24-03-2016
📅 Date & eventi
- هێزێکی تایبەت بۆ نەهێشتنی بارگرژی و ناسەقامگیری بارودۆخەکە گەیشتنە شارۆچکەی خورماتوو، سەرچاوەیەکیش رایدەگەیەنێت ئەو هێزە هێزێکی نیزامیەو سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەیە و نوێنەری هێزەکانی ئەمریکاشیان لەگەڵدایە.
- ئاژانسی دۆغانی تورکی ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە شاری نسێبین بەردەوامە و ئەمڕۆش لەناو بینایەکدا بۆمبێکی چێنراو تەقییەوە و لەئاکامدا سەربازێک کوژراوە و چوار سەربازی تریش برینداربوون.
- ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەنێوان هەردوو شاری ئامەد و لیجەدا لەنزیک بنکەیەکی سەبازی سوپای تورکیا روویدا، پاش تەقینەوەکەش شەڕو پێکدادان لەشوێنی رووداوەکە دەستیپێکرد.
⚠️ Questo articolo è stato scritto in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull''icona
per aprire l''articolo in lingua originale!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Cronologia degli eventi