بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: "میهران ئەمینی" لەلایەن هێزە ئەمنیەکان لەشاری سنە لە حەو
📝 Documents
بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: "میهران ئەمینی"لەلایەن هێزە ئەمنیەکان لەشاری سنە لە حەوتووی یەکەمی رەشەمەی1394هەتاوی دەست بەسەر کراوە.
هۆی گیرانی ئەم شارۆمەندە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات سەر راست نەکراوەتەوە.
هەروادەوترێت "میهران ئەمینی "لە کاتی دەس بەسەرکردنیا لەماڵی باوکی بووەکە هێزەئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەرماڵیان و دوای لێدانی ناوبراو دەس بەسەریان کردوە.
میهران ئەمینی خەڵکی ئاوایی تەختەی سەربە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانە.تائەم کاتە کە هەواڵەکە بڵاودەکرێتەوە لەچارە نووسی میهران ئەمینی ئاگاداری لە بەردەست دا نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
28-02-2016
⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!