13-02-2016
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- لە گەرەکی فەخرەدین پاشا لە ناوچەی تەرسۆسی پارێزگای مێرسینی تورکیا چەند کەسێکی نەناسراو پەلاماری بارەگای پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپ)یان داو تەواوی کەلوپەلی ناو ئەو بارەگایەیان تێکشاند.
- یەکگرتوو بڕیاری کشانەوەیداوە لە کۆمیتەی کاراکردنەوەی پەرلەمان و حکومەت.
- وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایدەگەیێنێ، نیگەرانن لە ئەنجامدانی گشتپرسی بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان و، ئەو نیگەرانییەشیان دوای گفتوگۆیەکی قوڵ بە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیاندووە.
- پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە لە شاری شرناخ رایگەیاند لە چوار رۆژی رابردوودا 138 هاوڵاتی لە شاری جزیرە لە ژێرزەمینەکاندا لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی تورکیاوە شەهیدکراون، تەرمی 110 لەو شەهیدانەش دەرهێنراون و بۆ شارە جیاجیاکانی باکووری کوردستان نێردراون.
- تانکەکانی سوپای تورکیا هەریەکە لە شارۆچکە و فڕۆکەخانەی منغ و گوندی مرعناز-یان لە رۆژئاوای کوردستان بۆردومان کرد، دوای ئەو بۆردومانەش بەووتەی پەیامنێری واشنتۆن-ی رۆژنامەی سەباحی تورکی جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوایکردوە تورکیا بۆردومانکردنی بنکەکانی یەپەگە رابگرێت.
- لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیا زەکەرەیا قارسلی فەرماندەیی جەبهەت ئەلشامیه رایگەیاند: ئەمڕۆ سوپای تورکیا بە چەکی قورس ناوچەکانی ژێردەستی یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە)ی لە شاری ئەعزازی باکووری پارێزگای حەلەب بۆدروومان کردو بەو هۆیەوە نزیکەی 29 شەڕڤانی یەپەگە شەهیدبوون و ژمارەیەکی تریش برینداربوون.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان