بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: هاوڕێنامە - وەشانی 4ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 01-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆01-04-2020
📆31-03-2020
📆30-03-2020
📆29-03-2020
📆28-03-2020
📆27-03-2020
📆26-03-2020
📂 زۆرتر ...
📅01 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,763) پەڕتووک||
📅 30-03-2020
باکووری کوردستان
- لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لەبارەی دۆخی زیندانەکانەوە سەردانی زیندانی ژنان و پیتی (D) ئامەد کرد و دواتر ئەنجامی سەردانەکەی بە راگەیەنراوێک بڵاوکردەوە. لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، لە زیندانەکاندا لەدژی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا رێوشوێنی پێویست نەگیراوەتەبەر.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای ورمێ دۆخی نائاسایی راگەیاندرا. بەگوێرەی دوایین ئاماری زانکۆی پزیشکی، لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی
📅 30-03-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ئەمڕۆی باڵەکایەتی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ نادر قادر حەسەن سۆرک بندیان
(هاووڵاتی)، دیبەگە، لە ڕێکەوتی (31/3/1991)دا لەهەولێر شەهید کراوە.
✌️ نادر قادر حەسەن سۆرک بندیان
🏷️ پۆل: شەهیدان
نادر قادر حەسەن سۆرک بندیان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ هاوڕێ راستگۆ
هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی شورایی لە ڕۆژی 31-03-1991 لە هەولێر لە کاتی بەرگریی شوراکاندا بەرامبەر هێرشی حزبی بەعس بۆ گرتنەوەی شاری هەولێر گیانی لەدەستدا.
✌️ هاوڕێ راستگۆ
🏷️ پۆل: شەهیدان
هاوڕێ راستگۆ
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ واحید عوسمان خدر - کاکە سوور
ئەندامی حیزبی کرێکاری کۆمۆنیست و هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی شورایی لە ڕۆژی 31-03-1991 لە هەولێر لە کاتی بەرگریی شوراکاندا بەرامبەر هێرشی حزبی بەعس بۆ گرتنەوەی شاری هەولێر گیانی لەدەست دا.
✌️ واحید عوسمان خدر - کاکە سوور
🏷️ پۆل: شەهیدان
واحید عوسمان خدر - کاکە سوور
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 371,713 | وێنە 58,083 | پەڕتووک PDF 10,763 | فایلی پەیوەندیدار 40,107 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,009 |
📖 بەر لە ڕاپرسی، دەبێ چی بکەین لە کەرکوک؟ | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
بەر لە ڕاپرسی، دەبێ چی بکەین لە کەرکوک؟
📖 کورتەباس

پرۆفیسۆر جەبار قادر
دوای ڕووداوەکانی نۆی حوزەیرانی ئەمساڵ، بارێکی نوێ لە عیراق و باشوری کوردستان هاتە کایەوە. ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، کە بابەتی مادەی سەد و چل بوون، لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە ئازاد کران. بە بۆنەی ئەم ڕووداوانەوە باس و خواسی ئەم مادەیە دیسان سەری هەڵدایەوه. یەکێ لەو بابەتانەی باسیان لێوە دەکرێت، پرسی ڕاپرسییه. ‌ باسکردنی ڕاپرسی لە سەر دوا ڕۆژی ئەو ناوچانه،‌ بە جۆرێک لە جۆرەکان داننانە بە مادەی سەد و چلدا. لێرەدا کە باس لە کەرکوک دەکەین، مەبەستتمان هەموو ئەو ناوچانەیه، چونکە کەرکوک سیمبولی هەموویانە و لە هەمان کایشدا کرۆکی کێشەکانە. ‌
پێدەچێ زۆر کەس لەو باوەڕەدا بن کە پەنابردنە بەر ڕاپرسی شێوازێکی دەستوری و دیموکراتییە و ڕێگە لە هەندێ ئاڵۆزی نێوخۆیی و دەرەکی دەگرێت کە لە پرسی چارەسەرکردنی دۆزی کەکرکوکدا دەتوانن بێنە ڕێمان و ڕەنگبێ یارمەتیدەر بێت بۆ گەیشتنی کورد بە مافەکانی لەو ناوچانە. هەڵوێستمان هەرچۆنێک بێت لە مەڕ مادەی سەد و چڵ، ناچارین لە گەڵ ئەم بۆچوونەدا هۆشمەندانە هەڵس و کەوت بکەین. ڕاپرسی یەکێکە لە پایە سەرەکییەکانی مادەی سەد و چل لە دوای ئاساییکردنەوە و سەرژمێری. نوێنەرانی کورد لە بەغدا ڕەزامەندییان لە سەریان داوە و لە دەستوری عیراقدا جێگیریان کردوون‌.
ئێستا کە ئەم ناوچانە کەوتوونەتەوە دەستی کورد و بەر لەوەی باسی ڕاپرسی بکەین، پێویستیمان بە کۆمەڵی هەنگاو هەیە، کە دەتوانن واتایەک ب‌بەخشن بە ڕاپرسی و مافەکان بگەڕێننەوە بۆ خاوەنەکانیان.
پێموایە خاڵی هەرە گرنگ و کەلێنی هەرە گەورە لەم بوارەدا نوێنەرایەتیکردنی خەڵکی ئەو ناوچانەیه. دانیشتوانی ئەو ناوچانە بەشدارییان لە هیچ یەکێک لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستاندا نەکردووەو ئەو دەزگا شەرعییانەی ئەوڕۆ لە کوردستان دەسەڵات بەڕێوە دەبەن، ناتوانن ئیدیعای ئەوە بکەن، کە ئەوان نوێنەرایەتی خەڵکی ئەو ناوچانه دەکەن و لە سەر ناوی ئەوان دەتوانن بڕیار لە چارەنووسیان بدەن. کاربەدەستانی هەرێم قەت بیریان لەوە نەکردەوە جۆرە نوێنەرایەتییەک لە دانیشتوانی ئەو ناوچانە لە دەرەوەی چوارچێوەی حیزبایەتی دروست بکەن بۆ ئەوەی لە ڕۆژێکی وەکو ئەوڕۆدا بەکاری بێنن بۆ ئەوەی ڕەوایەتی زیاتر بدەن بە داواکارییەکانی کورد. هەڵبەتە هەموو کوردو کوردستانییەک مافی ئەوەی هەیە لە سەر دواڕۆژی ئەم ناوچانە قسەی هەبێ، بەڵام بەر لە هەر کەسێ مافی دانیشتوانی ئەو ناوچانایە بڕیاڕ لە شێوازی بەڕیوەبردنی خۆیان بدەن، هەڵبەتە لە چوارچێوەی کوردستانێکی ئازاددا. لێرە دروشم و دروشمبازی دادی کەس نادات. ئەوڕۆکە لە کوردستان نەریتێکی ئەوەندە خراپ دروست بووە، بچووکترین پلە و پایەی بەڕێوەبەرایەتی نادرێت بە کەسێک خەڵکی " دەڤەرەکە" و کوڕی خێڵ و عێڵەکە نەبێت. تەنها لە پرسی کەرکوکدا کاربەدەستانی کورد زۆر حاتەمییانە و نەتەوەییانە بیردەکەنەوە و دۆسێی کەرکوک ڕادەستی کەسانێک دەکەن کە کەمترین زانیارییان لە سەر کەرکوک نیە و ڕۆژێک لە ڕۆژان لەو شارە ژیانیان بەسەر نەبردووە.
ڕەنگبێ کەسانێک هەبن بڵێن، ئەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کە زۆرینەی ئەندامانی کوردن‌، نوێنەرایەتی خەڵکەکەی ناکات. بەداخەوە دەبێ بڵێین ئەو ئەنجومەنە زیاتر لە پێنج ساڵە کاتەکەی بەسەرچووە و نەتوانراوە هەڵبژاردنێکی نوێ بکرێت. ئەو ئەنجومەنە بە قانونێک کار دەکات کە لە هیچ شوێنێکی دیکەی عیراق و هەرێمی کوردستان کاری پێناکرێت. ئەمە گوناهی ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە نیە، بەڵکو ئەمە ئەنجامی ئەو سیاسەتە دژ بەکوردەیە کە کاربەدەستانی عەرەبی عیراق لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا خەریکی جێبهجچیکردنی بوون.
دامەزراندنی نوێنەرایەتییەکی ڕاستەقینەی دانیشتوانی ئەو ناوچانە کارێکی پێویستە و ناکرێت دوابخرێت. ئەمە بانگەشە نیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی‌ ئەو دام و دەزگایانەی هەن، بەڵکو دەکرێ بۆ بەهێزکردن و پشتیوانیکردنیان بەکار بهێنرێت. ئەم نوێنەرایەتییە چۆن دروست دەکرێت و دادەمەزرێ، ئەوە بابەتێکی دیکە و دەکرێت حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی و نوێنەرانی ڕاستەقینەی دانیشتوان بە هەموو پێکهاتەکانیانەوە بۆ کۆنگرەیەک بانگهێشت بکات و داوایان لێبکات لە سەر باری ئەوڕۆ و دواڕۆژی ناوچەکانیان وتووێژ بکەن و ڕاوێژیان پێ بکات و لە سەر کۆمەڵێ بڕیاڕ ڕێکبکەون و نوێنەرایەتییەک بۆ خۆیان دەستنیشان بکەن بۆ بڕیاردان لە سەر دواڕۆژی ناوچەکانیان. ئێستا ڕەوشەکە لە هەموو کاتێ لەبارتره بۆ کارێکی لەم جۆرە‌، چونکە خەڵکی ئەو ناوچانە هەڕەشەیان لە سەرە و ڕاستییەکانیان بۆ دەرکەوتووە و بەشێکیان هاتوونەتە سەر ئەو باوەڕەی کە چارەنووس و دواڕۆژیان لە تەک کوردایە. هەڵبەتە ئەمە دەبێت ئامادەکاری باشی بۆ بکرێت و کۆنگریەکی ڕاستگۆیانە و ڕاستەقینە ‌بێت و دوور بێت لە میهرەجان و فستیڤال کە بووەتە باو لە کوردستان.
لە بارەی ئاساییکردنەوەوە ئەوەی تا ئێستا کراوە ئەوەیە کە ئەو عەرەبە هاوردانەی هێنرابوون بۆ تەعریبکردنی کوردستان و پارە و زەوی و پلە و پایەیان لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە پێ بەخشرابوو، جارێکی دیکە بە بیست ملیۆن دینار و پارچەیەک زەوی لە پارێزگاکانی پێشووییان " قەرەبوو" کراونەتەوە و ئەوجاش زۆربەیان نەچوونەتەوە. کوردی ڕاگوێزراو دەرکراویش بە دە ملیۆن دینار " قەرەبوو" کراوەتەوە. کردەوەی وا تەنها لە ولاتی نادادپەروەری وەکو عیراق دەتوانێت ڕوو بدات. لەم بارەیەوە دەتوانین بڵێین پرۆسەکە هەنگاوێک بۆ پێشەوە و دوو هەنگاو بۆ دواوە بووە. سەرباری عەرەبی هاوردە، دەیان هەزار عەرەبی دیکە لە ژێر پەردەی شەڕی مەزەبی و هەندێکیشیان بە هان و پشتگیری دارایی گروپە شۆڤینی و توندڕەوەکانی عەرەب ماڵ و موڵکیان لە کەرکوک کڕیوە و بوونەتە بنکەی تاوان و تیڕۆر لەو شارە و ئەمن وئاسایشی دانیشتوانیان تێکداوە. هەموو ئەوانەی بە پێی مادەی سەد و چل دەبوایە بگەڕێنەوە پێویستە مەرجەکانیان بەسەردا بەسەپێنرێت و ئەوانەشی بە ناوی ئاوارەوە هاتوون‌ پێویستە کەمپی تایبەتیان بۆ دروست بکرێت و لە ژێر چاودێری توندی هێزەکان ئاسایشدا بن.
ڕاستکردنەوەی هاوسەنگی لە فەرمانگە و دەزگا گشتییەکاندا، هەنگاوێکی گرنگە بۆ گەڕانەوەی مافەکان بۆ خاوەنەکانیان. لە کاتێکدا عەرەبی هاوردە لە هەموو لایەکی عیراقەوە دەهێنران و لە فەرمانگەکاندا پلە و پایەییان پێ دەبەخشرا، چەندین وەچەی کورد بە حەسرەتی ئەوەوە بوون لە شارەکەی خۆیاندا کارێکیان دەسبکەوێ. بەهەزاران مامۆستا و دەرچووانی زانکۆ و سەدان هەڵگری بڕوانامەی باڵا ناچار بوون لە شارەکانی دیکەی کوردستان و عیراق کار بکەن، دوای دەیان ساڵ ژیان لەو شارانە ئەستەمە بتوانن بە یەکجاری بگەڕینەوە بۆ کەرکوک. لەم چەند سالەی دوای ڕووخانی ڕژێمیش کاربەدەستانی بەغدا بە بەردەوامی کارمەند و فەرمانبەری نوێی عەرەبیان دەناردە ئەم ناوچانە و بەهەزاران گەنجی کوردیش بە بێ کار و دامەزراندن مانەوە و دوور لە پسپۆری و شارەزاییان کار دەکەن.
خاڵێکی دیکەی ئاساییکردنەوە گەڕانەوەی ئەو ناوچانەیە کە ڕژێمی بەعس لە کەرکوکی دابڕیبوون و لکاندبوونی بە پارێزگاکانی دیکەوە (خورماتوو بۆ سەر تکریت، کفری بۆ سەر دیاله،‌ چەمچەماڵ و کەلار بۆ سەر سلێمانی و پردێ بۆ سەر هەولێر). ئەم ناوچانە ئەوڕۆ هەموو لە ژێر دەسەڵاتی کورددان، ئەنجومەنی قەزاکان و ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەتوانن بە ڕەسمی داوا بکەن، ئەم قەزایانە بگەڕێنەوە سەر کەرکوک و ئەوانەی لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمن بخرێنەوە سەر کەرکوک بە فەرمی و ئەوانی دیکەش بە کردەیی. تا ئێستا بەرپرسانی کورد هیچیان لەم بارەیەوە نەوتووە و نازانین پاکانەیان بۆ دواخستنی ئەم کاره چیە. ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکیش هەڵوێستی لەم بارەیەوە ڕوون نیە.
بە بێ سەرژمێرییەکی گشتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، کە پایەی دووەمی مادەی سەد و چلە، نازانین ژمارەی دانیشتوانی ئەو ناوچانە چەندە. کێ کەرکوکییە و کێ کەرکوکی نیە، کێ مافی هەیە لە ڕاپرسیدا بەشداری بکات و کێ مافی نیە. کێ ڕاپرسییەکە دەکات. ئایە هەر بە خۆمان دەیکەین؟ یا پەنا دەبەینە بەر ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان، کە ماوەیەکی زۆریان پێدەوێ بۆ ئەوەی ئامادەکاری بۆ بکەن و ئەنجامی بدەن، ئەگەر قایل بن بەوەی کە بیکەن؟. ئەمانە و دەیان پرسیاری دیکە وەڵامیان لای کەس ڕوون نیە.
لە کەرکوک و هەموو ناوچەکانی دیکەی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کارێکی زۆر چاوەڕوانی کورد دەکات، پێویستە پەلەیان لێبکرێت و کۆمەڵێ ڕاستی لە سەر زەوی ئەو ناوچانە بەرجەستە بکرێن و لە سەر هەندێ شتی بچووک ئاسۆی ڕووناکمان لێڵ نەکرێت.
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس⚔ مێژوو
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 76% ✔️
76%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
76%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 15 2016 10:43AM تۆمارکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 9,628 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
بەر لە ڕاپرسی، دەبێ چی بکەین لە کەرکوک؟
📖 کورتەباس

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە
1.👁️عەرەبی هاوردە
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️جەبار قادر
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,172 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574