- میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، بەهۆی هێرشێکەوە کە کرایە سەر هێزەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەی سور لە ئاماد، سێ سەرباز کوژران.
- سوپای تورکیا ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کورد لە خۆرئاوای ئەعزاز بە چڕی تۆپباران دەکات.
- لە شاری کەرکووک کەسێک دوو خوشکی و هاوسەرەکەی دەکوژێت و خوشکەزایەکیشی برینداردەکات، بەرپرسێکی ئەمنی شارەکەش دەڵێت هۆکارەکەی میرات بووە.
- لە مزگەوتێکی شاری هەولێر شەڕ دروستدەبێت و تەقە دەکرێت، مەلای مزگەوتەکە دەڵێت چەند کارمەندێکی ئاسایش سووکایەتییان پێکردووە و لە کوڕەکەیان داوە، هەروەها تەقەشیان کردووە، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێریش دەڵێت: "کێشەیەک ڕوویداوە و کوڕی مەلاکە لەگەڵ چەند کەسێک بووەتە شەڕیان، پۆلیس و ئاسایش بەهیچ شێوەیەک لەوێ نەبوونە".
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 10,980