图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,226
图片 105,540
书籍 19,127
相关文件 96,177
Video 1,299
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
لە یادی ڕاپەڕینە گەورەکەی ساڵی 1925 لە باکوری کوردستان: کرۆنۆلۆژیای ڕاپەڕینی شێخ سەعیدی پیران (1925)
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
لە یادی ڕاپەڕینە گەورەکەی ساڵی 1925 لە باکوری کوردستان: کرۆنۆلۆژیای ڕاپەڕینی شێخ سەعیدی پیران (1925)
文章

لە یادی ڕاپەڕینە گەورەکەی ساڵی 1925 لە باکوری کوردستان: کرۆنۆلۆژیای ڕاپەڕینی شێخ سەعیدی پیران (1925)
文章

ئامادەکردنی : دکتۆر جەبار قادر
- 11 کانونی دووەمی (1918) کازم قەرەبەکر، جێگری سەرکردەی سوپا، بیروبۆچونەکانی خۆی لەبارەی دۆزی کوردەوە پێشکەش بەکاربەدەستانی باڵا کرد.
- 4 دیسێمبەری (1918) کۆمەڵەی پارێزگاری لە مافەکانی ویلایەتەکانی ڕۆژهەڵات دامەزرا. دامەزرێنەرانی سلێمان نافیزی شاعیر، مەحمود نەدیم بەکار، والی پێشوی بەیروت حەققی بەگ، نوێنەری بایەزید لەمەجلیسی مەبعوسان، شەفیق بەگ و نوێنەرانی دیاربەکر لەمەجلیسی مەبعوسان فەوزی بەگ و لوتفی بەگ بوون، (Vilayet-I Şarkiye müdafaa-I Hukuk Cemiyeti) (ویلایەتی شرقیە مودافعەی حقوق جمعیتی)
- 4 ئابی (1919) د.شوکری بابان و یەکێ لەبەڕێوەبەرە کۆنەکانی پۆلیس خەلیل بەگ چاویان کەوت بە کۆمسیۆنی لێکۆڵینەوەی ئەمریکی لە ئەنادۆڵ و داوای سەربەخۆیی کوردستانیان کرد.
- 12 کانونی دووەمی (1920) کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران (مەجلیسی مەبعوسان)ی نوێی عوسمانی لەئەستەمۆڵ (موستەفا کەمال هەرچەندە بەئەندام هەڵبژێردرابوو، بەڵام بەشداری لە کۆبونەوەکەدا نەکرد).
- 28 کانونی دووەمی (1920) ئەنجومەنی نوێنەران لەئەستەمۆڵ میساقی میللی (Milli Misak-i) قەبوڵ کرد. لە بڕیارەدان لە سەر ئەم پەیماننامەیە فشار و کاریگەری مەستەفا کەمال گەورە بوو. بۆ ئەم مەبەستە گروپی بەرژەوەندی وڵات لە مەجلیس پێکهێنرابوو و لە ژێر ناوی (فەلاحی وەتەن Felah-i Vatan) کاری دەکرد.
- 11 نیسانی (1920) ئەنجومەنی نوێنەرانی عوسمانی لەلایەن حکومەتی سوڵتانەوە بڵاوەی پێکراو، نوێنەران بەرەو ئەنادۆڵ هەڵهاتن. لێرەوە لایەنگرانی موستەفا کەمال، کە بە قوای میللیە تەشکیلاتی نێودەبران شەرعیەتیان وەرگرت.
- 23 نیسانی (1920) ئەنجومەنی مەزنی میللیی تورکیا TBMM لەئەنقەرە ڕاگەیاندرا و ئەمە بووە هەنگاوی یەکەم بۆ دامەزراندنی حکومەتی ئەنقەرە بە ڕابەرایەتی موستەفا کەمال. لەو ڕۆژەوە ئەو ئەنجومەنە دەستیکرد بە دەرکردنی قانون و بڕیاڕ.
- 29 نیسان (1920) ئەنجومەنی مەزنی میللیی تورکیا قانونی خیانەتی نیشتمانی دەرکرد.
- 18 تەمموزی (1920) ئە.م.م.ت TBMM ش دەنگی لەسەر میساقی میللی دا. ئەمە بووە مانیفیستۆی جەنگی ڕزگاری تورکیا. ئەم میساقە لە شەش ماددە پێکدەهات.
- 10 ئابی (1920) پەیماننامەی سێڤر، کە حکومەتی سوڵتان لە ئەستەمۆڵ قەبوڵی کرد، لە پاریس مۆرکرا.
-11 ئەیلویلی (1920) ئەنجومەنی مەزنی میللیی تورکیا هەردوو قانونی دادگای سەربەخۆیی و قانونی سەربازانی هەڵاتوو لە سوپا و بەرەی شەڕی ڕزگاری، دەرکرد.
- 20 کانونی دووەمی (1921) قانونی ژمارە (85)ی تەشکیلاتی ئەساسیەی، کە بە یەکەمین دەستوری کەمالی دادەنرێ دەرکرا. ئەم قانونە دەستورییە لە (9) ماددە پێکدەهات و دەسەڵاتی بەبێ مەرج و سنور دەدا بە گەڵ.
- 21 ئۆکتۆبەری (1921) ئەنقەرە و فەرەنسا ڕێککەوتننامەیان مۆرکرد بۆ کۆتاییهێنانی بە کێشەکانی نێوانیان، بەریتانیا لە دژی ئەم ڕێککەوتننامەیە بوو و هەڵوێستی نواند.
-21 ئۆکتۆبەری (1921) کۆمەڵەی سەربەخۆیی کوردستان(Kürdistan Istiklal Cemiyeti)، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و بانگی کوردانی کرد بۆ سەربەخۆیی. بەیاننامەکە لە ئەستەموڵ و ولایەتەکانی کوردستان بڵاو کرایەوە.
- 26 حوزەیرانی (1922) ئێران بەڕەسمی دانینا بەحکومەتی ئەنقەرەدا.
- 30 ئۆکتۆبەر-1 نۆڤەمبەر (1922) ئەنجومەنی مەزنی میللی تورکیا هەردوو بڕیاری ژمارە (307) و (308) ی دەرکرد لە بارەی هەڵوەشاندنەوەی سەڵتەنەت و دانانی دەوڵەتی تورکیا لە شوێنی.
- 18 نۆڤەمبەری (1922) ئەنجومەنی مەزنی میللیی تورکیا عەبدولمەجیدی تەنها بە خەلیفە ڕاگەیاند.
- 25 کانونی دووەمی (1923) تورکیا داوای کرد لە کۆمەڵەی گەلان ببێتە ئەندام.
- 26 کانونی دووەمی (1923) موستەفا کەمال لەوتارێکدا کەلە (17) ی ئەو مانگەدا لە ئیزمیت پێشکەشی کردبوو، لە وەڵامی بەپرسیارێکدا سەبارەت بە مافەکانی کورد قسەی کردبوو (دەقی ئەو باسە لە یادداشتەکانی: ئەحمەد ئەمین یاڵمان، بەسەر هات و بیرەوەرییەکانم لە مێژووی نزیکماندا) بڵاوکراوەتەوە.
- 6 مارتی (1923) گفت و گۆ لەبارەی کێشەی موسڵەوە لە ئەنجومەنی مەزنی میللیی تورکیا کرا.
- 13 ئۆکتۆبەری (1923) ئەنقەرە کرا بە پایتەختی دەوڵەتی نوێی تورکیا.
- 29 ئۆکتۆبەری (1923) کۆماری تورکیا ڕاگەیاندرا، موستەفا کەمال بەسەرۆک کۆمار هەڵبژێردرا و عیسمەت ئینەنوش بەسەرۆک وەزیرانی یەکەمین ئەنجومەنی وەزیرانی کۆماری تورکیا.
- 8 دیسەمبەری (1923) بەپێی قانونی ژمارە (249) کە لە (31) کانونی دووەمی (1922) دەرکرا بوو، ئەندامانی دادگای سەربەخۆیی ئەستەموڵ ئاشکرا کران.
- 7 کانونی دووەمی (1924) بە تۆمەتی دوژمنایەتی کردنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نیشتمانی، حکومەتی کەمالی (150) کەسی لە وڵات وەدەرنا. لە28حوزەیرانی 1938بڕیاری لێخۆشبون بۆ ئەو کەسانە دەرکرا.
- 15 شوباتی (1924) لەکاتی کۆبوونەوە کاربەدەستە سەربازییەکانی کۆماری تورکیا لە ئەزمیر، بڕیاردرا زنجیرەیەک چاکسازی بکرێن و هەندێ قانونیش دەربکرێن، لەوانەش قانونێک لەبارەی دامەزراوەی خیلافەتەوە.
- 3 مارتی (1924) قانونی ژمارە(429) تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی ئەوقاف و دامەزراوەکانی شەریعەت و ئەرکانی گشتی جەنگ.
- 3 مارتی (1924) قانونی ژمارە (430) سەبارەت بەیەکسیستەمی خوێندن و فێرکردن لە کۆماری تورکیا دەرکرا.
- 3 مارتی (1924) بەپێی قانونی ژمارە (431) خیلافەت هەڵوەشێندرایەوە و ئەندامانی بنەماڵەو دەست و دایەرەی خەلیفەو سەڵتەنەت لە وڵات وەدەرنران.
- 8 مارتی (1924) دادگا شەرعییەکان هەڵوەشێندراونەوە.
- 16 نیسانی (1924) قانونی (488) لە بارەی بە گۆڕینەوەی هاوڵاتیان و سامانەکانیان دەرکرا. ئەم قانونە مەترسی گەورەی لەلای کورد بە گشتی و خاوەن زەوی و زار و ئاغاکانی کوردستان بە تایبەتی پەیدا کرد و بووە هۆی گۆڕانکاری گەورە لە دیمۆگرافیای ناوچەکە، چونکە ئەو تورکانەی لە وڵاتانی بەلقانەوە دەهێنران لە کوردستان نیشتەجێ کران.
- 20 نیسانی (1924) دەستوری کۆماری تورکیا دەنگی لەسەردرا. قانونەکە ژمارەی (491)ی هەڵدەگرت و لە (24 نیسانی 1924) کەوتە واری جێبەجێکردنەوە. هەرچەندە ئەمە یەکەمین دەستوری کۆمار بوو، بەڵام بە لای نووسەرانەوە بە دووەم قانونی ئەساسی دادەنرێ‌، لە دوای قانونی دەستوری یا قانونی تەشکیلاتی ئەساسییەی ساڵی (1921).
- 30 نیسانی (1924) کازم قەرەبەکر لەکۆشکی چانقایە موستەفا کەمالی لە ئەگەری سەرهەڵدانی کورد ئاگادار کردەوە و نیگەرانیی خۆی لەو بارەوە پێی ڕاگەیاند.
- 19 مایسی (1924) لە ئەستەموڵ کۆنفراس لە بارەی موسڵەوە دەستی پێکرد.
- 18 حوزەیران (1924) کازم قەرەبەکر ڕەجەب پیکیری وەزیری ناوخۆی لە ئەگەری سەرهەڵدانی کورد ئاگادار کردەوە و مەترسی و دڵەڕاوکێی خۆی پێ ڕاگەیاند.
- 7 ئابی (1924) والی هەکاری کەوتە بۆسەیەکەوە لە نزیک هانگەدیگی Hangediği، کە گوندێکی سەر بە چاڵدێرانە، لە ویلایەتی وان.
- 14 ئابی (1924) بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەرهەڵدانی نەستورییەکان، ئەنجومەنی وەزیرانی تورکیا کۆبووەوە و بڕیاری تایبەتی لەوبارەوە وەرگرت.
- 4 ئەیلولی (1924) ئەفسەرانی کورد ئیحسان نوری، خورشید، ڕاسیم، ڕەزا و تەوفیق و (275) کەسی تر لەو هێزە سەربازییەی، کە دەبوایە نەستورییەکان سەرکوت بکات، ڕایانکرد بۆ ئێران و بە دەستێکەڵکردن لەگەڵ دوژمنانی نشتیماندا تاوانبار کران.
-11 ئەیلولی (1924) وەزارەتی ناوخۆ لە نامەیەکدا بۆ والی ئەستەموڵ، داوای کرد چاودێری کەسایەتییە کوردەکان بکرێت لەو شارە و لە ئەگەری ڕاپەڕینی کورد ئاگادار کرایەوە.
- 12 ئەیلولی (1924) سەرهەڵدانی نەستورییەکان دەستپێکرد.
- 12 ئەیلویلی (1924) لە پاڵو کۆبونەوەیەکی کوردی سازکرا. بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکانی تورک شێخ سەعیدی پیران و سەعدییە کوێر (کوێر سەعدی) لە پشتی ڕێکخستنی ئەم کۆبوونەوەیە بوون.
- 28 ئەیلولی (1924) سەرهەڵدانی نەستورییەکان سەرکوت کرا.
- 30 ئەیلویلی (1924) کۆمەڵەی گەلان لە نوێنەرانی هەنگاریا، بەلجیکا و سوید کۆمسیۆنێکی تایبەت بە کێشەی موسڵی دامەزراند.
- 7 ئۆکتۆبەری (1924) سەردانی موستەفا کەمال بۆ دەڤەری حەسەن قەڵا یا پارسین (بە تورکی پاسینلەر) لەویلایەتی ئەرزەڕۆم، کە بوومەلەرزە لێیدابوو. دوای گفت و گۆکردنی لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی ناوچەکە لەبارەی بزوتنەوەی کوردییەوە، ڕێنمایی و فەرمانی وەرگرتنی هەموو ڕێکارێکی پێدان بۆ سەرکوتکردنی هەر سەرهەڵدانێکی کوردی کە بەرپا دەبێت.
- 8 ئۆکتۆبەری (1924) قسەوباسەکان لەبارەی سەرهەڵدانی کوردەوە لە بەهاری داهاتوو بە ڕاپۆرتێک لە لایەن بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەستەموڵەوە پێشکەش بە والی ئەوشارە دەکرێت.
- 10 ئۆکتۆبەری (1924) خالید جبرالی و یوسف زیا لە ئەرزەڕۆم دەگیرێن و ڕەوانەی بدلیس دەکرێن.
- 14 ئۆکتۆبەری (1924) بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەستەموڵ بۆ دووەمین جار ڕاپۆرتی هۆشداری سەبارەت بە ڕاپەڕینی کوردان لە داهاتووییەکی نزیکدا پێشکەش بە والی ئەوشارە دەکات.
- 26 ئۆکتۆبەری (1924) کازم قەرەبەکر لە پۆستی پشکێنەری سوپای یەکەم دەسدەکێشێتەوە، هەر لەو کاتەدا جەواد شاکر چۆبانلی وەکو سەرکردەی سوپای دووەم چووبووە دیاربەکر و سەرهەڵدانی نەستورییەکانی سەرکوت کردبوو.
- 26 ئۆکتۆبەری (1924) زەکی دیندار ئەلپ، مامۆستای یەکەمی چەپاقچور لە بینگیۆل، ڕاپۆرتێکی دابوو بەناوەندی گەنچ، لەبارەی ئەوەوە کە کوردەکان خەریکی خۆئامادەکردنن بۆ ڕاپەڕین و مەترسیەکانی خۆی خستبووە ڕوو، لە دەسپێکدا بە تۆمەتی بوختان هەڵبەستن درا بە دادگا و سێ مانگ خرایە زیندانەوە، دوای ئازادکردنی لەلایەن کەسانی نادیارەوە لەسەر شەقام کوژرا.
- 30 ئۆکتۆبەری (1924) پشکێنەری سوپای دووم عەلی فوئاد جەبەسۆی لەپۆستەکەی دەستیکێشایەوە.
- نۆڤەمبەری (1924) موستەفا کەمال لەچاڵاکیە (زیانبەخشەکانی) خالید جبرانلی و شێخ سەعیدی پیران ئاگادارکرایەوە.
- 10 نۆڤەمبەری (1924) ناوی فرقەی گەل گۆڕدرا بۆ پارتی کۆماریی گەل.
- 13 نۆڤەمبەری (1924) کۆمسیۆنی موسڵی سەر بە کۆمەڵەی گەلان یەکەمین کۆبونەوەی خۆی لە لەندەن سازکرد.
- 17 نۆڤەمبەری (1924) پارتی پێشکەوتنخوازی کۆماری Terakkiperver Cumhuriyet firkasi) (تەرەقیپەروەر جمهوریت فرقەسی) دامەزرا.
- 27 نۆڤەمبەری (1924) کازم قەرەبەکر لە پارتی کۆماری گەل جیابووەوە.
- 8 دیسەمبەری (1924) کازم قەرەبەکر بەسەرۆکی گشتی پارتی پێشکەوتنخوازی کۆماری و جەنەراڵ عەلی فوئاد جەبەسوییش بە سکرتێری گشتی پارتەکە هەڵبژێردران.
- 17 دیسەمبەری (1924) جەنەراڵ کازم ئینانچ لە جێگەی جەواد شاکیر کرا بەپشکێنەری سوپای سێیەم.
- 22 دیسەمبەری (1924) لە دادگای ئەرزەڕۆم بڕیار درا ئیفادەی شێخ سەعید وەربگیرێت، یا بۆ شایەتی بانگ بکرێت بۆ دادگا.
- 30 دیسەمبەری (1924) شێخ سەعید خنسی بەجێهێشت.
- 16 کانونی دووەمی (1925) کۆمسیۆنی موسڵ دووەمین کۆبونەوەی خۆی کرد. بە پێی ڕسپاردەکانی کۆمسیۆنەکە دەبوایە مەندەیتی بەریتانیا، کە لە ساڵی (1928) تەواو دەبوو، بۆ (25) ساڵ درێژ بکرابایەتەوە و سەربەخۆییەکی خۆجێیش بدرابایە بەکوردان لە ویلایەتی موسڵ.
- 5 شوباتی (1925) جەنەراڵ کازم ئینانچ وەکو پشکێنەری سوپای سێیەم دەستبەکار بوو.
- 8 شوباتی (1925) شێخ سەعید گەیشتە پیران و هێرشکرایە سەر بنکەی ژاندارمی ئەو شارۆچکەیە.
-11 شوباتی (1925) ڕاپەڕینی کوردان بە سەرۆکایەتی شێخ سەعیدی پیران دەستیپێکرد.
- 13 شوباتی (1925) گرتنی پیران لەلایەن سەرهەڵداوانەوە، هێرشیش کرایە سەر پۆستەی لیجە و سەرهەڵداوان بەڕەو گەنچ ملیان نا.
- 13 شوباتی (1925) تورکیا دژی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی گەلان لە بارەی موسڵەوە هەڵوێستی نەرێنی خۆی ڕاگەیاند و داوای کرد کێشەکە بخرێتە بەردەم دادگای نێودەوڵەتی.
- 16شوباتی (1925) یەکەمین شەڕی توند لە نێوان سەرهەڵداوان و سوپای تورکیادا لە ناوچەی هانی (بەکوردی هینێ) ڕویداو سوپای کەمالی زیانی لێکەوت.
- 16 لە سەر 17 شوباتی (1925) شێخ سەعید گەیشتە دەرەهانی (گەنچ)، کە بە پایتەختی کاتی شۆڕش ڕاگەیاندرا و داواکرا خەڵک باج بۆ ئەوێ بنێرێ، تا دیاربەکر ڕزگار دەکرێ‌ و پایتەختی کوردستان دەگوێزرێتەوە بۆ ئەوێ.
- 17 شوباتی (1925) حکومەت باجی دەیەکی (عشار) بە پێی قانونی ژمارە (552) هەڵگرت.
- 18 شوباتی (1925) هێزی سوارەی (21) سوپا لەدەربەندی فیس کەوتە بۆسەی سەرهەڵداوانەوە و دوای زیانێکی زۆر ناچارکرا بکشێتەوە. ئەو هێزە بەسەرۆکایەتی ڕائیدێک بوو کە ناوی حوسنی بوو.
- 19 شوباتی (1925) شێخ سەعید و پیاوەکانی بەرەو دیاربەکر بەڕێکەوتن و یەکەم وێستگەیان شارۆچکەی لیجە بوو.
- 20 شوباتی (1925) دووەمین هێرش لە دەربەندی فیس کە بەکۆشتنی سەرکردەی هێزی سوارەی (21) ڕائید حوسنی کۆتایی هات.
- 21 شوباتی (1925) ڕاگەیاندنی باری ئاوەرتە (نائاسایی، عورفی) لەناوچەکانی ڕاپەڕینی شێخ سەعیدی پیران.
- 22 شوباتی (1925) شەڕێکی توند لە هینێ (بە تورکی: هانی) بە دەستبەسەراگرتنی شارۆچکەکە لە لایەن سەرهەڵداوانەوە کۆتایی هات.
- 23 شوباتی (1925) درێژکردنەوەی باری ئاوەرتە لەناوچەکانی ڕاپەڕینەکە بۆماوەی مانگێک.
- 23 شوباتی (1925) دیداری سەرۆک وەزیران فەتحی بەگ و سەرۆکی پارتی پێشکەوتنخوازی کۆماری کازم قەرەبەکر. لەم دیدەدەنییەدا سەرۆک وەزیران تکای لە بەرپرسانی پارتەکە کرد بە خۆیان دەستپێشخەری بکەن و پارتەکەیان هەڵۆەشێننەوە. ئەو دەیزانی دەسەڵاتی نوێ هیچ هێزێکی بەرهەڵستکار قەبوڵا ناکات.
- 23 شوباتی (1925) گرتنی هاڤیتبوجاغ و دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری ناحیەکە لە لایەن سەرهەڵدانەوە.
- 24 شوباتی (1925) سەرهەڵداوان هێرشیانکردە سەر ئەلعەزیز (ئەلیازگ) و ئەو شارەیان گرت. دیمەنی تاڵانکردن و ڕاوڕوت خەڵکی ئەو شارەی لە پشتگیری کردنی سەرهەڵدانەکە سارد کردەوە.
- 24 شوباتی (1925) کازم قەرەبەکر لە ئەنجومەنی مەزنی میللی تورکیا قسەی کرد پشتگیری خۆی ڕاگەیاند بۆ قەدەغەکردنی بەکارهێنانی ئایین بە مەبەستی ئامانجی سیاسی و دەرکردنی قانونی خیانەتی نیشتیمانی.
- 24 شوباتی (1925) ڕاگەیاندنی سەفەربەرلک و قانونی سەپاندنی ئەمن و ئاسایش(تقریری سکون قانونی).
- 25 شوباتی (1925) دەرکردنی قانونی ژمارە (556) تایبەت بە قەدەغەکردنی بەکارهێنانی ئایین بەمەبەستی بەدیهێنانی ئامانجی سیاسی.
- 26 شوباتی (1925) هاتنی شێخ سەعید بۆ هینێ و پەرەسەندن و فراوانبوونی ڕاپەڕینەکە.
- 3 مارتی (1925) دەستلەکارکێشانەوەی فەتحی ئۆکیار و پێکهێنانی حکومەتی عیسمەت ئینەنو.
- 4 مارتی (1925) قانونی ژمارە (578) بە ناوی (دابین کردنی ئەمن و ئاسایش) قبول کرا، بە بەهانەی سەرهەڵدانی شێخ سەعیدەوە ئەم قانوونە ڕاگەیندراو دوو دادگای سەربەخۆییش یەکێکیان لە ئەنقەرەو ئەویتریان لە ناوچەکانی سەرهەڵدانکە بەپێی ئەم قانونە دامەزرێنران.
- 5 مارتی (1925) موستەفا کەمال بانگەوازێکی بۆ میللەت بڵاو کردەوە، کە تێیدا داوای لە خەڵک کرد ئەرکی نیشتمانی خۆیان بەجێ بێنن.
- 6 لەسەر7 ی مارتی (1925) لەو شەوەدا سەرهەڵداوان هێرشیان کردە سەر دیاربەکر، هەندێ‌ لەسەر هەڵداوان توانیان دزە بکەنە ناو شارەکەوە.
- 7 مارتی (1925) دادگاکانی سەربەخۆیی دەستیان بەکارەکانیان کرد.
- 8 مارتی (1925) سەرهەڵداوان لە هێڕشەکەیان بۆ سەر دیار بەکر شکستیان خواردو هێزەکانی مورسیل پاشا ناچاریان کردن لە شار و دەوروبەری بکشێنەوە.
- 9 مارتی (1925) کەمالییەکان پروپاگەندەی ئەوەیان کرد، گوایە هەندێ‌ بەڵگەی ئینگلیزییان لە لای سەرهەڵداوان بەدەست کەوتووەو ئەوە دەردەخەن، کە سەرهەڵدانەکە بەفیتی ئەنگلیز بووە.
- 10 مارتی (1925) حکومەت هێزی سەربازیی نوێی بۆ دیاربەکر ڕەوانەکرد بۆ پشتیوانی کردنی هێزەکانی مورسیل پاشا.
- 14 مارتی (1925) سەرهەڵداوان ڤارتۆیان ڕزگار کرد.
- 24 مارتی (1925) حکومەتی نوێ بە (122) دەنگ بەرامبەر بە (22) دەنگ متمانەی ئەنجومەنی مەزنی میللی تورکیای بەدەستهێنا.
- 25 مارتی (1925) سەرهەڵداوان دەستیان بەکشانەوە کرد لە دیاربەکر، دوای دوای ئەوەی هەوڵەکانیان بۆ ڕزگارکردنی ئەو شارە و ڕاگەیاندنی بە پایتەختی کوردستان، شکستیان هێنا.
- 27 مارتی (1925) هێزەکانی دەوڵەت توانیان سەرهەڵداوان لەناوچەکانی دیاربەکر بە تەواوی وەدەرنێن.
- 1 نیسانی (1925) پاڵو و هێنی لەسەر هەڵداوان وەرگیرانەوە (74) سەرهەڵداو کوژران و لەهێزەکانی دەوڵەتیش (50) کوژراو و بریندار هەبوون.
- 3 نیسانی (1925) هێزەکانی دەوڵەت لە قولپ بەرەو گەنچ کەوتنەڕێ و گەیشتنە ڕووباری موراد.
- 3 نیسانی (1925) قانونی ژمارە (310) دەرکرا لە بارەی گێڕانەوەی ئەوانەی لەکاتی هێرشەکاندا سوپای ڕووسدا بەرەو ڕۆژئاوای تورکیا کۆچیان کردبوو بۆ ویلایەتەکانی ڕۆژهەڵات، لەمەدا مەبەست گێڕانەوەی تورک و هێنانی کۆچبەرانی تورکی بەلقان بوو بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای کوردستان و ئەرمەنستان.
- 4 نیسانی (1925) ژمارەیەک لەسەرهەڵداوانی لە کیگی بەدیل گیران.
- 5 نیسانی (1925) سەرهەڵداوان بەرەو گەنچ کشانەوە.
- 7 نیسانی (1925) عیسمەت ئینەنو زانیاری لە بارەی سەرهەڵدانەکەوە پێشکەش بە ئەنجومەنی مەزنی میللی تورکیا کرد.
- 8 نیسانی (1925) هێزەکانی حکومەت گەیشتنە قولپ وڕێگەیان لە سەرهەڵداوان گرت کە لە چەپاقچور و گەنچەوە دەهاتن، چونکە هێزەکانی دەوڵەت چەپاقچوریان گرتبووەوە. شێخ سەعید گەنچەوە دەهات و(500) سەرهەڵدایش لە چەپاقچورەوە و بەرەو سوڵحان ڕایان کرد.
- 11 نیسانی ساڵی (1925) شەڕی هێزەکانی حکومەت لەگەڵ سەرهەڵداواندا لە بەشیری (بە کوردی: قوبین). هێزەکانی حکومەت (15) کەسیان لێ کوژراو (10) کەسیشیان لێ بریندار بوون.
- 12 نیسانی (1925) گرتنی دەرەهینێ لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە و ئازادکردنی ئەو ئەفسەر و فەرماندانەی سوپای تورک، کە لە لایەن سەرهەڵداوانەوە بەدیل گیرابوون.
- 14 نیسانی (1925) لە سێدارەدانی خالید جبرانلی و یوسف زیا خورشید لە بدلیس. ناوچەکانی چەپاقچور و گەنچ لەسەر هەڵداوان وەرگیرانەوە و باڵادەستی بۆ هێزەکانی حکومەت گەڕایەوە.
- 14/15 نیسانی (1925) شێخ سەعیدی پیران و (24) کەس لە هەڤاڵەکانی لەسەر پردی عەبدولڕەحمان پاشا، نزیکی ڤارتۆ دوای تۆپبارانێکی خەست، بەناچاری خۆیاندا بەدەستی سوپای تورکەوە، کە غالیب بەگ و حوسێن سەلجوقی سەرکردایەتییان دەکر.
- 15 نیسانی (1925) ڕاگەیاندنی ڕەسمی لە بارەی سەرهەڵدانەکەوە بڵاورکرایەوە.
- 21 نیسانی (1925) بڵاورکدنەوەی قسە و باس لە بارەی ڕاپۆرتی باڵوێزخانەی بەریتانییەوە لە ئەستەموڵ، گوایە باسی پەیوەندی کاربەدەستانی ئینگلیزی کردبوو لە عێراق بە ڕووداوەکانی سەرهەڵدانەکەوە. کاربەدەستانی تورکیا پڕوپاگەندەییەکی زۆریان لەم بارەیەوە لە ڕۆژنامەکانی تورکیا و ئاژانسەکانی هەواڵدا بڵاوکردەوە، گوایە ئەو سەرهەڵدانە بە فیتی ئینگلیز بووە بۆ ئەوەی کێشەی موسڵا بە قازانجی ئەوان لە عیراق کۆتایی بێت.
- 23 نیسانی (1925) والی گەنچ لە نامەیەکدا بۆ وەزارەتی نێوخۆ باسی لە کوشتنی زەکی دیندار ئەلپ کردووە، کە کاتی خۆی هەواڵی دابووە حکومەت لە بارەی ئامادەکاریی کوردەکانەوە بۆ سەرهەڵدان لە دژی حکومەت.
- مایس (1925) حوسێنە کوێر لەبەرئەوەی بەشداری لە ڕاپەڕینەکەدا نەکردبوو لە کوردستان دوورخرایەوە، دوای سێ ساڵ بەر لێبوردن کەوت، بەڵام بەهۆیەکی ترەوە دیسان لە زیندان قایم کرا و هەرلەوێش کۆچی دوای کرد.
- 14 مایسی (1925) دادگایکردنی سەید عەبدولقادر و هاوڕێکانی لەدادگای سەربەخۆیی دیاربەکر دەستیپێکرد و لە 26 ئەو مانگە کۆتایی پێهێنرا.
- 27 مایسی (1925) سەید عەبدولقادری نەهری و هاوڕێکانی لە سێدارەدران.
- 31 مایسی (1925) هەڵگرتنی باری سەفەربەر (واتا باری جەنگ کە حکومەت هەموو کەسێ توانای شەڕی هەبێ دەیبات بۆ بەرەکانی شەڕ، بە واتایەکی تر ڕەشبگیری بۆ سەربازی).
- 1 حوزەیرانی (1925) کەسانی یەدەک و ڕەشبگیرکراو بۆ سوپا لە خزمەتی سەربازی ئازاد کران.
- 3 حوزەیرانی (1925) داخستنی پارتی پێشکەوتنخوازی کۆماری.
- 27حوزەیرانی (1925) دادگاییکردنی شێخ سەعید و هاوڕێیانی، کە بەر لە مانگێک بەبێ وچان دەستیپێکردبوو، کۆتایی هات.
- 28 حوزەیرانی (1925) دادگای سەربەخۆیی دیاربەکر بڕیاری لەسێدارەدانی شێخ سەعید (28) کەس لە یاوەرانیدا، هەر ئەو شەوە لەنیوەشەودا بڕیارەکان جێبەجێکران.
- 24 ئابی (1925) موستەفا کەمال یەکەم جار بە شەپقەوە دەرکەوت.
- 2 ئەیلولی (1925) داخستنی تەکیە و مەزارگەکان و بڕیاری ژمارە(2493) ئەنجومەنی وەزیران لە بارەی پۆشاک و کڵاولەسەرنانی فەرمانبەران ڕاگەیاندرا.
- 21 نۆڤەمبەری (1925) درێژکردنەوەی باری نائاسایی لە دەڤەرەکانی سەرهەڵدانەکە بۆ ماوەی یەک ساڵا.
- 25 نۆڤەمبەری (1925) دەرکردنی قانونی ژمارە (671) لە بارەی لەسەرنانی شەپقە دەرکرا.
- 25 نۆڤەمبەری (1925) ئەنجومەنی مێژووی تورک لە ئەستەموڵ کۆبووەوەو و بڕیاردرا دەست بکرێت بە لێکۆڵینەوەی مێژووی تورک بە شێوەیەکی ئەکادیمی و تێزی تورک بۆ مێژوو دیاربکرێت.
- 30 نۆڤەمبەری (1925) داخستنی تەکیە و مەزارگەی زاوییەکان و هەڵگرتنی ژمارەیەک ناو و نازناو لە مەزارگەکاندا بەپێی قانونی (677) کە لەم ڕۆژەدا دەرکرا.
- 16 کانونی یەکەمی (1925) برَیاری کۆمەڵەی گەلان بەلکاندنی موسڵ بە عێراقی ژێرمەندەیتی بریتانییەوە.
- 26 کانونی یەکەمی (1925) کاتژمێر و ڕۆژ ژمێری (کەلاندەری) جیهانی قەبوڵ کرا بەپێی قانونی ژمارە (697)، کە لە (01-01-1926) کەوتەواری جێبەجێکردنەوە.
- 17 شوباتی 1926 قانونی مەدەنی ژمارە(743) قەبوڵکراو لە (4) ئۆکتۆبەری (1926) ەوە کاری پێکرا.
- 28 شوباتی (1926) بڕیاردرا کارەکانی دادگاکانی سەربەخۆیی تا (7) ئەیلولی (1926) درێژ بکرێنەوە.
- 1 مارتی (1926) ئەنجومەنی مەزنی میللی تورکیا قانونی سزای تورکی ژمارە (765) دەرکرد.
- 22 مارتی (1926) ئەنجومەنی مەزنی میللی تورکیا قانونی ژمارە (789)ی سەبارەت دامەزراوەی زمانی تورکی دەرکرد.
- 16 مایس (1926) بەرایی سەرهەڵدان لە ئاگری.
- 18 مایس (1926) ئەرک و کارەکانی دادگاکانی سەربەخۆیی تا (7) مارتی (1927) درێژکرانەوە.
- 27 مایس (1926) ڕاپەڕینی هۆزی موتکی.
- 6 حوزەیرانی (1926) تورکیا بڕیاری کۆمەڵەی گەلانی لەبارەی چارەنووسی موسڵەوە قەبوڵ کرد.
- 15 حوزەیرانی (1926) هەوڵی کوشتنی موستەفا کەمال لە ئەزمیر بەهۆی هەواڵێکەوە پەردەی لەسەر لادرا.
- 22 نۆڤەمبەری (1926) باری نائاسایی بۆ ساڵێکی تریش درێژکرایەوە.
- 24 دیسەمبەری (1926) گۆڕانکاری و هەموارکردنی قانونی ژمارە (1505) تایبەت بە زەوییەکانی حکومەت. ئەم قانونە دەسەڵاتێکی زۆری بە حکومەت بەخشی بۆ ئەوەی ئەو زەوییانە بدات بە تورک یا ئەوانەی، بە وتەی قانونەکە، پابەندی کولتوری تورکین.
- 28 مایسی (1927) قانونی ژمارە(203) لەبارەی سەندنەوەی مافی هاوڵاتَێتی لەو (150) کەسەی، کە بەپێی پەیماننامەی لۆزان دەبوایە بەر لێبوردنی گشتی بکەوتبانایە.
- 16 حوزەیران (1927) بەپێی قانونی (1515) گواستنەوەی ئەو هۆز و بنەماڵانەی، کە حکومەتی تورکیا هەڵس و کەوتیانی بەزیانبەخش لەقەڵەم دەدا بۆ ڕۆژئاوای وڵات. ئەمە ئەوانەشی دەگرتەوە کە حوکمی گرانیان بۆ دەرکرابوو.
- 19 حوزەیران (1927) ئەو زەوییانەی دەگەڕانەوە بۆ گەنجینەی دەوڵەت، دەبوایە بە پێی قانونی ژمارە (1097) بدرێن بە وەرزێڕە بێ زەوییەکان.
- 9 نیسانی (1928) لابردنی دەستەواژەی (ئیسلامی ئایینی ڕەسمی دەوڵەتە) لە دەستوری تورکیا و گۆڕانکاری لە ڕێ و ڕەسمی سوێند خورادنی سەرۆک کۆمارو ئەندامانی پەرلەمان، بەوەی بەڕێ و ڕەسمی مەدەنی جێگەی ڕێ و ڕەسمی ئایینی بگرنەوە.
- 2 حوزەیرانی (1929) دامەزراندنی ویلایەتی موش بەپێی قانونی ژمارە (1509)، کە چەپاقچور و گەنچ لە ویلایەتی سێرت دابڕان و خرانە سەر ویلایەتی نوێ.
تێبینی :
بۆ ئامادەکردنی ئەم بابەتە سود لە زۆر کتێب و لێکۆڵینەوە و سەرچاوە وەرگیراوە، کە گرنگترینیان پشتی بە ئەرشیفی دەزگای هەوالگری سەربازی تورکیا بەستووە و بە ناونیشانی " شیخ سعید عصیانی کرۆنۆلۆژیسی" (ŞEYH SAİD İSYANI KRONOLOJİSİ). هەرچەندە ئەم کرۆنۆلۆژییایە زانیاری زۆر وردی لە مەڕ کات و شوێنی ڕووداوەکان تێدایە، بەڵام وەک هەمیشە لە گوتاری سیاسی و ئەدەبیاتی مێژوویی تورکدا باوە، ئەمیش پڕە لە دەستەواژەی کوردی یاخیبوو و دژ بە ڕیفۆڕم...هتد. تا پێمکرابێ و زیانی بە لایەنی زانستی بابەتەکە نەبووبێت لەو زمانە پاکم کردۆتەوە.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览16,095
HashTag
来源
挂钩项目: 11
小组: 文章
书: 历史
文件类型: 原文
普罗旺斯: United Kingdom
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 78%
78%
添加( هاوڕێ باخەوان 15-03-2016
此产品最近更新( ڕێکخراوی کوردیپێدیا ):21-01-2017
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览16,095
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,226
图片 105,540
书籍 19,127
相关文件 96,177
Video 1,299
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!