🏠 Inizio
Invia
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Contatto
A proposito!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
Di più
Kurdipedia
🔎 کوردیی ناوەڕاست Menu
🏠|📧|A proposito!|Biblioteca|📅
🔀 Voce a caso !
❓ Aiuto
📏 Condizioni di utilizzo
🔎 Ricerca Avanzata
➕ Invia
🔧 Strumenti
🏁 Lingue
🔑 Il mio conto
✚ Nuovo elemento
📕 GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
Dal P. Maurizio GARZONI
Roma, 1787
📕 GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
📕 Essere Curdo ; Il più grande popolo senza Stato, tradito dalla storia
SHORSH SURME & LORENZO GUELLA
Questo libro è dedicato a mia madre immortale, al grande spirito dei Martiri della Nazione Curda; agli avvocati, agli attivisti, a tutti coloro che si battono per la dif
📕 Essere Curdo ; Il più grande popolo senza Stato, tradito dalla storia
📕 IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Laura Schrader
📕 IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
📕 I fuochi del Kurdistan
Laura Schrader
📕 I fuochi del Kurdistan
📕 Ambiente e guerra
Laura Schrader
📕 Ambiente e guerra
📕 Canti d’amore e di libertà del popolo kurdo
Laura Schrader
📕 Canti d’amore e di libertà del popolo kurdo
📕 Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Kurdish Delegation
Kurdish Delegation
1949, Roma
📕 Memorandum sulla situazione dei Kurdi
📕 Kurdistan: un genocidio postmoderno
Collectif
Circolo Culturale Menocchio
2001, Udine
📕 Kurdistan: un genocidio postmoderno
📕 Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Stefania Marzocchi
Compte d\'auteur
1996, Venezia
📕 Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
📕 La questione curda
ottobre 2010
📕 La questione curda
📕 Un principe curdo, Emina
Cristina Trivulzio di Belgioioso
Presso pirotta e c. tip. libraj
1857, Milano
📕 Un principe curdo, Emina
📕 I Curdi nella storia
Mirella Galletti
Vecchio Faggio
1990, Chieti
ISBN: 88-7113-050-2
📕 I Curdi nella storia
📕 Guerra e Pace in Kurdistan
Prospettive per una soluzione politica
della questione curda
Abdullah Öcalan
2008
📕 Guerra e Pace in Kurdistan
📕 Grammatica E Vocabolario Della Lingua Kurda
1787، Roma
ئەم پەڕتووکە لەلایەن گووگڵەوە سکێنکراوە!
📕 Grammatica E Vocabolario Della Lingua Kurda
📕 Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
📕 Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
📕 Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
📕 Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
📕 Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
📝 کۆسرەت رەسوڵ لە یادی راپەڕیندا پەیامێک ئاڕاستەی هاوڵاتیانی کوردستان دەکات | Gruppo: Documenti | linguaggio articoli: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ voce Classifica
⭐⭐⭐⭐⭐ Eccellente
⭐⭐⭐⭐ Molto buono
⭐⭐⭐ media
⭐⭐ Povero
⭐ Bad
☰ Di più
⭐ Aggiungi alle mie collezioni
💬 Scrivi il tuo commento su questo articolo!

✍️ elementi della cronologia
🏷️ Metadata
RSS

📷 ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
🔎 ricerca in Google per la voce selezionata !
✍️✍️ Aggiornare questo articolo!
| 👁️‍🗨️ | 👂
کۆسرەت رەسوڵ لە یادی راپەڕیندا پەیامێک ئاڕاستەی هاوڵاتیانی کوردستان دەکات
📝 Documenti

جەماوەری بەشەرەفی خەڵکی کوردستان
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان
پێشمەرگە قارەمان و گیان لەسەر دەستەکانی کوردستان
هەڤاڵانی زیندانیە سیاسیەخۆڕاگرەکان و ڕێکخستنە دێرینە چاونەترسەکان

سڵاوی راپەڕین و خۆڕاگریتان لێبێت...

پیرۆزبایی گەرمی یادی بیست و پێنج ساڵەی ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەهاری 1991 لێدەکەین و دەستی ماندوونەبوون و هەڵمەتبەریتان دەگوشین و دروود و سڵاو بۆ قوربانیان و کەمئەندامانی ڕاپەڕین دەنێرین و سەری ڕێزو وەفاداریش لە ئاست ئارامگای شەهیدە نەمرەکان دادەنەوێنین.

لە بەهاری 1991 گەلی ئێمە سەلماندی کە کورد نەتەوەیەکی ئازادی خواز و کۆڵنەدەرەوبە هەچ نرخێک بێت مافە ڕەواکانی خۆی بەدەست دێنێت و هەرگیز لە قوربانیدان و فیداکاری سڵ ناکاتەوە، هەربۆیە لە جێبەجێکردنی بەرنامەو نەخشەی ڕاپەڕیندا هەموو هێزەسیاسیە کوردستانیەکان لە چوارچێوەی بەرەی کوردستانیدا و بە هەماهەنگی ڕێکخستنە دێرینەکانی ئەوێ ڕۆژێ و شانەچەکدارەکان و سەرجەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەشدار و هاوکاربوون و یەکێتی و یەکگرتوویی تەواوی گەلەکەمان ڕۆڵی بەرچاوو یەکلاکەرەوەی لە سەرخستنیدا بینی.

کوردستانیانی خۆڕاگر...

لای هەموومان ئاشکرایە کە ئەمڕۆ کوردستان و عێراق و ناوچەکەش بە هەلومەرجێکی سیاسی سەخت و دژوارو زۆر هەستیاریشدا گوزەر دەکات، ماوەی چەند ساڵێکەجەنگی هەموو جیهان لە دژی تیرۆر و کۆنەپەرستان لە م ناوچەیە لەنگەری گرتووە، و هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەدژی جاهلیەت نەک هەر لە باشووری کوردستان بەڵکو لەبەشەکانی تری ووڵاتەکەشمان بە درێژایی زیاتر لە هەزاران کیلۆمەتر لە ڕوو بە ڕووبوونەوەیەکی سەرسەختانەی بێوێنەدان کە بە شاهیدی دۆست و دوژمنانیشمان سەرکەوتنی مێژووی گەورەیان بەدەست هێناوە، پشت بە خوای مەزن و قارەمانێتی ڕۆڵەکانمان بەرەی دژە مرۆڤایەتی لەسەر دەستی هێزی پێشمەرگەی قارەمان و شەڕڤانانی ئازاو چاونەترس لە بەردەم شکست و هەڵدێری گەورەدان، کەدیارە ئەوسەرکەوتنە مەزنانەش بە خوێنی ئاڵی سەدان وهەزاران گەنج ومێرخاسی گەلەکەمان نەخشێنراوە.

هەموو لێکدانەوە سیاسیەکانیش ئەوەمان پێدەڵێن کە عێراق و ناوچەکە لەبەردەم ئاڵوگۆڕێکی گەورەدایە لەڕووی نەخشەی سیاسیەوە کەبەدڵنییاییەوە هەرێمەکەی ئێمەشی لێ بەدەر نابێت، هەربۆیە چارەنووسی هەمووان بەندە بە یەک دەنگی و یەک ڕیزی هێز و لایەنە سیاسیەکان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانەوە، لە هەموو کات زیاتر پێویستمان بە خیتابێکی سیاسی نەتەوەیی یەکگرتوو هەیە کە تەعبیر بێت لە خواست و ئاوات و ئامانجە نیشتمانی ونەتەوەییەکانمان.

خەڵکی خۆڕاگری کوردستان... لای هەموانیش رٍوونە کە هاوکات گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستان و لە سایەی حوکم و دەسەڵاتی خۆماڵی خۆمان و لە ئەنجامی کێشە و ململانێ سیاسیە ناوخۆیی و ناوچەییەکان و لەژێر کاریگەری گۆڕانکاریە ئابووریە سەختەکانی جیهان و ناشەفافیەتی مەلەفە ئابووریەکانی پەیوەست بە قووت و داهاتی خەڵک و گشت سەرچاوە داراییە ناوخۆییەکان کە ئەمڕۆ هەرێمەکەمانی دووچاری چەندین قەیرانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیش کردووە، ئەمە سەرباری قەیرانە سیاسیەکان ولەکارخستنی پەرلەمانی کوردستان،لەم نێوەندەدا قەیرانی سەختی داراییش کاریگەری خراپی لەسەر گەشەی نیشتمانی و دواکەوتنی ئاوەدانکردنەوە لەهەردوو کەرتی گشتی و تایبەتی جێهێشتووە،و خەڵکەکەیشی زۆر خۆڕاگرانە ڕۆژگارێکی ئێجگار سەخت دەگوزەرێنن لە بێ مووچەیی و کەمی خزمەتگوزارییە بنەڕەتیە کانی ژیان، بەجۆرێک کە داتەپینی باری دارایی کەرتی تایبەتیشی گرتۆتەوە کە کۆڵەکەی بنچینەیی ئابووری ووڵاتن.

هەربۆیە ئێمە لەو باوەڕەداین کە ڕیچگا چارەی تێپەڕاندنی ئەم قەیرانانە کارکردنی جدی و لێبڕاوانەیەبۆ دیموکراسیەتێکی ڕاستەقینە کە دەستەبەری گێڕانەوەی متمانە بێت لە نێوان کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و تەواوی هێزەسیاسیەکان لە هەرێمی کوردستان و هەنگاو نانە بە ئاڕاستەی چارەسەری ڕیشەیی و بنەبڕکردنی گەندەڵی و فەراهەمکردنی ڕێگای ئاشتیانەی دەستاودەستکردنی دەسەڵات و پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی ئابووریانەی شەفاف لە هەموو مەلەفە ئابووریەکان و دوورکەوتنەوە لە دروشم بازی و موزایەداتی سیاسی بەسەر یەکتریەوە.

بۆ پێشەوە بەرەو بەدیهێنانی تەواوی ئامانجە نیشتمانی و نەتەوەییەکانمان
نەمری بۆ شەهیدانی ڕاپەڕین و خەباتی ڕەوای گەلەکەمان
درودو سڵاو بۆ هێزی پێشمەرگەی قارەمان

کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی
جێگری سکرتێری گشتی(ی ن ک)
یادی 25 ساڵەی ڕاپەڕینی 1991

⚠️ Questo articolo è stato scritto in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull''icona per aprire l''articolo in lingua originale!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🖇 Articoli collegati: 2
👫 Biografia
1.👁️کۆسرەت رەسوڵ عەلی
📅 Date & eventi
1.👁️04-03-2016
📂[ Di più...]

⁉️ Articoli proprietà
🏷️ Gruppo: 📝 Documenti
🏳️ linguaggio articoli: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 04-03-2016
🌐 Dialetto: 🏳️ Curdo - Sorani
🗺 Provincia: ⬇️ Sud Kurdistan
📄 Tipo di documento: ⊶ Lingua originale

⁉️ Technical Metadata
©️ Il copyright di questo elemento è stato rilasciato a Kurdipedia dal proprietario della voce !
✨ Qualità Voce: 81% ✔️
81%
✖️
 30%-39%
Bad👎
✖️
 40%-49%
Bad
✖️
 50%-59%
Povero
✔️
 60%-69%
media
✔️
 70%-79%
Molto buono
✔️
 80%-89%
Molto buono👍
✔️
 90%-99%
Eccellente👏
81%
✔️
Aggiunto da ( Hawrê Baxewan ) su Mar 4 2016 6:34PM
✍️ Questa voce recentemente aggiornato da (Hawrê Baxewan) in: Mar 4 2016 6:35PM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ Questa voce secondo Kurdipedia di 📏 Standards è non ancora esauriti !
👁 Questo oggetto è stato visto volte 7,251

📚 Biblioteca
  📖 GRAMMATICA E VOCABULAR...
  📖 IL DIRITTO DI ESISTERE...
  📖 Memorandum sulla situa...
  📖 Kurdistan: un genocidi...
  📖 Di più...


📅 Cronologia degli eventi
  🗓️ 16-04-2021
  🗓️ 15-04-2021
  🗓️ 14-04-2021
  🗓️ 13-04-2021
  🗓️ 12-04-2021
  🗓️ 11-04-2021
  🗓️ 10-04-2021


💳 Donare
👫 membri Kurdipedia
💬 tuo feedback
⭐ collezioni degli utenti
📊 Statistiche Articoli 382,504
Immagini 62,634
Libri 11,900
File correlati 50,174
📼 Video 194
🗄 Fonti 16,086
📌 Actual
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Mirella Galletti, Fuad Rahman
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Jonathan C. Randal Multimedia
Maria Giuseppina Cavallo
ISBN : 88-359-4481-3
1998, Roma
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Collectif
Circolo Culturale Menocchio
2001, Udine
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Kurdish Delegation
Kurdish Delegation
1949, Roma
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Un destino in versi, lirici curdi
Collectif
Vecchio Faggio
1990, Chieti
ISBN: 88-7113-051-0
Un destino in versi, lirici curdi

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Pagina tempo di generazione: 0,109 secondo (s)!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)