لەگەڵ سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی لە باشووری کوردستان، کڕیارانی زێر زۆر کەمیانکردووە، ئەمە لەکاتێکدایە بەشێکی زۆری هاونیشتمانیان زێڕەکانیان دەفرۆشنەوە و زێڕینگرانیش چیدی زێڕ هاوردەی باشووری کوردستان ناکەن.
بەر لە قەیرانی دارایی، بەهۆی زۆری پرۆسەی هاوسەرگیری و خۆشگوزەرانی هاونیشتمانیان زێڕ بە قەبارەیەکی زۆر هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرا، بەڵام ئێستا کەمبوونەوەی کڕیار زیانی بە بازرگانانی ئەو کانزایە گەیاندووە، چونکە بۆیان نافرۆشرێت.
بەپێی ئاماری کۆمەڵەی زێڕینگرانی کوردستان، ساڵی 2014 کڕینی زێڕ 60% کەمیکردووە، ساڵی 2015 75% و ئەمساڵیش ڕێژەکە بۆ 85% بەرزبووەتەوە.
هەر بەپێی ئامارەکانی بەڕێوبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆری هەولێر، ساڵی 2013، 114 هەزار کیلۆ زێڕ هاوردەی عێراق و هەرێمی کوردستان کراوە، 95 هەزار کیلۆش هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کراوە.
ساڵی 2014، 76 هەزار کیلۆ هاوردەکراوە و 40 هەزار کیلۆش هەناردەکراوە، ساڵی 2015، 56 هەزار کیلۆ هاوردەکراوە و 30 هەزار کیلۆش هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کراوە.
- 01-03-2016
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,153 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!