📊 بابەت 374,148 | وێنە 58,972 | پەڕتووک PDF 10,979 | فایلی پەیوەندیدار 42,461 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,592
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 06-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆06-06-2020
📆05-06-2020
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅06 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 04-06-2020
باکووری کوردستان
- لەیلا گوڤەن، پەرلەمانتاری جۆلەمێرگ و موسا فارسئۆغوڵڵاری، پەرلەمانتاری ئامەدی هەدەپە به تۆمەتی یەکلاییبوونەوەی ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان لەلایەن دادگای سزا قورسەکانەوە، پرسی لێسەندنەوەی ئەندام پەرلەمانتاربوونیان لەلایەن تورکەکانەوە خرایە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ پەسندکرا.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامیدا کۆڵبەرێک برینداربووە. قوربانییەکە ناوی عەلی مەعارفی'یە و خەڵکی گوندی نەنوور'ی سەر بە شار
👫 کاوێس رەشيد ساڵح
مام کاوێس مێرخاسەکەی دەشتی کۆیە
ناوی تەواوی(کاوێس ڕەشید ساڵح)ە ناسراو بەهاوڕێ(مام کاوێس)، ساڵی(1936)لە گوندی(پێبازۆک)ی دەشتی کۆیە لەخێزانێکی زەحمەتکێش وجوتیاری کورد چاوی بەژیان هەڵهێناوە، واتە(2)ساڵ دوای دامەزراندنی(حزبی شیوعی عێراق)، ئەو فەرماندەیەی کەلە(داستانی سێکانی) بە بەعسیەکانی گوت کورد یەکدەست و یەکڕێز شکست بەپلانەکانتان دەهێنێت و یەکەم شەڕی بەرەیی کوردی سەرکردایەتی کرد دژ بە داگیرکەران بەهاوکاری (یەکێتی و سۆسیالیست)بەداخەوە لە شەڕێکی کوردکوژی بووە قوربانی.
لەکاتی شەهید بوونی شەهید ڕێب
✌️ فەیسەڵ سەعدون مەعروف (ئەبو لەیلا)
لەدایکبووی 1984ە باوکی چوار کچە (لەیلا شەش ساڵ، رەهەفە چوار ساڵ، سەرهەڵدان دوو ساڵ و نیوە، خوندان ساڵ و نیوە). هەروەها حەوت براو چوار خوشکی هەیە. یەکێک بوو لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، خاوەنی کەتیبەیەکی تایبەت بە خۆی بووە بە ناوی (ڕۆژی باکوور) لە ئۆپەراسیۆنی مەنبەجدا بە سەختی سەری بریندار بوو. بەهۆی برینەکەیەوە 05-06-2016 لە نەخۆشخانەی (شار) شاری سلێمانی باشووری کوردستان گیانی سپارد. تەرمەکەی گەڕێنراوەتەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و لە شاری کۆبانی بە خاک سپێراوە.
👫 حیلمی عەلی شەریف
ساڵی 1931 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و ناسراو لە گەڕەکی دەرگەزێن-ی شاری سلێمانی لەدایکبووە.
هەر لە سلێمانی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی تەواوکرد و پاشان لە بەعقوبە دواناوەندیی تەواوکرد.
لە ناوەراستی چلەکاندا دەستیداوەتە کوردایەتیو ساڵی 1948 کە راپەرینە گەورەکەی عێراق بەرپابوو، مامۆستا حیلمی یەکێک بوو لە سەرکردە ناسراوەکانی بزوتنەوەی خوێندکاران، ئەم هەڵوێستە سیاسییە وای لە کاربەدەستانی عێراق کردووە قینی لێهەڵبگرن و چەند جارێک دووری بخەنەوە و زیندانی بکەن.
کاتێک ناوی لە بۆ کۆلێژی ئە
📊 40%ی باڵەخانە بازرگانییەکانی هەولێر بەتاڵن | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
40%ی باڵەخانە بازرگانییەکانی هەولێر بەتاڵن
📊 ئامار و راپرسی


بەهۆی قەیرانی دارایی و سیستمی پاشەکەوتکردنی مووچەوە، توانای کڕین لەلایەن هاووڵاتیان و حکومەتەوە زۆر سنووردار بووە. بەو هۆیەشەوە بەشێکی زۆر لە خاوەن پێشانگا و کۆمپانیاکان کەلوپەلەکانیان هەڵگرتووە و باڵەخانە بازرگانییەکانیان چۆڵ کردووە.
خاوەنی کۆمپانیایەکی کڕین و فرۆشتن و بەکرێدانی باڵەخانە دەڵێت قەیرانی دارایی و پاشەکشێی کۆمپانیا بیانییەکان لە هەرێمی کوردستان، وایکردووە خواست لەسەر بەکرێ گرتنی باڵەخانە و پێشانگە کەم ببێتەوە، بە جۆرێک ئێستا نزیکەی 40%ی باڵەخانە بازرگانییەکانی شاری هەولێر داخراون.
سەلام فەقێ کەریم، خاوەنی کۆمپانیای عقاراتی حاجی سەلام کە یەکێکە لەکۆمپانیا ناسراوەکانی بواری بەکرێدان و کڕین و فرۆشتنی باڵەخانە بازرگانییەکان لە هەولێر، دەڵێت "قەیرانی دارایی و دواکەوتنی مووچە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر فرۆشی کاڵای کۆمپانیاکان هەبووە. ئەو بێ بازاڕییەش وایکردووە بەشێکی زۆری کۆمپانیاکان بەناچاری ئۆفیس و پێشانگەکانیان دابخەن، بەم هۆیەشەوە بەسەتان باڵەخانە و پێشانگە لە شوێنی زۆر راقی و بازرگانیی شاری هەولێر چۆڵ بوونە".
تەنیا لەکۆمپانیاکەی حاجی سەلام، زیاتر لە 50 باڵەخانەی بازرگانی بۆ کرێ دانراون، بەڵام حاجی سەلام دەڵێت "کەس ئامادە نییە بەنیوەی نرخی پێشتر بە کرێیان بگرێت".
کەمبوونەوەی خواست لەسەر بەکرێگرتنی باڵەخانە بازرگانییەکان وای لە خاوەن موڵکەکان کردووە، پێش بڕیارە چاکسازییەکانی حکومەت بۆ کەمکردنەوەی نرخ بکەون، ئەوان تەنیا لەپێناو چۆڵ نەبوونی باڵەخانەکانیان، بە نیوەی کرێی پێشوو رازین.
سدیق میرخان، خاوەنی پێنج باڵەخانەی بازرگانییە لە شەقامی شەست مەتری شاری هەولێر، سێ لە باڵەخانەکانی چۆڵن، ئەو دەڵێت "ماوەی چەند مانگێکە تابلۆی بەکرێدانی باڵەخانەکانم هەڵواسیوە و نرخی کرێشم بەڕێژەی 60% دابەزاندووە، هێشتا کەس ئامادە نییە بەکرێیان بگرێت".
یەکێک لە باڵەخانەکانی سدیق پێشتر لەلایەن کۆمپانیایەکی کەلوپەلی نێوماڵ بەکرێ گیرابوو، بەڵام وەک سدیق دەڵێ، بەر لەمانگێک کۆمپانیاکە بەبێ‌ ئاگادارکردنەوەی ئەوان باڵەخانەکەی چۆڵ کردووە و کرێی چوار مانگیشی نەداوە و هەڵاتووە. سدیق دەڵێت "ئەم باڵەخانەیە سێ نهۆمە و رووبەری هەر نهۆمێکی 700 مەتر دووجایە، پێش قەیرانەکە تەنیا نهۆمی یەکەمم بە 15 هەزار دۆلار بەکرێ دابوو، ئێستا تابلۆی بەکرێدانم هەڵواسیوە و ئامادەم هەر سێ نهۆمەکە بەو نرخە بەکرێ بدەم، کەچی هێشتا کەس لێی ناپرسێ‌".
گرفتی سدیق تەنیا چۆڵبوونی باڵەخانە و پێشانگەکانی نییە، بەڵکو ئەو باڵەخانە و پێشانگانەی بەکرێش چوون کرێچییەکانی لەکاتی خۆی کرێ نادەدن. سدیق میرخان گوتی "چوار پێشانگەم بەکرێ بەکۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل داوە، کۆمپانیای وا هەیە بەبیانووی نەبوونی کار ساڵ و نیوێکە کرێی نەداوە، هەر کاتێکیش داوای کرێیان لێدەکەم هەڕەشەی چۆڵکردنم لێدەکەن، منیش بۆ ئەوەی هاوشێوەی باڵەخانەکانی دیکە، ئەوانیش چۆڵ نەبن چاوپۆشییان لێدەکەم".
عەرەب فریادڕەسن
محەممەد فەوزی، خاوەنی نووسینگەی باوکی ئەحمەد، بۆ بەکرێدانی خانوو و باڵەخانە و پێشانگە کە زیاتر لە 20 باڵەخانەی بازرگانی لە نووسینگەکەی بۆ بەکرێدان نمایشکراون، دەڵێت "بەهۆی قەیرانی دارایی و بێ مووچەیی و بێکاری خەڵک وەک پێویست توانای کڕینی کاڵای نەماوە، ئەمەش وایکردووە کۆمپانیاکان نەتوانن وەک پێشتر کرێی باڵەخانەکان بدەن، هەندێ لە خاوەن موڵکەکانیش کرێ دانابەزێنن، بۆیە بەناچاری کۆمپانیاکان باڵەخانەکان چۆڵ دەکەن".
بەگوتەی محەممەد فەوزی، پێشتر خاوەن کۆمپانیاکان هەزار واستەیان دەکرد و پێشەکی شەش مانگ یان ساڵێکیان دەدا تاوەکو خاوەن موڵکیان رازی دەکرد، بەڵام ئێستا بارودۆخەکە پێچەوانەیە و هەندێ خاوەن موڵک بەبێ پێشەکی و بەنرخی کەمتر لە پێشتر ئامادەن باڵەخانە بەکرێ بدەن، کەچی هێشتا کۆمپانیاکان ئامادە نین بەکرێی بگرن. گوتیشی "ئەگەر ئاوارە عەرەبە دەوڵەمەندەکان نەبوونایە، ئێستا سێ بەشی باڵەخانە بازرگانییەکانی هەولێر چۆڵ دەبوون".
رێباز گەردی، خاوەنی باڵەخانەیەکە لە شەقامی شۆڕش، ماوەی ساڵێکە چوار نهۆمی باڵەخانەکەی چۆڵن. ئەو دەڵێت "تابلۆی بەکرێدانمان هەڵواسیوە و کرێشمان 65% دابەزاندووە، بەڵام هێشتا کەس ئامادە نییە بە کرێی بگرێت".
بەگوتەی ئەو خاوەن موڵکە، پێشتر بەهێزی پارە و ناسیاوی نەبووایە یەک دوکان لەم شەقامە دەست نەدەکەوت، بەڵام ئێستا بەشێکی زۆری خاوەن باڵەخانەکان بە رێژەیەکی بەرچاو کرێی باڵەخانەکانیان بۆ کرێچییەکانیان دابەزاندووە، تەنیا لەپێناوی ئەوەی باڵەخانەکانیان چۆڵ نەبێت. رێباز گەردی گوتی "هەر باڵەخانەیەک چۆڵ بێت، زۆر بەزەحمەت بەکرێ دەچێتەوە، تەنانەت ئەگەر نرخەکەشی کەم بێت، چونکە فرۆشی کۆمپانیا و پێشانگەکان بەهۆی ئەو قەیرانەوە زۆر کەم بووە".
"40%ی باڵەخانە بازرگانییەکان بەتاڵن"
حاجی سەلام دەڵێت هەر کەسێک بەشەقامی شەست مەتری شاری هەولێردا پیاسەیەک بکات، وا هەست دەکات ئەم شارە بەتەواوی لە جووڵەی بازرگانی کەوتووە، چونکە "40%ی باڵەخانە بازرگانییەکانی ئەم شارە بەهۆی بێ بازاڕی و پاشەکشێی کۆمپانیا بیانییەکانەوە بەتاڵن".
بەبڕوای حاجی سەلام، هەرگیز جارێکی دیکە کرێی باڵەخانە بازرگانییەکانی شاری هەولێر ناگەڕێتەوە بۆ ساڵانی پێش قەیرانی دارایی، تەنانەت ئەگەر قەیرانەکەش نەمێنێ‌، چونکە وەک ئەو دەڵێت "کرێی باڵەخانە بازرگانییەکان لە ساڵی 2013دا گەیشتە لووتکە".
- 01-03-2016
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 01-03-2016
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💰 ئابووری و نەوت
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 81% ✔️
81%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
81%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 1 2016 7:31AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 1 2016 7:31AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 3,618 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
40%ی باڵەخانە بازرگانییەکانی هەولێر بەتاڵن
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️01-03-2016
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,249 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574