پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,226
وێنە 105,540
پەرتووک PDF 19,127
فایلی پەیوەندیدار 96,177
ڤیدیۆ 1,299
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
چەندێ لەو باسانەی لە بارەی سایکس ــ پیکۆوە دەکرێن دروستن؟
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
چەندێ لەو باسانەی لە بارەی سایکس ــ پیکۆوە دەکرێن دروستن؟
کورتەباس

چەندێ لەو باسانەی لە بارەی سایکس ــ پیکۆوە دەکرێن دروستن؟
کورتەباس

دکتۆر جەبار قادر
لە ئایاری 2016 سەدەیەکی تەواو بە سەر مۆرکردنی ڕێکەوتننامەی سایکس ــ پیکۆدا تێدەپەڕێت. ئەم ڕێکەوتننامەیە لە بارەی دابەشکردنی میراتە ئاسیاییەکانی دەوڵەتی عوسمانییەوە بوو. لەم ساڵانەی دواییدا باس و خواسێکی زۆر لە بارەی سایکس ــ پیکۆوە دەکرێن، کە بەشێکی زۆریان لە گەڵ ڕاستییەکانی مێژوودا یەک ناگرنەوە. هەندێ کەس باس لە هەڵوەشاندنەوەی سنوورەکانی سایکس ــ پیکۆ دەکەن وەکو ئەوەی بەندەکانی لە کاتی خۆیدا جێبەجێ کرابن و واشی لێکدەدەنەوە کە ئەوە سایکس ــ پیکۆ بوو بووە هۆی دانەمەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان. دەبێت ئەمەش ئەوە بگەیەنێت کە بە دیوەکەی تردا ئەگەر ئەم ڕێکەوتننامەیە هەڵبوەشێنرێتەوە ئەوا بەرهەمەکەی هەڵبەتە دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان دەبێت. با بزانین ئەم بۆچوونانە چەندێ لە گەڵ ڕاستییەکانی مێژوودا یەکدەگرنەوە و چەند دەیە دەبێت شتێک نەماوە بە نێوی سایکس ـــ پیکۆوە.
بە پێی سایکس – پیکۆو، ئەستەمووڵ، تەنگەکانی دەردەنێل و بسفۆر، ویلایەتە ئەرمەنییەکانی دەوڵەتی عوسمانی و باکوری کوردستان بۆ ڕووسیا دانرابوون. بەشێکی فراوانی باشور و باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیای ئەوڕۆش بۆ فرەنسا و بریتانیا تەرخان کرابوو. باشوری ڕۆژئاواو و بەشێکی گرنگی ناوەڕاستی ئەنادۆلیش بۆ ئیتالیا دانرا. دەبوایە یۆنانیش پشێکی زۆری لە میراتی عوسمانی لە ئەزمیڕ و تراقیا بەربکەوتایە. تەنها لە ناوخۆی ئەنادۆڵدا چەند ناوچەیەکی بێکەڵک هێڵرابوونەوە بۆ دەوڵەتی عوسمانی یا ئەو قەوارە سیاسییەی شوێنی دەگرتەوە. تورکەکان لە دژی ئەم پرۆژانە بە توندی جەنگان. لە شەڕی گالیپۆلی"چەنەقەلعە" کە نزیکەی یەک ساڵی خایاندا (19 شوباتی 1915 تا 9 کانونی دووەمی 1916) هێزی هاوپەیمانیان تێکشکاند و ڕێگەیان لە داگیردنی ئەستەمووڵ و دەردەنێل گرت. ڕووسیاش بە هٶی شۆڕشی ئوکتۆبەر و ڕێکەوتننامەی برێست ــ لیتۆڤسکەوە لە گەڵ ئەڵمانیا لە شەڕ و ڕێکەوتننامەی سایکس ــ پیکۆش کشایەوەو بە شەڕی نیوخۆوە سەرقاڵ کرا. واتا دەستی لە ئەستەموڵ، دەردەنێل و بسفۆر، ویلایەتە ئەرمەنییەکان و باکوری کوردستان هەڵگرت. لە کاتی شەڕی سەربەخۆیی تورکیاشدا کەمالییەکان هێزەکانی فرەنسا و بریتانیایان لە باشوری تورکیا دەرکرد. هەروەها هێزەکانی یۆنانیشیان لە ئەزمیڕ و ڕۆژئاوای تورکیا و ئیتالییەکانیان لە ئەدەنە، کوشەداسی و قۆنیە وەدەرنا. لە ئابی 1920 هاوپەیمانان پەیمانی سیڤەر لە گەڵ دەوڵەتی عوسمانیدا بەست، بەڵام کەمالییەکان دانیان پێدا نەنا و لە شەڕ بەردەوام بوون تا سەرکەوتنی کۆتاییان بەدەست هێنا و پەیماننامەی لۆزانیان لە ساڵی 1923 لە گەڵ هاوپەیماناندا مۆر کرد، کە دانی بە سەربەخۆیی تورکیای کەمالیدا نا و ودوای چەند مانگێک (لە 29 ئوکتۆبەری 1923) کۆماری تورکیا ڕاگەیاندرا. ئەمانە بەشێکی گرنگی ڕێکەوتننامەی سایکس ـــ پیکۆ بوون، هەندێکیان تەنها دوای دوو ساڵ و هەندێکی تریان دوای سێ ـــ چوار ساڵ سەر و بن کران و ئەو هەموو گٶڕانکارییانەیان بەسەردا هات.
مرۆڤ بۆی هەیە بپرسێت: دەبێت کێ عەقڵی بۆ ئەوە بچێت کە گوایە هەڵوەشاندنەوەی "سنوورەکانی" سایکس ـــ پیکۆ یا "سەرلەنوێ" داڕشتنەوەی بەندەکانی موویەک لە سمێڵی کۆماری تورکیا دەکاتەوە؟. ئەم پرسیارە نەک هەر وەلامی پێناوێت، بەڵکو بیرکردنەوە لە وروژاندنی بۆ خۆی جۆرێک لە فەنتازیایە.
خاڵێکی تری گرنگی سایکس ـــ پیکۆ داڕۆژی بەشی هەرە زۆری ویلایەتی مووسڵ بوو کە تا دەگیشتە ڕەواندز خرابووە نێو زۆنەی (A) کە لە سەر نەخشەی هاوپێچی ڕێکەوتننامەکە دیار کرابوو و بۆ فەرەنسا دانرابوو. لێرەدا پێویستە ئاماژە بەوە بکەین کە بەشی هەرە زۆری لیوای کەرکووک بە شاری کەرکووکەوە خرابوونە نێو زۆنی (B)، کە لە حەیفا و عەککاوە بە سەر ئوردون و ویلایەتەکانی بەسرەو بەغدايا درێژ دەبووەوە و لە باکوری ویلایەتی بەغدا دەگەیشتە سنوورەکانی ئێران، بۆ ئینگلیز تەرخان کرابوون، واتا هەر لەو کاتەوە بریتانییەکان کەرکووکیان لە ناوچەکانی دیکەی باشوری کوردستان دابڕی بوو.
ئینگلیزەکان زۆر چاوەیان لە سەر هەموو ویلایەتی مووسڵ بوو و بۆ هەلێک دەگەڕان کە دەستی بە سەردا بگرن، بە تایبەتی دوای ئەوەی ڕووسیا لە شەڕ و لە ڕێکەوتنامەی سایکس ـــ پێکۆش کشایەوە، چونکە بریتانیا نەیدەویست هاوسێی ڕووسیا بێت. بۆیە لە دوا ڕۆژانی شەڕدا هەڵمەتی داگیرکردنی ویلایەتی مووسڵیان پەرە پێدا و دوای ئاگربەستی مۆدروس شاری مووسڵیان داگیرکرد و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ شوێن پێی خۆیان لە هەموو ویلایەتی مووسڵ قایم دەکرد. لێرەوە کێشەی مووسڵ لە نێوان تورکیا و بریتانیا (لە پاڵشیدا عیراق) دەستی پێکرد. تورکەکان داگیرکردنی مووسڵیان لە لایەن بریتانییەکانەوە بە ناقانونی لە قەڵەم دەدا، چونکە لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست داگیر کرابوو. بە پێی بەندەکانی ئاگربەستەکە دەبوایە هێزە شەڕکەرەکان لە شوێنی خۆیان نەجوڵێن و هێڕش نەبەن، بەڵام پاکانەی بریتانیا بۆ داگیرکردنی مووسڵ بەندی (7) ئاگربەستەکە بوو، کە ڕێگەی دەدا بە هێزی هاوپەیمانان ئەو شوینانە داگیر بکەن کە گرنگ بوون بۆ ئاسایشی هێزەکانیان. لە هەمان کاتدا و بەر لەوەش ئینگلیزەکان لە هەوڵەکانیان لە گەڵ فرەنسییەکان بەردوامبوون بۆ ناچارکردنیان بۆ دەست هەڵگرتن لە مووسڵ. لە ئەنجامدا فرەنسییەکان ناچار کران دان بە خواستەکانی بریتانیادا لە مووسڵ بنێن، بە تایبەتی لە نەوتەکەی. لە بەرامبەردا ئینگلیزەکان سۆزی ئەوەیان دا کە بەشی فرەنسا لەو نەوتە بدەن. لە کۆتاییدا تورکەکانیش ناچارکران دەست لە داواکارییەکانیان هەڵبگرن و ڕێکەوتننامەی حوزەیرانی 1926 لە گەڵ بریتانیا و عیراق مۆر بکەن.
لێرەدا شایانی ئاماژە پێکردنە کاتێ سەرۆک وەزیرانی فرەنسا جۆرج کلیمەنسۆ لە ساڵی 1918 داوای لە سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لوید جۆرج کرد کە هەردوولایان جارێکی دیکە دان بە ڕێکەوتننامەی سایکس ــ پیکۆدا بنێن، لوید جۆرج داخوازییەکەی کلیمەنسۆی پشتگوێ خست و بە چەند ئاڵ و گۆڕێکی گرنگەوە گرێیدا کە تایبەت بوون بە ویلایەتی مووسڵ و فلەستینەوە، بۆیە کلیمەنسۆ بە ناچاری دانی بە مافەکانی بریتانیادا نا لە مووسڵ، هەرچەندە زۆر زوو بۆی دەرکەوت کە هەڵەیەکی گەورەی کردووە، بەڵام تازە کار لە کار ترازا بوو و بریتانیا ئامادە نەبوو بە هیچ شێوەیەک لە پلانەکانی لە بارەی مووسڵەوە پاشگەز ببێتەوە، بە تایبەتی ئەوەی باش دەزانی کە فرەنسا بە شەکەتی لە شەر هاتۆتە دەرێ و ئەمەش باشترین هەلە بۆ ئەوەی خواستەکانی خۆی بەسەریدا بسەپێنێ.
ئەگەر بریتانیا دوای دوو ساڵ لە مۆرکردنی سایکس ـــ پیکۆ ئامادە نەبووبێ دان بە هەموو خاڵەکانیدا بنێ، ئێستا کە نە بریتانیا و فرەنسا لە ڕۆژهەڵاتن و نە ئەوەندە دەستیان بە سەر ناوچەکەدا دەڕوات کێ باس لە سایکس ــ پیکۆ و سەرلەنوێ داڕشتنەوەی دەکات؟.
دوا خال کە دەمەوێ لێرەدا ئاماژەی پێ بکەم ستاتوی فلەستین بوو لە ڕێکەوتننامەکە. بە پێی سایکس ـــ پیکۆ بەشێکی فلەستین دەبوایە ستاتویەکی نێودەوڵەتی پێبدرێت، ڕووسیاش مافی ئەوەی هەبوو لایەنگرانی کلیسای ئەرسەدۆکسی لەوێ بپارێزێ. ئەوەی دیکە بە تایبەتی بەندەرەکانی حەیفا و عەککا بەشێک بوون لە زۆنی (B) کە لە سەرەوە ئاماژەی پێکرا و بۆ بریتانیا تەرخان کرابوون. ئەوەی ڕوویدا لە ساڵی 1917 وەزیری دەرەوەی بریتانیا لۆرد بلفۆڕ پەیمانی دا بە نوێنەری زایۆنیستەکانی بریتانیا بارۆن ڕۆچێلد کە بریتانیا هاوسۆزە و پشتگیری لەوە دەکات کە جوەکان لە فلەستین دەوڵەتێک بۆ خۆیان دروست بکەن، بەم شێوەیە ستاتوی نێودەوڵەتی فلەستین و قودس ـ ئۆرشەلیم پشتگوێ خراو هێزەکانی بریتانیا لە ساڵی 1918 شارەکەیان داگیرکرد و بەڕێوەبەراتی خۆیان تێدا دامەزراند. جوەکانیش ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە دامەزراندنی دەوڵەتەکەی خۆیان نزیک دەبوونەوە و لە دوای کشانەوەی بریتانییەکان و شەرەکانیان لە گەڵ عەرەبدا ناوچەیەکی فراوانیان خستە سەر ئەو دەوڵەتە، نە گوێیان بە سایکس ــ پیکۆدا و نە هات و هاواری عەرەب لە پلانەکانیان پاشگەزی کردنەوە. ئەوەشی پەیوەندی بە سۆز و پەیمانی دامەزراندنی دەوڵەتێکی عەرەبی یا کۆنفیدیرالییەکی عەرەبی سەربەخۆوە هەبوو، ئەوا چیرۆکێکی درێژە و ئێرە جێگەی باسکردنی نیە.
دوا بە دوای شەڕی دووەمی جیهانی ئەو ناوچە عەرەبییانەی لە سایکس ـــ پیکۆدا ئاماژەیان پێکرابوو "سەربەخۆیی" یان بەدەست هێنا. ئەمانە کۆمەڵێ دەوڵەتی ناسروشتی و پڕ لە ئاڵۆزی و قەیران بوون، کە پێناسەی دەوڵەتی شکستخواردوو پڕ بە پێستیانە. ئەم دەوڵەتانە لە هیچ بوارێکدا سەرکەوتوو نەبوون، بوونە هۆی دەیان کارەساتی مرۆیی و گەلانی ناوچەکەیان توشی نەهامەتی و ماڵوێرانی زۆر کردووە.
بە وتەیەکی دیکە دەمێکی دوور و درێژە شتێک نەماوە بە نێوی سایکس ـــ پیکۆ و شتێکیش لە ئارادا نەبێ نە کەس بیر لە هەڵوەشاندنەوەی دەکات و نەکەسیش لە هەوڵی سەرلەنوێ داڕشتنەوەیدا دەبێت.
ئەوەی دەبێت دونیا بیری لێ بکاتەوە ئەوەیە کە کاتی ئەوە هاتووە گەلانی ناوچەکە لە دەست ڕژێمی دیکتاتۆری و گروپی خوێنڕێژ و بیڕی توندڕەوی ئاینی و مەزەبی و ڕەگەزپەرستی ڕزگار بکرێن.
بیرۆکەی دابەشکردنی دەوڵەتانی ناوچەکە، کە بوونەتە هۆی ناسەقامگیری و شەڕ و پێکدادان، لە سەر بنەمای ئەتنیکی و مەزەبی باسێکی نوێ نییە، بەڵکو لە هەفتاکانەوە هاتۆتە کایەوە و هیچ پەیوەندی بە سایکس ــ پیکۆوە نیە. هەوڵی هەموو کورد دەبێت بۆ ئەوە بێت کە ئەو دەوڵەتانە دابەش ببن بۆ ئەوەی ڕزگاری بێت لە جینۆساید و شۆڤێنیزمی گەلانی سەردەست و ببێت بە خاوەنی خاکەکەی خۆی. نەک سەردارانی شانازی بەوەوە بکەن کە ئەوە ئەوان بوون لە دوای 2003 نەیانهێشت عیراق "هەڵبوەشێتەوە و سەرلەنوێ بنیاتیان نایەوە !!!". هەندێ هێزی کوردیش لە سوریا دوای ئەو هەموو کارەساتە هەمان بالۆرە لێدەدەنەوە. ڕەنگبێ کێشەی سەرەکی ئێمە لێرەدا بێت، نەک لە سایکس ــ پیکۆ و پیلانەکانی دوژمنانی کورد و کوردستاندا بێت.
یەکێ لە پاکانەکانی ئەم ڕۆژانەی کورد بۆ دانەمەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان لە دوای شەڕی یەکەمی جیهانی ڕێکەوتننامەی سایکس ـــ پێکۆیە. ئەمەش وەکو زۆر لە قسە وباسەکانی دیکەی بژاردەی کوردی بنەمایەکی زانستی نیە و بەڵگە مێژووییەکان پشتڕاستی ناکەنەوە. ئەم لێکدانەوەیە ڕاکردنە لە ڕاستییە تاڵەکانی مێژوومان و ترسی خۆ بینینە لە ئاوێنەی مێژوودا وەکو ئەوەی هەیە، نەک وەک ئەوەی دڵ دەیخوازێ، هەروەها داننەنانە بەو ڕاستییە سادەیەدا کە کورد نە بەر لە شەڕی یەکەمی جیهانی، نە لە دوای ئەو شەڕە و نە لە ڕۆژی ئەوڕۆشدا پرۆژەیەکی نەتەوەیی ڕاستەقینە و هەمەلایەنەی نەبووە و نیە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان. بە دیوێکی تردا باس و خواسی سایکس ــ پیکۆ و زۆر هۆکاری دیکە هەوڵێکە بۆ داپۆشینی هەڵەکانی سەردارانی کورد لە ڕابردوو و ئێستادا و تۆمەتبارکردنی ئەوانی دیکەیە کە هەمیشە کارەساتیان بە سەر کوردا هێناوە و پیلانیان لە دژی گێڕاوە و ئەمیش بۆ خۆی هەمیشە قوربانییەکی بێ گوناە و بێ زەواڵ بووە.
ئەم بابەتە 7,754 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: تورکیا
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 80%
80%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-03-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 7,754 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
کورتە باسێک لە بابەت ئەدەبی میللی (فۆلکلۆری) کوردی یەوە
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
کالۆ
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
بنیاتەکانی چیرۆکی گیانداران لە ئەدەبی فۆلکلۆری ی کوردی دا
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
کورتەباس
هەندێ وێنە لە فۆلکلۆر و کەلەپووری کوردی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
دێوو ئەفسانەو سەربردەی مرۆڤ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,226
وێنە 105,540
پەرتووک PDF 19,127
فایلی پەیوەندیدار 96,177
ڤیدیۆ 1,299
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
کورتە باسێک لە بابەت ئەدەبی میللی (فۆلکلۆری) کوردی یەوە
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
کالۆ
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
بنیاتەکانی چیرۆکی گیانداران لە ئەدەبی فۆلکلۆری ی کوردی دا
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
کورتەباس
هەندێ وێنە لە فۆلکلۆر و کەلەپووری کوردی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
دێوو ئەفسانەو سەربردەی مرۆڤ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2.109 چرکە!