پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derbare
 Babet behellkewt
 Rêsakanî bekarhênan
 Kurdipedia Archivists
 Bîrurakantan
 Kokirawekan
 Krronolojiyay rûdawekan
 Çalakîyekan - Kurdîpêdiya
 Yarmetî
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 516,991
Wêne 105,392
Pertk PDF 19,102
Faylî peywendîdar 95,940
Video 1,285
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
Kesayetîyekan
Hawrê Baxewan
Kesayetîyekan
Arîtma Mohammadî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
حکومەتی هەرێمی کوردستان: پێشنیازەکەی عەبادی قبوڵ دەکەین
Pol: Bellgenamekan | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
حکومەتی هەرێمی کوردستان: پێشنیازەکەی عەبادی قبوڵ دەکەین
Bellgenamekan

حکومەتی هەرێمی کوردستان: پێشنیازەکەی عەبادی قبوڵ دەکەین
Bellgenamekan

بەشێوەیەک کە چاوەڕوان نەدەکرا، بەڕێز د. حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی عیراقی فیدراڵ لەمیانەی بەرنامەی (چاوپێکەوتنی تایبەتی)دا لە کەناڵی تەلەڤزیۆنیی (ئەلعراقیە) لە ڕێکەوتی 15ی شوباتی 2016، چەند بابەت و پێشنیارێکی خستۆتەڕوو.
سەرەتا مایەی ئەوپەڕی داخ و نیگەرانییە کە بەڕێزیان بەبێ بەڵگە و لەسەر تەلەڤزیۆن، بێباکانە و نابەرپرسانە تانە لە هێزی پێشمەرگەی قارەمانی کوردستان دەدات، لە کاتێکدا ڕۆژانە قوربانی دەدات و شەهید دەبێت و لە شکاندنی تیرۆرستاندا هەموو دنیا شایەتیی ئازایەتی و قارەمانیەتی بۆ دەدات!.
جێی ئەوپەڕی پرسیار و سەرسوڕمانێکی زۆرە‌ کە بەڕێزیان لە چاوپێکەوتنی تەلەڤزیۆنیدا پێشنیاری چارەسەری ناکۆکییەکان دەخاتەڕوو، لەکاتێکدا دەکرا وەک پیاوی دەوڵەت و عورفی دەوڵەتداری، ئەو پرسانە لە کەناڵ و کۆبوونەوە فەرمییەکان بخاتەڕوو، بەتایبەتیش کە ماوەیەک پێش ئێستا وەفدێکی باڵای هەرێم بە فەرمی سەردانی بەڕێزیانی لە بەغدا کرد.
لەم ڕاگەیێندراوەدا، وەڵامی پرسیار و پێشنیازەکانی بەڕێز سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ دەدەینەوە کە پێمانوایە لە موزایەدەکی سیاسیی هەرزان زیاتر نییە و بە تەحەداوە پێشنیازەکەی سەبارەت بە دابینکردنی تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە ڕادەستکردنی تەواوی نەوتی بەرهەمهاتووی هەرێمی کوردستان قبوڵ دەکەین.
1- بەڕێزیان لەمیانەی قسەکانیاندا ئاماژە بەوە دەدات کە سەرۆکوەزیرانی هەموو عیراقە و گوایە خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت لە بەرامبەر هەموو عیراقییەکان بە هاووڵاتیانی کوردستانیشەوە، لە کاتێکدا لە ساڵی 2005ەوە تا ئێستا هیچ ساڵێک هەرێمی کوردستان بەشە بودجەی لە 17%ی خۆی وەرنەگرتووە و لە باشترین حاڵەتدا لە ڕێژەی 11.4% تێپەڕ نەبووە، تا کار گەیشتە بڕینی تەواوی بەشە بودجەی هەرێم لە شوباتی ساڵی 2014 کە تا ئێستا بەردەوامە، ئەمە جگە لەوەی تا ئێستا تەنها یەک دیناریش بۆ پێشمەرگە خەرج نەکراوە، کە کۆی گشتیی شایستە داراییەکانی پێشمەرگە لە ساڵی 2007ەوە تاوەکو کۆتاییی ساڵی 2015، (11‌ ترلیۆن و 513‌ ملیار و 45ملیۆن دینار)ە کە وەک بەڕێزیان ئاماژەی پێدەدات پێشمەرگە بەشێکە لە سیستەمی بەرگریی ئەمنیی عیراق بەپێی ماددەی 121ی دەستوور و دەبوایە لە بودجەی سیادی شایستە داراییەکانی خەرج بکرایە، بە تایبەتیش هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2005ەوە ڕێژەی 17%ی خەرجییەکانی سیادیی عیراقی لە ئەستۆگرتووە.
2- بەپێی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لە 2-12-2014، وا بڕیار بوو جگە لە بەشە بودجەی ئاساییی هەرێمی کوردستان، هەموو مانگێک بڕی (100) ملیار دینار لە خەرجیی سیادی بۆ پێشمەرگە خەرج بکرێت، بەڵام جێبەجێ نەکرا.
3- ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە حکوومەتی فیدراڵی تەنیا بۆ خەرجکردنی مووچە بۆ یەک مانگ پێویستی بە بڕی (چوار ترلیۆن و 100 ملیار دینار) هەیە، لە کاتێکدا حاڵی حازر داهاتی هەناردەکردنی نەوتی عیراق تەنیا (یەک ترلیۆن و 800 ملیار دینار)ە کە نەوت ڕێژەی 96%ی داهاتی گشتیی عیراق پێکدەهێنێت.
ئەی بۆچی بەڕێزیان ئاماژە بە سەرچاوەی ئەو (دوو ترلیۆن و 300 ملیار دینار)ە ناکات کە مانگانە کورتهێنانی پێدانی مووچەیە، کە سەرچاوەکەی پارەی یەدەگی بانکی ناوەندیی عیراقە و هەرێمیش بە لایەنی کەمەوە شایستەی 17%ی ئەو یەدەگەیه کە لێی بێبەش کراوە؟!!، سەرەڕای هەموو ئەو قەرزە نێودەوڵەتییانەی بە ناوی عیراقەوە وەریانگرتووە کە هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عیراق، بەڵام لەوەش هەرێمیان بێبەش کردووه!!‌.
4- بەپێی یاسای بودجەی عیراقی فیدراڵ بۆ ساڵی 2016، بەشە مووچەی هەرێم بە بڕی (478 ملیار دینار) خەمڵێنراوە کە تەنیا مووچەی فەرمانبەرانی هەمیشەییی حکوومەتە، جگە لە خانەنشین و پێشمەرگە و ئاسایش، لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان (1 ملیۆن و 400 هەزار) مووچەخۆری هەیە و مانگانە پێویستی بە نزیکەی (890 ملیار دینار) هەیە تا بتوانێت تەواوی شایستەی داراییی مووچەخۆرانی دابین بکات، کە لەم بڕە پارەیە بڕی (336 ملیار دینار)ی دەدرێتە مووچەی پێشمەرگە و ئاسایش، سەرەڕای بودجەی تەشغیلیی پێشمەرگە کە مانگانە بڕی (30 ملیار دینار)ە، و لە کاتێکدا هەموو دنیا شایەتی دەدات بۆ قارەمانیەتیی پێشمەرگە و گیانفیداکردنی لەپێناوی بەرگریکردنی لە خاک و پاراستنی ئازادی و سەروماڵ و شەرەفی هاووڵاتیان.
بەڵام زۆر سەیرە بەڕێزیان دوور و نزیک ئاماژە بە ڕۆڵیان نادات کە بە درێژاییی زیاتر لە هەزار و پەنجا کیلۆمەتر بەرگری دەکات لە بەرامبەر دڕندەترین ڕێکخراوی تیرۆریستی و تا ئێستا قوربانیی گەورەی داوە بە 1392 شەهید و 8215 بریندار و 62 ونبوو، ئەمەش لەکاتێکدا کە هێزەکانی حەشدی شەعبی، لەگەڵ پێزانینمان بۆ ڕۆڵی بەرچاویان، بودجەی تایبەتییان لە بودجەی عیراقی فیدراڵدا بۆ دابین دەکرێت و لەناو یاسای بودجەی 2016شدا جێگیر کراوە، سەرەڕای ئەو بودجە زەبەلاحەی بۆ وەزارەتی بەرگری لە ساڵی 2007ەوە تا ئێستا تەرخان کراوە کە نازانرێت چۆن خەرج کراوە و حیساباتی خیتامیی تەواوی ئەو ساڵانە پەس‌ند نەکراوە سەبارەت بە چۆنیەتیی خەرجکردنی بودجەی سیادی.
5- بەڕێز سەرۆکوەزیرانی عیراقی فیدراڵ باس لە داهاتی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکات کە لە هیچ حیسابێکی ڕەسمیی هەرێمی کوردستاندا تۆمار نەکراوە بەبێ ئەوەی بەڵگەی پێویست بخاتەڕوو، یان بە فەرمی داوای زانیاری بکات لە هەرێم، لە کاتێکدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان مانگانە ڕاپۆرتی هەناردەکردن و ڕاپۆرتی دارایی بۆ هەموو لایەک بڵاوکردۆتەوە و لە مانگی شوباتی 2014ەوە بە بڕیارێکی سیاسی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بڕدرا، بەڵام هەرێمی کوردستان توانی لە پارەی داهاتی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم تەواوی مووچە و دەرماڵەی مووچەخۆرانی خۆی بۆ ساڵی 2014 و هەشت مانگی ساڵی 2015 دابین بکات، سەرەڕای مووچەی پێشمەرگە و خزمەتکردنی (یەک ملیۆن و 800 هەزار) ئاوارە کە زۆربەیان هاووڵاتیی عیراقین و ئەوە بەرپرسیارەیەتیی جەنابی سەرۆکوەزیران عەبادی و حکومەتی فیدراڵییە کە بژێوی و خزمەتگوزارییەکانیان بۆ دابین بکات، بەڵام حکومەتی فیدراڵی تا ئێستا هیچ بودجەیەکی تایبەتی بۆ ئەم مەبەستە خەرج نەکردووە.
ئەمە سەرەڕای دیارنەمانی ئەو بڕە پارەیەی لە بودجەی عیراقی فیدراڵ بۆ هەردوو ساڵی 2014 و 2015 بۆ هەرێمی کوردستان تەرخان کرابوو، کە قەرزە لەسەریان و چارەنووسی دیار نییە.
6- بۆ نەهێشتنی بەهانەی حکوومەتی فیدراڵی و پیشاندانی نیازپاکیی خۆی، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی نیسانی ساڵی 2015، زیاتر له بڕی 550 هەزار بەرمیل نەوتی تەسلیمی کۆمپانیای (سۆمۆ) کرد بەبێ کەموکوڕی و لە بەرامبەردا هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی وەرگرتنی تەواوی شایستەی داراییی خۆی بوو بەپێی ڕێککەوتننامەکەی 2ی کانونی یەکەمی 2014ی هاتوو لە یاسای بودجەی فیدراڵیی عیراق بۆ ساڵی 2015، ئەمەش سەرەڕای بڕی 100 ملیار دینار بۆ مووچەی پێشمەرگە لە چوارچێوەی خەرجییەکانی سیادی کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەکەدا هاتبوو، بەڵام بەداخەوە نەک تەواوی شایستەی دارایی ئەو مانگە نەنێردرا، بەڵکو بەبێ هیچ بنەمایەکی یاسایی و لەسەر ڕێگەی ناردن هەر لە فڕۆکەخانە بە بڕیاری بەڕێز سەرۆکوەزیران ڕێژەی 10%ی ئەو بەشە ناتەواوەش بە بڕی (54 ملیار و 340 ملیۆن دینار) بڕدرا، کە تەنیا بڕی (488 ملیار و 760 ملیۆن دینار)یان نارد کە لە هیچ حاڵەتێکدا بەشی مووچەی نەکرد!!.
7- لە ڕێککەوتننامەی 2ی کانوونی یەکەمی 2014 کە دواتر بوو بە بەشێک لە یاسای بودجەی فیدراڵی 2014، هەردوولا لەسەر دەستنیشانکردنی لایەنی کەمی مووچەی پێشمەرگە بە بڕی (100 ملیار دینار) مانگانە ڕێککەوتن و هەر بەڕێزیان ڕەزامەند بوو کە ئەم (100 ملیار دینار)ه لە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگریی عیراق لەناو خەرجییەکانی سیادی بۆ پێشمەرگە تەرخان بکرێت.
بۆیە لامان سەیر و مایەی سەرسووڕمانە بەڕێزیان دەڵێت مووچەی پێشمەرگە ڕوون نییە سەرەڕای ئەوەی لە دوای ئەو ڕێککەوتنەشەوە لە ساڵی 2015دا خەرجیی مەیدانیی شەڕ لە دژی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش ڕوو لە زیادبوون بووه،‌ بەتایبەتی لە هەڵمەتەکانی ڕزگارکردنەوەی ناوچە کوردستانییەکان و بەتایبەتیش شنگال و جەلەولا کە لەسەر دەستی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش سەندرایەوە.
لە کۆتاییدا حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر گرنگیی بەردەوامبوون لەسەر گفتوگۆ و دانوستان و جێبەجێکردنی ئیلتزاماتە قانوونییەکانی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دەکاتەوە لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و زامنکردنی بەدەستهێنانی شایستە قانوونی و داراییەکانی هەرێم لە داهاتی فیدراڵی بەو شێوەیەی لە دەستووری عیراقدا دانی پێدانراوە.
هەروەها حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت کە پێشنیازی بەڕێزیان قبووڵ دەکات سەبارەت بە دابینکردنی تەواوی مووچەی فەمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵی عیراقەوە کە ژمارەیان یەک ملیۆن و 400 هەزار کەسە و بۆ هەر مانگێک پێویستی بە 890 ملیار دینارە، کە لەم پارەیە بڕی (336 ملیار دینار) بۆ پێشمەرگە قارەمانەکانی هەرێمی کوردستانە.
لە بەرامبەردا حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە کە سەرجەم نەوتی بەرهەمهاتووی خۆی بداتە حکوومەتی فیدراڵی عیراق هەروەک بەڕوونی لە پێشنیارەکەی بەڕێزیاندا هاتووە.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
16-02-2016
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 8,070 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
پارت و ڕێکخراوەکان
ژیاننامە
شوێنەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 16-02-2016 (8 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 88%
88%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 17-02-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 8,070 جار بینراوە
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Kesayetîyekan
Wefayî
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn

ڕۆژەڤ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
16-12-2008
هاوڕێ باخەوان
قشڵەی کۆیە
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
ژین
25-06-2012
هاوڕێ باخەوان
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
05-05-2013
هاوڕێ باخەوان
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 516,991
Wêne 105,392
Pertk PDF 19,102
Faylî peywendîdar 95,940
Video 1,285
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Kesayetîyekan
Wefayî
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Peywendî | CSS3 | HTML5

| Katî afrandinî lapere: 0.437 çirke!