پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,723
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
لە بەڵگەنامە و دەکومێنتەکانی شۆرشی ئەیلول: یەکەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆرشی
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
لە بەڵگەنامە و دەکومێنتەکانی شۆرشی ئەیلول: یەکەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆرشی
کورتەباس

لە بەڵگەنامە و دەکومێنتەکانی شۆرشی ئەیلول: یەکەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆرشی
کورتەباس

د. جەبار قادر
دوا بەدوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی 10 شوباتی 1964 لە نێوان سەرکردایەتی شۆرشی ئەیلول و حکومەتی عەبدوسەلام عارف ناکۆکی و ئاڵۆزی، کە ماوەیەک بوو لە نێوان باڵی بیرۆی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرکردایەتی بارزانیدا لە ئارادا بوون، تەقینەوە و یەکێتی ڕیزەکانی کورد و دەستکەوتەکانی شۆرشی ئەیلولی ڕوو بە ڕووی مەترسی و ئەگەری لە دەستدان بووبوونەوە. لەو کاتە ناسک و هەستیارەدا کە دڵەراوکێی و سەرگەردانی باڵی بەسەر لایەنگرانی شۆرش و ئەندامان و دۆستانی پارتی دیموکراتی کوردستان و پێشمەرگەکاندا کێشابوو، هەردولا هەوڵیاندەدا خۆیان بە هەڵگری ڕاستەقینەی ئاڵای شۆرش بەکورد بدەنە قەبوڵ کردن. باڵی مەکتەبی سیاسی لە ماوەیەکی کورتدا پێگەکانی خۆی لە کوردستان لە دەستدا و ئەودوای چیرۆکەکە ئاشکرایە و لە چوارچێوەی ئەم وتارەدا ناکرێ لە وردەکارییە خەمگینەکانی بکۆڵێنەوە.
لە بەرامبەر کۆنفرانسی پارتی لە ماوەت 4 - 9 نیسانی 1964 کە لە لایەن باڵی مەکتەب سیاسییەوە بەسترا و بریاردرا مافی وت و وێژ و ڕێکەوتن لە گەڵ میریدا و سەرکردایەتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و مافی داواکردنی بەستنی کۆنگرەی پارتی لە بارزانی بسەندرێتەوە، لە سەر داخوازی بارزانی کۆنگرەی شەشەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە 7 تەمموزی هەمان ساڵدا لە قەڵادزە بە بەشداری 450 کەس بەسترا و لایەنگیری تەواوی خۆی لە ڕێبازی سیاسەی بارزانی ڕاگەیاند و بریاری دەرکردنی 14 ئەندامی سەرکردایەتی باڵی مەکتەب سیاسی دا کە ئەمانە بون : (ئیبراهیم ئەحمەد، جەلال تاڵەبانی، عومەر دەبابە، عەلی عەسکەری، حیلمی عەلی شەریف، عەلی عەبدوڵا، نوری شاوەیس، مەلا ماتۆر (عەبدوڵا ئیسماعیل)، سەید عەزیز شەمزینی، عەلی حەمدی، محەمەد حاجی تایەر، عەلی عەسکەری، شەمسەدین مفتی و نوری ئەحمەد تاها) و لە جێگەیان سەرکردایەتیەکی نوێی بۆ پارتی هەڵبژادر کە بریتی بو لە (حەبیب محەمەد کەریم - سکرتێر،دکتۆر مەحمود عوسمان، دکتۆر فوئاد جەلال، عەلی سنجاری، ساڵح یوسفی، ئیسماعیل عارف، سدیق ئەمین، عومەر شەریف، عەبدولی سۆران، هاشم عەقراوی، شێخ محەمەد هەرسینی، یەدوڵا کەریم فەیلی و عەزیز عقراوی). بێجگە لە بەستنی کۆنگرەی پارتی سەرکردایەتی بارزانی بۆ مامەڵە کردن لە گەڵ ئەو بارە ئاڵۆزەدا و ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی لایەنگرانی لە نێو پارتی و پێشمەرگە و کۆمەڵگەی کوردیدا دوای ئەو هەژانە گەورەیە و لێکترازانە پر لە مەترسییە زنجیرەیەک کۆبونەوەی ئەنجامدا کە وادیارە بۆ ئەوە بو کە هەموو شەرعیەتیەک لە باڵی بیرۆی سیاسی وەربگرێتەوە و پێگەیان بەجۆرێک لاواز بکا کە لە بەرامبەریدا خۆیان پێنەگیرێ.
ئەو کارانەی بارزانی ململانێیەکی سیاسی بوو بۆ بەهێزکردنی پێگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی بەرەکەی خۆی لە دژی بەرەی بەرامبەردا. لێرەدا باس لە باشی و دروستی ئەو بارە و ئەو هەوڵانە ناکەین بەڵکو تەنها وەکو بابەتێکی مێژوویی و بە شێوەیەکی بابەتیانە دەیانخەینە بەرچاو بۆ ئەوەی لەدواییدا لێیان بکۆڵرێتەوە. ئەو هەنگاوانە بریتی بوون لە بەستنی کۆنگرەی شەشی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قەڵادزە (07-07-1964)و دەرکردنی 14 ئەندامی سەرکردایەتی پارتی لە لایەنگرانی باڵی مەکتەبی سیاسی و هەڵبژاردنی (راستتر دەستنیشانکردنی) ئەندامی نوێ لە جێگەکەیان و بەستنی کۆنفرانسی سەربازی بۆ سەرکردە و بەرپرسەکانی هێزی پێشمەرگە و ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانیان و دروستکردنی بیرۆی سەربازی و ئەنجومەنی ڕاپەراندن و بەستنی کۆنفرانسێکی میللی کە نوێنەرانی توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردی و کەسایەتیە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی گرتبوە خۆی بۆ ئەوەی مەسەلە چارەنوسسازەکان وەکو شەر و ئاشتی و وت و وێژ لە گەڵ حکومەتی عارفدا تاوتوێ بکەن و بریاری لە سەر وەربگرن. ئەم شێوازە هەرچەندە لە ئەنجامی هەڵبژاردنێکی ڕاستەقینەی نوێنەرانی کوردا نەهاتبوە کایەوە بەڵام بۆ ئەو بارەی کوردستان و شۆرشی ئەیلول شێوازێکی لە جێ بوو و پێموابە لەو کاتەدا لەوە زیاتر ئەستەم بوو بکرێ. ئەگەر لە گەڵ باری قاڵبگرتوی ئەورۆی کوردستاندا بەراوردی بکەین دواکەوتوویی بیری سیاسی و ئیداری ئەورۆی سەرکردایەتی کوردمان بۆ دەردەکەوێ.
یەکێ لەو هەنگاوانەش دامەزراندنی (ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆرش) بوو کە نوێنەرانی سیاسی و سەربازی حیزب و هێزەکانی پێشمەرگە و سەرک هۆز و کەسایەتیە نیشتمانپەروەرەکان و پیاوانی ئاینیی ئیسلام و کریستیان و نوێنەرانی قوتابیانی کورد لە کوردستان و لە ئەوروپای گرتبوە خۆی.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆرشی کوردستان لە 4 ئوکتۆبەری 1964 دامەزراو و یەکەمین کۆبونەوەی گشتیی لە 9 ئوکتۆبەری 1964 لە دێی بۆسکێن بەست بە ئامادەبوونی زوربەی هەرە زۆری ئەندامەکانی. کۆبونەوەکە بە وتەیەکی کورت لە لایەن شێخ محەمەد هەرسینەوە کرایەوە. لە وتەکەیدا شێخ محەمەد دەڵێ (براینە پێشەکی بەخێرهاتنێکی گەرم و گورتان دەکەم بۆ ئەم هاتنە مێژووییە و هیوادارم ئەو ڕەنجەی کە ئەیکێشن لەم ڕێگەیە هەمووی ڕەنجێکی بەردار و بەکەڵک بێ بۆ بەرژەوەندی هەموو گەلی کورد. ئێستا دانیشتنەکەمان دەکەینەوە بە وەستان یەک دەقیقە بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان …..لە زمانی هەموتانەوە داوا ئەکەم لە کاک مستەفای بارزانی کە دانەری بەردی بناغەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆرشە و یەکەم کەسێکە کە بیری لەم ڕووداوە مێژووییە گەورەیەوە کردەوە بۆ گەلی کورد و بۆ چارەسەرکردنی هەموو گیر و گرفتێکی میللەتەکەمان وتەیەک پێشکەش بکات).
بارزانی : هەر لێرە ڕاوەستم باشتر نیە هەمویان گوێیان لێ دەبێ ؟. (بەشی یەکەمی وتارەکەی بارزانیم کردۆتە کوردی باوی ئەورۆ و بەشەکەی تریم وەکو خۆی هێشتۆتەوە. دەقی تۆمارکراوی وتەکەی بارزانی بەدەنگی خۆی لە گەڵ ئەم وتارەدا بۆ یەکەمین جار بڵاودەکرێتەوە).
(هەروەکو شێخ محەمەد فەرموی بەخێرهاتنی هەموتان ئەکەم و سوپاسی ئەو زەحەمەتیەی کە کێشاوتانە و ئەو قوربانیانەی کە ئێوە داوتانە، ئەو گەلی کوردە هەمووی پێکەوە کە هەمووشیان بەشدارن پێکەوە شانازی پێوە ئەکەم و ئینشائەڵا هیوامان ئەوەیە کە ئێوە هەموتان هەوڵی خۆتان پەرەپێدەن لە سەر بیرێکی پاک و ڕاست بۆ ئەو میللەتە هەژارە کە ستەمی لێکراوە و ئامانجیش ئەوەیە لەم چەوسانەوەیە ڕزگاری بێ و بگاتە مافی مرۆڤانی و لە باری نامرۆڤانی ڕزگاری ببێ لە بەر چاوی دونیا و بگاتە حاڵەتێکی مرۆڤانی. هیواشم ئەوەیە کە هەموتان پێکەوە بە بیرێکی ڕاست و دروست و برایەتی و دۆستایەتی و دڵسۆزییەوە دەست بدەنە دەستی یەک و خزمەتی ئەو گەلە زۆرلێکراوە بکەن لە سەر بیرێکی پاک نەوەک بیرێکی وا کە ئێمە ئەگەر شتێکمان لە دەست بێ ببینە زۆردار بەسەر خەڵکەوە دەبێ ئێمە هەموو کاتێ لایەنگری زۆرلێکراوەکان و چەوسانەوەی خۆمان لە بیر نەکەین و هیچ کاتێک زۆرداری لە کەس نەکەین و بە برایەتی لە گەڵ هەموو کەسێکدا لە سەر بیرێکی پاک لە پێناوی بەرژەوەندی گشتیدا کار بکەین. ئێستاش کە ئێوە نوێنەرایەتی گەلی کورد دەکەن و هاتونەتە ئێرە دانیشتون بۆ بەرێوەبردنی کاروباری میللەت و دەستنیشان کردنی چارەنوسی کورد. ئاسان نیە مرۆڤ دوور لە بەرژەوەندیی تایبەتی خۆی یا بەرژەوەندیی ڕێبازێکی دیاریکراو ولە پێناو بەرژەوەندیی گشتیدا خزمەت بکات. پێویستە هەموو بەرژەوەندی و ڕێبازی تایبەتی وەلاوە بنێن. هەمووتان دەبێ بیری خۆتان لە چوارچێوەی بەرژەوەندی گشتی گەلی کوردا کۆبکەنەوە. ئێمە ئەم گروپەی کە لێرە کۆبوینەتەوە و ئەوەی بە عەقڵماندا بێ لە هێز و تواناماندا بێ بۆ ئەو میللەتەی خەرج دەکەین بۆ ئەوەی بگاتە ئاستێکی وا کە مرۆڤ بتوانێ بڵێ ئەمانەش وەکو ئەو عالەمە هەموویان مافێکیان هەیە. مافێک کە پێی دەڵێن مافی ڕەوا وانە کە بڵێن بەزۆرداری یا بە ستەم و دوژمنکاری بە دەست هێنراوە یا مافیان نیە مافی بۆ دروست بکەن. مافی خۆیانە و مافی ئەوەیان هەیە. بۆیە تکای من ئەوەیە هەموتان بە برایەتی دەست بدەنە دەستی یەک و بە بیرێکی پاک ئەو خزمەتە بۆ ئەو میللەتە بکەن لە سەر خاڵی بەرژەوەندی گشتیی یەک بگرنەوە. من بۆ خۆم لێرەدا ئامادەم هەر هەڵەیەک، هیچ مرۆڤێکیش لە هەڵەکردن بەدەر نیە، هەر هەڵەیەک کە پێتان وایە من کردومە و بە پێویستی دەزانن ئاگادارم بکەنەوە لێی و حەز دەکەم پێم بڵێن و ئەو هەڵانەی کە دەیکەم بڵێن ئەمانە هەڵەن بۆ ئەوەی جارێکی تر نەیکەمەوە و ئەگەر هەڵەشم کردووە لەوانەیە بتوانم دروستی بکەمەوە و ئەگەر ئەو جۆرانەش کە توانای چاکردنەوەیان نیە بۆهەموو سزایەک ئامادەم کە هەڵەیەک لە سەر بێ. دەمەوێ بەم بۆنەیەوە بڵێم کە بەرژەوەندی گەلەکە لای من لە سەرەوەی هەموو شتێکەوەیە، تکا دەکەم ئێوەش هەموو بەو شێوەیە وەکو بۆتانم باس کرد بۆ ئەو میللەتە خۆتان فیدا بکەن نەک میللەت بۆ خۆتان فیدا بکەن. چونکە ئەگەر ئێمە وا نەبین کە خۆمان بۆ میللەت قوربانی بکەین تا میللەت سەر بکەوێ، ئەمە ناکرێ ئێمە گەل بۆ خۆمان بفرۆشین و بەرژەوەندی تایبەتی خۆمان بەدەست بێنین یا ڕێبازێکی تایبت بگرین و میللەتەکەش بکەینە قوربانی. نابێ ئێمە بە تەمای ئەوە بین کە ئێمە بڵێین بەڵێ میللەت وا یا ئەمە، ئێمە دەبێ بەرژەوەندی میللەت لە ژیانی خۆمان و لە ڕوناکی چاوی خۆمان زۆر بەرزتر بگرین. گەلانیش هەموو دەزانن کە میللەتەکەمان زۆری لێکراوە تا دوا پلە و بە هەموو واتایەکی ئێمە پێویستیمان بە عەقڵ و لە خزمەت و لە تەدابیری باش و لە هەموو شت لە زانست کە ئێمە ئەم میللەتە پێبگەنین، بەڵام من ئێستا ناتوانم قسە لەوە بکەم بڵێم بەڵێ زانست و ئەوانە چونکە شتێکی وامان بەدەستەوە نیە کە بتوانین بەخۆمان چارەنوسی خۆمان بە خۆمان و بیر و ڕا و بریار خۆمان بڵێین ئەمە بکەین و ئەمە وا بێ و ئەمە وابێ. ئێستا هەر ئەوەیە دەبێ خزمەتی میللەت بکەین تا بگاتە پایەیەکی وا تا بتوانێ بۆ خۆی تەقریری مەسیری خۆی قەرار بدا. ئێستاش حاڵی حازر مەسەلەکە لە ئەوەڵەوە لە گەڵ ئەم حکومەتە شەر ڕاوەستاوە، سێ ساڵ ئەم حکومەتە شەری لە گەڵ ئەم میللەتە کردووە ئەم میللەتەش کە ئەو قارەمانییەی نواندووە وەکو ئێستاش ئێمە هەموو دەقیقەیەک شانازی دەکەین بەو شەهیدانە کە خۆیان کردووە بە قوربانی بۆ ئەم میللەتە. ئەورۆ جێگەی شانازی ئێمەیە و من بە هموو دڵێکی پاکەوە و بەهەموو مانایەک شانازی پێوە ئەکەم بەو کورانەی کە شەهید کراون و هەتا دونیا مابێ بۆ ئێمە مایەی شانازین. لە هەموو میللەتێکیش هەتا قوربانی نەدراوە نەگەیشتوەتە مافێکی وا کە بۆ خۆیان دەخوازن لە سێبەریدا ئاسودە بژێن ~ ئێستاش تکای من ئەوەیە حکومەت تا ئێستا هیچ بریارێکی نەداوە هیچ شتێکی نەکردووە و ئەو شتەی کە دەیکا مەبەستی حکومەتیش تا ئێستا دیار نیە و تاوەکو ئێستا شتێکی مەلموسی نەداوەتە دەستی ئێمە کە بڵێ ئەمە. ئێمە داوای ئەوانەمان کرد بەڵێ کە دێهاتی کوردستان لە کەرکووک و لە هەولێر مڵکی کوردە هی باوکیانە هی ئەجدادیانە داوا دەکەین شتێکی زۆر بە قانونی و ئوسوڵی موڵکی ئێمەیە بماندەنەوە تا ئێستا عەرەبیان هێناوە و دایانەونەتە سەر و ئەوە نمونەی گشتیی کوردستانە لە ژێر دەستیاندا کە ئەوەی دەستیان بەسەردا گرتوە و نایدەنەوە و ئەوی تریش هەموو وا لێبکەن و شتێکمان نادەنێ. ئینجا لە بەر ئەوە پێویستە میللەتی کورد بۆ خۆی بە برایەتی و دڵسۆزی و دۆستایەتی دەستی یەکێتی و هاوکاری درێژ بکا و هەتا لە توانای ئێمەدا بێ ئێمە بە ئاشتی و ئاشتیخوازی لە گەڵ حکومەتدا دەرۆین، بەڵام حکومەت ئیسپاتی کردووە کە فیکری ئەوە نیە حەقمان بدا بە قسە دەلێ بەڵێ بەڵام لە پراکتیکدا هیچی نەکردوە. ئەم دێهاتانە دەلیلی ئەوەن کە موڵک موڵکی کوردە و کوردی لە سەر دەرکردووە و عەرەبی هێناوە لە سەر داناوە ئەمە هەشت مانگە ئێمە تکا دەکەین تا ئەرۆ موڵکی ئێمە و دێهاتی ئێمەی بۆ ئێمە ئیعادە نەکردوەتەوە، هەموتانیش ئەزانن کە ئەم جاشانە لە عیراق چەکدار کراون بۆ ئاژاوەگێران و فیتنە و فەساد و وێرانکردن و کوشتن و سوتاندن. تا ئێستاش داوا دەکەین بڵاوە بەم جاشانە بکەن بڵاوەیان پێ ناکەن. ئێمە داوای ئەوە ئەکەین کە حکومەت لێبوردنێکی گشتیی بۆ هەموو گەلی عیراق دەربکا و ئەمە لە بەرژەوەندی حکومەتە بەڵام تا ئێستا ئەم کارەشی نەکردوە. بۆیە شتێکی وای بۆ ئێمە نەکردوە کە ئێمە هیوامان پێی هەبێ بەڵام ئەساسی هەموو شت حکومەت بۆ ئێمە بیکا یا نەیکا ئەساس ئەوەیە ئێوە ئیعتماد بکەنە سەر ڕۆحی ئەوە شەهیدانە و ئەو میللەتەی کە ئەمە سێ ساڵە بە سەر و ماڵ و ڕۆح خۆی داوەتە بەر ئەوانە. ئەم میللەتە هەر ئەو میللەتەیە و دەبێ هەر لە سەر ئەو حاڵە بە ئیعتمادی ئێمە لە سەر خۆمان بێ و خۆمان هەین حەقێکی واش نیە ئێمە تەڵەب ئەکەین حکومەت بمان داتێ حەقی ئێمەیە تەڵەب ئەکەین لێمان نەسێنێ و قەناعەت بکا شەر و فیتنە لە سەر ئەو حەقەی ئێمە نەکا کە لێمان دەسێنێ. حەقی خۆمانە حەقێکی تەقریری مەسیری میللەتێک. ئێمە ڕازین لە گەڵی بە برایەتی بەهەموو مەعنا، بەڵام تا ئێستا فکری ئەوەی نیە. ئەگەر ببا ئەیکرد بەقسەش ئەیڵێ بەڵام عمەلی شتێک دیار نیە. ڕجای من ئەوەیە ئێوە ئعتماد بکەنە سەر ئینسانیەت و شەرەف و ناموسی ئەم میللەتە کە دیاری کردووە بۆ عالەم، و هەر لە سەر ئەو ڕێگە دەست لە دەست یەک و ئیتجاهی موعەیەن تەفرەقە نەخەنە بەینی میللەت. بەهەموو مەعنا یەکێتی و برایەتی و ئینشائەڵا ئەمەلیشم ئەوەیە بە دڵێکی ساف و پاکەوە هەموو لایەک ئەو قسانە قەبوڵ دەکەن و ئەو نوقتەی مەسڵەحەتی عام دەخەنە بەرچاو خۆتان تا ئێمە هەموو لە سەر ئەو نوقتە پێکەوە بین و بۆ مەسڵەحەتی عام و مەسڵەحەتی خۆمان نەیەنین پێش و فیتنە و فساد بخەینە بەینی یەکەوە. ڕجاش ئەکەم ئەو ئینسانەی کە ناو ئێمە ئەگەر من و ئەگەر هەرکەسێ بێ و ئەگەر لە خاریج بێ یا لە داخیل بێ بزانین کە دەست درێژ دەکا بۆ تەفرەقە و مەسڵەحتی خۆی و تەفرەقەی میللەتی کورد و زەرەر بە ئێمە بگەیەنێ گوێ لەو کەلیمانە نەگرن و دوای ئەو جۆرە کەسانە مەکەون و هیچ وەختێ ئیتاعەی ئەو نەوعە ئەشخاسانە نەکەن کە قسەی تەفرەقە لە بەینی میللەتی کورد دەکا بە هەرچی نەوعێکی کە هەیە. سەد دەفعەش من ئەوەم گوتوە کە من ئێستا ڕەئیم ئەوە نیە ئێمە شەر بکەین لە سەر ناوی کورد و عەرەب. بۆ؟ کورد و عەرەب وەکو دوو ناوە مەسلەن وەکو یڵێین موستەفا و شێخ ڕەزا یا وەکو بڵێین بۆسکین و ڕانیە وا نیە دوو ناوە دانراوە بەڵام ئەمانە دوو بران پێکەوە لە ئەرزێک دەژێن. ئەگەر عاقڵ بن بە خۆ بە برایەتی و دەستی تەعەدا و غەدر لە سەر یەک و دوو درێژ نەکەن ئەو ناوە نابێتە سەبەب بەڵام کە سەبەبی شەر و فیتنە ئەبێ زوڵم و غەدر و تەعەدایە. زوڵم و غەدر و تەعداش لازمە ئێمە چاوی ئەوەمان نەبێ و نەهێڵین ئەوە ببێ بە هەموو مەعنا بۆ ڕێگای مەسڵەحەتی ئەو میللەتە بەرێگەیەکی عەدڵ و ئینسافەوە ئیش بکەین و تەماشا بکەین و ڕجای منیش ئەوەیە کە ئێوە بروا بکەن ئەو میللەتە سەرکەوتوە و سەریش ئەکەوێ، و بۆ خاتری ئەو ڕێگەیە قسور نەکرێ بە دڵێکی ساف و پاکەوە دەست لە دەستی یەک تەوەکول بەخوا ڕجاشم ئەوەیە کە هەمووتان بە ڕۆح و بەگیان لە سەر ئەو وزع و زروف و زەمانەی کە هەیە تیدا ئیش بکەن بۆ خاتری مەسڵەحەتی عام و ئەو شەعبە و هەر شەعبێکی تریش لە دونیا بە ڕێگایەکی برایەتی و سەلامەتی ئێمە حازرین لە گەڵیدا کە هەموو تەعاون و تەفاهوم بکەین. بەڵام شەخسێ تەعدا لە سەر حەقی میللەتی کورد بکا ئێمەش حازرین بۆ دیفاع لە حاڵی خۆمان. ڤێجا ئێوە کە تەقریری مەسیری میللەتی کورد تەمسیل ئەکەن لازمە زۆر بە عەقڵ و حیکمەت زۆر بە ئینسانیەت و ویژدان و عەدل و ئینساف ئێوە فیکری لێ بکەنەوە ئینجا قرارات بدەن و زۆر بە چاکەش مەسڵەحەتی شەخسی خۆ و حەیاتی خۆ بزانن کە مەسڵەحەتی عام مەسڵەحەتی ئێوەیە مەسڵەحەتی ئێوە تەنیا هیچ فایدەیەکی تیا نیە. لە بەر ئەوە ڕجام وایە زۆر بەعەقڵ و حیکمەت و بە ئوسوڵ هەموو وەخت فکری لێ بکەنەوە و قرارات لە سەر ڕێگەی عەدل و ئینساف بدەن و ئینجا هەموتانیش وەکو من باشتر ئەزانن ئێشەکە هەموی لەوەیە لە جدیات و ئیخلاس بۆ ئەو میللەتە لازمە دەستی ئیخلاس و برایەتی و ئیتیفاق درێژکەن و سەلام لە هەموو لایەکیش ئەکەم و ئەمانەت بەخوا بن ئیتر من چی تر ناتوانم عەرزتان بکەم). (وتەکانی بارزانی تەواو بوون)
ئەم کۆنگرەیە لە دێی بۆسکێن بەسترا و لە لایەن ڕۆژنامەنوسی ئایسلەندییەوە Erlender Haraldsson، کە بە گەشتێکی ڕۆژنامەوانی چوبوە کوردستان و زنجیرەیەک وت و وێژی لە گەڵ بارزانیدا ئەنجام دابوو، لە سەر کاسێت تۆمار کرابوو و لە دوای گەرانەوەی کتێبێکی لە سەر کورد و شۆرشەکەی بڵاوکردەوە.
دوا بە دوای بارزانی، مستەفا قەرەداخی وتاری پارتی دیموکراتی کوردستانی پێشکەش کرد. کە بریتی بوو لە نرخاندنی باری سیاسی کوردستان و خەباتی گەلی کورد و پێشمەرگە و وت و وێژ لە گەڵ حکومەتی عەبدولسەلام عارفدا لە دوای ئاگربەستی نێوان هەردوولا لە 10 شوباتی 1964.
دوای ئەویش موقەدەم عەزیز (عەزیز عەقراوی) بە ناوی هێزەکانی پێشمەرگەوە وتەیەکی کورتی پێشکەش ئەندامانی کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆرش کرد و باسی بەستنی کۆنگرەی پارتی و کۆنفرانسی سەربازی و میللی کرد کە پێش ئەم کۆبونەوەیە کرابون و پێی لە سەر ئەوە داگرت کە دەبێ بۆ بەرێوەبردنی کارو باری پێشمەرگە و ناوچە ئازادکراوەکان سیستەم و قانون دابنرێ و گرنگی لەوەدا دەبینی کە جێ بە جێ بکرێن نەک تەنها لە سەر کاغەز بمێننەوە.
ئەوجا نوێنەری پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا وتەیەکی بە زمانی عەرەبی پێشکەش کرد. لە وتەکەیدا نوێنەری پارتی دیموکراتی کورد (کە وادیارە لە بەر هۆی ئەمنی نێوی ڕانەیەگەندرا بەڵام پێدەچێ حەمید دەروێش بێ) لە سەر نێوی گەلی کورد لە سوریا و هەموو بەشەکانی تری کوردستان بەگەرمی پشتگیری خۆی بۆ شۆرشی ئەیلول و بارزانی ڕاگەیاند و بە دوور و درێژی باسی لە هاوسۆزی و هاودەنگی کوردی دەرەوەی عیراقی لە گەڵ کوردی عیراق و شۆرشەکەیدا کرد.
دوای نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردی سوریا کەمال فوئاد (دوایی دکتۆر) لە سەر نێوی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا وتەیەکی پێشکەش کرد. لە گەڵ تەقینەوەی ناکۆکیەکاندا لە نێوان باڵی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بارزانیدا ئەو کۆمەڵەیە و هەندێ ڕێکخراوەی تر لە ئەوروپا داوایان لە دکتۆر کەمال فوئاد و دکتۆر عیسمەت شەریف وانلی کردبو بچنە کوردستان و هەوڵبدەن ناوبژی لە نێوان هەردوو لادا بکەن و لێکیان نزیک بکەنەوە و دڵگرانی خوێندکاران و دۆستانی کوردلە ئەوروپا بە هەردولا ڕابگەیەنن. دوای هاتن و چون لە نێوان هەردوولادا هەوڵەکانیان سەری نەگرت و هەردووکیان کران بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆرش و لە دواییدا دکتۆر عیسمەت شەریف وەکو نوێنەری شۆرش و بارزانی دەست بەکار دەبێ و دکتۆر کەمال فوئادیش وەگەڵ باڵی مەکتەب سیاسی دەکەوێ. لە وتەکەیدا کەمال فوئاد دڵگرانی خوێندکارانی کوردی لە ئەوروپا گەیاندە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆرش بە هۆی دوو بەرەکیەوە لە نێو ڕیزەکانی پارتی و هێزی پێشمەرگەدا و ئەوەی وەبیر هێنایەوە کە تەنها بە یەکێتی ڕیزەکانی گەلی کورد دەتوانن بگەنە ئامانجەکان.
بەدوای دکتۆر کەمال فوئادا دکتۆر عیسمەت شەریف وانلی لە سەر ناوی
(کۆمیتەی پارێزگاری لە مافەکانی گەلی کورد) وتەیەکی دوور و درێژی بە زمانی عەرەبی پێشکەش کرد. وتەکەی بریتی بوو لە هەڵسەنگاندنی باری شۆرش لە سەر ئاستی نێوخۆ و دەروەدا. هەروەها ئاماژەی بە دووبەرەکی و هۆیەکانی کرد و کۆمەڵێ پێشنیاری پێشکەش بە کۆبونەوە کرد.
دوا بە دوای دکتۆر عیسمەت شەریف وانلی قەشەیەکی کوردستان بە نێوی ئەلئەب خوری وتەیەک پێشکەش دەکا و تێیدا باسی دوو مەسەلەی سەرەکی دەکا کە پێی وایە بێ ئەوانە سەرکەوتن بەدەست نایە ئەویش ڕێکخستنی کاروبار و یەکێتی ڕیزەکانی گەلە. ئەب خوری لە وتەکەیدا هەمیشە وتەی ئێمەی کورد بەکار دێنێ و وەکو کوردێکی کریستیان قسە دەکا نەک وەکو نوێنەری گەلێکی تری کوردستان و وتەکەی بە دروشمی بژێت کوردستانێ دەلال و بژێت قیادە و کورێت کوردستانێ ێ ڕاست مستەفا بارزانی کۆتایی دێنێ.
دوای ئەویش شێخ لەتیفی شێخ مەحمود بەنێوی ئەندامانی میللی و عەشایەرەوە وتەیەک پێشکەش دەکا و باسی مێژوو و سەرهەڵدانەکانی کورد و پڵانەکانی دەوڵەتانی کۆڵۆنیالی لە دژی کورد و شۆرشەکانی دەکا و ناکۆکی و دووبەرەکی لە نێوان کوردا بە هۆی سەرەکی تێکشکانی دادەنێ و ڕەخنە لە هەڵس و کەوتی هەندێ لە کاربەدەستانی ناو شۆرش دەگرێ وداوای یەکێتی و برایەتی دەکا و لێبوردن دەخوازێ کە تەندروستی باش نیە و ناتوانێ بە باشی بیر و بۆچونەکانی خۆی پێشکەش بکا.
مەترانی بەرواری باڵا ئەندەریۆس کە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆرش بوو لە بەر دووری ڕێگە نەیتوانیوە ئامادە بێ بۆیە نامەی ناردووە بۆ کۆبونەوەکە و لێبوردنی لە ئەندامان خواستوە کە نەیتوانیوە لە گەڵیاندا بێ.
دوای خوێندنەوەی ئەو وتارانە پرۆسەی سوێندخواردن دەستی پێکرد. دەقی سوێندەکە بەم شێوەیە (سوێند دەخۆم بە خوای گەورە و بەقورئانی پیرۆز و بە ڕۆحی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان و بە نیشتمانم کە بەو پەری دڵسۆزییەوە ئیش بکەم و بە هیچ جۆرێ لە مەسڵەحەتی کورد و شۆرش لانەدەم) دەبوایە ئەندامان دەست بخەنە سەر قورئان و سوێندە بخۆن. بارزانی وەکو سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆرش دەبوایە یەکەم کەس بێ کە سوێند بخوا. دوای ئەوەی هاتە بەردەم ئەندامان وتی(من لە عومرم سوێندم نەخواردوە ئەگەر قسورم عەفو بکەن من سوێند ناخۆم. ئەگەر داشبنیشم من خیانەت ناکەم. هەتا بمێنم خیانەت ناکەم. من وەقفێکم بۆ میللەتی کورد. ئێوەش بیکەن من هەر نایکەم. من وەعدم داوە بەڵام قەت سوێندم نەخواردوە). هەموو بە یەک دەنگ قەبوڵ دەکەن کە بارزانی سوێند نەخوا.
دوای مشت و مر لە سەر ئەوەی یەک یەک سوێند بخۆن یا شێخ محەمەد دەقی سوێندەکە بخوا و هەموو بەدوایدا بیڵێنەوە یا پێنج پێنج سوێند بخۆن. شێوازی دوایی پەسەند کرا و ئەندامان سوێندیان خوارد. لە گۆر ئەوەی لە کاسێتەکەدا مرۆڤ گوێی لێ دەبێ نزیکەی 50 کەس سوێند دەخۆن. ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆرش و هەموو ناوەکانم بۆ ڕوون نەبۆتەوە. بەڵام لە هەندێ ئەندامانی ئەو ئەنجومەنەم پرسی بەتایبەتی لە دکتۆر عیسمەت شەریف وانلی ئەو پێی وا بو کە دەور و بەری 60 کەس دەبون. بێجگە لە بارزانی کە سەرۆکی ئەنجومەن و سەرکردەی باڵای هێزی پێشمەرگە بوو، ئەندامانی لێژنەی ناوەندی پارتی و ئامیر هێزەکان و دەستەیەک لە سەرەک هۆز و کەسایەتی و پیاو ئاینییەکانی کورد و نوێنەرانی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا و دوو لە پیاوانی ئاینی مەسیحی کوردستان و دوو نوێنەری حیزبی شیوعی عیراق ئەندام بوون لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆرشدا.
نێوی ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆرش کە لە کاسێتەکان و لێرە و لەوێ بۆم ساغ بونەتەوە ئەمانەن :
مستەفا بارزانی (سەرۆکی ئەنجومەن)، نوری مەلا مارف، شێخ لەتیفی شێخ مەحمود، ئەب خوری، ئەب ئەندریۆس ، دکتۆر عیسمەت شەریف وانلی، دکتۆر کەما فوئاد، عەبدولرەحمان قازی ، دکتۆر حیکمەت ، موقەدەم عەزیز عەقراوی، موقەدەم نامق، موقەدەم عەبدوڵا تەوفیق،نافیز جەلال، تاها بامەرنی، شێخ ڕەزا گولانی، محەمەد عەبدولرەحمان، محەمەد ئەمین، یەدوڵا کەریم، حامید قادر، ڕەمەزان موحسن، عومەر شەریف،حاجی ئیبراهیم، هاشم عەقراوی، مستەفا قەرەداخی، حەمید دەروێش، عەباس مامەند، محەمەد بۆسکێن، کەوکەس سەید تاها، شەمسەدین مفتی، سلێمان سندی، ساڵح میران، دکتۆر فوئاد جەلال، عەلی سنجاری، حاجی مەحمود ئاغا، باباتاهیر شێخ جەلال، محەمەد سەید عەلی، عەبدولوەهاب ئەتروشی، وهاب ئاغای جندیان، حەبیب محەمەد کەریم، شێخ ساڵح، مولازم تاهیر، مستەفا بەگ، شەوکەت ئاکرەیی، د.مەحمود عوسمان، کاکە زیاد حەمە ئاغا، ئەنوەر بەگ بێتواتە، مەجمود بەگ گولی، ئیسماعیل مەلا عەزیز، شێخ ڕەوف هەنجیرە، شێخ حوسێن بۆسکێن و عەگید سدیق.
لە کۆتایی کۆبونەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆرشدا بریاردرا پێنج لێژنە دروست بکرێن کە ئەمانە بوون :
1. لێژنەی سەربازیی : بۆ ڕێکخستنی کاروباری سەربازی و هێزەکانی پێشمەرگە و لەم ئەندامانە پێکهاتبو : نوری مەلا مارف، عەبدولرەحمان قازی، دکتۆر حیکمەت، موقەدەم عەزیز، موقەدەم نامیق، موقەدەم عەبدوڵا تۆفیق و شێخ ڕەزا.
2. لێژنەی دارایی : بۆ ڕێکخستنی کارو باری گومرک و باج و دارایی کە ئەندامەکانی ئەمانە بوون : محەمەد عەبدولرەحیم (هەرسینی)، محەمەد ئەمین، یەدوڵا کەریم، حامید قادر، ڕەمەزان موحسن، عومەر شەریف و حاجی ئیبراهیم.
3. لێژنەی بەرێوەبەرایەتی : بۆ بەرێوەبردنی ناوچە ڕزگارکراوەکان و ئەندامانی ئەمانە بوون : سلێمان سندی، ساڵح میران، دکتۆر فوئاد، عەلی سنجاری، حاجی مەحمود ئاغا، باباتاهیر شێخ جەلال، محەمەد سەید، عەبدولوەهاب ئەتروشی، وەهاب ئاغا.
4. لێژنەی داد : بۆ ڕێکخستنی کاروباری دادگاکانی شۆرش و ئەو کێشانەی پێویستیان بە دادگا دەبێ. ئەندامانی حەبیب محەمەد کەریم، شێخ ساڵح، مولازم تاهیر و موحسن .
5. لێژنەی دەستور: بۆ دانانی ستروکتور وپەیرە و پرۆگرامی نێوخۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆرش و ئەرک و مافەکانی ئەنجومەن و سەرۆکەکەی. ئەندامان : هاشم عەقراوی، عیسمەت شەریف وانلی، کەمال فوئاد، مستەفا قەرەداخی، شێخ لەتیف، حەمید دەروێش، عەباس مامەند، محەمەد بۆسکێن کەوکەس سەید تاها و شمسەدین مفتی.
بریاردرا کە ئەو لێژنانە بۆ ڕۆژی دوای ڕۆژی کۆبونەوە واتە 10 ئوکتۆبەر 1964 لە کاتژمێری 8.30 سەر لەبەیانی بە یەکەوە کۆببنەوە و ئەوجا هەر لێژنەیەک بە جیا کۆببێتەوە و لە ماوەی پێنج ڕۆژدا لە کارەکانیان ببنەوە. هەندێ کەس لە دژی ئەوە بوو و ڕایگەیاند کە ئەگەر پەلە بکرێ ئەوا کارەکان کاڵ و کرچ دەبن بۆیە بریاردرا ئەگەر کارەکانیان بۆ تەواو نەبوو ئەوا دەکرێ کاتی لێژنەکان درێژ بکرێتەوە بە تایبەتی بۆ ئەو لێژنانەی کە پێویستیان بە گەرانەوە بۆ سەرچاوەی زانستی و کتێب هەبوو. ئەوانەی کە ئەندام نەبون لە هیچ لێژنەیەکدا، بەتایبەتی سەرکردەکانی هێزی پێشمەرگە، بۆ ئەوەی کارەکانیان پەکی نەکەوێ بریاردرا بچنەوە بە لای کار و باری خۆیاندا و لە 15 ئوکتۆبەر بگەرێنەوە بۆ کۆبونەوەی کۆتایی بۆ بریاردان لە سەر پڵان و پرۆژە و پێشنیارەکانی لێژنەکان.
مخابن لەم کاتەدا سەرچاوەی وام لە بەردەستدا نیە نێوی هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆرشمان بۆ ساخبکاتەوە. کاک مەسعود بارزانی لە کتێبەکەی خۆیدا کە گەلێ لە بەڵگەکانی شۆرشی ئەیلولی بڵاوکردۆتەوە و لەوانەش دەقی دەستوری ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆرشی کوردستان، کە وادیارە ئەنجومەن لە کۆبونەوەی 23 ئەیلولی 1968 دەستکاری تێدا کردووە و دوا فۆرمی داوەتێ، زانیارییەکی ئەوتۆی لە سەر ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆرش و ئەندامان و کۆبونەوەکانی تۆمار نەکردوە.
دەستور لە دیباجەیەک و 25 مادە پێکهاتوە. لە دیباجەکەدا بە کورتی باس لە کورد و مافەکانی و چەوسانەوەی لە لایەن دەوڵەتەوە دەکرێ. مادەکانی 1 - 14 باس لە پێناسە و دەسەڵات و پێکهاتە و ئەرک و شێوازی کارکردن و ئەندامەتی و ئەرک و مافەکانی سەرۆک و ئەندامان و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەن دەکا. مادەکانی 15 - 21 بۆ باسکردن لە دادگا و سیستەمی دادوەری لە کوردستان تەرخان کراون. مادەکانی تری بۆ شێوازی ڕاپەراندنی بەرێوەبەرایەتی و دارایی و پرسە سیاسی و سەربازییەکان تەرخان کراون.
بەڵگەنامەکانی دوا کۆبونەمان لە بەردەستدا نین و نازانم کەی بەسترا و بریار لە سەر چی درا. ئەوەندە دەزانم بە خێری ڕۆژنامەنوسێکی ئایسلەندی ئەم بەڵگەنامەیەمان بۆ ماوەتەوە. لە گۆر گفت و گۆیەکی دوور و درێژی هەمان ڕۆژنامەنوس لە گەڵ مستەفا بارزانیدا (کە دەقەکەی لای نوسەری ئەم چەند دێرە پارێزراوە) پێش بەستنی کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بە بارزانی وت کە ئەو دەبێ لە ناوەراستی ئوکتۆبەردا کوردستان بە جێ بێڵێ. وا پێدەچێ دوا کۆبونەوە تۆمار نەکرابێ و بەڵگەکانی لە نێوچوبن وەکو زوربەی بەڵگەنامە و دەکومێنتەکانی بزاڤی نەتەوەیی کورد. هیوادارم لە داهاتودا تیشکیان بخرێنە سەر.
ئەم بابەتە 14,120 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
ژیاننامە
وشە و دەستەواژە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 76%
76%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-03-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 14,120 جار بینراوە
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,723
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.5 چرکە!