پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,051
Kuvat 105,415
Kirjat 19,103
Liittyvät tiedostot 95,987
Video 1,285
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
نەوتی هەرێم بەرهەمی ئۆپیک ناجێگیردەکات
Ryhmä: Tilastot ja selvitykset | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
نەوتی هەرێم بەرهەمی ئۆپیک ناجێگیردەکات
Tilastot ja selvitykset

نەوتی هەرێم بەرهەمی ئۆپیک ناجێگیردەکات
Tilastot ja selvitykset

بەردەوامی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاستی بەرهەمی هەناردەی نەوتی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک)ی کەمکردووەتەوە، لەکاتێکدا لەچەند مانگی ڕابردوودا بەرهەمی ڕێکخراوەکە بەهۆی نەوتی هەرێمەوە ڕووی لەبەرزبوونەوە کردبوو.
لە 16ی مانگی ڕابردووەوە پڕۆسەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمەوە بۆ بەندەری جەیهان لە تورکیا وەستاوە کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هۆکارەکەی بۆ هێرشکردنە سەر بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا گەڕاندووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2015 بووەتە هۆکاری سەرەکی زیادبوونی هەناردەکردنی بڕی نەوتی ڕێکخراوی ئۆپیک کە لە مانگی یەکی ئەمساڵیشدا گەیشتە بەرزترین ئاست، بەڵام ئێستا و دوای ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ زیاتر لە دوو هەفتەی مانگی دوو، هەناردەکردنی مانگی دووی ڕێکخراوی ئۆپیک کەمبووەتەوە.
بڕی نەوتی هەناردەکراوی وڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپیک لە بەرزترین ئاستی ئەو ڕێکخراوەدا لە مانگی یەکی 2016دا تۆمارکرا کە بە تێکڕایی لە ڕۆژێکدا 32.65 ملیۆن بەرمیل هەناردە دەکرا، بەڵام لە مانگی دوودا و بەهۆی چەند هۆکارێکەوە کە گەورەترینیان ڕاگرتنی بۆری هەناردەکردنی نەوتی هەرێمە بڕی نەوتی هەناردەکراوی مانگی دوو دابەزی. ئەوەش بەپێی ڕاپۆرتەکەی ڕۆیتەرز.
بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان تا پێش ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت، ڕۆژانە 600 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی پێدا هەناردە دەکرا بۆ بەندەری جەیهان و تائێستا کاتی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی هەناردەی نەوت نادیارە.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز سەرچاوەی سەرەکی زیادبوونی بڕی هەناردەکراوی وڵاتانی ئۆپیک لە ساڵی 2015دا زیادبوونی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت بووە لە هەرێمی کوردستانەوە و لە ئێستاشدا لەگەڵ ڕاگرتنی بۆریی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و هاوکات ڕاگرتنی بۆریەکی تریش لە نایجیریا بڕی هەناردەکردنی تێکڕایی ئەو ڕێکخراوە بۆ مانگی دوو دابەزیوە بۆ 32.37 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
"ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە گرنگی هەیە، چونکە ئەوان بەشێکی گەورەی زیادبوونی هەناردەی ئۆپیک بوون لە عیراق، ئەو بڕەی ڕاگیراوە بڕێکی زۆرە و لە ماوەیەکی کەمدا ڕاگیرا." ئەمە وتەی ئۆلیڤەر جەیکۆبە بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز کە توێژەرەوەی بواری وزەیە لە کۆمپانیای پێترۆمەیتریکس تایبەت بە ڕاوێژکاریی وزە.
هەر لە ڕاپۆرتەکەی ڕۆیتەرزدا هاتووە کە جگە لە هەرێمی کوردستان یەکێکی تر لەو لایەنانەی لە ساڵی پارەوە بڕی هەناردەکراویان زیادکردووە وڵاتی ئێرانە کە دوای لابردنی ئابڵۆقە ئابوورییەکانی لە مانگی 12ەوە 200 هەزار بەرمیل نەوتی خستووەتە بازاڕەوە، هەرچەندە بەرپرسە ئێرانیەکان دەڵێن ئێران لە ئێستادا بڕی 500 هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە لە ڕێی ڕێکخراوی ئۆپیکەوە دەخاتە بازاڕەکانی جیهانەوە.
راگرتنی هەناردەی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە تەنها کاریگەری نەبووە لەسەر دابەزینی بەرهەمی نەوتی ئۆپیک، بەڵکو بووەتەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیش لە بازاڕەکانی جیهان.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمزی بەریتانی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بووەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە 32 دۆلار و نیوەوە بۆ 37 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، ئەوەش بەرزترین نرخە کە تۆمارکرابێت لەسەرەتای ئەمساڵەوە، بەڵام کوردستان بەهۆی ڕاگیرانی هەناردەی نەوتەکەیەوە هیچ سوودێک لە بەرزبوونەوەی ئێستای نرخی نەوت نابینێت.
جگە لەڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت لە کوردستانەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکەی فاینانشاڵ تایمز 250 هەزار بەرمیل هەناردەی نەوتیش لە نایجیریاوە ڕاوەستاوە بەهۆی لێچوونی یەکێک لە بۆرییەکانی هەناردەکردنی نەوت له و وڵاته و ئەوەش هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بووە.
پێکەوە ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان و نایجیریا بووەتەهۆی کەمبوونەوەی 850 هەزار بەرمیل نەوت لە بازاڕەکانی جیهان کە نزیکەی 1%ی تەواوی بڕی هەناردەکراوی نەوتی جیهان دەکات.
- 01-03-2016
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,166 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خەندان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-03-2016 (8 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئابووری و نەوت
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 76%
76%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-03-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-03-2016 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 3,166 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
16-12-2008
هاوڕێ باخەوان
قشڵەی کۆیە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
ژین
25-06-2012
هاوڕێ باخەوان
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
05-05-2013
هاوڕێ باخەوان
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,051
Kuvat 105,415
Kirjat 19,103
Liittyvät tiedostot 95,987
Video 1,285
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 1.375 toinen!