- له ئاکامی بۆردوومانکردنی گەڕەکی شێخ مەقسود له شاری حەلەب، دوو هاوڵاتی کورد شەهیدبوون و 25ی تریش برینداربوون.
- داعش سوپای عیراقی لە بەرەی مەخمور بۆردوومان کرد.
- کاتژمێر 6 ی ئێوارە بەهۆی بۆردومانکردنی سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە ناوچەی سوڵتان عەبدوڵڵا، دوو پێشمەرگەی سوپای بارزان بەناوەکانی (میغداد یودی دری و سەربەست جەبار ستونی) شەهیدبوون.
- دوای دوو هەفتە لە دەستگیرکردنی، مولازم فەرامۆش، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی ڕانیە، ئازاد کرا.
- ئەنجوومەنی پارێزگاریکردن لە یادی ڕاپەڕین و دەستکەوتەکانی لە شارۆچکەی ڕانیە، سەبارەت بە یادکردنەوەی ڕاپەڕین لەو سنوورە بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و لە بەیاننامەکەدا سەردان و هاتنی سەرجەم بەرپرسەکان بۆ شاری ڕانیە لە ڕۆژی یادکردنەوەی ڕاپەڕین ڕەتدەکەنەوە و داوا لە هاونیشتمانیان و بەتایبەت گەنجانی دەڤەری ڕاپەڕین دەکەن" لە کاتی بەشداریکردن لە هەر چالاکییەکدا، بە هیچ شێوەیەک دەستپێشەخەری بۆ کاری تووندوتیژی و نامەدەنی نەکەن".
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 11,123 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !