پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 514,854
Kuvat 104,260
Kirjat 18,882
Liittyvät tiedostot 94,712
Video 1,232
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
40%ی باڵەخانە بازرگانییەکانی هەولێر بەتاڵن
Ryhmä: Tilastot ja selvitykset | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
40%ی باڵەخانە بازرگانییەکانی هەولێر بەتاڵن
Tilastot ja selvitykset

40%ی باڵەخانە بازرگانییەکانی هەولێر بەتاڵن
Tilastot ja selvitykset

بەهۆی قەیرانی دارایی و سیستمی پاشەکەوتکردنی مووچەوە، توانای کڕین لەلایەن هاووڵاتیان و حکومەتەوە زۆر سنووردار بووە. بەو هۆیەشەوە بەشێکی زۆر لە خاوەن پێشانگا و کۆمپانیاکان کەلوپەلەکانیان هەڵگرتووە و باڵەخانە بازرگانییەکانیان چۆڵ کردووە.
خاوەنی کۆمپانیایەکی کڕین و فرۆشتن و بەکرێدانی باڵەخانە دەڵێت قەیرانی دارایی و پاشەکشێی کۆمپانیا بیانییەکان لە هەرێمی کوردستان، وایکردووە خواست لەسەر بەکرێ گرتنی باڵەخانە و پێشانگە کەم ببێتەوە، بە جۆرێک ئێستا نزیکەی 40%ی باڵەخانە بازرگانییەکانی شاری هەولێر داخراون.
سەلام فەقێ کەریم، خاوەنی کۆمپانیای عقاراتی حاجی سەلام کە یەکێکە لەکۆمپانیا ناسراوەکانی بواری بەکرێدان و کڕین و فرۆشتنی باڵەخانە بازرگانییەکان لە هەولێر، دەڵێت "قەیرانی دارایی و دواکەوتنی مووچە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر فرۆشی کاڵای کۆمپانیاکان هەبووە. ئەو بێ بازاڕییەش وایکردووە بەشێکی زۆری کۆمپانیاکان بەناچاری ئۆفیس و پێشانگەکانیان دابخەن، بەم هۆیەشەوە بەسەتان باڵەخانە و پێشانگە لە شوێنی زۆر ڕاقی و بازرگانیی شاری هەولێر چۆڵ بوونە".
تەنیا لەکۆمپانیاکەی حاجی سەلام، زیاتر لە 50 باڵەخانەی بازرگانی بۆ کرێ دانراون، بەڵام حاجی سەلام دەڵێت "کەس ئامادە نییە بەنیوەی نرخی پێشتر بە کرێیان بگرێت".
کەمبوونەوەی خواست لەسەر بەکرێگرتنی باڵەخانە بازرگانییەکان وای لە خاوەن موڵکەکان کردووە، پێش بڕیارە چاکسازییەکانی حکومەت بۆ کەمکردنەوەی نرخ بکەون، ئەوان تەنیا لەپێناو چۆڵ نەبوونی باڵەخانەکانیان، بە نیوەی کرێی پێشوو ڕازین.
سدیق میرخان، خاوەنی پێنج باڵەخانەی بازرگانییە لە شەقامی شەست مەتری شاری هەولێر، سێ لە باڵەخانەکانی چۆڵن، ئەو دەڵێت "ماوەی چەند مانگێکە تابلۆی بەکرێدانی باڵەخانەکانم هەڵواسیوە و نرخی کرێشم بەڕێژەی 60% دابەزاندووە، هێشتا کەس ئامادە نییە بەکرێیان بگرێت".
یەکێک لە باڵەخانەکانی سدیق پێشتر لەلایەن کۆمپانیایەکی کەلوپەلی نێوماڵ بەکرێ گیرابوو، بەڵام وەک سدیق دەڵێ، بەر لەمانگێک کۆمپانیاکە بەبێ‌ ئاگادارکردنەوەی ئەوان باڵەخانەکەی چۆڵ کردووە و کرێی چوار مانگیشی نەداوە و هەڵاتووە. سدیق دەڵێت "ئەم باڵەخانەیە سێ نهۆمە و ڕووبەری هەر نهۆمێکی 700 مەتر دووجایە، پێش قەیرانەکە تەنیا نهۆمی یەکەمم بە 15 هەزار دۆلار بەکرێ دابوو، ئێستا تابلۆی بەکرێدانم هەڵواسیوە و ئامادەم هەر سێ نهۆمەکە بەو نرخە بەکرێ بدەم، کەچی هێشتا کەس لێی ناپرسێ‌".
گرفتی سدیق تەنیا چۆڵبوونی باڵەخانە و پێشانگەکانی نییە، بەڵکو ئەو باڵەخانە و پێشانگانەی بەکرێش چوون کرێچییەکانی لەکاتی خۆی کرێ نادەدن. سدیق میرخان گوتی "چوار پێشانگەم بەکرێ بەکۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل داوە، کۆمپانیای وا هەیە بەبیانووی نەبوونی کار ساڵ و نیوێکە کرێی نەداوە، هەر کاتێکیش داوای کرێیان لێدەکەم هەڕەشەی چۆڵکردنم لێدەکەن، منیش بۆ ئەوەی هاوشێوەی باڵەخانەکانی دیکە، ئەوانیش چۆڵ نەبن چاوپۆشییان لێدەکەم".
عەرەب فریادڕەسن
محەممەد فەوزی، خاوەنی نووسینگەی باوکی ئەحمەد، بۆ بەکرێدانی خانوو و باڵەخانە و پێشانگە کە زیاتر لە 20 باڵەخانەی بازرگانی لە نووسینگەکەی بۆ بەکرێدان نمایشکراون، دەڵێت "بەهۆی قەیرانی دارایی و بێ مووچەیی و بێکاری خەڵک وەک پێویست توانای کڕینی کاڵای نەماوە، ئەمەش وایکردووە کۆمپانیاکان نەتوانن وەک پێشتر کرێی باڵەخانەکان بدەن، هەندێ لە خاوەن موڵکەکانیش کرێ دانابەزێنن، بۆیە بەناچاری کۆمپانیاکان باڵەخانەکان چۆڵ دەکەن".
بەگوتەی محەممەد فەوزی، پێشتر خاوەن کۆمپانیاکان هەزار واستەیان دەکرد و پێشەکی شەش مانگ یان ساڵێکیان دەدا تاوەکو خاوەن موڵکیان ڕازی دەکرد، بەڵام ئێستا بارودۆخەکە پێچەوانەیە و هەندێ خاوەن موڵک بەبێ پێشەکی و بەنرخی کەمتر لە پێشتر ئامادەن باڵەخانە بەکرێ بدەن، کەچی هێشتا کۆمپانیاکان ئامادە نین بەکرێی بگرن. گوتیشی "ئەگەر ئاوارە عەرەبە دەوڵەمەندەکان نەبوونایە، ئێستا سێ بەشی باڵەخانە بازرگانییەکانی هەولێر چۆڵ دەبوون".
رێباز گەردی، خاوەنی باڵەخانەیەکە لە شەقامی شۆڕش، ماوەی ساڵێکە چوار نهۆمی باڵەخانەکەی چۆڵن. ئەو دەڵێت "تابلۆی بەکرێدانمان هەڵواسیوە و کرێشمان 65% دابەزاندووە، بەڵام هێشتا کەس ئامادە نییە بە کرێی بگرێت".
بەگوتەی ئەو خاوەن موڵکە، پێشتر بەهێزی پارە و ناسیاوی نەبووایە یەک دوکان لەم شەقامە دەست نەدەکەوت، بەڵام ئێستا بەشێکی زۆری خاوەن باڵەخانەکان بە ڕێژەیەکی بەرچاو کرێی باڵەخانەکانیان بۆ کرێچییەکانیان دابەزاندووە، تەنیا لەپێناوی ئەوەی باڵەخانەکانیان چۆڵ نەبێت. ڕێباز گەردی گوتی "هەر باڵەخانەیەک چۆڵ بێت، زۆر بەزەحمەت بەکرێ دەچێتەوە، تەنانەت ئەگەر نرخەکەشی کەم بێت، چونکە فرۆشی کۆمپانیا و پێشانگەکان بەهۆی ئەو قەیرانەوە زۆر کەم بووە".
"40%ی باڵەخانە بازرگانییەکان بەتاڵن"
حاجی سەلام دەڵێت هەر کەسێک بەشەقامی شەست مەتری شاری هەولێردا پیاسەیەک بکات، وا هەست دەکات ئەم شارە بەتەواوی لە جووڵەی بازرگانی کەوتووە، چونکە "40%ی باڵەخانە بازرگانییەکانی ئەم شارە بەهۆی بێ بازاڕی و پاشەکشێی کۆمپانیا بیانییەکانەوە بەتاڵن".
بەبڕوای حاجی سەلام، هەرگیز جارێکی دیکە کرێی باڵەخانە بازرگانییەکانی شاری هەولێر ناگەڕێتەوە بۆ ساڵانی پێش قەیرانی دارایی، تەنانەت ئەگەر قەیرانەکەش نەمێنێ‌، چونکە وەک ئەو دەڵێت "کرێی باڵەخانە بازرگانییەکان لە ساڵی 2013دا گەیشتە لووتکە".
- 01-03-2016
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 6,557 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-03-2016 (8 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئابووری و نەوت
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 78%
78%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 01-03-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 01-03-2016 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 6,557 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
25-03-2024
زریان سەرچناری
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 514,854
Kuvat 104,260
Kirjat 18,882
Liittyvät tiedostot 94,712
Video 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.109 toinen!