بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: ژنکوژینامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 02-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆02-04-2020
📆01-04-2020
📆31-03-2020
📆30-03-2020
📆29-03-2020
📆28-03-2020
📆27-03-2020
📂 زۆرتر ...
📅02 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,766) پەڕتووک||
📅 31-03-2020
باکووری کوردستان
- نالان ئۆزئایدن هاوسەرۆکی شارەوانی شەمرەخ بە گومانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەرەنتینەکرا.[2]
- کاتژمێر 06:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێڵی گواستنەوەی نەوتی ئێران بۆ تورکیا لە سنووری گوربولاک لە بازیدی سەربە ئاگری، بە هۆکارێکی نادیار گڕی گرت. راگەیاندنەکانی تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گڕگرتنی هێڵە نەوتەکە لە ئەنجامی تەقینەوەیەک ڕوویداوە و تیمەکانی ئاگر کوژینەوە ڕەوانەی ناوچەکە کراون. هێشتا ئێران و تورکیا بەفەرمی لەسەر هۆکاریی گڕگرتنی بۆرییە نەوتییەکە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.[6]
رۆژهە
📅 31-03-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەڵمەتێک بۆ کۆتایهێنان بە گەمارۆی سەر کامپی پەنابەرانی مەخمور دەستیپێکرد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ واحید عوسمان خدر - کاکە سوور
ئەندامی حیزبی کرێکاری کۆمۆنیست و هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی شورایی لە ڕۆژی 31-03-1991 لە هەولێر لە کاتی بەرگریی شوراکاندا بەرامبەر هێرشی حزبی بەعس بۆ گرتنەوەی شاری هەولێر گیانی لەدەست دا.
✌️ واحید عوسمان خدر - کاکە سوور
🏷️ پۆل: شەهیدان
واحید عوسمان خدر - کاکە سوور
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ جەزا عەلی کاتب
شەهید جەزا لە ساڵی 1946 لەگەڕەکی گۆیژە لە شاری سلێمانی لە بنەماڵیەکی کورد پەروەر چاوی بە ژیان هەڵهێناوە. کاکە جەزا هەر لەسەرەتای لاوێتیەوە هەستی بە زوڵمی دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان کردوە و شەیدای کوردایەتی و ڕێبازی پارتی و بارزانی بوە بۆیە لە ساڵی 1963 وە پەیوەندی کردوە بە رێکخستنە نهێنیەکانی پارتیەوە و بەردەوام بوە لە خەبات و تێکۆشان بۆ رزگاری کورد و کوردستان لە داگیرکردن و چەوسانەوە.
خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی زانستی لەسلێمانی تەواو کردوە، لەدوای هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلول و لە ئەنجامی چا
✌️ جەزا عەلی کاتب
🏷️ پۆل: شەهیدان
جەزا عەلی کاتب
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مەسعود محەمەد
هزرڤان و نووسەری بیروردی کوردو کەسایەتی ناسراوی کوردستان مامۆستا مەسعود محەمەدی جەلیزادە لە ساڵی 1919دا لەشاری کۆیە لەبنەماڵەیەکی ئایینی و وێژەیی و زانست پەروەر هاتۆتە جیهانەوە و گەشتی خوێندنی لەساڵی 1926دا لە کۆیە دەست پێکردووەو قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر لەساڵی 1940دا تەواوکردووە و لەساڵی 1945یشدا خوێندنی کۆلیژی مافی لەبەغدا وەرگرتووە و بووەتە پارێزەرێکی یاساناس.
لە خوێندنی کۆلیژی مافدا هاوپۆل و دۆستی دڵسۆزی دڵداری شاعیری لێهاتووی کورد بووە و بەیەکەوە زۆربەی ئێواران سەردانی ساڵۆنی وێ
👫 مەسعود محەمەد
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مەسعود محەمەد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 371,782 | وێنە 58,091 | پەڕتووک PDF 10,766 | فایلی پەیوەندیدار 40,137 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,021 |
📝 بەیاننامەی پێنج فراکسیۆنی پەرلەمانی کوردستان، شێواندنی ڕاستییەکانە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
بەیاننامەی پێنج فراکسیۆنی پەرلەمانی کوردستان، شێواندنی ڕاستییەکانە
📝 بەڵگەنامەکان

ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی (19ی شوباتی 2016)، هەر پێنج فراکسیۆنی (گۆڕان، یەکێتی، یەکگرتوو، کۆمەڵ و بزووتنەوەی ئیسلامی) لە پەرلەمانی کوردستان، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە: "پاراستنی ئارامی و بەرپرسیارێتی ئەم دۆخە ئاڵۆزە، لە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی هەولێرە".
ئەوەی بۆ ئێمە جێگەی پرسیارە ئەوەیە، مەبەستی ئەم پێنج فراکسیۆنە، لە "دەسەڵاتدارانی هەولێر"، چییە؟!
بەکارهێنانی ئەم دەستەواژە لە کاتێکدایە، کە زۆربەی ئەو حیزبانەی ئەو پێنج فراکسیۆنە نوێنەرایەتییان دەکەن، لە پرۆسەی دەسەڵاتداری و حوکمڕانی کوردستان بەشدارن و بە گوێرەی قەبارەی خۆیان، پێگەی خۆیان هەیە و هیچ پاساوێک بۆ بەکارهێنانی دەستەواژەی دەسەڵاتداری ئەم شار و ئەو شار و ناوچەگەرێتی ناهێڵێتەوە، ئێمە ئەم جۆرە موخاتەبەیە،‌ بەجۆرێکی دیکەی‌ خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی دەزانین و پێمانوایە دەچێتە خانەی موزایەدەنامەوە، چونکە بە زمانێک داڕێژراوە، پڕە لە بوهتان و چەواشەکاری و دوور له راستی و‌ پرەنسیپی ئەخلاقی سیاسی باسی هێرشکردن بۆ سەر بارەگای حیزبی دەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی رابردوودا هێرش کرایە سەر بارەگاکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و بە سوتاندن و تەقەکردن، چەند ئەندام و لایەنگر و کادیرێکمان شەهید و بریندار بوون و بارەگاکانمان زیانییان پێگەیووە، کەچی ئەو لایەنانە هەم بێدەنگی و هەم بێهەڵوێستییان هەڵبژارد و بەوەیش ناسنامەی دوو فاقییان هەڵگرت.
جگە لەوەیش لە بەرانبەر ئەو هێرشانەی کە لە نزیک شاری ئورفەی باکوری کوردستان، کرایە سەر بۆرییە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان و بەو هۆیەیشەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانیان ڕاوەستاند، کە بە شادەماری ئابووری هەرێمی کوردستان و بە بەشێک لە ئەمنی قەومی هەرێمی کوردستان دادەنرێت، بێدەنگ بوون و لەوبارەوە هیچ لێدوان و هەڵوێستێکیان نەبوو.
ئێمە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بەرانبەر هەموو دۆخێکدا، خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین، چونکە ئەوە ئێمەین کە لە پێناو ئێستا و چارەنووسی ئەم وڵاتەدا، قوربانیمان داوە و قەدری ئەم وڵاتەیش تەنها لای ئێمەیە، نەک ئەو لایەنانەی، کە جگە لە خۆ دزینەوە و سیاسەتی دوو فاقییانە، توانای هەڵگرتنی هیچ بەرپرسیارێتییەکییان نییە.
بە هەموو لایەکیشی ڕادەگەیەنین، لە بەرانبەر هەر لایەنێک، کە لە مانای شەراکەتی حوکمڕانی تێدەگات، بڕوامان بە شەراکەتی حوکمڕانی هەیە و بەوپەڕی متمانە بە خۆبوونەوە، لەگەڵ پێشهاتەکاندا هەڵسوکەوت دەکەین، پێیشمانوایە بەم چەشنە سیاسەتکردنە دووفاقییانەی کە بووەتە پیشەی هەندێک‌ لایەن، سیاسەتێکن کە دەیانەوێت ڕۆژ بە ڕۆژ هەوڵی خاوکردنەوەی ئەو هەنگاوانە بدەن، کە گەلی کوردستان لە خاڵی گەیشتن بە ئامانجەکانی نزیک دەکاتەوە، ئەمەیش لە خەیاڵێکی خاوەوە سەرچاوەی گرتووە و ئەو لایەنانەیش کە پانای بۆ دەبەن، دەبێت تێبگەن کاروانەکە لە ئامانج نزیک بووەتەوە.
هاونیشتیمانییانی خۆشەویستی کوردستانیش دڵنیا دەکەینەوه،‌ کە بە هیچ شێوەیەک موزایەدەنامەی هیچ لایەنێک، ناببێتە هۆی لە دەستدانی ئەو دەستکەوتانەی کە بەرهەمی خەبات و خوێنی چەندین ساڵەی ئەم گەلە ستەم دیدەیەن و ناتوانن لە گەیشتن بە ئامانجە ڕەواکانمان خاومان بکەنەوە‌.
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان
19-02-2016
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 19-02-2016
🏟 پارت / لایەن پارتی دیموکراتی کوردستان
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 83% ✔️
83%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
83%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 20 2016 6:28PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 20 2016 6:28PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 2,794 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
بەیاننامەی پێنج فراکسیۆنی پەرلەمانی کوردستان، شێواندنی ڕاستییەکانە
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️19-02-2016
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 4,368 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574