچەڵەک کورد یەشار کەماله. جیهاد بابان‌ لە ساڵی 1984کۆچی دوایی کرد.
لە نێو کوڕەکانی مستەفا زیهنی پاشادا، ئەحمەد نەعیمیان شوێن پێی باوکی کەوت لە باوەڕمەندی و نووسین و توێژینەوە لە بواری زانستە ئیسلامییەکاندا. بەو پێیەی ئەو لە بنەماڵەی ناوداری بابانەکان بوو و باوکی خاوەن پێگەی کۆمەڵایەتی دیارو پلە و پایەی باڵا بوو لە دەوڵەتدا، ئەوا دەرفەتی خوێندن و پەروەردە و هەڵکشان بە پایەکانی دەسەڵاتدا لە بەردەمیدا ئاواڵا بوون. وادیارە ئەحمەد نەعیم بابانزادە حەزی بە فەرمانبەری ئاسایی نەکردووە و دڵی زیاتر بۆ خوێندن و زانست لێیداوە. دوای چەند ساڵێک کارکردن لە فەرمانگەکانی دەوڵەت، بە یەکجاری خۆی بۆ کاری مامۆستایی و نووسین و وەرگێڕان تەرخان دەکات.
ئەحمەد نەعیم خوێندنی سەرەتایی لە بەغدا دەستپێکرد و دوای ئەوە هەر لەوێ چووە قوتابخانەی ڕوشدییەی ناوەندی. دواتر ڕووی لە ئەستەموڵ کرد و لە ساڵی 1891 ئامادەیی گەڵاتەسەرای سوڵتانی (لیسێی گەڵاتەسەرای ئێستا)، کە منداڵانی کاربەدەستان و گەورەپیاوانی دەوڵەت تێیدا دەیانخوێند، تەواوکرد. لە ساڵی 1894 قوتابخانەی موڵکییەی تەواوکرد. ئەمەی دواییان قوتابخانەیەکی باڵا بوو بۆ ئامادەکردنی کارمەندان و فەرمانبەرانی دەوڵەتی عوسمانی. هەرچەندە ئەحمەد نەعیم لە قوتابخانەی دەوڵەتی خوێندبووی و نەچووبووە مەدرەسەی ئاینی، بەڵام بە هەوڵی مامۆستایەکانی و ڕێنمایی باوکی هەوڵی زۆریدا لە زانستە ئیسلامییەکان و زمانی عەرەبیدا شارەزایی تەواو پەیدا بکات. کاریگەری باوکی لەم بوارەدا بە زەقی بە سەرێوە دیارە. بە لێکدانەوەی ئەو سەردەمەی مێژوو، ئەوەی توانای بە سەر زمانی عەرەبیدا بشکیایە و لە زانستە ئێسلامییەکاندا شارەزایی هەبوایە، ئەوا کلیلی کولتوری ڕٶژهەڵاتی لە گیرفاندا بوو. ئەحمەد نەعیم بابانزادە نەک تەنها کلیلی کولتوری ڕۆژهەڵاتی لە گیرفاندا بوو، بەڵکو بە هۆی زانینی زمانی فرەنسییەوە و ئاگاداری لە کولتوری ڕۆژئاوایی و وەرگێڕانی چەند بەرهەمێکی نووسەران و فەیلەسوفە ڕۆژئاواییەکان لە فرەنسییەوە بۆ سەر زمانی تورکی، دەکرێ بڵێین کلیلی کولتوری ڕۆژئاواشی بەدەستهێنابوو. لە قوتابخانەی گەڵاتەسەرای قوتابیان فێری زمان و زانستی ڕۆژئاوا دەکران. ئەو دەمەش زمانی زانست و کولتوری ڕۆژئاوا فرەنسی بوو نەک ئینگلیزی. بە خوێندنی زانستە هاچەرخەکانیش وەک فیزیا، کیمیا، زانستە سروشتییەکان، فەلەک و مێژوو فێرخوازان بە ئامادەکراو و پێگەیشتوو دائەنران. لە قوتابخانەی مولکییەش فێری کاروباری بەڕێوەبردن و کارگێڕی دەکران.
هەر ئەو ساڵەی خوێندنی تەواو کرد، ژیانی فەرمانبەری لە دەزگاکانی دەوڵەت دەستپێکرد. بە وەرگێڕی زمانی عەرەبی لە هۆبەی وەرگێڕانی وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی عوسمانی (نەزارەتی خارجیە) لە ئەستەموڵ دامەزرا. ساڵی دواتر، واتا لە ساڵی 1895، لە تەک ئەو کارەیدا دەستیکرد بە وتنەوەی وانەکانی زمانی عەرەبی لە لیسێی (ئامادەیی) گەڵاتەسەرای، کە بۆ خۆی خوێندنی ئامادەیی تێدا تەواو کردبوو. زیاتر لە دە ساڵ لە سەر وانەوتنەوە بەردەوام بوو. بەرهەمی زانستی ئەو کارەی چەند کتێبێک بوو لە بواری سەرف و زمانی عەرەبیدا. ئەوانەی لە ژیان و بەرهەمەکانی دەکۆڵنەوە ئاماژە بەوە دەکەن کە بابانزادە گرنگییەکی زۆری ئەدا بە ئامادەکردنی ئەو وانانەی دەیوتنەوە و لە دواییدا کۆیدەکردنەوە و ڕێکیدەخستن و دەیکردن بە کتێب. کارکردنی لەم بوارەدا پێخۆش بوو، بۆیە لە دوای شۆڕشی ئیتیحادییەکان بە یەگجاری شوێنی کارەکەی بۆ وەزارەتی خوێندن (نەزارەتی معاریف) گواستەوە.
لەم وەزارەتەدا پلە و پایەی گرنگی بەدەستهێنا. ئەندامی ئەنجومەنی باڵای فەرمانگەی زانستیی وەزارەتی خوێندن (1908)، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە ڕوشدییەکان (1908 – 1911)، بەڕێوەبەری گشتی خوێندنی باڵا و ئەندامی ئەنجومەنی ڕیفۆرمی زانستی (1911 – 1915) بوو. لە ساڵی 1914 بوو بە مامۆستا لە کۆلێجی ئەدەبیات و ئیلاهیاتی دارولفنون تا ساڵی 1933 لەو کارەیدا بەردەوام بوو. لە ساڵی 1919 کرا بە بەڕێوەبەری گشتی دارولفنون "واتا سەرۆکی زانکۆ". هەر لەو ساڵەدا لە سەر پێشنیاری شەیخولئیسلام موستەفا سەبری ئەفەندی بۆ سوڵتان وەحیدەدین، ئەحمەد نەعیم کرا بە ئەندامی ئەنجومەنی پێاوماقوڵان. زۆری لا گران بوو ئەو ئەندامەتییە قەبوڵ بکات و تکای لە شەیخولئیسلام کرد ناوی لە لیستەکە دەربێنن، بەڵام داخوازییەکەی قەبوڵ نەکرا. وادیارە نەدەکرا فەرمانی سوڵتان و داخوازی شەیخولئیسلام ڕەتبکاتەوە، بۆیە بە ناچاری قەبوڵی کرد. لە سەر ناوی فیرقەی حوڕییەت و ئیئتیلاف بووە ئەندامی ئەو ئەنجومەنە. ئەو سەردەمە هێشتا دەستەواژەی حیزب لە ئارادا نەبوو، بەڵکو وشەی فیرقە بەکار ئەهێنرا. تا دوا مانگەکانی ساڵی 1922 ئەندامەتی بابانزادە لەو ئەنجومەنە بەردەوام بوو. لە گەڵ هەڵوەشاندنەوەی سەڵتەنەت و ڕاماڵینی حکومەتی سوڵتاندا کاری سیناتۆری ئەحمەد نەعیم بابانزادەش کۆتایی پێهات.
لە ئامادەیی گەڵاتەسەرای و دواتریش لە کۆلێژی ئەدەبیاتی دارولفنون، کە لە ساڵی 1933 کرا بە زانکۆی ئەستەموڵ، ژمارەیەکی زۆری لە نووسەران، ڕۆشنبیران و کاربەدەستانی دەوڵەت پێگەیاند. بە هۆی ئەو کارە و وتار و کتێبەکانێوە ناو و ناوبانگی پەیدا کرد. زۆر لەوانەی لە سەر دەستی ئەحمەد نەعیم بابانزادە خوێندوویانە لە بیرەوەرییەکانی خۆیاندا پەسنیانداوە و ئاماژەیان بە شیوازی کارکردن و زانایی و هەڵس و کەوتی لە فێرخوازاندا کردووە. ساڵی 1901 دەستیکرد بە نووسین و بڵاوکردنەوە لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی ئەو سەردەمەدا.
لە دوای گەیشتنی کەمالییەکان بە دەسەڵات، وەزارەتی خوێندن لە حکومەتی کەمالی ڕێگەیدا بە ئەحمەد نەعیم بابانزادە بگەڕێتەوە بۆ مامۆستایی لە کۆلێجی ئەدەبیاتی دارولفنون. ئەحمەد نەعیم بابەتەکانی بنەماکانی فەلسەفە، فەلسەفەی ئیسلامی، میتافیزیک، سایکۆلۆجیا، ئاکاری ئیسلامی و لۆژیک...هتد بە قوتابییەکانی ئەو کۆلێجە دەوتەوەز لە هەمان کاتدا لە سەر نووسین و توێژینەوەش بەردەوام بوو. بە درێژایی ئەو ساڵانەی لە وەزارەتی خوێندن و زانکۆ بوو، چالاکانە لە ڕیفۆرمی بابەت و پرۆگرامەکانی خوێندن لە قوتابخانە و کۆلێجی ئەدەبیاتدا بەشداری ئەکرد. ڕۆڵی گەورەی هەبوو لە داهێنانی ژمارەیەکی زۆر لە زاراوەکانی فەلسەفە، دەرونزانی و هونەر بە زمانی تورکی. شارەزایانی ئەم بوارانە لە تورکیا دان بەوەدا ئەنێن کە زمانی تورکی قەرزاری بابانزادەیە.
بابانزادە زمانی تورکی، فارسی، عەرەبی و فەرەنسی زۆر بە باشی زانیوە. بە پێی هەندێ سەرچاوە زمانی کوردیشی زانیوە، نازانین تا چەند توانای بەسەریدا شکاوە. بەو پێیەی لە بەغدا هاتۆتە دونیاوە و هەر لەوێ نراوەتە بەر خوێندن و دواییش چووەتە ئەستەموڵ. لە ئەستەموڵ خوێندنی تەواو کردووە و هەموو ژیانی لەوێ بردۆەتە سەرو کتێب و وتارەکانی هەموو بە زمانی تورکی عوسمانی نووسیوە. هیچ سەرچاوە و بەڵگەیەکمان لە بەردەستدا نیە ئەم پرسەمان بۆ یەکلا بکاتەوە.
بابانزادە خزمەتی گەورەی بە زمان و کولتوری تورکی کردووە، بە تایبەتی لە بوارەکانی فێرکردن و خوێندنی باڵا، فەلسەفە و زانستە ئیسلامییەکان. لە نێو توێژی خوێنەوارانی تورکیا لە دوای ساڵی 1908 و بە تایبەتی دوای گەیشتنی کەمالییەکان بە دەسەڵات، بازاری بیر و بۆچوونەکانی ئەحمەد نەعیم نەک هەر زۆر کز ببوو، بەڵکو بە توندی دژایەتی ئەکران. لە گەڵ ئەوەشدا تا مرد لە سەر بیر و بۆچوونەکانی خۆی بەردەوام بوو و ملی بۆ خواستەکانی ئیتیحادی و کەمالییەکان نەدا. دەسەڵاتی کەمالی لە ساڵی 1933 لە ژێر پەردەی ڕیفۆرمی خوێندنی باڵا، ڕێگەی بە کەسانی وەک ئەحمەد نەعیم نەدا لە زانکۆ بمێننەوە بە بیانوی ئەوەی بڕوانامەی دکتۆرایان نیە. ئەوانەی لە زانکۆی ئەستەموڵ دامەزرێنران دەبوایە هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا بن. لەو کاتەدا کە خوێندنی دکتۆرا لە تورکیا نەبوو، هەڵگرانی ئەو بڕوانامەیە یا ئەو کەسانە بوون کە لە ئەوروپا خوێندبوویان و دکتۆرایان بەدەستهێنابوو، یان ئەو پرۆفیسۆرە ئەڵمان و ئەوروپییانە بوون کە لە دەست نازییەکان هەڵهاتبوون و ڕوویان لە وڵاتانی تر کردبوو وهەندێ لەمانە هاتبوونە تورکیا. ئەم دوو گروپەش دەقا و دەق ئەوانە بوون کە مستەفا کەمال پێویستی پێیان هەبوو و لە گەڵ دید و بۆچوونەکانیدا دەگونجان. لە ڕێگەی ئەو ڕیفۆرمەوە، موستەفا کەمال دەیویست ناوەندەکانی خوێندن لە مامۆستایانی سەردەمی پێشوو پاک بکاتەوە. لە 151 مامۆستای دارولفنون تەنها پەنجا ونۆیان ڕێگەیان پێدرا لە ناوەندە نوێکەی خوێندنی باڵادا، واتا زانکۆی ئەستەموڵ بەردوام بن. دەبێت کوردبوون و ئیسلامیبوونی ئەحمەد نەعیم بابانزادە ڕۆڵی کەمیان نەبووبێت لە پاکتاوکردنی و دوورخستنەوەیدا لە زانکۆ. هەر ئەو ساڵە، واتا لە 1933 خانەنشین کرا و ساڵی دواتر، لە ڕۆژی دووشەممە 13 ئابی 1934 لە کاتی نوێژی نیوەڕۆدا کۆچی دوایی کرد. بۆ ڕۆژی دواتر واتا 14 ئاب لە قەبرستانی دەروازەی ئەدڕنە بە خاک سپێردرا.
هەندێ لە نووسەرانی سەر بە ڕەوتی ئیسلامی لە تورکیا بە خەمگینییەوە باس لەوە ئەکەن کە ژمارەی ئەوانەی لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی پیاوێکی وا گەورەدا بەشدارییان کردبوو لە دە کەس تێنەئەپەڕی. هەڵبەتە چاوەڕیی ئەوە نەئەکرا خەڵکێکی زۆر دوای تەرمی کەسایەتییەک بکەون، کە بەڕەچەڵەک کورد و هەڵگری بیرێکی ئاینیی ناکۆکە لە گەڵ بیر و بۆچوونەکانی مستەفا کەمالدا، سەرباری ئەوانەش بە بڕیاری حکومەتەکەی ئەو لە زانکۆی ئەستەموڵ دوور خرابێتەوە.
لە تورکیای پارتی داد و گەشەپێداندا بایەخی زۆر بە ژیان و بەرهەم و لێکدانەوەکانی ئەحمەد نەعیم بابازادە ئەدرێت. وتار و لێکۆڵینەوەی زۆر لە بارەی نووسین و بەرهەمەکانێوە ئەکرێت. زۆر تارەکانی دەبنە بابەتی توێژینەوەی مامۆستایانی زانکۆ، بە تایبەتی ئەوان لە بواری زمانی عەرەبی، فەلسەفە یا زانستە ئیسلامییەکاندا کاردەکەن. کتێبەکانی سەرلەنوێ بە پیتی لاتینی چاپ دەکرێنەوە و توێژینەوەیان لە سەر دەکرێت. ئەوەی بەزەقی سەرنجی مرۆڤ ڕادەکێشێ ئەوەیە کە ئەو نووسەرانە زۆر کەم خۆیان لە قەرەی کوردێتی ئەحمەد نەعیم بابابزادە ئەدەن.
سەرچاوەکان وەک باوەڕمەندێکی ڕاستەقینە و ڕاستگۆ باسی لێوە ئەکەن. ئەوەی باوەڕی پێی هەبووە و بە ڕاستی زانیوە کردوویەتی. نەک هەر بە قسە پێوەی پابەند بووە، بەڵکو لە کەسایەتی خۆیدا بەرجەستەی کردووە. هەرچەندە تا سەر ئێسقان پیاوێکی ئیسلامی بووە و دەکرێت بە یەکێک لە بناغەدانەرانی بیری سیاسی ئیسلامی دابنرێت، لە گەڵ ئەوەشدا بەرامبەر ڕەخنە و دیدی جیاواز کەسێکی دڵفراوان و کراوە بووە. فێرخۆازان و خوێندکارانی ئەو سەردەمە سەرسامی کولتوری ڕۆژئاوایی بوون و بیر و بۆچوونەکانی نووسەران و بیرمەندانی ئەوروپایان بەدڵبوو. بەشێکی زۆریان لە دژی دید و لێکدانەوەکانی کەسانی وەک ئەحمەد نەعیم بوون. لە گەڵ ئەوەشدا گەلێ لە قوتابییەکانی لە بیرەوەرییەکانی خۆیاندا وەک مامۆستایەکی ڕێزدار باسی ئەکەن. ئەو بۆ خۆی بەرامبەر کولتوری ڕۆژئاوایی کەسێکی داخراو نەبوو، داخوازی ئەوەی لە موسوڵمانان ئەکرد کەڵک لە زانست و هونەری ئەوروپا وەربگرن، بەڵام کولتور و بەهاکانی خۆیان لە دەست نەدەن و تا دەتوانن دەبێت بیانپارێزن. قوتابییەکانی وەک کەسێکی دڵفراوان و لێبوردە باسی ئەکەن و ئەڵێن کە پیاوێک بوو جیاوازی بیر و بۆچوونی قەبوڵ ئەکرد و پێی ناڕەحەت نەدەبوو. ئەو کە زمانی فرەنسی بە باشی ئەزانی و لەو زمانەوە بەرهەمی نووسەرانی ڕۆژئاوای دەکردە تورکی، لە بایەخ و گرنگیی زانست و هونەری ئەروپایی گەیشتبوو. لە گەڵ کەسانی وەک حوسێن جاهید، تۆفیق فیکرەت، ئەحمەد ئەمین و ڕەزا تۆفیق، کە شەیدای کولتوری ئەوروپا بوون لە شەڕێکی فیکری سەختدا بوو. لە دژی بیر و بۆچوونەکانی یەکتری نووسینی زۆریان لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی ئەو سەردەمەدا بڵاوکردۆتەوە. زۆر لە وتارەکانی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی سەرەوەتی فنون، سیراتی موستەقیم، سەبیلوڕەشاد، کەلیمەی تەیبە، ئیسلام، ڤوڵکان، مەحفەل، تانین، ئیتیفاق، سەروەتی فنون و گەلێکی تر بڵاوکراونەتەوە.
بە گشتی و بە پێی سەرچاوەکان لەو گۆڤارانەدا وتاری زۆری بڵاوکردۆتەوە بە تایبەتی لە " ثروتی فنون مجموعەسی" (19 وتار و لێکۆڵینەوە لە ساڵانی 1314 – 1315)، گۆڤاری "سراطی مستقیم" (9 وتار کە هەندێکیان زنجیرە وتارن و لە چەند ژمارەیەکدا بڵاو کراونەتەوە). هەر ئەو گۆڤارە دوایی ناوەکەی دەبێتە " سبیل الرشاد" و لێرەشدا 17 وتار بڵاودەکاتەوە کە هەندێکیان لە چەند ئەڵقەیەکدان. لە گۆڤاری "دار الفنون" یش چەند لێکۆڵینەوەیەکی لە بارەی فەلسەفەوە بڵاوکردۆتەوە. دیارە لە گەلێ ڕۆژنامە و گۆڤاری تریشدا وتار و توێژینەوەی بڵاوکردۆتەوە. نووسەرانی ڕەوتی ئیسلامی وتارەکانی کۆئەکەنەوە و بە پێی بابەتەکانیان وەک کتێب بڵاوی ئەکەنەوە. لە کۆتایی ئەم وتارەدا ئاماژە بە گرنگترینیان کراوە.
لەو سەردەمەدا هەستی نەتەوەیی لە نێو گەلانی دەوڵەتی عوسمانیدا گەشەی ئەکرد و پانتاییەکی گەورەی لە هەست و هۆشی توێژی خوێنەواراندا داگیرکردبوو. تورکچێتی لە نێو خوێنەوارانی تورکدا پەرەی ئەسەند و بڵاو ئەبووەوە، لە بەرامبەریشدا خوێنەوارانی گەلانی ناتورک وەک کاردانەوە هەوڵیانئەدا هەستی نەتەوەیی لە لای گەلانی خۆیان بەهێز بکەن. گەلانی بەڵکان خۆیان لە دەستی تورک ڕزگار کرد و عەرەب ڕووی لە عروبە کردبوو. ئەحمەد نەعیم وەک باوەڕمەندێکی ئیسلامی کە باوەڕی بە یەکێتی موسوڵمانان و عوسمانیان هەبوو کە دروشمی دەسەڵاتی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم بوو، ئەمەی بە هەڕەشە لە سەر ئەو یەکێتییە ئەزانی. ئەو بە تایبەتی لە دژی تورکچێتی و عروبە بوو. بە نەخۆشی کوشندە و ترسناکی دائەنا و لە نووسینەکانیدا ناو و ناتۆرەی وەک (مەفهومی قەبیح، سەرەتان، بدعەی ئەجنەبي، نەخۆشی فەڕەنگی) لێنابوو. بابانزادە سوپاسی خودای ئەکرد کە کورد بە وتەی ئەو "تووشی ئەم نەخۆشییە کوشندەیە نەهاتووە". ڕەنگبێ ئەمەش بەڵگەیەکی تر بێت بۆ دواکەوتنی هەست و بیری نەتەوەیی لە نێو کوردا بە بەراورد لە گەڵ گەلانی تری عوسمانیدا.
بابانزادە بیر و بۆچوونەکانی خۆی لەم بارەیەوە لە کتێبێکدا لە ژێر ناونیشانی " اسلامدە دعوای قومیەت – دۆزی نەتەوەیی لە ئیسلامدا" بڵاوکردەوە. سیاسەتی ڕەگەزپەرستی کۆمەڵەی ئیتیحاد و تەرەقی و پەرەسەندنی تورکچێتی تەنگی بەگەلانی ناتورک هەڵچنی بوو. عروبەش وەڵامدانەوەی عەرەب بوو بۆ ئەو ڕەوتە، ئەمەش ناکۆک بوو لە گەڵ ئەو بنەمایانەی ئەحمەد نەعیم باوەڕی پێێان هەبوو. لەم بارەشەوە شەری فیکری گەرمی هەبوو لە گەڵ ڕابەرانی دیاری ناسیۆنالیزمی تورکیدا، لە گەل کەسانی وەک ئەحمەد ئاغائۆغڵو، زییا گیۆک ئەلپ و یەحیا کەمال، کە لاپەڕەکانی ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی ئەو سەردەمەیان داگیر کردبوو.
وەک لە سەرەوەش بە کورتی ئاماژەی پێکرا، بابانزادە لە دوو بواردا خزمەتێکی گەورەی بە زمان و کولتوری تورکی کردووە، ئەوانیش بواری فەلسەفە و فەرمودەکانی پێغەمبەرە. لە بواری یەکەمیاندا وەک مامۆستای فەلسەفە نزیکەی بیست ساڵ وانەی فەلسەفەی لە دارولفنون وتووەتەوە. لەم بوارەدا بابەتەکانی بنەماکانی فەلسەفە، فەلسەفەی ئیسلامی، لۆژیک، دەرونزانی، ئاکار...هتد دەوتەوە. بۆ ئامادەکردنی وانەکانی ئەرکی زۆری دەکێشا و لە دواییدا کۆیانی دەکردەوە و دەیکردن بە کتێب و بڵاوی دەکردنەوە. کتێبی فەیلسوفی فرەنسایی جۆرج فۆنسیگریڤ (Georges Fonsegrive لە بواری فەلسەفەدا (Des Elements de Philosophie) کرد بە زمانی تورکی. لە گەڵ وەرگێڕانی کتێبەکه 1900زاراوە و‌ چەمکی فەلسەفی بە تورکی کە سەد لاپەڕە بوون، خستە سەر وەرگێڕانەکە. نووسەرێکی تورک لەم بارەیەوە بابانزادە لە گەڵ حونەینی کوڕی ئیسحاق و سابیتی کوڕی قوڕە بەراورد ئەکات. هەروەک چۆن ئەوان لە سەردەمی عەبباسیدا بەرهەمە فەلسەفییە یۆنانییەکانیان وەرگێڕاوە سەر زمانی عەرەبی و چەمک و زاراوەی عەرەبییان لە بەرامبەر دەستەواژە و زاراوە یۆنانییەکان داهێنا و دانا، بابانزادەش لە دوای یازدە سەدە هەمان شتی بۆ زمانی تورکی کرد، کاتێ لە بەرامبەر تێرمینەلۆژییە ئەروپاییەکان چەمک و زاراوەی تورکی داهێنا. ئەمە داهێنانێکی گەورە بوو و گەلێ لەو نووسەرانەی باس لە بەرهەمەکانی ئەحمەد نەعیم ئەکەن، ئەم کارەی بە خزمەتێکی گەورە بە زمان و کولتوری تورکی دادەنێن و ئاماژە بەوە ئەکەن کە نووسەران و ڕۆشنبیرانی تورکیا تا ساڵانێکی زۆر ئەگەڕانەوە بۆ ئەو تێرمینەلۆژییانەی لە کاتی خۆیدا ئەو دایهێنابوون.
بواری دووەمیش بواری فەرمودەکانی پێغەمبەرە. بە لای بابانزادەوە کارکردن لەم بوارەدا گرنگترین و پیرۆزترین کار بووە لە ژیانیدا. پەشیمانی لەوەش دەربڕیوە کە هەموو ژیانی خۆی بۆ ئەو بوارە تەرخان نەکردووە و بە وتەی خۆی بە شتی ترەوە خەریک بووە و کاتی زۆری بە فیڕۆدا. یەکێ لەو نووسەرانەی زۆرترین وتار و لێکۆڵینەوەیان لە سەر ئەحمەد نەعیم بڵاوکردۆتەوه، دکتۆر‌ حوسێن حوسنی لە یەکێک لە توێژینەوەکانیدا نازناوی (عاشقی فەرمودەکانی پێغەمبەری) لێناوە. فێربوونی زمانی عەرەبی لە سەر دەستی زانایانی ئەو سەردەمە و ئامۆژگارییەکانی باوکی لە لایەکەوە، وتنەوە زمانی عەرەبیدا بۆ زیاتر لە دە ساڵ لە گەڵاتەسەرای و قووڵبونەوە لە زانستە ئیسلامییەکاندا، دەرفەتی ئەوەی پێدا لە بواری حەدیسیشدا داهێنەر بێت. بۆ ماوەیەکی زۆر کاری لە سەر وەرگێڕانی (سەحیحی بوخاری) کرد و لە ژیانی خۆیدا دوو بەرگی لێی بڵاوکردەوە، لە سەر بەرگی سێیەم کاری دەکرد کاتێ کۆچی دوایی کرد. لە دوای مردنی وەرگێڕانەکە‌ی بە هەوڵ و کۆششی پرۆفیسۆرێکی پسپۆر لە 13 بەرگدا بڵاوکرایەوه، کە بەرگی دواییان پێرست بوو.
سەرباری گرنگیی وەرگێڕانەکەی بۆ سەر زمانی تورکی، ئەو پێشەکییەی لە پێنجسەد لاپەڕەدا نووسی کردی بە سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ هەموو ئەوانەی لە دوای ئەو لە تورکیا لەو بوارەدا خەریکبوون. لەو پێشەکییەدا توێژینەوەیەکی هەمەلایەنەی لە بارەی فەرمودەکانی پێغەمبەرەوە پێشکەش کرد. ڕێبازی توێژینەوەی زانستی لەم بوارەدا بە دوور و درێژی شیکردۆتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم ڕێبازە بۆ لێکۆڵینەوە لە مێژوودا بەکارهاتووە و بە ئەزموون دەرکەوتووە کە دەکرێت کەڵکی زۆری لێ وەربگرێت. ئەم پێشەکییه نەک تەنها بۆ ئەوانەی لە بواری حەدیسدا کاریان دەکرد بوو بە سەرچاوە، بەڵکو لە وەرگێڕانی قورئانیشدا بۆ‌ زمانی تورکی ڕۆڵی ئەم بەرهەمەی ئەحمەد نەعیم زۆر بوو. زۆر لەوانەی ئەوڕۆ لە بواری زانستە ئیسلامییەکاندا لە تورکیا کاردەکەن ئاماژە بەوە دەکەن کە بۆ تێگەیشتن لە زۆر چەمک، زاراوه، بۆچوون و لێکدانەوه ناچارن بگەڕێنەوە بۆ ئەم پێشەکییە و وتار و بەرهەمەکانی تری ئەحمەد نەعیم بابانزاده،‌ کە لەم ساڵانەی دواییدا بە تیپی لاتینی و تورکی هاوچەرخ بۆ چەندین جار بڵاوکراونەتەوە. بابانزادە میراتێکی دەوڵەمەندی لەم بوارەدا بۆ پسپۆران و شارەزایانی تورک لە دوای خۆی بەجێهێشتووە.
ئەحمەد نەعیم لە گەڵ کەسایەتییە ناودارەکانی ئەو سەردەمەدا ئاشنایی و دۆستایەتی هەبووە. لە نێو دۆستەکایدا مەلا سەعیدی کوردی (نۆرسی) و ئەسعەد ئەربیلی، کە سەردەمانێک شەیخولئیسلام بوو، شوێنی تایبەتیان هەبووە. نووسەرانی ڕەوتی ئیسلامی لە تورکیا بە دوور و درێژی باس لە دۆست و هاوڕێ و قوتابییەکانی ئەکەن و یادەوەرییەکانیان لە بارەیەوە تۆمار دەکەن. لە ڕێگەی ئەو نووسینانەوە کەسایەتی ئەم پیاوە دەخرێتە ڕوو. پێدەچێت کەسێک بووە مەرایی بۆ کەس نەکردووە و دووڕوویی نەزانیوە. پابەندی بیر و بۆچوونەکانی خۆی بووە. وەک باوەڕمەندێکی دروست و پاکژ باسی ئەکەن. حەزی لە لێکدانەوەی زانستییانە و لۆژیکییانەی پرس و بابەتەکان کردووە. هاوڕێ و هاوپیشەکانی دەیانوت، ئەگەر دوو کەس هەبن لە زانستدا جێگەی متمانە بن، ئەوا ئەحمەد نەعیم یەکێکیانە، بیر و بۆچوونی بۆ زۆر لە پرس و بابەتەکان یەکلاکەرەوە بوون. ئەوەی ئەو بە ڕاستی زانیبێت، بەڕاست دادەنرا، چونکە ئەو لە خۆیەوە شتی نەدەوت، پێش ئەوەی شتێک بنووسێ یا ڕایەک دەربڕێ، سەیری سەرچاوە زانستییەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای لە بارەیەوە دەکرد، ئەوجا ڕای خۆی دەرئەبڕی. دەقە بیانییەکانی بە زمانێکی ڕەوان و دوور لە دەربڕینی ئاڵۆز و شێوازی وەڕسکەری باوی ئەو سەردەمە دەکردە تورکی. هەرچەندە بە زمانێکی تورکی ئاست بڵند و جوان دەینووسی، لە گەڵ ئەوەشدا لە لایەن هەندێ لە نووسەرانی ناسیۆنالیستی تورکەوە بە عەرەبچێتی تۆمەتبار دەکرا.
بە پێی سەرچاوەکان ئەحمەد نەعیم سەر بە تەریقەتی خەڵوەتی بووە و حەزی بە هەڵس و کەوت و ئاکاری سۆفی و سۆفیگەرێتی کردووە. لە بارەی سۆفیگەرێتییەوە وتاری بڵاوکردۆتەوە و حەزی لە دۆستایەتی و هامشۆی زانایان و عارفان کردووە. ئەوانەی لە بواری زانست و عیرفاندا قووڵببوونەوە دۆست و هاودەمی بوون. بەر لەوەی کتێب و وتارەکانی بنووسێت لە گەڵ دۆستانیدا گفت و گۆی لە بارەیانەوە دەکرد. ئەم نەریتە زانستییە ئێستاش لە لای مامۆستایانی زانکۆ گرنگەکانی دونیا پەیڕەو ئەکرێت، زۆر جار چەندین کەس ڕەشنووسی کتێب و توێژینەکانیان دەخوێننەوە، تێبینی و بۆچوونەکانیان پێشکەش بە نووسەر ئەکەن پێش ئەوەی بەرهەمە زانستییەکەی بڵاوبکاتەوە. بەداخەوە ئەم نەریتە لە نێو نووسەرانی کوردا زۆر دەگمەنە.
وەکو زۆربەی هەرە زۆری ڕۆشنبیر و خوێنەوارەکانی سەردەمی خۆی، لە دژی دەسەڵاتی ستەمکاری سوڵتان عەبدولحەمید بووە و بە دزییەوە پشتگیری لە نەیارانی کردووە. دوای گەیشتنی ئیتیحادییەکان بە دەسەڵات و هەڵس وکەوتی تورکچییانەی توندیان بەرامبەر بە گەلانی ناتورک، سەرسامییان بە کولتوری ڕۆژئاواوە و عیلمانی بوونیان، ئەحمەد نەعیم خۆی لێێان بەدوور گرت و خەریکی مامۆستایی و کاری زانستی خۆی بوو. لە ژیانی مامۆستاییدا ژمارەیەک زۆر قوتابی پێگەیاندووە و ڕۆڵی گرنگی بینیوە لە دروستکردنی کەسایەتییاندا، بۆیە لە تورکیا بە تایبەتی کەسانی باوەڕمەند ڕێزی تایبەتیان بۆی هەیە. نووسینەکانی بوونەتە سەرچاوە لە بوارەکانی خۆیاندا. لە مێژووی فەلسەفە لە تورکیا بایەخێکی تایبەتی پێدەدرێت و بە یەکێک لە زانایانی بواری فەلسەفە لە دوا سەردەمی دەوڵەتی عوسمانی دادنرێت. هەروەها لە بوارەکانی مێژووی ئیسلام و لێکدانەوەی فەرمودەکانی پێغەمبەردا، نووسین و وەرگێڕانەکانی مایەی سەرنج و تێڕامانی نووسەرانن. ئەمە سەرباری ڕۆڵی گرنگی لە دانانی زاراوەکانی فەلسەفە، دەروونزانی و هونەردا. ژیان و بەرهەمەکانی ئەحمەد نەعیم بابانزادە ئەوە دێنن چەند نامەیەکی ماستەریان لە بارەوە بنووسرێت.
سەرچاوەکان لە تەک وتار و توێژینەوە بڵاوکراوەکانی لە ڕۆژنامەو گۆڤارەکانی چارەکەی یەکەمی سەدەی بیستەمیندا، ئاماژە بەم کتێبانەی ئەحمەد نەعیم بابانزادە ئەکەن:
1. تمرینات، صرفی عربیە مخصوص تمرینات، اسطنبول1316. (ڕاهێنانی تایبەت بە سەرفی عەرەبی)
2. مکتبی سولطانیە مخصوص صرفی عربی و تمرینات، اسطنبول 1323. (سەرفی عەرەبی و ڕاهێنان بۆ قوتابخانەی گەڵاتەسەرای سوڵتانی)
3. حکمت درسلری، علومی عالیە دینیە شعبەسندە تدریس اولان فلسفەی اسلامیە حکمت درسلەریدر، اسطنبول 1329. (وانەکانی حیکمەت، وانەکانی فەلسەفەی ئیسلامی تایبەت بە بەشی زانستی ئاینی باڵا‌). ئەمساڵ بە پیتی لاتینی بڵاوکرایەوە: Felsefe Dersleri، Hazirlayan Cahid Sener ve M. Cuneyt Kaya، Istanbul 2016
4. اسلامدە دعوای قومیت، اسطنبول 1330. (دۆزی نەتەوەیی لە ئیسلام)، بە دوو ناونیشان بە تیپی لاتینی بڵاوکرایەوە. یەکەمیان بەم ناونیشانە بوو (لە ئیسلامدا ناسیۆنالیزم نیە):
İslam'da Kavmiyetçilik Yoktur، Istanbul 2013.; İslam'da Dava-yı Kavmiyet، azirlayan Bedirhan ipek، Nubihar،2013.
5. مبادئ فلسفەدەن برنجی کتاب علم النفس، اسطنبول 1331 (1915) " وەرگێڕانی کتێبی جۆرج فۆنسگریف، سایکۆلۆژیا، لە فەرەنسییەوە و فەرهەنگێکی زاراوە فەلسەفییەکانی لە سەد لاپەڕەدا خستۆتە سەری".
6. علمی منطق، اسطنبول 1338 (1919). (زانستی لۆژیک)
7. قرق حدیث، اسطنبول 1343 (وەرگێڕانی الاربعون للنووي).(1925).
8. صحیحی بخاری مختصری، تجریدی صریح ترجمەسی، جلد 1 – 2، اسطنبول 1928. بەشی سێیەمی لە دوای مردنی بڵاوکرایەوە.
9. اخلاقی اسلامیە اساسلری، اسطنبول 1342 (1924). (بنەماکانی ئاکاری ئیسلامی):
Islam Ahlakının Esasları، Ankara 2011.
10. وتارە فەلسەفییەکانی، ئامادەکردنی م. جونەید کایا و جاهید شەنەل، ئەستەموڵ 2015.
Felsefe Makaleleri، Hazirlayan M. Cuneyt Kaya ve Cahid Senel، Istanbul 2015.

بۆ ئەوانەی ئەیانەوێ زانیاری زیاتر لە بارەی ئەحمەد نەعیم بابانزادە پەیدا بکەن دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ئەم سەرچاوانەی خوارەوە:
1. Hansu، Hüseyin، Babanzâde Ahmet Naim، Kaynak Yay.، İstanbul 2007،
2. Ahmed Nedim Serinsu، Babanzade Ahmed Naım hayati، Şahsiyeti، Eserleri، Ankara 1978.
3. Osman Ergin، Ahmed Naım: Zatı ve Eserleri، İstanbul 1945.
4. Yahya Akyüzö، Türk Eğitim Tarihi (Başlangıçtan 1982 ye)، Ankara 1982.
5. M. Ertuğrul Düzdağ، Türkıyede İslam ve Irkçılık Meselesi، İstanbul 1976.
6. Recep Kılıç، Babanzade Ahmed Naimin Felsefi Görüşleri، Ankara. AÜİFD، XXXVI. 1997.
7. Kara، İsmail، Türkiye’de İslamcılık Düşüncesi Metinler، Kişiler، Risale Yayınları، İstanbul 1986، I، 273-308.
8. Vakkasoğlu، Vehbi، Osmanlı’dan Cumhuriyete İslâm Alimleri، Cihan Yayınları، İstanbul 1987.
9. Beyatlı، Yahya Kemal، Siyâsî ve Edebî Portreler، İstanbul 1968، s. 51-58.
10. Çakan، İsmail، “Babanzâde Ahmed Naim”، T.D.V. İslâm Ansiklopedisi، İstanbul 1991، IV، 375-376.
11. Muallim Cevdet Müderris Ahmed Naim (Kitap). – İstanbul- Ülkü Matbaası : (s.n.)، 1935.
ئەم بابەتە 13,330 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 3
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: بیبلۆگرافیا
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
میرنشین: بابان
وڵات - هەرێم: تورکیا
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 30-03-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 30-03-2016 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 13,330 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.16 KB 30-03-2016 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,960
وێنە 104,277
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,729
ڤیدیۆ 1,232
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.437 چرکە!