پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,857
وێنە 104,260
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,712
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
بیست و یەک وێنە
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بیست و یەک وێنە

بیست و یەک وێنە
نووسینی: ڕزگار باهیر
بابەت: سیناریۆ

1… ڕۆژە … شارۆچکەیە … دەرەوەیە
شارۆچکەیەک دەبینرێ لە ژێر ڕێژنەی بۆردومانی کۆمەڵێک تەیارەدا. شارۆچکەکە دووکەڵێکی زۆر خەستی سپی لە چەند لایەکەوە لێهەڵدەسێت، لە چەند کوچەو شەقامێکدا خەڵکی دەبینین کەوتوون،بەتاک وبەکۆمەڵ جار جارە خەڵک بەبرینداری دەبینین، هەندێکیان خەریکە بینین بەتەوای لەدەست دەدەن هەندێکیان پێستیان سوور بۆتەوەو بڵقیان کردووە. لەبەردەم دەرگایەکی کراوەدا منداڵێک دەبینین کەتەمەنی پێنچ ساڵانە لەسەر پشت کەوتووەو گیانی لەدەست داوە. لەچەند شوێنێکی تری جیاوازدا خەڵک بەسەر تراکتۆر ولە ناو ئۆتۆمۆبیلدا گیانیان لەدەستداوە. لەنێوەندی ئەم مەرگەساتەدا لەکۆڵانێکدا منداڵێکی سێ ساڵان نیشان دەدرێ بەدیاردایکییەوە دەگری وادیارە دایکی ژیانی لەدەستداوە. هەروەها ئەم بەرکەوتن و کوشتن و لەناوبردنە بەتەنها مرۆڤەکانی نەگرتۆتەوە بەڵکو سروشت و گیانلەبەرەکانی تریشی گرتۆتەوەو بەگشتی
2 … ڕۆژە … شارۆچکەیە … ناوەوەیە.
لەنێو ماڵەکاندا لەناوەوە. کامێراچەند گرتەیەکمان نیشان دەدات کەچۆن خەڵکی بێتاوان بەغازی کیمیاوی ژیانیان لەدەست داوە هەرلەژووری دانیشتن و ژووری نووستن و چێشتخانەو ژێرزەمین و حەوشەو بەرهەیوان، بەهەمان شێوە پەلەوەر و ئاژەڵ و گیان لەبەرەکانی تریش بێبەش نین لەم تەراژیدیایە. لەهەمان کاتدا خەڵکی بریندار نیشان دەدرێ چۆن لەدوا چرکە ساتی ژیانیاندا بەدەست ئازارەوە دەناڵێنن.
3… شەوە … سروشتە … دەرەوەیە.
دووکەڵ وهەوری ڕەش ووردە ووردە بەردەمی مانگ بەتەواوەتی دەگرن وئاسمان بەجارێک تاریک دەبێت، واتە کادر ڕەش دەبێت.
4 … ڕۆژە … ڕێگەو بانە … دەرەوەیە.
ڕێگەو بانە، ئۆتۆمۆبێلێکی تەکسی دێتە کادرەوە لەڕێگەیەکی دوور لەشارو بەکۆمەڵێک نەفەرەوە. نەفەرەکان پێکهاتوون لە ژن و پیاوێکی پیری تەمەن (60) شەست ساڵان‌، لەگەڵ فەرهادی تەمەن (32) ساڵ وهەڵاڵەی کچی کە (5) ساڵانە بووکێکی قژ درێژی لەباوەشدایە. لەگەڵ شۆفێرەکەی کەسەرگەرمی لێخورینە. پاش کەمێک نزیک دەبنەوە لە بازگەیەکی پشکنینی دەسەڵات،کە چەند سەربازێکی به پۆشاکی ڕەسمی سەربازی و چەکەوە لێیه، لەگەڵ یەک سەربازی تر بە پۆشاکی کوردییەوە. لەناوەڕاستی ڕێگاکەدا چواریان وەستاون ورێگا بەهەموو شتێک دەگرن کەلەوێوە بڕوات. سەربازەکانی تر بەچواردەوری بینای بازگەکەدا بڵاو بوونەتەوە. پاش وەستاندنی تەکسییەکە سەربازێکی دەرەجەداری دەمووچاو مڕو مۆچ لە ژوورێکی بازگەکەوە دێتە دەرێ و دەچێت بۆلایان بەتووڕەیی بەزمانی عەرەبی پرسیاریان لێدەکات..
سەرباز /
بۆکۆێ دەچن ؟
شۆفێر /
قووربان بۆ هەڵبجە دەچین.
سەرباز /
دیارە ئێوە لەم ووڵاتە ناژین دەنا
دەتانزانی ڕێگا نییە بۆ هەڵەبجە.
ناسنامەکانتانم بەنێ و دابەزن دەی
، سندوقی دواوەش بکەرەوە.
نەفەرەکان دادەبەزن و ناسنامەکانیان دەدەن بەدەست سەربازە دەرەجە دارەکەوە یەکێکی تر لەسەربازەکان سەیری کەلووپەلی ناو سندوقی ئۆتۆمۆبیلەکە دەکات زۆر بەناشرینی ئەم دیوو ئەودیوویان دەکات تادەگات سەرکیسەیەکی عەلاگەی نایلۆن کەکۆمەڵێک شتی وێنەکێشی و تۆپێکی تێدایە و دەریدەهێنێ، سەرنجی سەربازە دەرەجەدارەکه ڕادەکێشی هەر بۆیە بە ئیشارەت داوای کیسەکە دەکات و پاشان سەیری پێناسەکان دەکات تائەوکاتە چاوی لەسەر فەرهاد سەقامگیر دەبێت.
سەرباز /
تۆ مامۆستای چ وانەیەکی ؟
فەرهاد /
وانەی وێنە نەخشاندن.
سەرباز /
کەواتە وێنەی پاڵەوانی نەتەوەیمانت
سەرۆک سەدام حسێنت نەخشاندووە ؟
فەرهاد /
نەخێر بەڕێزم.
لەم کاتەدا سەربازەکە شتی کیسە عەلاگەکەی بەدەستەوەیە، سەربازی دەرجەدار سەیری دەکات وتیوپێک کە ڕەنگی سووری تێدایە لە سەربازەکەی وەردەگرێ و سەرەکەی دەکاتەوەو دەستی پێدا دەنێ تاتەواوی ڕەنگە سوورەکە دەکەوێته سەرزەوی پاشان فڕێی دەدات و دەست بۆ تۆپەکە دەبات.لەم کاتەدا هەڵاڵە بووکە شووشەکەی لەترسا لێدەکەوێتە سەر زەوی.
سەرباز /
دیارە مامۆستا ی وەرزشی نەک
وێنە.
فەرهاد /
ئەو تۆپەم بۆکوڕەکەم کڕیوە.
سەربازی دەرەجەدار بەقەشمەری پێهاتنەوە سەر دەلەقێنێ و سەیرێکی دەکات.
سەرباز /
دەی مامۆستا بادەست بەیاری
بکەین. بڕۆ بیهێنەوە.
سەربازی دەرەجەدار بەهەموو هێزی یەک شەقی بەهێز لە تۆپەکه ‌دەدات چاوی کامێرا دوای تۆپەکە دەکەوێت.
5 …ڕۆژە … یاریگایەکە … دەرەوەیە.
یاریگایە. فتبۆڵێکی یاری تۆپی شەق دێتە کادرەوە دیارە زۆر بەهێز شەقی لێدراوە بەرەو ڕووی گۆڵچی نێو گۆڵەکە دەچێت کە ناوی بەڕێزەو تەمەنی (21) ساڵانه، هەر بۆیە بەرێزی گۆڵچیش خۆی بۆ هەڵدەداو زۆر بەجوانی دەیگرێ و یاریکەرەکانی هاوڕێی چەپڵەی بۆ لێدەدەن و بەردەوام دەبن لە یاری کردن و ڕاهێنان.
6 … ڕۆژە … مۆنۆمێنتە … ناوەوەیە.
ناو مۆنۆمێنتەکەی هەڵەبجەیە. کۆمەڵیک وێنەی فۆتۆگرافی تەراژیدیاکەی هەڵەبجە نیشان دەدرێت لەگەڵ خشتەی ناوی (5000)هەزار قوربانی ئەو کارەساته.‌ پاشان نیشاندانی پەیکەرو پانۆراما، بەدرێژایی نیشاندانی بابەتی ناو مۆنۆمێنتەکە کەسێکی بەرپرسی مۆنۆمێنتەکە بۆ کۆمەڵێک قووتابی زانکۆ سەبارەت بە دڕندەیی ڕژێمی بەعس و سەدام حسێن و کارەساتەکانی کەبەسەر ئەو میللەتەدا هاتووە دەدوێ. لەنێوەندی قووتابیەکاندا هەڵاڵە ی تەمەن (23) ساڵان و ئاواتی تەمەن (22) ساڵان بەیەکەوە نیشان دەدرێن زۆر بە گرنگی پێدانەوە‌ گوێیان گرتووە، بەتایبەتی هەڵاڵە زۆر بەپەرۆشەوە سەیری لیستی ناوی شەهیدەکان دەکات و دەیانخوێنێتەوە چاوەکانی پڕ لە فرمێسک بوون.‌‌

7… ئیوارەیە … ماڵی زاهیرە … ناوەوەیە.
ماڵی زاهیرە. زاهیری باوکی بەڕێزکە تەمەنی (63) ساڵە‌ لەسەر سفرەی نانخواردن دانیشتووە و چاوەڕێی نان دەکات. دایکی بەڕێزیش کە ناوی نازدارەو تەمەنی (56) ساڵە خەریکی نان دانانە لەسەر سفرەکە له گەڵ شلێری کچی کەئەویش تەمەنی (19) ساڵە. لەم کاتەدا بەڕێز خۆی بەژووری نانخواردندا دەکات دیارە دەست ودەمووچاوی شتووە و دەستێکی بەلەفاف پێچراوە.
نازدار /
ئەوە خێرە بەڕێز گیان دیسانەوە
دەستت چییەتی ؟
بەڕێز /
هیچ نییە دایە گیان.
زاهیر /
ئێ ئەو هەر وانەبووە … نازانم
ئێوە شەڕدەکەن یان یاری.
بەڕێز /
دەتۆ جارێ وەرە سەیرمانکە
ئەوسا دەزانی چی دەکەین…
هەربەو بۆنەیەوە هەینی یاریمان
لەگەڵ یانەیەکی زۆر بەهێزدا هەیە.
زاهیر /
وابڕوات هەر دەبێت بێم بزانم ئێوە چی
دەکەن. بەڵام تۆدەستت کۆڵەواره.
بەڕێز /
ئەوە هیچ نییە.. تۆزێ دەستم ئازاری
گەیشتووە تا ئەو کاتە چاک دەبمەوە.‌
شلێر /
دایە کاکە ئاوات نایەتەوە ؟
نازدار /
چۆن نایەتەوە.! خۆ هەر خۆی نەچووە.
شلێر /
بۆ کوێ چووە دایە ؟
نازدار /
لەگەڵ هاوڕێکانیدا چوون بۆ هەڵەبجە.
دەنگی دەرگای دەرەوە دێت دیارە ئاواتە گەڕاوەتەوه، شلێر لەپەنجەرەی نانخواردنە‌کەوە سەیری دەرگای دەرەوە دەکات.
شلێر /
ئەوە کاکە ئاواتیش هاتەوە.
8… ڕۆژە … ماڵی هەڵاڵەیە … ناوەوەیە.
ژووری وێنەکێشانە. باوکی هەڵاڵە کە فەرهادی ناوە ئێستا تەمەنی (54) ساڵە خەریکی وێنە کێشانە بە قەڵەم ڕەساس واتە (تەختیت) سکێچ دەکات. لەم کاتەدا هەڵاڵەی کچی کەئێستا قووتابی زانکۆیە خۆی دەکات بەژوورداو کووپێک چای بەدەستەوەیەو دێتە ژوورێ دەی داتە دەستی باوکی. دەمووچاوی هەڵاڵە دوودڵییەکی تێدا بەدی دەکرێ بیر لەشتێک دەکاتەوە پاش تۆزێک وەستان دەست دەکات بە پرسیار.
هەڵاڵە /
باوکە حەزدەکەم شتێکت پێبڵێم.
فەرهاد /
کچم من هەردەم پێم گووتوی هیچ
شتێک لەدڵی خۆتا مەهێڵەوە..من
هەموو ژیانم تۆی، قسەبکە.
هەڵاڵە /
باشە بۆ شتم لێدەشاریتەوە خۆ من
منداڵ نیم.
فەرهارد /
ئەوە تۆ دەڵێیت چی …. تەنها
تروسکەیەک بۆمن تۆیت …
تۆش دەڵێیت شتم لێدەشاریتەوه
… من بە بۆن وهەناسەی تۆ
دەژیم …دەی کەواتە پێم بڵێ
بزانم چیم لە دڵی خۆم شاردۆتەوە.
لەم کاتەدا زەنگی تەلەفۆن لێدەدرێ هەربۆیە هەڵاڵە تەلەفۆنەکە هەڵدەگرێ و وەڵام دەداتەوە.
هەڵاڵە /
بەڵێ … ئۆو شادەگیان تۆی یەک
دەقە لەژوورەکەی باوکمم تادەچمە
هۆڵەکە لەوێوە قسەت لەگەڵ دەکەم.
هەڵاڵە تەلەفۆنەکە دادەخات و سەیرێکی باوکی دەکات. باوکیشی خەندەیەکی بۆ دەکات.هەڵاڵە هەنگاو دەنێت بۆ دەرەوە.
9… ڕۆژە … بازاڕە … دەرەوەیە.
بازاڕە. شاخەوانی تەمەن (26) ساڵ دێتە نێو کادرەوەو نزیک دەبێتەوە لە دووکانێک کە کەلووپەلی منداڵان دەفرۆشێت. یاریەکی وورچ سەرنجی شاخەوان ڕادەکێشێت، هەربۆیە نزیک دەبێتەوە لە جامخانەی دووکانەکە و پاشان خۆی دەکات بەژووردا.
10…ڕۆژە … نەخۆشخانەیە … ناوەوەیە.
نەخۆشخانەیە. ئاوات و نازداری دایکی لەپێپلیکانەکانی قاوشەکان دێنە خوارەوەو بەرەو دەرگای دەرەوە دەڕۆن لەم کاتەدا شاخەوانی تەمەن (26) ساڵان دێتە کادرەوەو وورچێکی گەورەی منداڵانەی بەدەستەوەیەو بەرەو ژوورەوە هەنگاو دەنێت وچاوی بە ئاوات و دایکی دەکەوێ.
شاخەوان /
چۆنی دایە گیان.. ئەی تۆچۆنی
کاکە ئاوات… خۆشکور باشن،
ئەوە خێرە چی ی دەکەن لێرە ؟
ئاوات /
من باشم ئەی تۆ چۆنی..
نازدار /
کاکە شاخە گیان ئەی تۆ چۆنی
باشی شوکر.. بڵێم چی کوڕم
ئەی نازانی هەتا ئێستاش دەبێت
سییەکانم بۆ بشۆن.. ئەوغازی
کیمیاوییە تا ئەو ڕۆژەی دەمرین
لێمان نابێتەوە … دەک خوا لەوە
لاترت بەرێ سەدام حسێن ….
پێم بڵێ چنور و سکەکەی چۆنە ؟
شاخەوان /
لەڕاستیدا لە پێرێوە لێرەیە، تائێستا
خلە نەهاتۆتە دەرێ ئیتر ئەمڕۆ دوا
وادەیەتی بۆ لەدایک بوونی.
نازدار /
دەی خواگەورەیە ئینشائەلڵا هەر
ئەمڕۆ بەسەلامەتی لەدایک دەبێت.
ئاوات /
بەوهیوایەی بەزووترین کات ببیت بە
باوک. دیارە ئەم ورچە جوانەشت بۆ
بەبە کڕیوە. دەی شاخەگیانبا لەکاتت
نەگرین تۆش سەرت قاڵە. بەڵام دوانیوەڕۆ
دێمەوە بۆ لاتان.
پاش خواحافیزی شاخەوان بۆ ژورەوه دەروات، ئاوات و دایکیشی بەرەو دەرەوە هەنگاو دەنێن.
11… ڕۆژە … ماڵی فەرهادە … ناوەوەیە.
ماڵی فەرهادە‌ ژووری دانیشتن. هەڵاڵە بە تەلەفۆن بەردەوامە لەگفتووگۆ لەگەڵ شاداندا. لەم کاتەدا فەرهادی باوکی هەڵاڵە دیتە ژوورەوە.
هەڵاڵە /
باشە باش دێم … دە باشە.. ڕۆژباش.
فەرهاد /
بێ قەزابی لەکەیەکەوە لەودیو چاوەڕێتم.
پێت نەووتم چیم لێشاردوویتەوە ؟
هەڵاڵە /
باوکەگیان هیچ نییە وازی لێبێنە.
فەرهاد /
کەواتە شتێکم لێشاردویتەوەکە دەڵێیت
وازی لێبێنە … لەبەرئەوە دەبێت هەرپێم
بڵێیی.
هەڵاڵە /
باوکە گیان پێت دەڵێم، بەڵام ئێستا
زۆر پەلەمە لەبەرئەوەی شادەی هاوڕێم
لە کتێبخانەی گشتی چاوەڕوانمە.دەبێت
بڕۆم.
فەرهاد /
بێقەزابیت ئەمڕۆ زانکۆت نەبوو وادەچیتە
دەرێ … بەهەرحاڵ ئێستا وازت لێدەهێنم
بەڵام دواتر دەبێت پێم بڵێیی.
12… ڕۆژە … نەخۆشخانەیە … ناوەوەیە.
نەخۆشخانەیە. شاخەوان ‌ و وورچەکەی کە بۆ بەبه کەی هێنابوو لەسەریەک کورسی له پاڵ یەکتردا دانیشتوون، شاخەوان چاوەڕوانی پێوە دیارەو جار جارەش سەیری وورچەکەی پاڵی دەکات و بۆی پێدەکەنێت.
‌‌
13… ڕۆژە … کتێبخانەی گشتییە … ناوەوەیە.
هۆڵی دانیشتنی کتێبخانەیە. شادانی تەمەن(26)ساڵ لەگەڵ هەڵاڵەی هاوڕێی دانیشتوون و چەند کتێبێک لەسەر مێزەکە لەبەردەستی شاداندایە.
شادان /
هەڵاڵە گیان هێشتا بابەتمان کەمە،
هەر لەکتێب وفیلم نوسراوی تر. من
زۆر سوودم لەو کەسانە وەرگرتووە
کە خۆیان لە ناو ڕوداوەکاندا بوون و
ئێستا لە ژیاندان.من نامەوێت چیرۆک
جێی واقع بگرێتەوە.‌
هەڵاڵە /
تۆسەیری جولەکەکان بکە چۆن لە شەڕی
جیهانی دووەمدا بەکۆمەڵ لەناوبران.
بەڵام لەپاشان چۆن کردیان بە‌ بەڵگەنامه ‌و کتێب و
فیلمی دیکۆمێنت دژی ئەڵمانییەکان.
شادان /
ڕاستە هۆڵۆکۆست بووە پەڵەیەکی گەورە
بەنێوچا‌وانی ئەڵمانییەکان، هەر بۆیە
تائێستاش ڕژێمی ئەڵمانی باجی ئەو
تاوانە بە جوولەکەکان دەدەن.‌
هەڵاڵە /
بەوهیوایەی شادە گیان بابەتەکەی تۆش
ببێتە بابەتێکی دیکۆمێنتی بەهێزکە لەدوای
خۆی چەندەها فیلم و بابەتی بەدوادا بێت.
شادان /
لەو ڕۆژەوەی دەستم داوەتە قەڵەم خۆم
بەقەرزار باری هەموو شەهیدانی
کوردستان و بەتایبەتی شەهیدان هەڵەبجە
دەزانم.هەربۆیە دەمەوێت ڕاستی ڕووداوەکان
بێنمە ناو نووسینەکانمەوە.
هەڵالە /
من وەک هەڵەبجەییەک چەند جارێ
هەڵەبجەم بینیوە. بەڵام بۆیەکەم جاردوێنێ
ئەو مۆنۆمێنتەم لەگەل هاوڕێکانم بینی هەستم
کرد ئێمە غەدرێکی گەورەمان لێکراوەو
وەک پێویست ئاوڕمان لێنەدراوەتەوە.
دەنا هیچی کەمتر نییە لە تاوانی هۆلۆکۆس و
هیرۆشیما. بەهەرحاڵ من پەلەمە دەبێ
بڕۆم.
شادان /
بۆکوێ دەڕۆیت من لە گەرمەی
قسەکردندام.
هەڵاڵە /
تۆ ڕاست دەکەی بەڵام دەبێت بچم بۆ
نەخۆشخانە بۆلای چنوری هاوڕێم ودەمێکە
چاوەرێێ منداڵێکە‌… دەزانی دەڵێت چی ؟
هەرمنداڵم بێت ناوی دەنێم هەڵەبجە.
شادان /
ئەوەتا خۆی بەقەرزارباری هەڵەبجە دەزانێ.
دەبێت چی وایلێکردبێت وا ناوی منداڵەکەی
بەناوی هەڵەبجەوە دەنێت ؟
هەڵاڵە /
چرۆ هەموو خێزانەکەی بە کیمیاییە‌کە شەهید
بوون. بەتەنها خۆی بە برینداری دەرچووە و
پورێکی فریای کەوتووە.
شادان /
هەڵاڵە دەکرێ منیش بێم.. دەمەوێ بە
تەواوەتی تێکەڵاوی خۆیان وخەون و
و ئازارەکانیانبم.دەبێت نزیک بوونەوەی تەواو
دروست ببێت تاکو غەدرلە مێژووش نەکەین.
هەڵاڵە /
من ئەوندە‌ی تر دڵخۆش دەبم کەتۆ وابیر
دەکەیتەوە … هەر بۆیە دەڵێم چاوەڕوانی
بابەتێکی زۆر بەپێزو بەسوودت لێدەکەم.
14… ڕۆژە … نەخۆشخانەیە … ناوەوەیە.
نەخۆشخانەیە. شادان و هەڵاڵە نیشان دەدرێ بەرەو ژووری منداڵ بوون دەچن. لەبەردەم ژووری نەشتەرگەریدا لەسەر کورسییەک ورچە گەورەکەی ئاوات بەتەنها دانراوە، سەرنجی شادان وهەڵاڵه ڕادەکێشێ پاش کەمێک وەستان، شاخەوانی مێردی چنور لە دەرگای ژووری نەشتەرگەرییەکە دێتە دەرێ، بە دەموچاوییەوە خەمێکی گەورە دەبینرێ.لەم کاتەدا هەڵاڵە شاخەوان دەبینێ و زۆربەپەرۆشەوە دەچێت بۆلای.
هەڵاڵە /
کاک شاخەوان خێرە واپەشۆکاوی ؟
خۆشکور چنور سەلامەته ؟
شادانیش بەپەلە دێتەلای هەڵاڵەو شاخەوانەوە‌ و بەپەرۆشەوە گوێیان لێدەگرێت.
شاخەوان بەچاوێکی پڕ فرمێسک ودەموو چاوێکی غەمگین وەڵام دەداتەوە
شاخەوان /
چنور سەلامەتە … بەڵام منداڵەکەمان
دەموچاو و قاچێکی شێواوە.
هەڵاڵە /
ئەی بەداخەوە … باشە بۆ.. خۆ ئێوە
هیچ کێشەیەکی تەندروستیتان نییە ؟
شاخەوان /
هەر لەسەرەتاوە دکتۆر ووتی ….
ئەگەری ئەوە هەیە منداڵەکەتان
تەندروست نەبێت … ئەویش بەهۆی
ئەوەی کەکاتی خۆی چنور لەهەڵەبجە ‌
به و‌کیمیاییه نەعلەتییە بریندار بووە.
شادان /
ئەمەش کارەساتێکی تری کیمیاییەکەیە.
شادان و هەڵاڵە زۆر بێتاقەت دەبن. لەم کاتەدا ئاوات دەردەکەوێت و دێت بۆلایان و دەکەوێتە گفتوگۆ لەگەڵیان.

15… شەوە … ماڵی هەڵاڵەیە … ناوەوەیە.
ژووری وێنەکێشانە. فەرهاد خەریکی وێنە کێشانە پاش کەمێک وازدەهێنێ ودەچێتە لای پەنچەرەی ژوورەکەیی و جگەرەیەک دادەگیرسێنێ و سەیری دەرەوه ‌دەکات. ئەستێرەکانی ئاسمان وەک گڵۆپێک داگیرساون و دەدرەوشێنەوە، هەربۆیە سەرنجی فەرهاد ڕادەکێشن بەرەوخەیالێکی پڕ ئەندێشە. پاش چەند قومێک لە جگەرەکەی دەکەوێتە گفتوگۆ لەگەڵ ناخی خۆیدا.
مەنەلۆجی فەرهاد /
بۆیەکەمین جارە واسەیرم بکات و
بەم شێوە تێڕامانەوە پرسیارم لێ بکات.
دەبێت چیم لێشاردبێتەوە …ها … تۆبڵێی
وابێ.. نا.. نا.. نازانم هیچم لێنەشاردۆتەوه؟
ئەی باشە بۆ وا پرسیاری لێکردم ئەگەر
لێمنەشاردۆتەوە ؟. ها.. دەبێت شتێک هەبێ
ئەم ئێوارەیەش بەهۆی چنوری هاوڕێیەوە
زۆر سەغڵەت بوو ….. نەدەکرا منیش
زۆری لێبکەم، بەڵام بەڕاستی لەخۆم
بەگومانم. ژیان خۆی بەشێکی گەورەی
نهێنییە هەر لە حەقیقەتی ناخی مرۆڤەکان
هەتا کوشتن ودزین و پێکەوە ژیان.
هەر مرۆڤێک بگریت دەریایەکە لە نەبینراو
نەووتراو نهێنی سەیر … تۆبڵێیت ژیان
بەنهێنی و شاراوەکانی باشتر گوزەر بکات
یان به پێچەوانەوە ؟
تۆبڵێی ئەو شتە چی بێت پەیوەندی بەهەڵاڵەوە
بێت من لێمشاردبێتەوە ؟ خۆشم نازانم ….
16… ڕۆژە … یاریگایە … دەرەوەیە.
یاریگایە. دوو یانەی دەرجە یەک یاری دەکەن. بەڕێزیش گۆڵچی یانەی سۆلاڤە کە یەکێکە لەو دوو یانەیە … بینەرانیش لە جێگەی دانیشتن هات وهاواریانە وهەریەکەو هاندەری یانەکەی خۆیەتی. بەگشتی یارییەکە گەرمییەکی زۆری پێوە دیارە. لەم کاتەدا زاهیری باوکی بەڕێز خۆیدەکات بەنێو یاریگاداو دەچێتە نێو بینەران و لەلایانەوە دادەنیشێت بەبێ ئەوەی بزانێ دانیشتوان هاندەری چ لایه کن. یاری بەردەوامەو بینەرانیش بەهەمان شێوە لەهات وهاواری خۆیان بەردەوامن. چەند جارێک بەڕێز شوتی بەهێزی بۆ لێدەدەن بەڵام تۆپەکە بە جوانی دەگرێتەوە و سەرنجی باوکی بۆخۆی ڕادەکێشێت. پاش کەمێک یانەی سۆلاڤ گۆڵ لەلایەکەی تر دەکات وحساب دەکرێ بینەرانی هاندەری یانەی گۆڵکەر هاواری خۆشی دەکەن. بەڵام بینەرانی یانەی گۆڵ لێکراو دەست دەکەن بەبۆڵەبۆڵ بەتایبەتی ئەوانەی لەپاڵ زاهیری باوکی بەڕێزدا دانیشتوون، یەکێک لە بینەرە سەرشێت وگەنجەکانی پاڵ زاهیر کەناوی لەتیف زەڵاتەیە و تەمەنی (21) ساڵ دەبێت دایم بۆڵەی دێت، پرسیار لەزاهیر دەکات بە بۆڵە بۆڵەوە.
زەڵاتە /
توو سەری خۆت حاجی ئەوە ئۆفساید
نەبوو ؟
زاهیر /
ئۆفسیدەو مۆفسیدە نازانم کوڕم.. بەخوا
گۆڵ لەوە جوانتر نابێت.
زەڵاتە /
هەی لە حاجی خەشاش.. تۆ چوزانی.
لەتیف زەڵاتە یەکسەربۆکسێک دەسرەوێنێتە زاهیری بەدبەخت کەهیچ شارەزاییەکی لەیاری نییەو یەکەمین جارە دێت بۆ سەیرکردنی یاری ئەویش بەهۆی بەڕێزی کوڕییەوە. بۆکسەکە بەتەواوەتی دەیدات بەدەمووچاویداو دەکەوێتە نێو خەڵکەکەو دەبێتە هات وهاوار.
17… ڕۆژە …کافتریای زانکۆیە … ناوەوەیە. کافتریای زانکۆیە. بەبەردەوامی قووتابی دێنە ژوورەو دەڕۆن،واتە جوڵەیەکی بەردەوام بەکافتریاکەوە دیارە.
لەسەر یەکێک لە کورسی و مێزەکان ئاوات و هەڵاڵە دانیشتوون چای دەخۆنەوەو خەریکی گفتووگۆن.
هەڵاڵە /
بەڕاستی ئەوە پرسیارێکی گەورەیە تا
ئێستا من وتۆوەک هەڵەبجەییەک لە خۆمان
نەکردووە. شەوی دوێنێ شەو من هەر بیرم
لێکردۆتەوە.‌
ئاوات /
سەیرکە هەرلەئێستەوە دەبێت بگرین بۆ
داهاتوومان، ئەوه ‌زیندووترین نموونە چنورو
شاخەوانە. منداڵێکی کەمئەندام بەرهەمیانە.
کێ ئاگای لە ئازاری ئێمەیە؟
تەنانەت خۆشەویستی و ژیانمان وەک
مرۆڤی ئاسایی نییە، هەر ڕۆژەی چیرۆکێکی
تازەی ئەو کیمیابارەنە دەبینین ودەبیستین.
هەڵاڵە /
تازە ئێمە لەهەر شوێنێکی ئەم جیهانە بین
بێبەش نابین لەو ئازارەی کەلە ڕابووردودا
چەشتومانە بەدەست ڕژێمی بەعسەوە.

ئاوات /
ئێستەش کەس نییە ئەو برینانەمان ساڕێژ بکات،
هەر لەخۆمانەوە تا دەرەوەی ئەم ووڵاتەش.
تائێستاش چەندەمان نەخۆش وکەمئەندامن
بەدەست برینەکانیانەوە دەناڵێنن.
ئەوەتا من و تۆکە بەجەستەش ساغین کەچی لە
ناخدا گیرۆدەی ئازارێکی گەورەین.
لەکاتی ئەم گفتوگۆیەدا قووم لە چاکانیان دەدەن. بەبەردەوامی جوڵەو هاتوچۆی قوتابیان گەرموگوڕییەک دەدات بە کافتریاکە.
هەڵاڵە /
دەکرێ ماکی ئەو بۆردمانە نامرۆڤانەیە
زۆر لەوەگەورەتر بێت کەمن وتۆ لێوەی
دەدوێین ….ترس ژیانی داگیر کردووین.
ترس لەبوونمان ترس لەجێگەوژیانمان
ترس لە ئێستاو داهاتوومان.
ئاوات /
کەواتە چارەسەر نەبووەو نییە ؟
هەڵاڵە /
تائێستا نەخێر، بەڵام بەبڕوای من دەکرێ
خۆشەویستی ئازارەکانمان بلاوێنێتەوە و
شنە هەوایەکی فێنک بێت بۆدەرونمان.
ئاوات /
هەڵاڵەکەم خۆشەویستی تۆ داگیری کردووم.
من ناتوانم بیر لەهیچ شتێکی تر بکەمەوە
کەتۆم لێ دوربخاتەوە.
هەڵاڵە /
منیش وەک تۆم، خۆزگە خۆشەویستیت
وەک وێنەیەکی فۆتۆگراف بوایەو لەمێشکم
دەرمبێنایەو بمدڕانایەو لەکۆڵ ترسی داهاتوو
بوومایەتەوە. بەڵام ئەوە بۆمن کە هاوئازارو
لێتێگەیشتنتم مەحاڵە چونکە خۆشمدەوێیت ئاواتم.
ئاوات /
دەبێت هەربەرەنگاری داهاتوومان ببینەوە هەر
چەندە تاڵ بێت.
هەڵاڵە /
ڕاستە، هەرچەندە ناخۆشی بەشێکی گەورەی
ژیانمانی داگیرکردووە. بەڵام ژیان هەرخۆشە
لەبەر ئەوەی خۆشەویستی و ئاوات بەردەوامە.
18… شەوە …ماڵی بەڕێزە … ژوورەوەیە.
ژووری دانیشتنە. زاهیر باوکی بەڕێز لاچاوی شین بۆتەوە لەسەر دۆشەکەڵەیەک دانیشتووە. نازدار دایکی بەڕێز میوە دێنێ لەبەردەم زاهیر دا دایدەنێت پاشان ئاوات و بەڕێز دێنە ژوورەوەو سڵاودەکەن دیارە تازە هاتوونەتەوە،هەریەکەیان لەسەر کورسیەک دادەنیشن.
نازدار /
بەخێر بێنەوە کوڕەکانم.
زاهیر /
عەجایب بەیەکەوە گەڕانەوە ؟
ئاوات /
لەکاکم بپرسە ؟
بەڕێز /
بەخوا ئەگەر ئەم گرت خۆم دەمزانی
چیم لێدەکرد.
زاهیر /
ئەوە کوڕم باسی چیدەکەیت ؟
ئاوات /
باش بوو هیوای برادەری تەلەفۆنی
بۆ کردم ووتی بە بەڕێزیان گووتوە
ئەوکەسە کێیە کە بۆکسەکەی داوە لە
باوکت. هەربۆیە جەنابی بەدوایدا دەگەڕێ
منیش بەپەلە گەیشتمە لای لەگەڵیا بووم
تا ئێستا.
زاهیر /
بابەگیان من تێگەیشتم ئەوەی بۆیاری
بێ یان بۆسەیری بەبێ شتێکی
ناخۆش ناگەڕێتەوە. پاشان کێ دەڵێت
ئەوکەسە ئەوە ؟
بەڕێز /
باوکە تۆخۆت نەتگووت هاوڕێکانی
بانگیان کردووە بە زەڵاتە. ئەوە خۆی
لەڕاستیدا ناوی لەتیف زەڵاتەیە. ئیتر
چۆن نازانم کێیە.
نازدار/
کوڕم بۆخاتری خوا خەڵک لە شەڕ ڕا
دەکات تۆ بۆشەڕ دەگەڕێیت. ئەمە کەی
ڕاستە.
بەڕێز /
ئەوەنیە ئەو هەتیوە باوکمی کۆڵەوار
کردووە خۆ دەبوایە بیزانیایە ئەوە
گەورەیەو ڕیش سپییە.
ئاوات /
ئەوە ئەونەفام بوو نەیزانی ؟ ئەی
تۆش وەک ئەو شەڕو لێدان وەڵامت بێت
جیاوازیت چییە ؟
زاهیر /
کوڕم ئاواتی برات زۆر ڕاست دەکات.
بەڕێز /
من هەردەبێت بیگرم.
ئاوات /
من لەگەڵ ئەوەدام بیبینیت،بەڵام
قسەی لەگەڵ بکە تێبگەیەنە کەشتێکی
خراپی کردووە،جارێکی تر هەڵە
بەرامبەر هیچ کەسێک نەکات،ئەگەر هەر
سووربوو لەسەر هەڵەی خۆی وداوای
لێبووردنی نەکرد ئەوا شکاتی پۆلیسی
لێدەکەین.
نازدار /
ئەمە ڕاستە.
زاهیر /
کوڕم ئاواتی برات ڕاست دەکات.
ئێمە لەوەتی هەین شەڕ هەر بەشەڕ وەڵام
دەدەینەوە بەڵام بەخوا تا ئێستا بەرهەمی
نەبووە.
نازدار/
بابە گیان ئەوان ڕاست دەکەن، تۆش
ئەوەندە کەلەڕەق مەبە کوڕم لەکەلی
شەیتان وەرە خوارەوە.
لەم کاتەدا شلێرخۆی دەکات بەژوورداو یەکسەر پرسیاریان لێدەکات …..
شلێر /
ئەرێ ئەودەنگە دەنگە چییە ؟
زاهیر/
ڕاست دەکەی.. هیچ نییە کچم تۆبڕۆ
بەلای خوێندنەکەی خۆتەوە تۆزێ
قسەی خۆمان هەیە.
شلێرسەرێک بادەدات و بە قسەی باوکی دەکات ودەچێتە دەرەوەو دەرگایان لێ دادەخات.
بەڕێز /
بەڵام باوکە من هەردەبێت بیبینم.
زاهیر /
باشە باوکە گیان بەڵام بەبێ شەڕ.
ئاوات /
باوکم ڕاست دەکات … بەگفتووگۆ.
بەڕێز /
باشە باش … بەگفتووگۆ.
19 … ڕۆژە … ماڵی هەڵاڵەیە … ناوەوەیە.
ماڵی هەڵاڵەیە ژووری نانخواردنە. هەڵاڵە خەریکی نان وچا دانانی بەیانیە. لەم کاتەدا فەرهادی باوکی هەڵاڵە دێتە ژوورەو لەسەر کورسییەک دادەنیشێ.
فەرهاد /
بەیانیت باش کچەکەم.
هەڵاڵە /
بەیانیت باش بابە گیان.
هەڵاڵە دادەنیشێ و دەست دەکات بەچا تێکردن بۆ هەردووکیا ن …
فەرهاد /
هەڵاڵە گیان ئەم بەیانییە دەموچاوت
کراوەو ڕوخۆشە …. بەڕاستی
پێمخۆشە ئاوا دەتبینم.
هەڵاڵە /
لەتۆوە فێری بێتاقەتی بووم، بەڵام سەرەڕای
ئەوەش لەتۆ زۆر باشترم.
وەک پێم ووتی ئەو منداڵە ی چنور و شاخە
زۆر ئازاری دام. ئەوە ئازاری ئێستاو
داهاتوومانە.
لەم کاتەدا فەرهاد چاکەی کە هەڵاڵە بۆی دانابوو دەست دەکات بەتێکدانی
پاشان دەست دەبات بۆ نان وبەر چاییەکە.
فەرهاد /
ئەوە ڕاستە.من لە تۆ زیاتر ئازارم چەشتووە
، بۆیە هەردەم هەست بەو غەمباریەم
دەکەی ….گرنک ئەوەیە من بەبەردەوامی
وێنە دەکەم و تۆش ڕوناکی وێنەکانمی.
دەی کچە جوانەکەم ئێستا کاتی ئەوە هاتووە
پێمبڵێیت چیم لێشاردویتەوە ؟
هەڵاڵە قومێک لە چاکەی دەدات و وەک ئەوەی حەزنەکات باسی بکات وایە.
هەڵاڵە /
من ئەو ڕۆژە دەمویست باسیبکەم، بەڵام
ئێستا حەز ناکەم باسی ئەو بابەتە بکەم.
فەرهاد /
کچم ئەو بابەتەی لاتە بەحسابی تۆ
نەمدرکانووە، بۆتە گرێیەکی زۆر گەورە
لەلام … لەبەر ئەوە تکا دەکەم پێم بڵیی
با دەروونم کەمێک ئاسوودە بێت.
هەڵاڵە دەیەوێت هەڵسێت بەڵام باوکی ناهێڵێت و دایدەنیشێنێتەوە و لەگەڵ نانخواردن دەست دەکەنەوە بە گفتووگۆ.
فەرهاد /
کچم تۆ کەسێکی خوێندەوارو ڕۆشنبیری
حەزدەکەم بەڕوونی لەگەڵم گفتووگۆ بکەی
دوای ئەوانەش من هەردەم خۆم بەنزیکترین
هاوڕێت زانیوە، هەر بۆیە هاوسەرێکیشم
نەهێناوە بۆ ئەوەی … بۆ تەنها چرکەیەکیش
کەسێک نەکەوێتە نێوانمان … ئێستا تۆ دەتەوێ
شتێکم لێبشاریتەوە کە پەیوەندی بەمنەوە هەیە.
هەڵاڵە /
بابە گیان مادام ئەو بابەتە ئەوەندە بێتاقەتی
کردووی پێتدەڵێم، بەڵام خۆزیا بیرت لەوە
دەکردەوە ژیانی خۆت کەمێک دەگۆڕی.
فەرهاد/
کچم چەند جارێکی تر پێم گووتویت باسی
مەسەلەی ژنهێنان مەکە.دەزانم ئەمجارە
بە شێوەیەکی تر پێمدەڵێیت. بەهەرحاڵ
بابێینەوە سەربابەتەکەی خۆمان.
هەڵاڵە /
ئەو ڕۆژەی کە لەگەڵ قووتابییەکانی هاوڕێم
چووین بۆ مۆنۆمێنتەکەی هەڵەبجە من یەکسەر
سەیری لیستی ناوی شەهیدەکانم کرد و ناوی
دایکمم دۆزییەوە بەڵام ….
فەرهاد/
بەڵام چی ؟
هەڵاڵە /
بەڵام ناوی هیوای برامی تیا نەبوو.
بووە پرسیار لام ؟
فەرهاد /
هیوا …. ها …. هیوای برات …..
ڕاست دەکەی دەبووایە زووتر بۆم باس
بکردیتایە. بەڵام ئێستا بەناچاری بۆت
باست دەکەم.
کاتی خۆی کەتۆ نەخۆش بوویت ودایکت
تەندروستی زۆر باش نەبوو هەر بۆیە
دایکت و هیوامان لەهەڵەبجە جێهێشت و
من وتۆ بەرەو شاری سلێمانی هاتین.
پاشان کەگەڕاینەوە نەیانهێشت بچینەوە
هەڵەبجە. منیش تۆم بردەوە ماڵی خاڵت
کەئەوان لە شاری سلێمانی دەژیا ن
یەکسەر بۆ شەوەکەی بەپێ و لەڕێگەی
قاچاخەوە گەڕامەوە بۆ هەڵەبجە بەڵام چیم
بینی شارێک لەخوێن. شارێک لەبێدەنگی
شارێک هەموو خەڵکەکەی وزیندەوەرەکانی
پێکەوە لە خەوێکی بەردەوامی قوڵدا
بوون،هەرچی مەیت بوو سەیرم کرد
لە دایکتەوە تا خزم و دراوسێ و پیرو
گەنج و منداڵ بەتەنها هیوای براتیان
تیا نەبوو، هەر لەو ڕۆژەوە بە هۆش و
جەستەو بوونمەوە بەبەردەوامی بەدوایدا
دەگەڕێم.. دایم ئەو پرسیارە لەخۆم دەکەم
تۆبڵێی هیوا ئێستا بژی ؟ ئەی ئەگەر بژی
لەکوێبێ ؟ تۆبڵێی تا لەژیاندام بیدۆزمەوە ؟
هەڵاڵە /
ئەی باشە بابە بۆ تائێستا پێت نەگووتوم ؟
فەرهاد /
لەبەرئەوەی تۆش لەگەڵ چاوەڕوانی و
دڵەڕاوێکێ و بیرکردنەوەو ئازاری
دەرونی نەژیت.
هەڵاڵە هەڵدەسێ وباوەش بەباوکیدا دەکات ودەست دەکات بەگریان.
20 … ڕۆژە … مۆنۆمێنتی هەڵەبجەیە … ناوەوەیە.
مۆنۆمێنتی هەڵەبجەیە. کامێرا لیستی ناوەکانی شەهیدانی هەڵەبجە نیشان دەدات لەلایەن شادانەوە بە کامێرایەکی فۆتۆگراف لە چەند لایەکەوە وێنەی دەگرێ.
21 … ڕۆژە … یاریگای تۆپ تۆپێیە … دەرەوەیە.
یاریگای تۆپ تۆپێیە. کۆمەڵێک یاریکەر کە جلی وەرزشیان لەبەردایەو خەریکی مەشق و ڕاکردنن، لە نێویانادا بەڕێزیش خەریکی ڕاکردن و گفتووگۆیە لەگەڵ (ئارام)ی تەمەن (21) ساڵی هاوڕێی.
ئارام /
کوڕی خاڵەکەم گووتی ئەوە لەگەڕەکی
ئێمەیە و زۆر سەر بە گۆبەنە ڕۆژ نییە
بەزمێک نەقەومێنێ.
بەڕێز /
ئێ کەواتە دەتوانین بیدۆزینەوە ؟
ئارام /
ئا …ئا.. ووتی سبەی وەرە بۆ ماڵەوە
ئەو کاتە ئەو پیاوە بەرزەت نیشان دەدەم.
پاشان خۆم لەگەڵتا دێم بۆ ئەوەی وەک
زەڵاتە تێکەڵاوت نەکا.
بەڕێز /
مەمنونم …. باشە ناوەکەشی لەناوی
ئینسان ناکات.
دەست بەپێکەنین دەکەن و بەردەوامن لەسەر مەشق کردن ……
22 … شەوە … ماڵی هەڵاڵەیە … ناوەوەیە.
ماڵی هەڵاڵەیە ژووری فەرهاد. فەرهاد سەرقاڵی سکێچ کردنی گەنجێکە زۆر بە خۆشەویستی وگەرمیەوە دەیکات.
23 … ڕۆژە … زانکۆیە … دەرەوەیە.
حەوشەی زانکۆیە. قووتابیان دێن و دەچن تا ئەوکاتەی هەڵاڵە و ئاوات دەردەکەون هەریەکەو جانتاو پەرتووکی خۆی لەبن دەستە و بە گفتووگۆوە دێنە کادرەوە.
هەڵاڵە /
ئەی باشە باوکم ؟
ئاوات /
باوکت باوکی منە، بەتایبەتی ئەویش
کە کەسێکی ڕۆشنبیرو دڵسۆزە.
هەر شوێنکی پێخۆش بوو ئەوە ئازادە
،وەیان ئێمە لەلای ئەو دەبین.
هەڵاڵەو ئاوات بەردەوامن لە پیاسەکردن لە نێو حەوشەی زانکۆدا.
هەڵاڵە /
بەڵام من هەر حەزدەکەم باوکمم
لەگەڵ بێت. ئەو بۆنی ژیانی بە
منەوە ناوە.
ئاوات /
هەڵاڵەکەم تۆ چۆنت پێخۆش بێت
وادەکەین … باشە ناکرێ باسی من،
یان منی پێبناسێنی خۆ ئەو کەسێکی
کراوەیە، پاشان ئەمساڵ کە تەوامان
کردو دەرچووین من دێم بۆداواکردنت.
هەڵاڵە /
بۆ نا… باوکم خۆی جارێک بۆی گێڕامە
کە بەخۆشەویستی دایکمی هێناوە …
شتێکم بیر کەوتەوە باوکم
ووتی شێرزاد حەسەنی نوسەرو
هاوڕێم بۆی گێڕاومەتەوە.
باوکی بانگی شێرزاد دەکات دەڵێت
کوڕێک هاتۆتە داوای خوشکەکەت
تۆ دەڵێیت چی ؟
شێرزاد حەسەنیش دەڵێت ئەی خوشکەکەم
دەڵێت چی؟
باوکی دەڵێت خوشکەکەت دەڵێت خۆشم دەوێ
شووی پێدەکەم. شێرزادیش دەڵێت دەکەواتە
پیرۆزی بێت. باوکی تووڕە دەبێت دەڵێت
هەی لەم گەوادی عەیارە بیست وچوارە
دەڵێت پیرۆزی بێت.لای خۆی هەر ئێستا
ڕاکات بچێ فەلاقەی خوشکەکەی بکات.
شێرزادیش دەڵێت باشە باوکە ئەی خۆشی
نەوێت ڕقی لێیبێت.. تۆ دیوتە ڕقت لەکەسێک
بێت و بتەوێ ژیانی لەگەڵدا بەسەربەری.
بۆیە شتێکی باشە خۆشی بوێت.
دەست دەکەن بەپێکەنین و لەلەسەر کورسیەکی درێژ پێکەو دادەنیشن و
بەردەوام دەبن لە گفتووگۆکەیان.
هەڵاڵە /
دوای ئەوانەش باوکم منی زۆر خۆش
دەوێت،لە ژیانمدا زۆر بەدەگمەن
قسەی شکاندووم.
ئاوات /
ئەم باسانە زۆر خۆشە.
هەڵاڵە /
ئێستە سەرقاڵی تابلۆ کردنە خۆی باسی
کرد. بەم نزیکانە بەتەمای پێشانگایەکە
بیکاتەوە. ئەو کاتە دەتبەم لە پێشانگاکە
پێتدەناسێنم.
ئاوات /
بیرۆکەیەکی زۆر چاکە.
24 … ڕۆژە … کۆڵانە … دەروەیە.
کۆڵانە. ئۆتۆمۆبیلێکی سپی لەبەردەم سوچێکی باخی کۆڵانەکەدا وەستاوە. ئارام و ئاکۆی تەمەن (20) ساڵی کوڕی خاڵی ئارامی تێدایە. دیارە سەرقاڵی چاودێری کردنی کەسێکن.
ئاکۆ /
زۆربەی ڕۆژ بەلای ئەم باخەدا دەچێت
بۆ سەر جادەکەو لەوێوە سواری پاس
دەبێت.
ئارام /
باشە بۆ لێرەوە ؟
ئاکۆ /
لەوەدەچێت حەزی لە کچێکی ئەم
گەڕەکە کردبێت و عاشقی بوو بێت.
ئارام /
ئەی قوڕ بەسەر ئەوەی حەز لە کوڕی
وادەکات.هەرچەندە عەشق ئەوەنازانێ.
ئاکۆ /
بەڵام ئارام ئەم هەتیوە زۆر سەرسەرییە وەڵاهی وازی لێبێنن زۆر چاکە، دوای توشی بەزمێکتان دەکات.
ئارام /
قابیلە لێمان ببێت بەڕامبۆ.
ئاکۆ /
شەڵا ڕامبۆ بوایەو قسەی لەگەڵ دا
بکرایە … ئەمە خۆرییە.
ئارام /
ئێمەش قسەی لەگەڵ دەکەین، بزانین
بۆ …
لەم کاتەدا ئاکۆ قسە بە ئارام دەبڕێ و لەتیف زەڵاتە دەبینی لەو سەری کۆڵانەکەوە دەردەکەوێ.
ئاکۆ /
ئارام ئائەوە لەتیف زەڵاتەیە بەرەو ئێرە وە دێت.
ئارام /
ئەم فس فس پاڵەوانەیە. باشە
ئەمە لەکوێ دەوام دەکات ؟
ئاکۆ /
بڕوات بێت نازانم … هەردەمەی
لە شوێنێکە.
ئارام سلف لێدەدات و ئۆتۆمۆبیلەکە دەکەوێتە ئیش و بەلای زەڵاتەدا دەڕۆن.
25 … شەوە … ماڵی هەڵاڵەیە … ناوەوەیە.
ژووری دانیشتنە. هەڵاڵە تەلەفۆنی بەدەستەوەیەو خەریکی قسەکردنە لەگەڵ یەکێک دا، فەرهادیش ڕۆژنامەیەکی بەدەستەوەیەو خەریکی خوێندنەوەیە.
هەڵاڵە /
ئاخر هی ئەوەیە تۆ لەڕۆژنامەیت و
بەبەردەوامی ئاگاداری هەواڵەکانی.
بەڵێ …. لەو بڕوایەشدا نیم باوکیشم
ئاگادار بێت. …. زۆر چاکە هەرئێستا
بە باوکم دەڵێم …. دەی باشە بەقووربان
دواتر قسەدەکەین. کاتێکی خۆش بۆ تۆش.
هەڵاڵە تەلەفۆنەکە دادەخات وبەرەو کوورسییەکەی لای باوکی دێت. باوکیشی ڕۆژنامەکە دادەنێ و عەینەکەکەی لەچاو دادەگرێ و سەیری هەڵاڵە دەکات.
فەرهاد /
چییە کچم ؟
هەڵاڵە /
بابە هیچ شتێکی تازە هەیە ؟
فەرهاد /
هیچ شتێکم نەبیستووە.. بەڵام سەبارەت
بەچی کچم ؟
هەڵاڵە /
ئێستا شادان شتێکی پێ ووتم دەکرێ بۆ ئێمە
ببێتە مایەی گەورەترین خۆشی.
فەرهاد /
چییە کچم دەقسە بکە..
هەڵاڵە /
ئەم ئێوارەیە هەواڵێکی تازەیان بۆ
ڕۆژنامەکەی شادان ناردووە بۆبڵاو
کردنەوە. هەواڵەکە کوڕێکی گەنج
لە ئێرانەوە هاتۆتەوە دەڵێت من خەڵکی
هەڵەبجەم لەساڵی (1988) لە کیمیا
بارانەکەوە کەوتوومەتە ئێران و لەوێ
گەورەیان کردووم. ئێستاش گەڕاوەتەوە
بەدوای کەس وکاریدا دەگەڕێت.
فەرهاد /
ئای کە تەراژیدیایەکی ناخۆش و خۆشە.
هەڵاڵە /
مەبەست خۆش و ناخۆشی چییە ؟
فەرهاد /
خۆشە بۆ ئەوکوڕە و کەسوکاری کەیەکتری
دەبیننەوە، ناخۆشە کەچەند ساڵە دەربەدەرەو
لەنازی دایک وباوک و نیشتمان بەدوورە.
هەڵاڵە /
بەوهیوایەی ئەوکوڕە براکەم بێت.
فەرهاد /
گەورەترین خۆزگەو ئاواتمە، پارچەیەکم
بەزیندوی بدۆزمەوە.
هەڵاڵە /
بابە گیان ژیان زۆر شتی سەرسوڕهێنەری
تێدایە.
فەرهاد /
زۆر ڕاستە … بەوهیوایەی ئەو بێت وبتوانم
ئەوەندەی ماوم بەچاوانم پەروەردەی بکەم.
کچم هەر ئێستا تەلەفۆن بۆ شادانی هاوڕێت
بکە بزانین لە کوێیە.
هەڵاڵە /
بەسەرچاو هەرئێستا.
هەڵاڵە دەچێت بۆ لای تەلەفۆنەکەو دەست دەکات بەتەلەفۆن کردن.
26 … ڕۆژە … کۆڵانە … دەرەوەیە.
کۆڵانە. لەکۆڵانێکی پاندا لەتیف زەڵاتە بەدەر دەکەوێ لەسەرخۆ دەڕوات و تەزبیحێکی بەدەستەوەیە و یاری پێدەکات. لەم کاتەدا ئۆتۆمۆبیلێکی سپی بەدەردەکەوێت کە ئارام و بەڕێزی تێدان، نزیک دەبنەوە لە لەتیف زەڵاتەو دەوەستن یەکسەر بەڕێز لەلای سەکنەوە دادەبەزێت و دەچێتە بەردەم زەڵاتە پاشان ئارامیش دادەبەزێت، زەڵاتە چاوی زەق دەبێت و دەیەوێت قسە بکات بەڵام بەڕێز دەست دەکات بەقسەکردن.
بەڕێز /
من کوڕی ئەو کابرا پیرەی ئەو ڕۆژەم
کە جەنابت لەکاتی یارییەکەدا لێدابوو.
زەڵاتە /
دەتەوێ بڵێی چی ؟
بەڕێز /
دەمەوێ بڵێم بەزووترین کات بچۆ داوای
لێبووردنی لێبکە، دەنا شکاتی پۆلیست
لێدەکەین.
زەڵاتە /
ئاوا …. !
ئارام /
بەڵێ ئاوا … ئەمجارەش ئاوا قسەت لەگەڵ
دەکەین،کەڕەتێکی تر هەر خۆت نازانی
چۆن چارەت دەکەین.
زەڵاتە /
وادیارە زۆر خراپ لەخەو هەڵساون ؟
زەڵاتە دەست دادەهێنێتەوە بۆ بەڕێز بەڵام ئارام دەستی دەگرێ و بەڕێزیش دەکەوێتە سەروچاوی بەبۆکس،پاشان بەهەردووکیان تەختی زەوی دەکەن بەتێهەڵدان تا بەتەوای دەکەوێت.
بەڕێز /
بۆخوا پێت دەڵێین،ئەم جارە هەڵە
بکەیت وەک تۆپ بەهەموو تیپەکەمان
تۆپ تۆپێنت پێدەکەین. ئیتر خوێنی خۆت
لەسەر خۆت.
ئارام و بەڕێز سواری ئۆتۆمۆبیلەکەیان دەبن و دەڕۆ ن، لەم کاتەدا چەند کەسێک پەیدا دەبن و دەست دەخەنە بنباڵی زەڵاتەو هەڵی دەسێننەوە. زەڵاتە سەرو چاوی هەموی خوێنە. کوڕێکی مێرد منداڵ تەمەنی (16) ساڵان بەپەلە دێت بۆ لای لەتیف زەڵاتە.
کوڕ /
خاڵە ئەوە ژمارەی سەیارەکەیانە لەسەر
دەستم نووسیومە.
زەڵاتە /
پێویست بەژمارە ناکات خۆم چاک
دەیاناسم.
27 … ڕۆژە … خەستەخانیە … ناوەوەیە.
خەستەخانەیە بەشی خوێن وەرگرتن. چەندکەسێک دانیشتوون چاوەڕوانی ناوخوێندنەوەن، لەولاشەوە دوو سستەرخوێن وەردەگرن لەخەڵک. لەم کاتەدا ناوی فەرهاد دەخوێنرێتەوە دەچێتە بەردەم یەکێک لەسستەرەکان بۆ خوێندان.
28… شەوە … ماڵی زاهیرە … ناوەوەیە.
ژووری میوانە. بەڕێز چەکوش و بزمارێکی بەدەستەوەیەو شلێری خوشکیشی تابلۆیەک. سەیری دیواری ژوورەکە دەکەن.
شلێر /
کاکە بەڕێز ئەم لایە جوانە و بەرامبەر
دەرگاکەیە و هیچیشی پێدا هەڵنەواسراوە.
بەڕێز /
ئادەی باسەیرێکی بکەم …. ممم جوانە
با قسەی تۆ بێت شلەگیان، هەرئێستا
بزمارەکەی بۆ هەڵدەواسم.
بەڕێز دەست دەکات بەبزمار داکوتین بەچەکوشەکەی دەستی. دایکیان دێتە ژوورێ.
نازدار /
ئەرێ بۆوا پەلەتانە با بەیانی بووایە.
شلێر /
ئاخر بەیانی من لێرەنیم، کاکە بەڕێزیش
هەرلەخۆیەوە هەڵیدەواسێ بەدیوارەکەدا.
بەڕێز /
مانای وایە من نەمدەزانی بەکام لادا
هەڵیبواسم.
نازدار /
ڕاست دەکات …. شلێر ووردەو حسابی
بۆدەکات.
شلێر /
ئەی وایە …. ئێمە هەروا بەزەوقین.
دەست دەکەن بەپێکەنین بەڕێز یەک دوو چەکوشی تر دەوەشێنێ و دێت تابلۆکە لە شلێری خوشکی وەردەگرێ و دەست دەکات بەهەڵواسین، لەم کاتەدا ئاوات خۆی دەکات بەژووردا.
شلێر /
یەک تۆز بۆلای منەوە … ئادەی.مممم
زۆرچاکە کاکە بەڕێز دەستکاری مەکە.
ئاوات /
ئەم تابلۆ جوانە کێ هێناوییەتی ؟
بەڕێز /
برات هێناوێتی.
نازدار /
بەڕاستی جوانە.. ئافەرم کوڕم ئادەی
شلێر بڕۆ بزانە باوکت نوێژەکەی
تەواو کردووە بانگی بکەی.
شلێر /
دەبووەستە بایەک تۆز سەیری بکەم.
شلێر بەبۆڵە بۆڵ دەچێتە دەرەوەی ژوورەکە بەدوای باوکیدا. بەڕێزیش زۆر دڵی خۆشەو پۆزی پێوە لێدەدات.
ئاوات /
باشە ئەمە لەکەیەوە تۆ حەزت لە
لەتابلۆو وێنە بووە ؟ ئەوەتی تۆ
هەیت حەزت لەیاری وفتبۆڵ بووە.
بەڕێز /
نازانم …. بەبەردەوامی یاری دەکەم
بەڵام من زۆر ئارەزووی وێنە کردن و
سەیرکردنی تابلۆ دەکەم … تەنانەت
لە قووتابخانەش لە وێنەکردندا زۆر
باش بوو دایم مامۆستای وێنە دەرەجەی
زۆر باشی بۆ دادەنام.
نازدار /
ئەی ئەمە بەچەند کڕیت کوڕم ؟
بەڕێز /
براکەی ئارامی هاوڕێم وێنەکێشە هەربۆیە
پێشانگای کردبۆوە، چووین بۆسەیرکردنی
بەڕاستی من ئەم تابلۆیەم زۆر پێ جوان بوو.
ئیتر دوێنێ پێشانگاکەی تەواوبوو سەیردەکەم
ئەمڕۆ ئارام تابلۆکەی بۆ هێناوم، هەرچەندە
وتم نابێت ئارام گیان من مەبەستم ئەوە نەبوو
بەڵام ڕازی نەبوو.
ئاوات /
منیش هاوڕێیەکم هەیە باوکی وێنەکێشە
بڕیار وایە لەم ماوەیەدا پێشانگا بکاتەوە
هەرکە کردیەوە پەیمان بێت بەیەکەوە بچین.
هەروەها حەزیش دەکەم بەهاوڕێکەمت
بناسێنم.
لەم کاتەدا زاهیرو دێتە ژوورەو دەست دەکات بەسەیر کردنی تابلۆکە.
29 … شەوە … ماڵی فەرهادە … ناوەوەیە.
ژووری وێنەکێشانی فەرهادە. فەرهاد خەریکی وێنەکردنە و هەڵالە بەپەرداخێک چاوە دێت بۆلای و پەرداخەکە دەداتە دەستی باوکی.
فەرهاد /
لەجێی خۆیدا بوو ئەم چایە کچەکەم.
هەڵاڵە /
نۆشی گیانت بێت بابە گیان … بابە ئەوە
تەلەفیزیۆن بڵاوی کردەوە کاتژمێر
(10)ی تەواو بەرنامەیەک هەیە لە
سەر(عەلی) ئەو گەنجەی گەڕاوەتەوە.
فەرهاد /
ئەمڕۆ پاش ئەوەی خوێنەکەیان گرتم ووتیان
بەرنامەیەک دروست دەکەن بەئامادە بوونی
عەلی، ئەوەی لە ئێوە حەز بکات ئامادە بێت
لەستۆدیۆ دەتوانێ، بەڵام نەیان گووت بۆ ئەمشەوە
دوای ئەوەش ژمارە تەلەفۆنیان لێوەرگرتم.
من زۆر حەزم دەکرد ئامادە بم بۆ ئەوەی
زووتر چاوم بەعەلی بکەوێت، بەڵام بۆ
من ئاگادار نیم نازانم ؟
هەڵاڵە /
بابە منیش زۆر حەزدەکەم زوو بیبینم.
باشە بابە ئەگەر ئەنجامی پشکنینی
(دی، ئێن، ئا) کە دەرچوو ئەوە برامە
چی دەکەی ؟
فەرهاد /
لەئامێزی دەگرم، هاواردەکەم، ماچی
دەکەم، ئازاری ئەو هەموو ساڵانە لە باوەش
دەگرم ودەگریم، تێر تێر هەناسەکانی هەڵدەمژم
تا بەتەواوی سییەکانم پڕ دەبێت لەهەناسەی و
بۆخۆم بۆیەکەم جار بە ئاسوودەی دەخەوم.
هەڵاڵە /
نا بابە گیان نا خەوی، هەرباوەش بەیەکدا
دەکەین وماچی یەکتری دەکەین وهەڵدەپەڕین.
30 … شەوە … ماڵی زاهیرە … ناوەوەیە.
ژووری میوانە. زاهیرو نازدارو ئاوات دانیشتوون وبەڕێزیش بە پێوەیە. لەم کاتەدا شلێر خۆی دەکات بەژووردا و ڕووی دەمی دەکاتە هەموویان.
شلێر /
بەپەلە وەرنە ئەودیو تەلەفیزیۆن کوڕە
هەلەبجەییەکە پیشاندەدات کە لەئێرانەوە
گەڕاوەتەوە.
نازدار /
بەڕاستە.. ؟
زاهیر /
ئەمەش ئازارێکی ترە ….. بابڕۆین
سەیری بکەین.
نازدارو زاهیر سەیر یەکتری دەکەن و وەک ئەوەی شتێک ڕوویدا بێت. هەموو هەڵدەسن دەڕۆن بۆ ژووری تەلەفیزیۆنەکە.
31 … شەوە … ماڵی فەرهادە … ناوەوەیە.
ژووری دانیشتنە.فەرهادو هەڵاڵە لەسەر کورسی دانیشتوون وسەیری تەلەفیزیۆن دەکەن. کاتێک ئەم دیمەنە دەست پێدەکات، چاوی کامێرا لەسەرشاشەی تەلەفیزیۆنە. بێژەرێکی تەمەن (28) ساڵان چاوپێکەوتن لەگەڵ (عەلی) تەمەن (21) ساڵان دەکات. ئەوگەنجەی لەئێرانەوە هاتۆتەوەو دەڵێت من هەڵەبجەیم و بەدوای کەس وکارما دەگەڕێم. هەروەها چەند کەسێکی تریش دانیشتوون،وەک خەڵکی هەڵەبجە یی و ئەوکەسانەی کە کوڕیان دیار نییە.لەوانە مامۆستا (فەخرەدین) کەتەمەنی (62) ساڵانە لەگەڵ کاک (ئیبراهیم)تەمەنی (44) ساڵانە، هەروەها لەگەڵ گێلاس خان کەتەمەنی (52) ساڵانە لەگەڵ کاک ستار تەمەنی (28) ساڵانە لەگەڵ مامۆستا (عەلی) تەمە نی (32) ساڵانە و لەگەڵ باجی (مەلیح) کە تەمەنی (68) ساڵانە هەموویان چاویان بڕیوەتە (عەلی) ولە ناخیانەوە هیوا و خۆزگەیان ئەوەیە کوڕ یان برای ئەوان
بێژەر /
بینەرانی خۆشەویست وەک لەسەرەتای
بەرنامەکەدا بۆمان باسکردن.عەلی
پاشماوەو قووربانی دڕندەیی دەستی
ڕژێمی بەعسە. ئەو ڕژێمەی لەیەک
شوێندا (5000)هەزار مرۆڤی بێ
تاوانی بەغازی کیمیایی کوشت.
زۆرێکیشی بێ لانەو دەربەدەر کرد.
عەلیش یەکێکە لەو منداڵانەی
وون بوووەو (21) ساڵە لەغوربەتدا
دوور لەنازی دایک وباوک وکەس و
کارو نیشتمانی ژیانی لە چاوەڕوانی دا
بەسەربردووە.
هەر بۆیە حەز دەکەین عەلی خۆی بۆمان
بدوێت و باسی تەراژیدیای خۆی و هەڵەبجەمان
بۆ بکات، تائەوکاتەی گەیشتە ئەوەی کە
بیر لەوەبکاتەوە پاش ساڵانێکی زۆر لە
غوربەتا بگەڕێتەوە بۆنیشمانی خۆی.
عەلی جلوبەرگی کوردی لەبەردایەو بەزمانی فارسی دێتە ئاخافتن. واتە هەموو ڕستەکانی عەلی فارسییە. بۆئەوەی بینەران تێبگەن، بێژەرێکی تر تەنها گوێمان لەدەنگی دەبێت کە هەموو قسەکانی عەلیمان بۆ دەکات بەکوردی.
عەلی /
بسم اللە الرحمن الرحیم. بەناوی خوای
گەورەو میهرەبانەوە. خۆشەویستانم
من تەمەنم زۆر بچووک بووە لەبەرئەوە
هیچ شتێکم نەدەزانی لەسەرڕووداوەکەو
لەسەر ژیانم. بەڵام بەهۆی ئەودایک و
باوکەی کاتی خۆی منیان لەنەخۆشخانە
هەڵگرتۆتەوەو بەخێویان کردووم،کە
ووردە ووردە گەورە بووم تێیان گەیاندم
کەمن کوردم و دایک و باوکی ڕاستی خۆم
ئەگەر مابێتن ودەرچووبن لەو کارەساتەی
هەڵەبجە ئەوا لە کوردوستانن. بەڕاستی
لێتان ناشارمەوە ناشتوانم هەرگیز
خۆشەویستی وبەتەنگەوە هاتن ودڵسۆزی
ئەو دایک وباوکەش لەیادکەم کەمنیان گەیاندە
ئەم تەمەنەو بگەڕێمەوە بۆ نیشتمانی دایک.
بەڵام دایم لەبیر کردنەوەی ئەوەدابووم چۆن
بگەڕێمەوە کوردستان. هەر بۆیە لەڕێگەی
کۆمپیتەرەوە چەند جارێ پەیوەندیم کرد
بەوەزیری مافی مرۆڤەوە دواجار لە شاری
تاران بینیم ئەویش کار ئاسانی بۆ کردم.
بێژەر /
تۆ کەئێستا بەجنسیەو دەفتەر نفوس خەڵکی
ئێرانی و ناوت عەلییە، بەڵام لەبنەڕەتدا خەڵکی
کوردستانی. چۆن ئێران ڕازیبوون بەوەی
کەتۆ بەڕەسمی بگەڕێیتەوە ؟
عەلی /
من تائێستا،خاوەنی نەدەفتەرنفوسم نەجنسیە.
تەنها کارتێکی زەردم هەیەو بەس. هەربۆیە
ناتوانم لەزانکۆش دەوام بکەم.
کامێرا دەچێتە سەر دەموچاوی فەرهاد کە لەگەڵ هەڵاڵەی کچی دانیشتوون سەیری تەلەفیزیۆن دەکەن،فەرهاد سەر دەلەقێنێت و دەست بەدەمووچاویدا دێنێ وهەناسەیەکی سارد دەداتەوە.
تێبینی /دەکرێ بۆ ئەم دیمەنی چاوپێکەوتنەی علی سوود لەبەرنامە ی کەناڵە تەلەفیزیۆنییەکان وەرگیرێ وەک خۆی کەهەیە و گیراوە.
32 … شەوە … ماڵی زاهیرە … ناوەوە.
ژووری دانیشتنە. هەموو ئەندامی خێزانەکە پێکەوە سەیر تەلەفیزیۆن دەکەن وگوێیان لەبەسەرهاتی (عەلی) گرتووە. دەمووچاویان غەمباری پێوە دیارە. لەتەلەفیزیۆندا مامۆستا (فەخرەدین) قسە دەکات.
فەخرەدین /
من هەردەم ووتوومە لەژێر سایەی
ڕژێمی بەعسدا،ناکرێ منداڵ بەسانایی
پەروەردەبکەیت. هەربۆیەدەمگووت
با کوڕەکەمان نیشانەیەک بکەین، بەڵام
ماڵەوەمان ڕازی نەبوون.
بێژەر /
مامۆستا فەخرەدین دەڵێن بەڕێزتان
ئەوەندە گەڕاون، تاکو کەڕەتێک منداڵی
خزمێکی خۆتان دۆزیوەتەوە بۆ کەس و
کارەکەی.
فەخرەدین /
بەڵێ ئەوە زۆر ڕاستە. چەند جارێکیش
چوومەتە ئێران و شارەکانی لای
خۆمان و دەوروبەری گەڕاوم. بەڵام
بێسوود بووە.
بێژەر /
باشە مامۆستا هەستت چیت پێدەڵێ ؟
فەخرەدین /
ناتوانم هیچ بڵێم … ئاواتەخوازم
کوڕم بێت. بەڵام ئەگەر واش نەبوو
هەر دڵخۆشم بەوەی کەخێزانێکی
چاوەڕوان دڵخۆش دەبێت.
33 … شەوە … ماڵی فەرهادە … ناوەوەیە.
ژووری دانیشتنە. فەرهادو هەڵاڵە بەردەوامن لەسەیرکردنی تەلەفیزیۆن. لەم کاتەدا گێلاس خان دەدوێ.
گێلاس /
ئەگەر ئێوە سەیر ستاری برام بکەن
هەر شێوەی لەودەچێت. بۆیە من زۆر
دڵم بۆ ئەوە دەچێت عەلی کوڕی ئێمە
بێت. فەحسەکەش ڕاستی قسەکانم
دەسەلمێنێت.
بێژەر /
بەوهیوایەی هەریەک لە ئێوەو لەوانەی
منداڵیان دیار نییە بەزووترین کات شاد
بنەوە بەمنداڵەکانتان و لەوەزیاتر لە
چاوەڕوانیدا نەبن.
کامێرا لەتەلەفیزیۆنەکەوە دەگەڕێتەوە بۆ لای هەڵاڵە و باوکی کەلەسە قەنەفەیەک دانیشتوون.
هەڵاڵە /
بابە تۆبڵێی عەلی،هیواکەی ئێمە بێت ؟
فەرهاد /
ئاواتە خوازم ئەوە براکەت بێت،
بەڵام عەقڵ وخەیاڵم ئەگەر بەهەڵەدا
نەیانبردبم ئەوە کوڕەکەی من نییە.
34 … شەوە … ماڵی زاهیرە … ناوەوەیە.
ژوری خەوتنە. زاهیر و نازدار لەژێر پێخەفی خۆیاندا پاڵکەوتوون، بەڵام زاهیر هەر ئەم دیوو ئەو دیویەتی و خەوی لێناکەوێ، هەربۆیە هەڵدەسێ و جگەرەیەک دادەگیرسێنێت، نازداریش پێخەفەکە لەسەر دەمووچاوی لادەبات.
نازدار /
منیش خەوم لێناکەوێت، ئەم ئازارەی
من و تۆ هەمانە،برینێکە هەموو کات
دەکولێتەوە.
زاهیر /
شەڵڵا برینێک بووایەو جار جارێک
بکولایەتەوە. من ناخم بەبەردەوامی
دەسوتێ … بەتایبەت کەیەکێک دەبینم
بەدوای منداڵەکەیدا وێڵە ئیتر خۆمم
لەبەرچاو دەکەوێ.
زاهیر نەفەسێکی قووڵ لە جگەرەکەی دەستی دەدات ……………….
نازانم چی بکەم ؟ نازانم بە خۆم بڵێم
چی ؟ خوایە ئەرگەر غەدرم کردووە
بەکڵپەی ناخی خۆم بمسووتێنە.
نازدار /
ئێمەش جەرگ سووتاوین، ئێمەش
قوربانی ئەم ووڵاتەین، هیچ شتێک
بەدەست ئێمە نەبووە.
زاهیر /
باشە ئەم هەموو ئازارو سووتان و
بیرکردنەوەیە تاکەی ؟
دووبارە نەفەسێکی قوڵتر لە جگەرەکەی دەدات و هەڵدەسێتە پێوەو بەرەو پەنجەرەی ژورەکە دەچێت. نازداریش هەست دەکات تەنگە نەفەس دەبێت هەر بۆیە دەنگی دەگۆڕی هەوا بەزەحمەت وەردەگرێ.
نازدار /
ئەمشەو ئەوەندە گریاین و بیرمان
کردەوە واخەریکە هەناسەم لێدەبڕێت.
نازداریش هەڵدەسێت و دەچێتە دەرەوەی ژوورەکە. زاهیر لەبەردەم پەنجەرەی ژورەکەدا نوقمی بیرکردنەوەیە.
35 … شەوە … ماڵی فەرهادە … ناوەوەیە.
ژوری وێنەکردنی فەرهادە. سەرقاڵی ڕەتووش کردنی وێنەی گەنجێکە بەقەڵەم،بەڵام وێنەکە بۆ بینەران دیار نییە کێیە. جار بەجارێک تۆزێ لەچاوانی دووری دەخاتەوەو سەیری دەکات ولەگەڵ ناخی خۆی دەدوێ.
مەنەلۆجی فەرهاد /
ئەوەی خەیاڵ و هۆشمی داگیر کردووە
ئەمەیە … ئەوەندەم خۆش دەوێت بەبەردەوام
لەگەڵمدا دەژی و گەورەدەبێت.. ناکرێ هەروا
بەئاسانی ناخم درۆم لەگەڵدا بکات.. ها.. بۆنا
خۆمن شێواو پارچە پارچەم. تێبینی بینەرانی تابلۆکانم کەبۆیان نووسیبووم گەواهی ئەوە دەدەن … … ئای چەند خۆشە خەیاڵم درۆم لەگەڵ بکات و باوەش بە کوڕەکەمدا بکەمەوە.
قردێلەی پێشەنگا نوێکەم بۆ ببڕێ.تابلۆکان
سەیرمانکەن و ڕەنگ و پەلکەزێڕینە و
ڕووناکی وباران وگەڵای زەردی پایز ببارێنن
بەسەرمانا… ئای کەساتێکی خۆشە.
36 … ڕۆژە … ڕێگاو بانی دەرەوەی شارە … دەرەوەیە.
ناو ئۆتۆمۆبیلێکی ڕەشە. فەرهاد خەریکی شۆفێرییە و هەڵاڵەش لەپاڵیدا دانیشتووە هەروەها شادانی هاوڕێی هەڵالەش لەدواوەیە و خەریکی گفتووگۆکردنن.
شادان /
هەڵاڵە گیان ئەم بابەتە چەندەها کەسی
جیاواز و چیرۆکی سەیری پێناسانم.
هەڵاڵە /
کەواتە بابەتەکەت ئەوەندەیتر بەهێز
دەبێت کەکاتێک ببێتە کتێبێک یان فیلمێک.
فەرهاد /
گرنگ ئەوەیە هەستی کاربەدەستان و
ڕژێمەکانی دونیا بجووڵێنێت تا ئیتر ئەوەندە
بۆ خۆیان و گیرفانە قووڵەکانیان نەژین و
بازرگانیە قێزەونەکانیان مرۆڤ نەکاتە
سووتەمەنی.
شادان /
باوکی هەڵاڵە ئەوەی تۆدەیڵێیت ڕاستە.
دەکرێ ئەم بابەتەم من بکاتە نووسەرێکی
ناسراو. بەڵام ئەوەی لای من گرنگە
ئەوەیە تەراژیدیاکان وەک خۆی ببینرێت و
بنوسرێتەوە.هەروەک تۆ دەڵێیت
مرۆڤ لەوەزیاتر نەبێتە کاڵایەک بۆ بازرگانی.
37… ڕۆژە … مۆنۆمێنتی هەڵەبجەیە … ناوەوەیە.
مۆنۆمێنتی هەڵەبجەیە. قەرەبالغییەکی زۆرە بەسەدەها خەڵک لە هۆڵی مۆنۆمێنتەکە کۆبوونەتەوە بۆ ڕاگەیاندنی کۆتایی (عەلی) کە کوڕی کێیە. هەربۆیە هەرچی کەناڵی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانی و بەتایبەتی ئەوانەی کوڕیان دیار نییە لەوێ ئامادەن. لەنێوەندی خەڵکەکەدا هەڵاڵە و فەرهاد لەسەر کورسی دانیشوون و چاوەڕوانن. شادانیش قەڵەم ودەفتەرێکی پێیەو بەبەردەوامی سەرقاڵی نووسینە. لەم کاتەدا یەکێکی بەرپرسی بەدواچوونی (دی. ئێن. ئا) دێتە سەر تەختەی شانۆ دەچێتە لای مێزی میکرۆفۆنەکان و نامەکەی بەدەستییەوەیەتی دەیکاتەوەو کاغەزێکی لێدەردێنێ.
بەرپرس /
بەڕێزان ئەم کاتەتان باش. خۆشەویستان
پاش هەوڵ وکۆششێکی ڕاستگۆو زانستیانەی
(دی. ئێن. ئا) گەیشتینە ئەوئەنجامەی کە
بتوانین لەبەرچاوی هەموواندا بەبێ ترس بڵێین
(عەلی) هەلەبجەییەولەسەدا نەوەد و هەشت
کوڕی خاتوو(فاتمە محەمەد ساڵح مەحمودە).
دەبێتە هاواروگریان. خەڵکەکە باوەش بەعەلی دا دەکەن وبەچاوی گریانەوە ماچی دەکەن بەهەمان شێوەش عەلی فرمێسک بەچاوانیدا دێتە خوارێ. کامێرا دەچێتە سەر فاتمە محەمەد کە تەمەنی (60) ساڵانە دەگری و خەڵکی باوەشی پێدادەکەن تائەو کاتەی عەلی دێنن بۆ لای وباوەش بەیەکتردا دەکەن.
تێبینی / دەکرێ بۆ ئەم دیمەنەش سوود لە دیمەنی حەقیقی وەربگیرێت کەکاتی خۆی بۆ دۆزینەوەی (عەلی) کە کوڕی کێیە ؟ دوائەنجامی (دی. ئێن. ئا) لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە ڕاگەینرا.
38 … ڕۆژە … زانکۆیە … ناوەوەیە.
پۆلێکی زانکۆیە. کۆمەڵێ قووتابی کچ و کوڕ دانیشتوون لەوانەیەکدا لەنێوەندیاندا ئاوات و هەڵاڵە دەبینرێ سەرقاڵی نووسین و گوێگرتنن، بەڵام کۆتایی وانەکەیە هەربۆیە مامۆستای وانەکە چانتاکەی کۆدەکاتەوەو دەچێتە دەرەوە، پاشانیش قووتابیەکان هەندێکیان دەچنەدەرەوەو هەندێکیان خەریکی نووسین و خۆپێچانەوەن.ئاوات دێتە نزیک هەڵاڵەو چەند پەڕەکاغەزێکی بەدەستەوەیە.
ئاوات /
ئەوە کۆپی بابەتەکانی دوێنێ بوو
کەلێرە نەبوویت.
هەڵاڵە /
خەریک بوو ئەمڕۆش نەیەمەوە بۆ
دەوام، بەڵام لەبەر باوکم هاتمەوە
ووتم باژیانی ئاسایی بێتەوە.
ئاوات /
دڵم لاتان بوو بەڵام بەداخەوە
کە برات دەرنەچوو.
هەڵاڵە /
من ئێستە لەتەندروستی باوکم دەترسم.
لەدوێنێ دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی
(دی.ئێن.ئا)کەوە ووشەیەکی لەدەم
نەهاتۆتە دەر.
ئاوات /
ناهەقی نییە ئەو باوکە و دوای ئەوەش
هونەرمەندە،لەبەرئەوە هەستی ناسکە.
هەڵاڵە /
من لەو بڕوایەدام ئەم ڕووداوە ناخی
هەموو کەسێکی وروژان، بەتایبەتی
ئەوانەی وێڵن بەدوای منداڵە وونبووەکانیان.
ئاوات /
ئەوەتی من بیرم کردۆتەوە باوکم ودایکمم
بەغەمگینی بینیوە، بەڵام لەوەتی ئەم
بابەتە ڕویداوە ئەوەندەی تر بوون،
واهەست دەکەن برینێکی گەوەرەیان
کولاوەتە، لەوڕۆژەوە نازانم… جار
جار دەگرین، بێدەنگ دەبن، نان
ناخۆن، بێتاقەتن.نازانم قەت ئاوا
بەم شێوەیە نەمبینیون. لەبەر ئەوە
ناحەقی باوکت ناگرم کەقسە ناکات.
هەڵاڵە /
ڕاست دەکەی وایە.
هەڵاڵە پەڕەکان وەردەگرێ دەیخاتە نێو چانتاکەی و پێکەوە دەچنە دەرەوەی پۆلەکە.
39 … شەوە … سەرچنارە …. دەرەوەیە.
سەرچنارە. خەڵکی دێن و دەچن. شەقامەکانی پڕن لە ئۆتۆمۆبیلی تازە مۆدێل و ڕەنگاو ڕەنگ. کامێرا دەچێتە سەر ئۆتۆمۆبیلێکی گەورەی سپی کە شاهۆی تەمەن (20) ساڵ لێیدەخوڕێ لەپاڵیشیدا زەڵاتە لە پێشەوە دانیشتووە سەروبتڵ بیرەیان بە دەستەوەیەو جارجارە قوومی لێدەدەن و گوێیان لەگۆرانی گرتووە، لەپڕ لەتیف زەڵاتە ئاوێنەی ئۆتۆمۆبیلەکە کەبەسەقفەکەوەیەتی دایدەگرێ و سەیری دەمووچاوی دەکات بەتایبەتی ئەو جێگەیەی کەشین بۆتەوە و دەستی پیادێنێ و هەناسەیەکی ڕقاوی هەڵدەکێشێ.
شاهۆ /
تووسەری لەتیف کێ وایلێکردی ؟
براکەی…. بۆ قسە ناکەی ؟
زەڵاتە /
هیچ نییە …
شاهۆ /
بەس پێم بڵێ یەک دەعوەتی بۆمن
تێدەچێ … دوای خوشکەکەیشت
بۆ دەهێنم سەمات بۆ بکات.
زەڵاتە /
نەبابە ئەو بیژییە نییە ….
شاهۆ /
باشە کەی تۆ واترساوی تەنانەت
ناوەکەشی ناڵێیت.
زەڵاتە /
بەسەری شاهۆ خۆت دەزانی من
لەهیچ کەسێک سڵ ناکەمەوە.
شاهۆ /
ئەی ئیتر بۆ قسە ناکەی ؟
زەڵاتە /
نەبابە … ئەو هەتیوە گۆڵ لێکراوەیە.
شاهۆ /
ئەمە گۆڵیشی لێکراوە..!
شاهۆ دەست دەکات بەپێکەنین و زەڵاتەش بزەیەکی تاڵ دێتە سەر لێوەکانی.
40 … ڕۆژە … پێشانگایە ….ناوەوەیە.
پێشانگای تابلۆکانی فەرهادە. خەڵکی دێن و دەڕۆن و سەرقاڵی سەیرکردن و قسەکردنن لەسەری،هەروەها هەندێ لە بینەران لە دەفتەری تێبینی سەرنج و بۆچوونەکانی خۆیان دەنووسن. فەرهادیش بەپێی پرسیاری بینەر لەتابلۆکانی وەڵام دەداتەوە.هەڵاڵەش چەپکێک گوڵی پێیەو دەیخاتە ئینجانەیەک و لەسەر مێزەکە دایدەنێت.
41… ڕۆژە … ماڵی زاهیرە … ناوەوەیە.
ژووری نانخواردنە. نازدار خەریکی شتنەوەی تەماتەو سەوزەیە. ئاوات خۆی گۆڕیووەو وەک ئەوە بییەوێ بچێ بۆ شوێنێک.
ئاوات /
ئەوە دایە بۆ ئەوەندە سەیری؟ دکتۆرەکە
نەیگووت نابێت خۆت هیلاک بکەی.
لەبیرت چووەوە.هەمووی دوو سەعات
پێش ئێستا پێ ووتی.. دایە تۆزێک
بیر لە خۆت بکە ڕەوە،دوای ئەوە باوکیشم
حاڵەتی باش نییە ئەوەتی بابەتی ئەو
کوڕە هەڵەبجەییەی بینیوە ئەوەندەی
تر بووە. لەبەرئەوە تۆبچۆ تۆزێ
بحەوێوە بەڵکو بەزووترین کات
تەندروستیت چاک بێت، دواتر شلێر
گەڕایەوە ئەو شتێکمان بۆ دروست
دەکات.
نازدار /
کوڕم من لەوڕۆژەی لەهەڵەبجە بەکیمیایی
بریندار بووم تەندروستیم هەروابووە.
ئاوات /
ڕاست دەکەی، بەڵام ئەم جارە جیاواز
بوو.
نازدار /
کوڕم ئەمجارە دۆزینەوەی ئەو کوڕە
هەڵبجەییە زۆر دڵخۆش و زۆریش
بێتاقەتیکردین.
ئاوات /
نا.. نا دایە ئێوە بەبەردەوامی بێتاقەتن.
لەم کاتەدا گوێمان لەدەنگی مۆسیقای مۆبێل تەلەفۆنەکەی ئاوات دەبێت، ئاوات وەڵام دەداتەوە.
باشی بەڕێز.. ئاوا تا نیو سەعاتێکی
تر دەگەمە لات و پێکەوە دەڕۆین ….
باشە براکەم …باشە دەی تادوایی.
نازدار /
چی یە لەگەڵ بەڕێز بۆ کوێ دەچن ؟
ئاوات /
بۆ پێشانگای باوکی هەڵاڵە.
نازدار /
دەی خوا ئاگای لێتان بێت وبەیەکتریتان
شادبکات بەقوربان.
نازدار بەردەوام دەبێتەوە لەسەر شتنەوەی هەندێ سەوزە وپاشان جنینی تەماتە.
ئاوات /
دایکە ئەوە لەوساوە لەگەڵ تۆم نی یە؟
وابکەی هەر ناڕۆمە دەرەوە.
نازدار /
باشە کوڕەکەم. بەس ئەم تەماتەیە
دەجنم و ئەویتری بۆ شلێر دادەنێم.
ئاوات /
ئاگات لەتەندروستی خۆت وباوکم بێت
باشە دایە گیان.
ئاوات ماچی دایکی دەکات و دەچێتە دەرەوە …………………………
42 … ڕۆژە … پێشانگایە … ناوەوەیە.
هۆڵی پێشنگایە. فەرهاد لەگەڵ کەسێک دا سەرقاڵی گفتووگۆیە، هەروەها گوڵاڵەش لەلای مێزێک کەدەفتەری تێبینیەکانی لەسەرە وەستاوە ولە چاوەڕوانی دایە. بینەرانیش تابلۆکان سەرنجی ڕاکێشاون و بەردەوامن لە سەیر کردن، لەم کاتەدا هەردوو برا ئاوات و بەڕێز خۆیان دەکەن بەنێو هۆڵی پێشەنگاکەدا و هەڵاڵە دەیانبینێ و بەرەو ڕوویان دەچێت و تەوقەیان لەگەڵ دەکات.
هەڵاڵە /
بەخێر بێن..
ئاوات /
سووپاست دەکەین.هەڵاڵە گیان
ئەوەش بەڕێزی برامە.
هەڵاڵە /
بەڕاستە … زۆر خۆشحاڵم.
بەڕێز /
منیش زۆر خۆشحاڵم بەناسینت.
هەڵاڵە /
دەڵێن چی ؟ لەپێشدا سەیری تابلۆکان
دەکەین و دوای بە باوکمتان بناسێنم یان
بەپێچەوانەوە.
ئاوات /
خۆت سەر پشکبە.
هەڵاڵە /
جارێ باوکم لەگەڵ ئەو کوڕەدا دەدوێ
باشتر وایە دواتر بیبینین.
فەرهاد لەم کاتەدا گفتووگۆکەی تەواو دەبێت وبەرەو لای مێزەکە دەچێت،کە گوڵ و دەفتەری تێبینی لەسەرە.
ببوورن ئەوە باوکم لەقسە کردن بۆوە
. کەواتە بالەسەرەتادا باوکمتان پێبناسێنم.
هەموویان بەرەو لای باوکی هەڵاڵە دەچن. فەرهاد هەردوو برا دەبینێ لەگەڵ کچەکەیدا ووردە ووردە نزیک دەبنەوە لێی.کوڕەکان زۆر سەرنجی ڕادەکێشن.
باوکە ئەوە ئاواتی هاوڕێمە کە لە
زانکۆ بەیەکەوەین ئەویش بەڕێزی
برایەتی. هاتوون بەتایبەتی تۆ بناسن.
بەدەمووچاو فەرهادەوە شڵەژان و بیرکردنەوە ی پێوە دەبینرێ ………
فەرهاد /
سووپاسیان دەکەم.خۆشحاڵم بەناسینیان.
هەڵاڵە هەست بە باوکی دەکات گۆڕاوەو چاوەکانی پڕن لەپرسیارو بیرکردنەوە هەربۆیە بەخێرای فریا دەکەوێت.
هەڵاڵە /
چییە باوکە لەوە دەچێت هیلاک بووبیت ؟
فەرهاد /
ببورنن کەمێک سەرم دێشێ..
هەڵاڵە /
حەبی سەرئێشەم پێیە بۆت دەرکەم لە
جانتاکەم ؟
فەرهاد /
نا… نا … پێویست ناکات.. فەرموون
ئێوە ئیسراحەتی خۆتان وەرگرن.
هەردوو برا داوای یارمەتی لە فەرهاد دەکەن و لەگەڵ هەڵاڵە دەست دەکەن بەسەیرکردنی پێشانگاکە.فەرهاد دووبارە بەسەرنجەوە سەیری جووتە برا دەکات.
43 … شەوە … ماڵی زاهیرە … ناوەوەیە.
نانخواردنە. شلێر خەریکی خواردن ئامادەکردنە و دایکیشی دانیشتووەو زەڵاتە دروست دەکات.
شلێر /
دایە ئەرێ لەکەیەوە دەڵێیت دەچین بۆماڵی
کاک شاخەوان و چنور خان.. بەڕاست
دەتەوێت بچین ؟
نازدار/
دەمەوێ بچین.. بەڵام خۆمان بێتاقەت،
ئەوانیش ئەو منداڵە یان بەو نوقسانییەوە
دەبینیت ئەوەندەی تر گڕت تێبەر دەبێت.
شلێر /
تۆ و باوکم هەردەم بێتاقەتن.. من هەقی
ئێوەم نییە بە کاکە ئاوات دەڵێم ڕۆژێک
کاتی هە بێت دەچین ….. دایە ئەوە چییە
نەکاکە ئاوات دیارەو نە بەڕێز؟
نازدار /
چوون بۆ پێشانگای باوکی هەڵاڵە کچم.
شلێر /
بۆ باوکی دەزانێ کاکە ئاوات هەڵاڵە ی
خۆشدەوێ ؟
نازدار /
نازانم کچم.. بەڵام دوای ئەم یەک دوو
مانگە کە خوێندن تەواو دەکەن، دەچین
بۆ داوای … هەرچەندە من هیچ دەربارەی
خێزانی هەڵاڵە نازانم …تەنها ئاواتی
برات باسی کچەکەی بۆ کردووم.
شلێر /
گرنگ خۆیانن. بەڵام دایە کاکە ئاوات
ژن دەهێنێ چۆن و بەچی دەیژیێنێ ؟
نازدار /
کچم یەکسەرهەردووکیان تەوزیف دەبن.
شلێر /
دایە چەندەها دەرچووی پەیمانگاو زانکۆ
هەیە هی ساڵانی پێشوو تائێستا تەوزیف
نەبوون. تۆدەتەوێت ئاوا بەو خێراییە کاکە
ئاوات دابمەزرێت.
نازدار /
خوا گەورەیە کچم.. ئەوەندە ڕەش
بین مەبە.
شلێر /
هیوادارم وابێت وەک ئەوەی تۆ دەیڵێیت،
بەڵام ئەوەی من بیزانم ڕۆژ بە ڕۆژ
ژیان قورستر دەبێت بۆ گەنج.
44 … شەوە … شەقامێک … ناوەوە.
ئۆتۆمۆبیلە ڕەشەکەی فەرهاد دەردەکەوێت. هەڵاڵە لەپاڵ باوکیدا دانیشتووە هەروەها فەرهادیش شۆفێری دەکات، لەهەمان کاتدا خەیاڵی ڕۆیشتووە تائەوکاتەی خەریکە لە ئۆتۆمۆبیلێکی پێش خۆی دەدات هەربۆیە هەڵاڵە بەخەبەری دێنێتەوە.
هەڵاڵە /
بابە …ئاگات لە خۆت بێت چی دەکەی.
فەرهاد دێتەوە هۆش خۆی و دەستێک بەدەمووچاویدا دێنێ و هەناسەیەک بەهێز دەداتەوە.
بابە لە ئێوارێوە ئەو برادەرەمت بینیوە
گۆڕاوی،ئەی من پێم نەوتی حەزدەکات
بتناسێت ؟ تۆش گووتت ئاساییە.
منیش بۆیە بانگم کرد بۆ پێشانگاکە.
فەرهاد هیچ وەڵامی هەڵاڵە ناداتەوەو بەردەوامە لەسەر لێخورین.
45 … ڕۆژە … زانکۆیە … دەرەوەیە.
حەوشەی زانکۆیە. قووتابیەکان دێن و دەچن،هەریەکەی سەرقاڵی شتێکە لەم کاتەدا ئاوات و هەڵاڵە دەردەکەون دیارە وانەیان هەیە بۆیە بەرەو ژوورەوە ڕێدەکەن.
ئاوات /
کاتەکەی ئێمە خراپ بوو. دیار بوو
باوکت هیلاک بوو… بۆیە حەزدەکەم
کەڕەتێکی تر بیبینمەوە.
هەڵاڵە /
نازانم درۆم لەگەڵ ناخی خۆم بۆ ناکرێ،
لەدوای بینینی تۆ گۆڕاو کەوتۆتە خەیاڵێکی
قووڵەوە.
لەم کاتەدا سۆرانی تەمەن (23) ساڵانی هاوڕێیان گفتووگۆکەیان پێدەبڕی.
سۆران /
بەیانیتان باش.. ببوورن قسەتان پێدەبڕم
ئەرێ بەڕاست ئەمڕۆتاقیکردنەوەکە
دەکەین ؟
ئاوات /
دواخراوە … بەڵام هێشتا ڕۆژەکەی دیاری
نەکراوە.
سۆران /
ئای کە باشە… بەڕاستی خۆمم بۆ ئامادە
نەکردووە …. زۆر سوپاس.
سۆران بەخێرایی جێیان دەهێڵێت و دەڕوات بۆ ژوورەوە …………..
ئاوات /
شایەنی نییە …. باشە هەڵاڵە مەبەستت
چییە لەوەی دەڵێیت باوکم گۆڕاوە ؟
هەڵاڵە /
بەهەرحاڵ ئێستا با وانەکە تەواو
بکەین دواتر قسەی لێدەکەین.
46 … ڕۆژە … یاریگایە … ناوەوەیە.
ژووری خۆگۆڕینی یاریکەرەکانە. چەند یاریکەرێک خۆیان دەگۆڕن بەجلی وەرزشی لەناویاندا بەڕێزوئارام خەریکی گفتووگۆکردنن.
ئارام /
بەڕێز ئاکامی برام چوو بوو بۆ
پێشانگاکە.. زۆری بەدڵ بوو.
بەڕێز /
بەڕاستی منیش بەدڵم بوو …بەڵام
دیارە ئەو مامۆستا فەرهادە زۆر لە
مێژە تابلۆ دەکات … بڕوات بێت
سەرو دەموچاوی خۆی تابلۆیەکە
بۆ خۆی.
ئارام /
ئەوەیان نازانم …. بەڕێز دوێنێ
زەڵاتەم لە سەیارەیەکی جواندا بینی
بەلامدا تێپەڕین.
بەڕێز /
مەبەستت سەیارە سپییە بەرزەکەیە ؟
ئارام /
تۆ چووزانیت ؟ مەبەستم ئەوسەیارەیە
بوو؟
بەڕێز /
دوێنێ منیش بینیمن لەلای شەقامەکەی
پێش گەڕەکی خۆمان … سەیرێکیشیان
کردم، بەڵام دیار بوو زەڵاتە ترساوەو
ئاقڵ بووە.
ئارام /
ئاقڵ نابێت … ئاقڵ دەکرێ.
لەم کاتەدا بەتەواوی خۆیان گۆڕیوەو بەرەو دەرەوە دەچن بۆ ڕاهێنان …
47 … شەوە … ماڵی فەرهادە … ناوەوەیە.
ژووری وێنەکێشانە. فەرهاد خەریکی جگەرە کێشان و بیرکردنەوەیە پاشان کۆمەڵێک پەڕە کاغەزی وێنە لەسەر نەخشاو کەلەسەر مێزەکەی بەردەمیەتی یەکەمیان هەڵدەگرێ کەوێنەی منداڵێکە بەلای ڕاست دیوارەکەدا دەست دەکات بەهەڵواسینی.
48 … ڕۆژە … ماڵی زاهیرە … دەرەوەیە.
حەوشەیە. نازدار خەریکی ئاودانی گوڵ وچیمەنی باخەکەیانە، زاهیریش لەژوورەوە دێتە دەرێ.
نازدار /
پیاوەکە تۆ تاقەتی گوڵەکانیشت نەماوە
خزمەتیان بکەیت.
زاهیر /
ئافرەت لەوەدەچێت من خزمەتی خۆشمم
بۆ نەکرێت. ئاوابڕوات ناتوانم دەوامیش
بکەم.
نازدار /
پیاوەکە منیش وەک تۆ بیری لێدەکەمەوە
، بەڵام دیارە خوا ئەوەی لەچارەمان
نووسیوە لەبەرئەوە بەبەردەوامی دەبێت
دوعاکەیت بۆئەوەی خوای گەورە
یارمەتیمان بدات.
زاهیر /
نازدار من ناخم دەسوتێ… ناو مێشکم
جەنجاڵە … پێم بڵێ حەبەکانت لە کوێ
داناوە.
نازدار /
من دەرمهێنا لە سەلاجەکەدا حەبێکم خوارد.
دیارە نەمخستۆتەوە جێی خۆی …
بزانە لەمەتبەخەکە لە چەکمەچەکانی
کەوانتەرەکە دامنەناوە.
زاهیر بەرەو ژوورەوە دەچێت ونازداریش لەسەر باخ ئاودان بەردەوام دەبێت.
49 … ڕۆژە … ماڵی فەرهادە … ناوەوەیە.
ژووری نوستنە. هەڵاڵە خەبەری بۆتەوەو بەڵام لەجێگەکەیدا نوقمی بیر کردنەوەیە. لەم کاتەدا فەرهاد دێتە ژوورێ.
فەرهاد /
بەیانیت باش کچم … ئەوە خێرە هێشتا
لەجێگەدا ماویت ؟
هەڵاڵە /
هیچ نییە …
فەرهاد /
ئەی خێرە وانەچوویت بۆ دەوام ؟
هەڵاڵە /
حەزم کرد ئەمڕۆ نەچم.
فەرهاد /
بۆ کچم ؟ … خۆ هیچ کێشەیەکت نییە؟
هەڵاڵە /
نا…. نا..
فەرهاد /
چییە کچم … ئاوات واکاریگەری لەسەرتە ؟
باشە تۆبەتەواوی دەزانی تەمەنی چەند ساڵەو
لەکەیەکەوە هاتوونەتە ئەم شارە و کوڕی کێیە؟
هەڵاڵە /
باوکە دوێنێش هەنێ پرسیاری سەیرت کرد
لە سەر ئاوات ؟ من پێم ووتی خۆشمدەوێ.
دەتوانیت هەموو ئەوپرسیارانە لە ئاوات خۆی
بکەیت ؟
فەرهاد /
ئاخر … من ئەو کوڕەم پێباش نییە بۆ تۆ.
هەڵاڵە بەسەر باوکیا دەتەقێتەوەو توڕە دەبێت وقسەی پێدەبڕێت وڕاست لەجێگەکەی هەڵدەسێ ودێتە دەرێ.
هەڵاڵە /
بابە من پێم ووتی ئەوکوڕە یەکێکە
لەگەنجە چاکەکانی زانکۆ و ماڵێکی
هەڵبجەیی زۆر باشن و ئاوات بە
هیچ جۆرێ مەبەستی خراپ نییە.
بەڵام زۆر بەداخەوە کەتۆ زۆرجار
باسی کرانەوەو باسی ئەوەت بۆمن
کردووە، دەتگووت بەخۆشەویستی
دەتوانێ ژیان جوانتربکەی.. تۆ خۆت
دایکمت بەخۆشەویستی هێناوە.. تۆ
باسی خوشکەکەی شێرزاد حەسەنت
نەکرد؟ …. تۆ لەگەڵ ڕەنگ و فڵچەو
هونەردا دەژی، تۆ تابلۆی چەندەها
عاشقت نەخشاندووە. ئەو عاشقانەی
زوڵم وتاڵی ژیان غەدری لێکردوون.
تۆش دەتەوێت ئەوە دووبارە بکەیتەوە.
ئەوەی هەرگیز لە تۆم چاوەڕوان
نەدەکرد ئەمە بوو بابە.
فەرهاد دەست دەکات بەگریان و هیچ قسەیەکی بۆ ناکرێ..هەڵاڵە باوش بەباوکیدا دەکات وتۆزێ هێواش دەبێتەوە و بەگریانەوە.
بابە تۆ هەناسەو خوێن وجەستەمی
بەڵام … بەڵام ئەبێت ڕاستگۆبم لەگەڵ
خۆم… ئاواتیشم خۆش دەوێت.
فەرهاد /
کچم … منیش ئاواتم خۆشدەوێ.. بڕوام
پێبکە لە خۆمم خۆشتر دەوێت.
هەڵاڵە /
ئەی بۆ دەڵێیت ئەو کوڕەم پێباش
نییە ؟
فەرهاد /
کچم تۆ نازانی ….. بەپێی بۆ چوون و
خەیاڵی من ئاوات …… براتە.
هەڵاڵە /
بابە ئەوە تۆ دەڵێی چی ؟ ئاگات لە خۆتە.
تۆ تەنها یەکجار ئاواتت بینیوە.
فەرهاد /
بەڵێ ئاگام لەخۆمە و بەڕاستمە. لەوبڕوایەدام
وێنە کردن ئاوێنەی کۆمەڵگاو ژیانە، بەڵام
لەهەمان کاتدا زانستێکی گەورەیە … بۆیە
بڕوام بە خۆم و وێنەکانم هەیە. دوای
ئەمانەش ئەم کوڕە خەڵکی هەڵەبجەیە.
هەڵاڵە /
بابە ڕێزم بۆ قسەکانت هەیە، تۆ هەڵەی.
ئەو دایک وباوک و براو خوشکی خۆی هەیە.
چەند ساڵە لەگەڵ من دەوام دەکات ڕۆژێ
لەڕۆژان باسی ئەوەی نەکردووە کە ئەو
بێکەس بێت یان گلەیی لەدایک وباوکی
هەبێت. یان شتێک لەو جۆرە.
فەرهاد /
خۆت ئاگادار بووی هەر کە عەلیم
بینیی پێم ووتی کچم من بۆی ناچم
ئەم کوڕە هەڵەبجەییە برای تۆ بێت.
لەوەزیاتر بەرگەناگرم … من پێت دەڵێم
ئاوات کوڕی منەو برای تۆیە. بۆ ڕاستی
قسەکانم بەڵگەم هەیە … وەرە لەگەڵم.
فەرهاد دەستی هەڵاڵە دەگرێ لەگەڵ خۆی دەیباتە دەرەوەی ژوورەکەی
50 … ڕۆژە … ماڵی فەرهادە … ناوەویە.
ژووری وێنە کێشانە. فەرهادو هەڵاڵە بە پرتاو خۆیان بەژووردا دەکەن. بەدیواری ژوورەکەدا لەلای ڕاستەوە تا دەگاتە کۆتایی لای چەپ وێنە ی (تەختیت) بەقەڵەم دروستکراو هەڵواسراوە. بەڵام وێنەکان کەلەلای ڕاستەوە دەستپێ دەکات، بە وێنەی منداڵێک دەست پێدەکات کەوێنە بە وێنە ئەو منداڵە تادەگاتە لای چەپی ژوورەکە گەورە دەبێت. لە کۆتایی دا وێنەی گەنجێکی (21) بیست و یەک ساڵان دەبینرێت. هەڵاڵە کەئەم وێنانە دەبینێ تووشی شۆک دەبێت.
فەرهاد /
کچم لەلای ڕاستەوە سەیری گەورە
بوونی براکەت بکە.. بەویژدان و
خەیاڵ ومێشک و ناخم هەڵمگرتووە و
لەگەڵما بووە …ئەم وێنانە هەریەکەو
هی ساڵێکێتی … ساڵ بە بەساڵ گەورە
بووە و هەموو ساڵێک لە ڕۆژی لەدایک
بوونیا وێنەیەکم بۆ کردووە.
هەڵاڵە لەم کاتەدا لەسەیرکردندا دەگاتە لای چەپ و هاواری لێبەرز دەبێتەوە.
هەڵاڵە /
بابە ئەوە وێنەی بەڕێزە نەک ئاوات.
فەرهاد /
بەڕێز…. !!!
هەڵاڵە /
بابە ئەمە ناوی بەڕێزە و برای ئاواتە.
ئەوە خەریکی یاریکردنە، وابزانم
قووتابی پەیمانگای مامۆستایانە.
فەرهاد /
کچم مەبەستم ئەمەیانە،من ناوەکەیم
غەڵەت کردووە. وامزانی ئەمەیان
قووتابی زانکۆیە.
51… ڕۆژە … زانکۆیە … دەرەوەیە.
حەوشە زانکۆیە. ئاوات لەسەر کورسییەک دانیشتووەو کۆمەڵێک کاغەزی وێنە لەسەر نەخشێنراوی بەدەستەوەیەو سەرقاڵی سەیرکردنیانە. هەڵاڵەش بەپێوەیەو چاوەڕوانە.
ئاوات /
ڕاستە ئەمە هەمووی وێنەی بەڕێزی
برامە … بەڵام باوکت چۆن توانی
وێنەی بکات کەتائێستا یەکجار بینیویەتی.
هەڵاڵە /
باوکم وێنەیەکی بچووکی منداڵی هیوای
برامی هەیە.هەروەها بەبەردەوامی لە
خەیاڵیدا یە.
ئاوات /
بەڵام بەڕێز برای منە و لەیەک دایک و
باوکین. لە منداڵییەوە کە بیرم کردۆتەوە
لەناو یەک خێزان بووین …... شتی
واناچێتە عەقڵم هەرگیز.
هەڵاڵە /
منیش لەگەڵ تۆم … بڕواناکەم بەڕێز
براکەی من بێت … بەڵام باوکم دەیەوێت
باوکت ببینێ …. هەرچیت کردووە
ئاوات بائەوان یەکتری ببینن.
ئاوات /
ئاخر دەترسم باوکم خراپ وەڵامی
باوکت بداتەوە … دواتر ئەوە بۆ
من و تۆ باش نییەو کێشەمان بۆ
دروست دەکات.
هەڵاڵە /
بڕواناکە م.. ئەو تەنها پرسیارێکی
زۆر ئاسایی لێدەکات.تۆش دەتوانی
شتێکی دەربارەی باوکم بۆ باسکەیت.
با هیچ نەبێت باوکم ئەو خەیاڵە لەوە
زیاترمێشکی داگیر نەکات. بەڕاستی
باوکم لەو ڕۆژەوە بەڕێزی بینیوە
زۆر هیلاوک وشێواوە.
ئاوات دەکەوێتە بیر کردنەوە و هەڵاڵەش وێنەکان لە ئاوات وەردەگرێ و دەیکاتە نێو جانتاکەی.
52 … شەوە … ماڵی فەرهادە … ناوەیە.
ژووری دانیشتنە. فەرهادو هەڵاڵە و ئاوات هەموو پێکەوە دانیشتوون و سەیری زاهیر دەکەن … بیست ویەک وێنە کەی فەرهاد نەخشاندوویەتی بەدەست زاهیرەوەیە لە دوا وێنەیایەتی لەسەیرکردندا. بەتەواوی کاریان تێکردووە و بەدەمووچاویەوە دیارە و فرمێسک بەری چاوانی دەگرێ.
فەرهاد /
کاک زاهیر گیان حەزدەکەین
بێدەنگ نەبیت وشتێک بڵێی.
باوکی ئاوات فرمێسکەکانی بۆ ناشارێتەوەو بەچاوانیدا دێنە خوارێ.
توو ویژدانت توو هەڵبجە ی زوڵم
لێکراو،ئەگەر شتێک لە ناخدایە سەبارەت
بەو کوڕە قسەبکە، با ئەم وێنانە
لەوەزیاتر نەمسووتێنن.
زاهیر وێنەکانی بەدەستییەوەیەتی لێی ڕادەمێنێ و ماچیان دەکات … بەقوڕگێکی پڕ گریانەوە دەست دەکات بەقسەکردن.
زاهیر /
منیش نامەوێت لەوەزیاتر بسوتێم.
………… ساڵی (1988) بوو.
53 … ڕۆژە … هەڵەبجەیە … دەرەوەیە.
ئەم دیمەنە (فلاشباکە).
شارۆچکەیەک دووکەڵێکی زۆر خەستی سپی لە چەند لایەکەوە لێهەڵدەسێت، لە چەند کوچەو شەقامێکدا خەڵکی دەبینین کەوتوون،بەتاک وبەکۆمەڵ جار جارە ش خەڵک بەبرینداری دەبینین،هەندێکیان خەریکە بینین بەتەوای لەدەست دەدەن هەندێکیان پێستیان سوور بۆتەوەو بڵقیان کردووە، لەبەردەم دەرگایەکی کراوەدا منداڵێک دەبینین کەتەمەنی پێنچ ساڵانە لەسەر پشت کەوتووەو گیانی لەدەست داوە. لەچەند شوێنێکی تری جیاوازدا خەڵک بەسەر تراکتۆر ولە ناو ئۆتۆمۆبیلدا گیانیان لەدەستداوە.لەنێوەندی ئەم مەرگەساتەدا لەکۆڵانێکدامنداڵێکی سێ ساڵان نیشان دەدرێ بەدیاردایکییەوە دەگری وادیارە دایکی ژیانی لەدەستداوە. لەم کاتەدا زاهیرو نازدار دەردەکەون منداڵێکی تەمەن چوار ساڵانیان پێیەو زۆر شێواو ماندوون. ئەو منداڵەی بەسەردایکیدا دەگریا سەرنجیان زۆر ڕادەکێشێت، هەر بۆیە زاهیر بەپەلە دەچێت بۆ لایان سەیری دایکەکە دەکات مردووە.پاشان منداڵەکە لەباوەش دەکەن و لەگەڵ خۆیان دەیبەن.
54 … شەوە … ماڵی فەرهادە … ناوەوەیە.
گەڕانەوەیە بۆ دیمەنی (52). هەموویان دەموچاویان سوور هەڵگەڕاوەو چاوەکانیان فرمێسکی تێزاوە و سەیری دەمی زاهیردەکەن.
زاهیر /
تایەک مانگ ئەم منداڵە دەگریا و
بەئاسانی ژیر نەدەبوەوە. وەک
ئەوەی هەست بەشتێک بکات لێی
وونبوبێت.. هەرچەند
هەوڵمان دەدا نەمان دەزانی ناوی
چییە. بۆیە دواتر ناوی بەڕێزمان
لێنا و ووردە ووردە لەگەڵ
ئەم کوڕەم ڕاهاتوو کەم کەم
دەستیان بەیاری کرد.
ئێمەش ئەوکاتە زۆر دڵ تەنگ و
غەمبار بووین کوڕە گەورەکەمان
کە(8) ساڵان بوولەڕێگەی قووتابخانە
تا گەیشتینێ بەداخەوە لەگەڵ کۆمەڵێ
منداڵی تر بەرئەو هێرشە دڕندانەیە
کەوت و گیانی لەدەستدا.
لەم کاتەدا زاهیرهەموو وێنەکانی لەدەست دەکەوێتە خوارێ و بەردەوام دەبێت لەقسەکردن.
دواتر بۆنی کوڕە گەورەکەمان بە
بەڕێزی بچوکەوە ناو سەبووری
خۆمانمان پێدەدایەوە پاشان
دوای ڕاپەڕینەکەی ساڵی (1991)
هاتینەوە بۆ کوردستان ئەو کاتە..
زاهیردەکەوێتە سەر ئەژنۆو ئاواتی کوڕی و هەڵاڵە بەپەلە دەچن بەلایەوە.زاهیر وێنەیەکی منداڵی بەڕێز هەڵدەگرێت و سەیری دەکات و بەردەوامە لە قسەکردن.
ببوو بە(6) ساڵ، زۆر ئالودەمان
بوو ئێمەش زۆرمان خۆشدەویست و
نەماندەتوانی بەهیچ جۆرێ دەستبەرداری ببین.
ئاوات /
باوکە من بیرم نایەت … تۆش هیچ
ڕۆژێک لە ڕۆژان باسی شتێکت
نەکردووە ….ها.
زاهیر /
تۆ ڕاستدەکەیت کوڕم … بەڵام من و
دایکت زۆر جار باسمان کردووە و
خەمان پێخواردووە.. هەتا ئەوەبوو
پێش ماوەیەک هاتنەوەی (عەلی) زۆر
کاریتێکردم بەتایبەتی ئەو هەموو
خەڵکەم دەبینی بۆمنداڵی خۆیان
دەگەڕێن و هەموویان بۆنیان ناوە بە
(عەلی) یە وە.
من خەریک بوو بەتەوای دەسووتام
نەمدەزانی چی بکەم.
ئاوات کاتێک باوکی دەبینێ بەتەواوی دەگری باوەشی پێدا دەکات ودڵی دەداتەوە.
ئاوات /
ڕاستە خەمێکی گەورە بەبەردەوامی
لەدەمووچاوتدا دەبینرا. بەڵام لەم دواییەدا
تەندروستیشت شێوا بوو.
هەڵاڵە /
ڕاستە ئاوات باسی کرد کە باری
دەرونیت شێواوە.
فەرهاد /
من هەست بەوە دەکەم تۆش قووربانیت.
گرنگ ئەوەیە تۆ ئێستا ویژدانت ئیتر
ناتسوتێنێت … منیش ئیتر وێنەکان
بەختەوەرم دەکەن ونامسووتێنن.
زاهیر /
بەڵام ئێستەش کێ دەڵێت کوڕی تۆیە ؟
فەرهاد /
ئەو وێنانەی لەبەردەمتان وساڵ بە ساڵ
گەورە بوون و سەیرت دەکەن ئەوان
دەڵێن کە کوڕی منن.
هەڵاڵە /
بابە ئەمەیان کێشە نییە..بۆ پاڵپشتی
وێنەکانی تۆبەیانی زوو دەچین بۆ
پشکنینی (دی،ئێن، ئا) ئەو کاتە
بەتەواوی یەکللا دەبێتەوە بۆمان.
55 … ڕۆژە … نەخۆشخانەیە … ناوەوەیە.
بەشی پشکنینی خوێن و لیک و پاشەڕۆیە. دکتۆرێکی تەمەن (57) ساڵ خەریکی لیک وەرگرتنی بەڕێزە.
دکتۆر /
باشە تۆ خۆت هەست دەکەی کوڕی
زاهیر نیت ؟ دۆزراویتەوە یان
وونبوویت، شتێک لەو بابەتە.
بەڕێز /
دکتۆر هیچ نازانم …بەڵام تەنها
ئەو وێنانەی دروستی کردوون
زۆر سەیرە بەلامەوە. دەنا من هیچ
شتێک ناتوانێت بڕوام پێبکات کەمن
کوڕی باوکم نەبم..مەبەستم زاهیری
باوکمە.
دکتۆر دەست دەکات بە وەرگرتنی لیک لە دەمی …. پاشان دەیکاتە سەر پارچە کاغەزێکی تایبەت.
دکتۆر /
لیکی ئەویشمان وەرگرتووە.
زۆر سوور بوو لەسەر قسەکانی و
وێێنەکانی کە دروستی کردوون.
بەڵام پشکنینەکە دەریدەخات نەک
وێنەکانی ئەو هونەرمەندە.
56 …رۆژە … شەقامێکە …دەرەوەیە.
شار بەگشتی نیشان دەدرێ. لەتیف زەڵاتەو دووکەسی نەناسراوی لەگەڵدایە دێنە کادرەوە هەنگاو دەنێن وبەردەوامن لە قسەکردن.
57 … ڕۆژە … ماڵی زاهیرە … ناوەوەیە.
ژووری نانخواردنە. نازدار خەریکی شووشەو پیاڵە شتنە. بەڕێز دێتە ژوورێ.
بەڕێز /
نازە خان دەڕۆم هیچ ئیشێکت نییە ؟
نازدار /
بۆکوێ دەچیت… خۆ مەکتبت نییە ؟
بەڕێز /
دەچم سەرێک لەئارامی برادەرم دەدەم
ئەو ڕۆژە لەیاری دەستی لەجێ چووە.
نازدار /
باشە کوڕم. هەرچیت کردووە
خەبەرێکی ئەنجامی پشکنینەکە
بزانە ….. چونکە باوکت ووتی
گوایە ئەمڕۆ دەردەچێت.
بەڕێز /
چییە دایە لەوەدەچێت تۆش بەشک
بیت لەوەی کوڕی تۆم …. دایە
ئەو پیاوە خڵەفاوە تەنها کۆمەڵێ
وێنەی کردووە ….. خۆ دەبێت
وێنەکانی لە یەکێک بچێ ؟
نازدار /
کوڕم ئەو پیاوە نە خەڵەفاوە…
تۆهیچ زەرەر ناکەی ئەنجامی
پشکنینەکە بزانی …. من هەتا
دەمرم تۆ بە هەناسەی خۆم دەزانم و
بەچاوان پارێزگاریت دەکەم.
بەڕێز /
مەبەستت چییە لەم قسانە بۆ قسە
ناکەن … ئاوات و باوکم ووتیان
لەبەر هەڵاڵە، هەرچییەکت کردووە
یارمەتی بەو بچۆ بۆ پشکنینی لیک
لەبەرئەوەی باری دەروونی زۆر
شێواوە ….. من هەستەکەم ئێوە
چەند ڕۆژێکە بەتەواوی بێدەنگ
و غەمبارن. بەڵام ئەوە بەهەڵەیدا
بردوم کە ئێوە زۆربەی کاتەکانتان
هەر غەمبارن …. قسەبکە ….
نازانم بڵێم چی ؟ پێت بڵێم نازدار
یا ژنەکە یا دایکە.
نازدار سوور دەبێتەوە گریانێکی بەکوڵ بەر چاوانی دەگرێت ……..
نازدار /
نا … نا … توخوا هەرپێم بڵێ
دایکە بەڕێز گیان.
هەموو چوارپەلمان شکاوە..
ناتوانین ئەوڕاستییەت پێبڵێین.
نازدار ئیتر خۆی بۆ ناگیرێ و دەداتە پڕمەی گریان ………………
58 … ڕۆژە … نەخۆشخانەیە … ناوەوەیە.
بەشی پشکنینی خوێن وپیسایی ولیکە. فەرهاد پەڕەکاغەزی ئەنجامی پشکنینەکانی بەدەستەوەیەو دەگری و هەڵاڵەش باوەشی پێداکردووەو بەهەمان شێوەدەگری،دکتۆریش دڵنەواییان دەداتەوە.
دکتۆر /
دەزانم ئێوە پێشترهەرگریاون..ئیتر
بابەس بێت گریان … کاتی خۆشی و
پێکەنینە …. حە زدەکەم شتێک بە تۆ
بڵێم کاک فەرهاد بەڕاستی بە وێنەکانت
سەلماندت هونەر پاڵپشتێکی گەورەی
زانستە. بۆیە دووبارە پیرۆز بایت
لێدەکەمەوە.
دەست دەبات تەوقە لەگەڵ فەرهادو هەڵاڵە دەکات ……………………
59 … ڕۆژە … ئۆتۆمۆبیل … ناوەوەیە.
هەڵاڵە دڵیخۆشە بەتەلەفۆنەکەی لەگەڵ شادانی هاوڕێی دەدوێت، باوکیشی بەهەمان شێوە دڵیخۆشەو ماشێن لێدەخوڕێ.
هەڵاڵە /
زۆر سوپاست دەکەم.. یەکێکە لەو
ڕۆژانەی دروست نابێتەوە ….
دەباشە شادە گیان چاوەڕوانتم تا
دوایی.
فەرهاد و هەڵاڵە چاوە چاویانە بەدوای شوێنێکدا دەگەڕێن …………….
بابە دەبێت ئێرە بێت. ئاوات ووتی
شەقامەکە دوو فەرعی لێدەبێتەوە
لای مزگەوتەکەوە.
فەرهاد /
کەواتە ئەوەی یەکەمیان بوو کەجێم
هێشت.
60 … ڕۆژە … ماڵی زاهیرە … ناوەوەیە.
گەڕانەوەیە بۆتەواوکردنی دیمەنی (57). ژووری نانخواردنە.نازدار دەگری بەڕێزیش چاوانی پڕە لە فرمێسک.
بەڕێز /
هەمووتان درۆتان لەگەڵ کردووم،
تەنانەت ژیانیشم درۆیەکی گەورەیە.
بەڕێز زۆر بەتووڕەی و بێزارییەوە دەچێتە دەرەوە و بەرەو دەرگای حەوشە دەچێت.
61 … ڕۆژە …کۆڵان… دەرەوەیە.
تەواوکەری دیمەنی (59) یە. فەرهادو هەڵاڵە بەردەوامن لە گەڕانیان بەدوای ماڵی زاهیر.لەم کاتەدا ئۆتۆمۆبیلەکە دەگاتە سەرەتای گەڕەکەکە
هەڵاڵە /
بابە ئەبێت ئەم کۆڵانەبێ ئەوس..
بابە ئەوە ئەو نییە … لەودەچێ.
تەواوە …بابە خۆیەتی.. بەڕێزە.
فەرهاد ئەوەندەی تر دڵیخۆش دەبێت کە دەیبینێ. چاوەکانی فرمێسکی خۆشیان تێدەزێت.
فەرهاد /
ڕاست دەکەی … خۆیەتی هیوای
براتە.
بەڕێز بەخێرایی لەوسەری کۆڵانەکەوە دێت بەرەو ڕووی ئۆتۆمۆبیلەکەی فەرهاد. بەڵام بەسی مەترێک سێ گەنج لەپێش ئۆتۆمۆبیلەکەی فەرهادەوە دەڕۆن کەیەکێکیان لەتیف زەڵاتەیە،هەرئەوەندەی بڵێی یەک و دوو دەگەنە بەڕێزو دایدەگرنەوە. زەڵاتە چەقۆیەک دەردەهێنێ بەرزی دەکاتەوەو دەیکات بەسەرسنگی بەڕێزدا. فەرهادو هەڵاڵە ئەوەندە فریا دەکەون لە ماشێنەکە دادەبەزن. فەرهاد کاتێک چەقۆکە دەبینێ بەدەست زەڵاتەوەو بەرزی دەکاتەوەو دەیوەشێنێت بەهەموو توانای هاوار دەکات.
فەرهاد /
نا …. نەکەی ییییییییییییییی.
فەرهادو هەڵاڵە بەرەو بەڕێز ڕادەکەن. بەڕێز دەکەوێتە سەر زەوی. زەڵاتە و برادەرەکانی ڕادەکەن. فەرهادو هەڵاڵە باوەش بە بەڕێزدا دەکەن.
فەرهاد /
کوڕەکەم لەناو خوێندا وونبوویت و
لەئامێزمدا نەمایت… ئەوەتا ئێستەش
لەناو خوێندا دەت دۆزمەوەو لە ئامێزت
دەگرم.
62 … ڕۆژە … نەخۆشخانەیە … ناوەوەیە.
ژووری نەشتەرگەرییە. دکتۆرێک ودوو یاریدەدەر خەریکی چارەسەر کردنی بەڕێزن … بەڕێز چەند بۆرییەکی هەناسەو خوێن و وایەری لێدانی دڵی لێبەستراوە لای چەپی بەشی سەرەوەی بەرکەوتووەو تەندروستی زۆر خراپە. لێدانی دڵی بەڕێز بەرەو تێک چوون دەچێت هەربۆیە لەڕێگەی شاشەی تەلەفیزیۆنیەکەوە دکتۆر دەیبینێ بەرزی و نزمی ترپەی دڵی بەرەو خەتێکی ڕێک دەچێت،بۆیە دڵی بەڕێز لەلێدان دەکەوێ.
63 … ڕۆژە … نەخۆشخانەیە … ناوەوەیە.
هۆڵی چاوەڕوانی بەردەم ژووری نەشتەرگەرییە. فەرهاد حەپەساوەوبە جوڵەی دەستی پێوەی دیارە زۆردوو دڵ و بێتاقەتە. هەڵاڵە دەگری و شادانی هاوڕێی دڵی دەداتەوە. ئاوات زۆر بێتاقەتەو خەریکی هاتوو چۆیە. نازدار لەسەر کورسییەک دانیشتووەو دەگری و شلێری کچی دڵی دەداتەوە. زاهیر سەری ناوە بەدیوارێکەوەو نوقمی خەیاڵە.
64… ڕۆژە … نەخۆشخانەیە … ناوەوەیە.
گەڕانەوەیە بۆ دیمەنی (59). ژووری نەشتەرگەرییە. دکتۆر بەئامێری بەخەبەر هێناوە کە(پێک هاتووە لە دوو پارچە ئاسن لە شێوەی ئوو توو ئاسا بەوایەر بەستراوە بەئامێرێکی ترو تەلەفیزۆنی تەختیتی دڵ) خەریکی بەڕێزە. دکتۆر لەیەکەم و دووهەم بەکارهێنانیدا سەرکەوتوو نابێت …هەر بۆیە شپرزەیی بە دکتۆرەوە دەبینرێت. سێیەم واتە دواجار دکتۆر ئامێرەکە دەداتەوە لەسەر سنگی،لەسەر شاشەی تەلەفیزۆنەکە خەتی لێدانی دڵی دەکەوێتەوە ئیش و دیسانەوە بەڕێز دڵی دەکەوێتەوە کار
65 … ڕۆژە … کۆڵان … دەرەوەیە.
ئەم دیمەنە فلاشباکە. گەڕانەوەی بەڕێزە بۆژیان. دەکرێ ئەم دیمەنە بە بەخاوی بێت. واتە نیشاندانەوەی دیمەنی (61) کە. بەپێچەوانە وە، لەو کاتەی لەتیف زەڵاتە چەقۆکەی کردووە بەسەر سنگی بەڕێزدا نیشان دەدرێ. گوێمان لەدەنگی فەرهاد دەبێت بەشێوەیەک کە دەنگ دەداتەوە.
فەرهاد /
نا …نا … نەکەی یییییییییییی
دەستی زەڵاتە بەچەقۆکەوە بۆ دواوە دەگەڕێتەوەو بەرزی دەکاتەو پاشان ووردە ووردە بۆ خوارەوە تا چەقۆکە بۆ نێو گیرفانی دەباتەوە.
66 … ڕۆژە … نەخۆشخانەیە … ناوەوەیە.
ژووری نەخۆشەکانە. بەڕێز لەسەر قەرەوێڵەیەک پاڵکەوتووە و تەندروستی باشە. فەرهادو هەڵاڵەو نازدارو ئاوات وزاهیرو شلێر بەچواردەورییەوەن.دەستێکی بەڕێز لەدەستی فەرهادایەو دەستەکەی تری لەدەستی نازداردایەو. هەموویان دڵیانخۆشە و سەیری چاوی کامێرا دەکەن. شادانی هاوڕێی هەڵاڵە بەکامێرایەکی فۆتۆگراف وێنەیان دەگرێ و وێنەی کادرەکە دەوەستێ وەک وێنەیەکی فۆتۆگراف.
67 … ڕۆژە … چاپخانەیە …ناوەوەیە.
وێنە فۆتۆگرافەکەی دیمەنی پێشووکە شادان گرتی، بەڕەش وسپی لەسەرپەڕەی یەکەمی ڕۆژنامەیەکە و بابەتێکی دوورو درێژیش لەژێریدا نوسراوە، لەسەرو وێنەکەشەوە بەمانشێتێکی گەورە نوسراوە. (بیست ویەک وێنە) لەلاشەوە نوسراوە شادان.
ئەم بابەتە 5,391 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: سیناریۆ
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 74%
74%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 23-03-2016 تۆمارکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 5,391 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.18 KB 23-03-2016 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
25-03-2024
زریان سەرچناری
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,857
وێنە 104,260
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,712
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.375 چرکە!