- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، دان بەهیچ ناوچەیەکی نیمچە سەربەخۆ یان فیدراڵی لە سوریادا نانێت.
- دادگای تێهەڵچوونەوەی شاری ئۆسلۆی ئەمڕۆ، بڕیاریدا بە ئازادکردنی مەلا کرێکار، ئەمیری پێشووی گروپی ئەنسارولئیسلام، ئەو تۆمەتانەشی ڕەتکردەوە کە درابوونە پاڵی سەبارەت بە هەڕەشەی کوشتن لە چەند کەسێک کە سوکایەتیان بە قورئان کردبوو.
- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند ملیۆنێک کورد لە شارەکانی تورکیا ئاوارەبوون بەهۆی لەشکرکێشییەکانی سوپای ئەو وڵاتە بۆ شارە کوردیەکان،داواشی لە ئەنقەرە کرد کە بە ڕێگای ئاشتیانە کێشەی کورد چارەسەربکات.
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 10,265 car bînrawe