$باکووری کوردستان$
- دوای زیاتر لە سێ مانگ شەڕ و پێکدادان و بەردەوامبوونی قەدەخەکردنی هاتووچۆ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، قەدەخەکردنی هاتووچۆ لە بەشێک لە گەڕەک و کۆڵانەکانی شارۆچکەی سووری #ئامەد# هەڵگیرا و، لەگەڵ جێبەجێکردنی بڕیارەکەش سەدان هاونیشتمانی ڕوویان لە ناوچەکە کرد.
- لەئەنجامی تەقینەوەیەک کە لە گەڕەکێکی پارێزگای #هەکاری# باکووری کوردستان ڕوویدا، چوارکەس برینداربوون کە یەکێکیان ڕۆژنامەنووسێکە.
$رۆژئاوای کوردستان$
- شەڕ و پێکدادان لەنێوان شەرڤانانی #یەپەگە# و سەربازانی حکومەتی سووریا لە نزیک چوارڕیانی مارشۆ لە #حەسەکە# ڕوویدا.
$دەرەوەی کوردستان$
- کچێک بە ناوی شیلان لە ئەڵمانیا، له ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەیدا لەلایەن ئه و ئامۆزایەوە کوژرا کەپێشتر ڕەتی کردبۆوە هاوسەگیری لەگەڵدا بکات.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 10,096