کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 01-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆01-04-2020
📆31-03-2020
📆30-03-2020
📆29-03-2020
📆28-03-2020
📆27-03-2020
📆26-03-2020
📂 زۆرتر ...
📅01 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,763) پەڕتووک||
📅 31-03-2020
باکووری کوردستان
- نالان ئۆزئایدن هاوسەرۆکی شارەوانی شەمرەخ بە گومانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەرەنتینەکرا.[2]
- کاتژمێر 06:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێڵی گواستنەوەی نەوتی ئێران بۆ تورکیا لە سنووری گوربولاک لە بازیدی سەربە ئاگری، بە هۆکارێکی نادیار گڕی گرت. راگەیاندنەکانی تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گڕگرتنی هێڵە نەوتەکە لە ئەنجامی تەقینەوەیەک ڕوویداوە و تیمەکانی ئاگر کوژینەوە ڕەوانەی ناوچەکە کراون. هێشتا ئێران و تورکیا بەفەرمی لەسەر هۆکاریی گڕگرتنی بۆرییە نەوتییەکە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.[6]
رۆژهە
📅 31-03-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەڵمەتێک بۆ کۆتایهێنان بە گەمارۆی سەر کامپی پەنابەرانی مەخمور دەستیپێکرد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ هاوڕێ راستگۆ
هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی شورایی لە ڕۆژی 31-03-1991 لە هەولێر لە کاتی بەرگریی شوراکاندا بەرامبەر هێرشی حزبی بەعس بۆ گرتنەوەی شاری هەولێر گیانی لەدەستدا.
✌️ هاوڕێ راستگۆ
🏷️ پۆل: شەهیدان
هاوڕێ راستگۆ
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ واحید عوسمان خدر - کاکە سوور
ئەندامی حیزبی کرێکاری کۆمۆنیست و هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی شورایی لە ڕۆژی 31-03-1991 لە هەولێر لە کاتی بەرگریی شوراکاندا بەرامبەر هێرشی حزبی بەعس بۆ گرتنەوەی شاری هەولێر گیانی لەدەست دا.
✌️ واحید عوسمان خدر - کاکە سوور
🏷️ پۆل: شەهیدان
واحید عوسمان خدر - کاکە سوور
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ جەزا عەلی کاتب
شەهید جەزا لە ساڵی 1946 لەگەڕەکی گۆیژە لە شاری سلێمانی لە بنەماڵیەکی کورد پەروەر چاوی بە ژیان هەڵهێناوە. کاکە جەزا هەر لەسەرەتای لاوێتیەوە هەستی بە زوڵمی دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان کردوە و شەیدای کوردایەتی و ڕێبازی پارتی و بارزانی بوە بۆیە لە ساڵی 1963 وە پەیوەندی کردوە بە رێکخستنە نهێنیەکانی پارتیەوە و بەردەوام بوە لە خەبات و تێکۆشان بۆ رزگاری کورد و کوردستان لە داگیرکردن و چەوسانەوە.
خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی زانستی لەسلێمانی تەواو کردوە، لەدوای هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلول و لە ئەنجامی چا
✌️ جەزا عەلی کاتب
🏷️ پۆل: شەهیدان
جەزا عەلی کاتب
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 371,742 | وێنە 58,085 | پەڕتووک PDF 10,763 | فایلی پەیوەندیدار 40,124 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,009 |
📖 چیرۆک و بەسەرهاتی سی و دوو هەزار تورکەکەی سلێمانی! | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
چیرۆک و بەسەرهاتی سی و دوو هەزار تورکەکەی سلێمانی!
📖 کورتەباس

د. جەبار قادر
لە عیراقی سەدام حوسێن و دوای ئەویش شتی سەیر و سەمەرە رودەدەن. لەو وڵاتە لێکدانەوە و دید و بۆچوونی وا ئەژنەوین کە بە هیچ سەنگ و پێوانێک ناپێورێن. لە بەر ئەوەی عیراق وا نزیکەی نیو سەدەیە بۆتە لانەی شەر و ئاژاوە و خوێنرشتن، هەرچەندە پێش ئەوەش ئەو وڵاتە ئاسودەیی بەخۆە نەبینیوە، دەڵێم بۆیە هەموو شتێ شەری خۆی هەیە. لە تەک شەری دەستور و فیدیراڵی و مافی ژنان و رۆڵی ئیسلام لەو وڵاتەدا، شەری ئامار و ژمارەش تا بڵێی گەرمە. لەم بوارەدا تورکمانەکان هەموو سنور و لایەکیان بەزاندووە. دەڵێی لە قاری بازاری قۆریەن، هەر رۆژەی شتێ دەڵێن و ئەو رێژە و ژمارانەی رایدەگەیەنن و بڵاوی دەکەنەوە لە هەڵکشان و دابەزینێکی سەیردان. دەکرێ ئەو ژمارەیە لە سپێدە و سەر لە بەیانی یەک ملیۆن بێ و سەر لە ئێوارە خۆی لە سێ ملیۆن و نیو بدا. رێژەکەش بە هەمان شێوە دەکرێ لە 2 % بگاتە 13%. زۆر گوێ بە بەڵگە و ئامار و ئەم شتانەش نادەن. زۆر سەخڵەتیان بکەی دەڵێن خەدیجە (دەتوانێ ئەیتان و سۆنگوڵیش بێ) ناوێک لە یەکێک لە زانکۆکانی لۆندەرە (لەندەن) لەم بارەیەوە لێکۆڵینەوەی بێ غەل و غەشی ئەنجامداوە و ئەوەی ساخکردۆتەوە کە هەموو ئامار و سەرژمێرییە فەرمییەکانی دەوڵەتی عیراق لە مەر ژمارە و رێژەی تورکمان دروست نین. سەیر لەوەدایە ئەم قسە و قسەڵۆک و بالۆرانە لە سەر ئاستی سیاسی و لە هەموو ئەو بڵاوکراوانەدا کە لایەنگیری لە مافی تورکمان دەکەن وەکو راستیی و فاکتی مێژوویی و جوگرافی مامەڵەیان لە گەڵدا دەکرێ. هەندێ سیاسەتمەدار و نوسەری شۆڤینی عەرەب بە مەبەستی دژایەتی کردنی مافەکانی کورد و هاندانی تورکمانە توندڕەوەکان پشتگیری لەو قسانە دەکەن و لێرە و لەوێ وەکو بەڵگە پیشانی دەدەن. ئەم دەردە ئێستا سوریاشی گرتووەتەوە، دوای ئەوەی چیرۆکەکانی عیراق بەرهەمێکی ئەوتۆ نەبوو، ئێستا باس لە ملێۆنەها تورکمانی سوریا دەکەن. ئەوانەی ئەوێش وەکو بەرەی تورکمانی، چونکە لە سەرچاوە ئاو دەخۆنەوە، کە تورکیایە، هەمان گوتاریان هەیە و بە هەمان شیوە لە دژی کوردی سوریا لە گەڵ دوژمنەکانیاندا هاوپەیمانی دەکەن و ناوی بزووتنەوەکەیان ڕەش دەکەن.
دەبوایە تورکمانەکان بەر لە لایەنەکانی تر پەندیان لە مێژووی نزیکی خۆیان لەم بارەیەوە وەرگرتبا، چونکە هەندێ لە کەین و بەینەکانی ئەورۆی عیراق و کوردستان دەقا و دەق لەوانەی سەردەمی دوای شەری یەکەمی جیهانی و کێشەی موسڵ دەچن.
هەندێ جار برێمەر پێرسی کۆکس و هێنری دۆبس و ئێدمۆندزغ وەبیر مرۆڤ دەهێنایەوە. وەکو ئەوان لە گەڵ دۆزی کوردا هەڵس و کەوتی دەکرد. تۆ بڵێی پۆڵ برێمەر کتێبەکەی ئێدمۆندزی، کە بە نێوی (کورد و تورک و عەرەب) بە وردی نەخوێندبێتەوە؟.
هەر بە شێوازی ئەو سەردەمەش گروپە ئەتنیکی و مەزەبیەکان هەوڵدەدەن تا پێیان بکرێ ژمارەی هاوزمان و هاومەزەبەکانیان گەورە بکەن و زۆر پیشان بدەن. وڵاتانی دەر و بەریش و لە سەروی هەمویانەوە تورکیا وەکو ئەو دەمە خەریکی پیلان گیران و هەرەشە و گورەشەن. هەڵبەتە کۆمەڵگەی کوردیی ئەورۆ گەلێ جیاوازە لە هی ئەو سەردەمە. هەستی نەتەوەیی ئەورۆ لە گەڵ بیستەکانی سەدەی رابردودا بەراورد ناکرێ، هەرچەندە مرۆڤ ناتوانێ بڵێ کە لە نەخۆشیە خێڵەکی و ناوچەیی و مەزەبیەکان رزگارمان بووە.
ئەو کاتەش پرسەکانی پێکهاتەی نەتەوەیی دانیشتوانی ویلایەتی موسڵ و ژمارە و رێژەکانیان یەکێ لە گرێ کوێرەکان بوو و هەر لایەنەی هەوڵیدەدا بەلای خۆیدا بارەکە دابشکێنێتەوە. ئەو کاتەش تورکەکان وەکو تورکمانەکانی ئەورۆ باسی ئامار و ژمارەو رێژەی سەیر و سەمەرەیان دەکرد. هەردوو لا واتە بەریتانیا وەکو دەوڵەتی خاوەن مەندات لە عیراق و تورکیا هەوڵیاندەدا شوێن پێی خۆیان لەو ناوچەیە قایم بکەن و زۆرترین بەڵگە و ئامار پێشکەش بکەن کە بۆیان هەبوو بۆچونەکانیان پشت راست بکەنەوە. یەکێ لەو بەڵگە و زانیارییە سەیرانەی کە تورکەکان پێشکەشی لێژنەی لێکۆڵینەوە لە کێشەی موسڵیان کردبوو و گەلێ پشتیان پێی قایم بوو ئەوە بوو گوایە لە لیوای سلێمانی (32000) تورک دەژێن. سەرچاوەی ئەم زانیارییانەش وا دیارە لایەنگرانی کەمالیەکان بوون لە سلێمانی بە تایبەتی فەتاح ئەفەنی ژنبرای شێخ مەحمودی حەفید. فەتاح ئەفەنی لە لایەن کەمالیەکانەوە وەکو نوێنەری لیوای سلێمانی کرابوو بە ئەندامی شاندی تورکی لەو لێژنەیەدا. ئەو لێژنەیە بە سەرۆکایەتی جەواد پاشا بوو کە ئەفسەرێکی پایەبەرزی سوپای تورکیا بوو. جەواد پاشا سەرکردایەتی هێزە سەربازییەکانی تورکیای دەکرد لە بەرەی جەزیر و سنورەکانی ئەورۆی عیراق. لایەنگرێکی سەرسەختی مستەفا کەمال بوو. زۆری کینە لە هاوپەیمانان هەڵگرتبو کە لە کاتی داگیرکردنی ئەستەموڵدا لە ساڵی 1920 دەستگیریان کردبوو و بۆ دورگەی ماڵتەیان دوورخستبۆە. کەمالییەکان چەند کەسێکی دانیشتوی ناوچەکەیان قایل کردبوو بۆ ئەوەی بە نێوی لیواکانی ویلایەتی موسڵەوە ببنە ئەندامی شاندی تورک لەو لێژنەیەدا. لە تەک فەتاح ئەفەنی کە بە نێوی لیوای سلێمانیەوە بەشداری کردبوو، نازم بەگی نەفتچی زادە بە نێوی لیوای کەرکوک و کامل بەگیش بە نێوی لیوای موسڵەوە جێگەیان لەو شاندەدا گرتبو.
تورکەکان زۆر هیوایان بەم (نوێنەرانە) هەبوو و پێیان وابوو کە ئەمانە دەتوانن خەڵکی ناوچەکە بەلای تورکدا رابکێشن و کێشەی ویلایەتی موسڵ بە قازانجی تورکیا ببرنەوە.
دوای ماوەیەکی کەم جەواد پاشا بۆی دەرکەوت کە دەرفەتی لایەنی تورکی زۆر لاوازە و ئەم نوێنەرانە رۆڵی خۆیان مەزن کردووە و ئامار و ژمارەی دوور لە راستیان بە لایەنی تورکی پێشکەش کردووە. هەر زوو بۆی دەرکەوت کە کار لە کار ترازاوە و ئەمانە هیچیان پێ ناکرێ و ئینگلیز شوێن پێی خۆی لە ناوچەکە بە تەواوی قایم کردووە. لە گەڵ ئەوەشدا هیوایەکی بە هەڵوێستی لیوای سلێمانی مابوو کە بە درێژایی ئەو چەند ساڵەی دوایی خەڵکەکەی کێشەی زۆریان لە گەڵ بەرێوەبەرایەتی ئینگلیزدا هەبوو. هەڵبەتە ئەوەشی لە بیر نەدەکرد کە (32000) تورکەکەی سلێمانی لایەنگری کردنیان لە داخوازییەکانی تورکیا مسۆگەرە. هەر بە گەیشتنی لێژنەکە بۆ سلێمانی جەواد پاشا عەوداڵی بینینی ئەو هەموو تورکە بوو. زۆری لا سەیر بوو کە قەت توشی بە توشی تورکێکەوە نەدەبوو و بەتەواوی باورەی بە فەتاح ئەفەنی لەق بوو بوو. گەلێ هەوڵیدا هەندێ لە دۆستە کۆنەکانی تورکیا ببینێ، لێ ئەوان چ لە بەر دڵی ئینگلیز و چ بە هۆی سیاسەتی کەمالیانەوە ئامادە نەبوون لە گەڵیدا کۆ ببنەوە.
لە بارەی ئەم (سی و دوو هەزار تورکەی سلێمانیەوە!) ئێدمۆندز بە تەوزەوە ئاماژە بەوە دەکا کە لایەنی ئینگلیزی بیرخەرەوەیەکی پێشکەشی لێژنەی کێشەی موسڵ کردبوو و پێی لە سەر ئەوە داگرتبو کە تەنانەت یەک تورک لە لیوای سلێمانیدا نیە و ئەوان داوا لە لایەنی تورکی دەکەن نەک سی و دوو هەزار تورک بەڵکو یەک تورکیان لە لیوای سلێمانیدا بۆ بدۆزنەوە. ئێدمۆندز زۆر راستی بۆ چووە کە زانیاریەکانی تورک لە بارەی پێکهاتەی نەتەوەیی دانیشتوانی سلێمانیەوە نیشانەی گەوجی و بێ ئاگایی تورکی دەردەخست. هەر بە هەمان شێوەش گاڵتە بە جەواد پاشای بەستەزمان دەکا و دەڵێ گوایە (زۆر دڵی پێی دەسوتا). بەلای ئێدمۆندزەوە ئەو سەرکردە سەربازییەی تورکیا ناچار بوو بەرگری لە دۆزێکی دۆراو بکا.
ئێدمۆندز بەهەمان تەرز و تەوزەوە ئاماژە بەوە دەکا کە بۆ پێ رابواردن و کات بە سەربردن، لایەنی ئینگلیزی بریاریاندا بیرخەرەوەیەکی نوێ بۆ لێژنەی کێشەی موسڵ بنێرن بۆ راستکردنەوەی هەڵەیەک کە لە نامەی پێشوودا رویدابوو.
لەوێ گوترابوو کە لە لیوای سلێمانیدا تەنانەت یەک تورک نیە، لێ لە دوای گەران و لێکۆڵینەوە دەرکەوت گوایە تورکێکیان لە سلێمانی دۆزیوەتەوە. ئەو تاقانەیە لە کاتی خۆیدا لە سەربازگەی سوپای ئۆسمانی لە سلێمانی نۆکەر بووە (لای ئێمە بە واتای خزمەتکار دێ، هەرچەندە لە کاتی خۆیدا نێوی فەرمی سەربازانی ئوزون حەسەن " حەسەنە درێژ " بووە لە دەوڵەتی ئاق قۆینلودا). دوایی ژنێکی کوردی خواستوە و هەر لە سلێمانی ماوەتەوە و بە وتەی ئێدمۆندز ئەو کاتە واتە لە سەرەتای ساڵی 1925 کرێکاری پاکردنەوە بووە لە شارەکەدا!.
بەو شێوەیە چیرۆکی سی و دوو هەزار تورکی سلێمانی بە دۆزینەوەی هەژارێکی کارمەندی پاکردنەوە لە دارومولکی باباندا پەردەی بەسەردا داخرا و کۆتایی هات.
لەم رۆژانەدا نوێنەری بەرەی تورکمانی لە لۆندەرە رایگەیاند کە پازدە هەزار تورکمانیان گەراندۆتەوە بۆ کەرکوک ولە هەوڵی ئەوەدان نیو ملیۆنی تر بگێرنەوە بۆ ئەو شارە (لە گۆر راگەیاندنەکانی هاریکاری پارێزگاری کەرکوک بۆ کار و باری ئاوارە و نیشتەجێکردن حەسیب رۆژبەیانی تاوەکو ئێستا تەنها سێ هەزار خێزانی کورد بۆ ناو شار و هەشت هەزار خێزان بۆ گوندەکان گەراونەتەوە لە کۆی سێ سەد هەزار خێزان کە لە شار و پارێزگای کەرکوک لە لایەن بەعسەوە دەرکراون).
کاتێ گوێم لەم وتانەی نوێنەری بەرەی تورکمانی بوو، یەکسەر کەین و بەینەکانی جەواد پاشا و فەتاح ئەفەنی و ئێدمۆندز و چیرۆکی سی ودوو هەزار تورکەکەی سلێمانی و ئەو نۆکەرە هەژارە تورکەم بیرکەوتەوە.
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس⚔ مێژوو
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 76% ✔️
76%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
76%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 15 2016 10:45AM تۆمارکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 7,489 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
چیرۆک و بەسەرهاتی سی و دوو هەزار تورکەکەی سلێمانی!
📖 کورتەباس

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️بەرەی تورکمانی
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️جەبار قادر
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,375 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574