بوڵەنت له دایکبووی 1979ی باکووری کوردستانە و لە ساڵی 2001ەوە بەهۆی کێشەی سیاسییەوە ئاوارەی فەڕەنسا بوە و ئێستا لە پاریس نیشتەجێیە. ئەمساڵ بە فلمی (کوردستان کوردستان) بەشداری "فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فلمی لەندەن"ی کرد. فلمەکه باس لە چیرۆکی مۆسیقاژەنێکی کورد دەکات کە دوای 20 ساڵ لە پەناخوازی لە ئەورووپاوە دەگەڕێتەوە باکووری کوردستان.
ئەو دەرهێنەرە چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی وەرگرتووە، لە ساڵی 2010ەوە وەکو دەرهێنەر کار دەکات و یەکەم فیلمیشی بەناوی" evdalê zeynikê" بووە و خەڵاتی نیویۆرکی وەک باشترین دەرهێنەر پێدراوە.
فیلمی دووەمی لەسەر کارەساتی ڕۆبۆسکی باکووری کوردستان بووە، بەناوی" roboski mon amour-رۆبۆسکی خۆشەویستم" کە باس لە بۆمبارانی فڕۆکەکانی تورکیا دەکات کە دەبێتە هۆی شەهیدبوونی 34 هاوڵاتی مەدەنی کورد لەو گوندەی باکوری کوردستان.
لەسەر فیلمی (کوردستان کوردستان) ڕۆژی شەممە 27ی شوباتیش لە فیستیڤالی لەندەن ئەو فلمە خەڵاتی باشترین فلمی بێگانەی پێدرا، بەڵام بوڵەنت خەڵاتەکەی وەرنەگرت وەک نارەزایەتی بێدەنگبوونی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر کوشتاری کوردان.