گوندێکی سەر بە شارەدێی سکتانی شارۆچکەی کۆیەیە. ناوی گوندەکە بە وتەی بەتەمەنەکانی گوندەکە لە (کونەبروجکە)وە هاتووە، چونکە سەرچاوەی ئاوی تەنها یەک شوێنە و ئەو ئاوەش زۆرکەمە و پێیان وتووە (کونەبروجکە) دواتر (کونەفلوسە)، بەڵام خەڵکی گوندەکە پێی دەڵێن (کونەوروسە)، چەندین بنەماڵە تێدابووە وەک (میرانی، سوی سلێمانی، شوان، کەیانی، سورەکوڕی، بیرەبوزی، بەتک، چورە،) بە تیرە خۆشناون. قوتابخانە و نەخۆشخانە و مزگەوتی هەیە. 7 ماڵی تێدایە.