هەناردە و داهات بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی رێژەی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ مانگی 2ی 2016
📊 Վիճակագրության եւ Հարցումներ
رێژەی هەناردەی نەوت لە هەرێمی کوردستان لە مانگی رابردوودا 10 ملیۆن و 151هەزار و 944 بەرمیل بووە کە دەکاتە 350 هەزار و 67 بەرمیل لەرۆژێکدا، ئەوەش بەپێی دوایین راپۆرتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە.
ئەو رێژەیە بەراورد بە مانگی یەکی ئەمساڵ نزمبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە، بەو پێیەی لەو مانگەدا حکومەتی هەرێم بڕی 18 ملیۆن و 656 هەزار و 131 بەرمیل نەوتی لەڕێی ئەو بۆریەوە هەناردەی دەرەوە کردووە کە داهاتەکەی 650 ملیۆن دۆلار بوو.
بەپێی راپۆرتەکەی سامانە سروشتییەکان، داهاتی هەناردەکردنی نەوت لەمانگی دوودا 303 ملیۆن و 943 هەزار و 433 دۆلار بووە، لەو بڕەش 100 ملیۆن دۆلاری پێش فرۆشتنی نەوت وەرگیراوە و بریارە ئەو نەوتەی پارەکەی وەرگیراوە لە داهاتوودا رادەستی کریارەکان بکرێت، نزیکەی 71 ملیۆن دۆلار لە داهاتی نەوتەکە بۆ شایستە داراییەکانی کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان تەرخان دەکرێت.
هەر بەگوێرەی راپۆرتەکە لەمانگی رابردوودا 13 رۆژ هەناردەی نەوت راگیراووە، تائێستاش پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت دەستی پینەکردووەتەوە.
بەپێی راپۆرتەکە رێژەی هەناردەی نەوت لە 15ی مانگەوە دەستی بە دابەزین کردووە بەجۆرک لەو رۆژەدا 661 هەزار و 744 بەرمیل هەناردە کراووە، ئەو رێژەیە لە 16 ی مانگدا دابەزیووە بۆ 518 هەزار و 513 بەرمیل. لە 17ی مانگدا رێژەکە زیاتر دابەزیووە و گەیشتووەتە 254 هەزار و 645 بەرمیل نەوت، لەڕۆژی 18 ی مانگیشەوە ئەو رێژەیە بووە بە سفر و هەناردەی نەوت بەتەواوی راگیراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە 16ی مانگی رابردوودا هەرێمی کوردستان راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی بۆ بەندەری جەیهان لە تورکیا راگەیاند، بەهۆی هێرشکردنە سەر بۆری نەوتی هەرێم لە خاکی تورکیا کە رۆژانە لە رێگەیەوە 600 هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگەکانی هەرێم و کەرکوکەوە هەناردەی بەندەری جەیهان دەکرا.
بەهۆی وەستانی هەناردەی نەوتەوە، هەرێمی کوردستان زیانێکی زۆری پێگەیشتووە، تا دوێنێ یەکشەممە قەبارەی زیانەکان بە نزیکەی 300 ملیۆن دۆلار خەمڵێنرا.
هەفتەی رابردوو وەزارەتی وزەی تورکیا رایگەیاندبوو کە دەستیان بە چاککردنەوەی ئەو بۆریە کردووە کە رۆژانە 600 هەزار بەرمیل لە کێڵگەکانی نەوتی هەرێم و کەرکوکەوە هەناردەی بەندەری جەیهان دەکات.
چاوەڕواندەکرێت لەماوەی 24 تا 48 کاتژمێری داهاتوودا پڕۆسەی چاککردنەوەی بۆرییە نەوتەکەی هەرێم تەواودەبێت دوای زیاتر لە 20 رۆژ لە دروستبوونی کێشە بۆ بۆرییەکە لە شاری ئورفای باکووری کوردستان، ئەوەش بەوتەی سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێم کە دوێنێ یەکشەممە بە رۆیتەرزی راگەیاندبوو.
- 07-03-2016
⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!