پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 516,210
Kuvat 105,187
Kirjat 19,086
Liittyvät tiedostot 95,691
Video 1,279
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
گۆڕان: پارتی بە پیلانێکی دەرەکی هەوڵی دروستکردنی قەیرانێکی قووڵ و ئاڵۆز دەدات
Ryhmä: Asiakirjat | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
گۆڕان: پارتی بە پیلانێکی دەرەکی هەوڵی دروستکردنی قەیرانێکی قووڵ و ئاڵۆز دەدات
Asiakirjat

گۆڕان: پارتی بە پیلانێکی دەرەکی هەوڵی دروستکردنی قەیرانێکی قووڵ و ئاڵۆز دەدات
Asiakirjat

راپەڕینی ئازارو بەهاری 1991 یەکێکە لە دەسکەوتە مەزنەکانی گەلی کوردو جوڵانەوەی ڕزگاریخوازی خەڵکی کوردستان لە سەدەی بیستەم. لەو وێستگە مێژوییەدا جەماوەرو هێزی پێشمەرگە توانیان بۆ یەکەم جار دەسەڵاتی بەعس لە کوردستان ڕاماڵن‌و شارو شارۆچکەکانی کوردستانی عیراق‌، بە کەرکووکەوە، ئازاد بکەن. لایەنەکانی بەرەی کوردستانی‌‌و هێزە سیاسییەکانی تر توانیان بە یەکگرتوویی‌و ژیرانە کات‌و شێوازو بەرنامەی ڕاپەڕین داڕێژن‌و، بە پشتیوانی کۆمەڵانی خەڵک‌و هێزی پێشمەرگەی کوردستان‌و ڕێکخستنەکانی ناو شارو شانە چەکدارەکان‌، سەرکەوتوانە ڕاپەڕین ئەنجام بدەن. ڕزگاربون لە زوڵمی ڕژێمی بەعس خەونی دەیان ساڵەی خەڵکی کوردستان بو. لە ڕاپەڕین ئەو خەونەی خەڵک هاتە دی، بەڵام تا ئێستاش بەشێکی زۆری ئامانجەکانی ڕاپەڕین نەهاتونە دی.
ئەمڕۆ کوردستان‌و عیراق‌و ناوچەکە بە بارودۆخێکی هەستیارو ترسناکدا تێدەپەڕن، کە ئەگەر بەرپرسانە خۆمانی بۆ ئامادە نەکەین ڕەنج‌و قوربانیدەیان ساڵەمان بەفیڕۆ دەچێ. کوردستان‌و ناوچەکە بونەتە گۆڕەپانی ململانێی هێزە ئیقلیمی‌و جیهانییەکان. ئەو هێزانە خەریکی داڕشتنەوەی نەخشەی سیاسی‌و جوگرافیای ناوچەکەن. لەم هەلومەرجەدا دەسەڵاتدارانی هەرێم کار دەکەن بۆ قوڵکردنەوەی ناکۆکی نێوان هێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان‌و خۆساغکردنەوە لەسەر یەکێک لە میحوەرەکان‌و بەدەستهێنانی دەسکەوتی تاکە کەسی‌و بنەماڵەیی‌و حیزبی‌. لە ئێستادا دەبێ هەمو لایەنە سیاسییەکان بە هاوبەشی ستراتیژێکی نەتەوەیی‌ دابرێژن‌و پەیوەندییەکانمان لە ڕوانگەی بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی‌و هەنگاونان بەرەو مافی چارەی خۆنوسین بێت. لەسەر ئاستی کوردستان، پێویستە پەیوەندی بەهێز لەگەڵ بەشەکانی تری کوردستان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی‌ دروست بکرێ بە ڕەچاوکردنی تایبەتمەندی هەر بەشێک‌و دەسوەرنەدان لە کاروباری یەکتر.
دوای بیستوپێنج ساڵ لە حوکمڕانی دەسەڵاتی کوردی‌و بەهۆی نەبونی سیستمێکی سیاسی تەندروست‌و دامەزراوەی نیشتیمانی لە هەرێمی کوردستان‌‌‌و دەستێوەردانی حیزبە دەسەڵاتدارەکان لە هەر سێ دەسەڵاتەکەی هەرێم‌، دەسەڵاتداران نەک هەر نەیانتوانیوە کیانێکی سیاسی دامەزراوەیی‌و هاوچەرخ دامەزرێنن بەڵکو هەرێمەکەمانیان توشی چەندین قەیرانی قوڵ کردۆتەوە. ئێستا لە هەرێم قەیرانێکی دارایی دروستبوە، کە ڕەنگدانەوەی نەک تەنیا لەسەر بژێوی‌و گوزەرانی خەڵک بەڵکو لەسەر باری کۆمەڵایەتی‌و خێزان‌و ئاسایش‌و خوێندن‌و تەندروستیهاوڵاتیانی کوردستان دروستکردوە. پەرلەمانی کوردستان، کە باڵاترین دەسەڵاتی یاسادانان‌و چاودێرییە، بە بڕیارێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئیفلیج کراوەو پرۆسەی سیاسی پەکخراوەو یەکڕیزی نیشتیمانی‌و ئاشتی کۆمەڵایەتی لە
مەترسیدان.
یاسا بە ئاشکرا پێشێل دەکرێ‌‌و گەندەڵی‌و بەتاڵانبردنی سامانی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە هەمو سنورێکی بەزاندوە. تا ئێستاش خەڵکی کوردستان‌ نازانن سامان‌و داهاتی ئەم هەرێمە چەندەو چی لێدێ. ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دەسەڵاتدارانی کوردستان‌و کۆمپانیاو کەسە نزیکەکانیان دەوڵەمەندتر‌و هاوڵاتیانیش هەژارتر دەبن. لە کاتێکدا دەسەڵاتداران خۆیان هۆکاری هەمو ئەو گەندەڵی‌و قەیرانانەن بەڵام وا خۆیان دەنوێنن کە بەپەرۆشن بۆ چارەسەری قەیرانەکان‌و دەتوانن قیادەی چاکسازی بکەن.لەسەرو هەمو ئەوانەوەو لەم بارودۆخە هەستیارو ترسناکەدا پارتی دیموکراتی کوردستان بە پیلانێکی دەرەکی هەوڵی دروستکردنی قەیرانێکی قوڵ‌و ئاڵۆزی تر دەدات دژی لایەنە سیاسییەکان‌و خۆیان لە چارەسەرکردنی قەیرانە ڕاستەقینەکان دەدزنەوە.
هاوڵاتیانی خۆڕاگری کوردستان
ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان، لە سۆنگەی هەستکردنمان بە بەرپرسیاریێتی بەرامبەر خەڵکی کوردستان‌و ئەزمونەکەمان، جارێکی تر تەئکید لەسەر گرنگی پاراستنی یەکریزی نیشتیمانی‌و بەیەکەوە کارکردن دەکەینەوە لە پێناوی سەروەری یاساو گێڕانەوەی شەرعیەت بۆ دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان‌و بەدیهێنانی شەفافیەت لە داهات‌و بوارەکانی تری سیاسی‌و حوکمرانی‌وجێبەجێکردنی چاکسازی ڕیشەیی لە هەمو جومگەکانی حوکمڕانیدا. بەمەش‌ دەتوانین چارەسەری گونجاو بۆ هەمو قەیرانەکان بدۆزینەوە. بە پێچەوانەوە، بەردەوامبونی دەسەڵاتدارانی هەرێم لە گوێنەگرتن لە داخوازییەکانی خەڵک‌‌و پرۆژەکانی چاکسازی بۆ دەرچون لەم قەیرانانە، وادەکات هیچ بژاردەیەک نەمێنێ جگە لە هەڵوەشانەوەی ئەم حکومەتە شکستخواردوەو پێکهێنانی حکومەتێکی ڕزگاری نیشتیمانی، کە هاوسەنگی‌و هاوبەشی تەواوی تێدابێ‌و لە ماوەی شەش مانگدا ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنێکی پاک‌و بێگەردی پێشوەخت بۆ پەرلەمانی کوردستان بکات.
هەر بەم بۆنەیەوە تەئکید دەکەینەوە کە پشتیوانی تەواوی داوا ڕەواکانی موچەخۆرو هاوڵاتیانی کوردستان دەکەین‌و هەمو شێوازێکی سیاسی‌و مەدەنی دەگرینە بەر بۆ بەدیهێنانی مافەکانیان. داواکارین کە هاوڵاتیانی کوردستانیش بە ڕێگای شارستانیانەو دور لە توندوتیژی داواکارییەکانیان بخەنەڕو.
نەمری بۆ شەهیدانی ڕاپەڕین‌و گشت شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری‌و خەباتی مەدەنیلە کوردستان.
سەربەرزی بۆ هەمو ئەو پێشمەرگەو هێزانەی لە بەرەکانی شەڕدا بەرگری لە خاک‌و کەرامەتی گەلەکەمان دەکەن.
بزوتنەوەی گۆڕان
02-03-2016
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 4,508 kertaa
HashTag
Lähteet
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 02-03-2016 (8 ساڵ)
پارت / لایەن: بزووتنەوەی گۆڕان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-03-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,508 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 516,210
Kuvat 105,187
Kirjat 19,086
Liittyvät tiedostot 95,691
Video 1,279
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.641 toinen!