📊 بابەت 374,085 | وێنە 58,955 | پەڕتووک PDF 10,973 | فایلی پەیوەندیدار 42,390 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,578
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 04-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅04 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 بارش چاکان
گەنجێکی کوردە. رۆژی 01-06-2020 لە ئەنکەرە بەهۆی ئەوەی گوێی لە گۆرانیی کوردی دەگرت، لەلایەن چەند تورکیکی رەگەزپەرستەوە بە چەقۆ کوژرا. کوژرانی ئەم گەنجە ناڕەزایی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
📅 02-06-2020
باکووری کوردستان
- کوژرانی بارش چاکان لەلایەن تورکە رەگەزپەرستەکانەوە، لە ناوخۆ و دەرەوە ناڕەزاییی زۆری بەدواداهات و دەسەڵاتدارانی تورک فشاریان خستووەتەسەر بنەماڵەی بارش تاوەکو راستییەکان ئاشکرانەکەن. لەوبارەیەوە پەرلەمانتارانی هەدەپەش دەڵێن، فشارێکی زۆر لە خانەوادەی بارش کراوە تاوەکو راستییەکان نەڵێن و رووداوەکە بشارنەوە چونکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک کۆنگرەی شەشەمی خۆی بەست و راپۆرتێکی لەوبارەیە
✌️ عەقید سەربەست مەنتک
ناوی تەواوی (سەربەست جیهاد عەبدوڵڵا مەحموود)ە و نازناوی (سەربەست مەنتک)ە. لە ڕێکەوتی (10-10-1976) لە بناری چیای دێدەوان لە گوندی (بەلەبان)ی سەر بە شاری هەولێر لە دایکبووە. لە عەشیرەتی مەنتکە و سەر بە تیرەی (نەبیلەیە). لە خانەوادەیەکی نیشتیمانپەروەر و پڕ هەستی کوردایەتییەوە، بۆ پێشمەرگە و شۆڕش هەمیشە ماڵ و لانە و دیوەخانێکی پڕ هەڵوێست بوونە. خاوەنی چوار برا و سێ خوشکە، کە سێ برای پێشمەرگەن بە ناوەکانی: سەردار، هێرش و هێمن. باوکیشی پێشمەرگەی شۆڕش بووە، تا ساڵی 2001 کۆچی دوایی کرد. دوای نەمانی باوک
👫 مستەفا زەڵمی
• ساڵی 1924 زایینی لە گوندی زەڵمی بناری هەورامان لە دایکبووە، ساڵی 1934 ز چۆتە حوجرە و لە هەمان شوێندا لە سەر دەستی ژمارەیەک مامۆستا و مەلا عێراق و ئێران، زانستەکانی (نحو، صرف، المناڤرە، المنطق، البلاغة، ریاضیات، الفلکیات)ی خوێندەوە.
• ساڵی 1946 دا ئیجازەی زانستی وەرگرتووە.
• ساڵی 1964 پلەی ماجیستێری لە شەریعەی ئیسلامیدا بە دەست هێناوە.
• ساڵی 1971 پلەی ماجیستێری لە فقە المقارن لە زانکۆی ئەزهەر وەرگرتووە.
• ساڵی 1973 پلەی ماجیستێری لە یاسادا لە زانکۆی قاهیرە وەرگرتووە.
• ساڵی 1975 پلەی دکتۆ
📖 جینۆسایدی کورد لە ڕوانگەی یاسای نێودەوڵەتیەوە | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

جینۆسایدی کورد لە ڕوانگەی یاسای نێودەوڵەتیەوە


ئاوارە حسێن
جینۆسایدی کورد لە ڕوانگەی یاسای نێودەوڵەتیەوە
ئاوارە حسێن
بەشی (1)
چەمکی جینۆساید
(Genocide) : چەمکێکی لێکدراوەو لە دوو دەستە وشە پێک دێت. ئەوانیش (Genos) وشەیەکی گریکیە بە مانای وەچە یان نەوە یان ڕەگەز دێت و (Cide وشەیەکی لاتینییەو بە مانای کوشتن یان لە ناوبردن دێت. هەردوو دەستە ووشەکەش بەیەکەوەو بە کوردی بە مانای نەوە کوژی یان وەچە کوژی یان ڕەگەز کوژی دێت. بە هەریەک لە زمانەکانی فارسی و ئوردو چەمکی (نسل کشی) بەکاردەهێنن کە ئەم چەمکەش بە کوردی بە مانای نەوە، وەچە، یان ڕەگەز کوژی دێت.
جینۆساید چەمکێکی نوێیە بۆ تاوانێکی کۆن. واتە جینۆساید وەک تاوانێک بە شێوازی جیاواز لە قۆناغە جیاوازەکانی مێژوودا لە دژی گروپە جیاوازەکان ئەنجام دراوە. بەڵام ئەم چەمکە بۆ یەکەمین جار لە ساڵی (1944) لە لایەن (ڕافایل لێمکن/ 24-06-1900- 28-08-1959) کە یاسا ناسێکی جولەکەی پۆڵەندی بە ڕەگەز ئەمریکی بوو. لە کتێبە بە ناوبانگە شەش سەدو حەفتا لاپەڕەییەکەیدا (یاسای میحوەری لە داگیرکردنی ئەوروپادا)، تاوانی جینۆسایدی جێگیرو تۆمار کردوو ناوی لێنا کە تا ئەو کاتە جینۆساید، تاوانێک بوو بە بێناو.
ڕافایل لێمکن لە کێڵگەیەک لە دایک بووە بە ناوی ئۆزێریسکۆ لە نزیک گوندی بێزودن لە باوکێکی جوتیار بە ناوی جۆزێف، و دایکێکی نیگار کێش و مامۆستا بە ناوی بێلا نی پۆمێرانز. دوو برای هەبووە، گەورەکەیان ناوی ئیلیاس بووە و یچوکەکەشیان ناوی سامۆیل بووە.1 ئەوەی وای کردووە لەو بواری جینۆساید دا قوڵ ببێتەوەو هەوڵەکانی چڕ بکاتەوە، ئەوەبوو کە سەرەڕای ئەوەی دەرچووی بەشی یاسا بووە، هەروەها (49) چل و نۆ کەسی ئەندامانی خێزانەکەی لە جینۆسایدی جولەکەکان لە لایەن ڕژێمی ئەڵمانیای نازیەوە کە لە مێژووی جینۆساید دا بە هۆلۆکۆست ناسراوە دەکوژرێن. بە تەنها خۆی و برا گەورەکەی (ئیلیاس) و براژنی (لیسا) و دوو برازای (ساول و سامۆیل) ڕزگاریان دەبێت، کە لە کاتی جینۆسایدەکەدا نێردرابوون بۆ کامپەکانی زۆرە ملێی کرێکاران لە سۆڤیەت.
بەرامبەر بە چەمکی جینۆساید زۆر جار لە ناو دنیای نوسینی کوردی و بەناو شارەزایانی بواری جینۆساید و میدیای کوردی، چەمکەکانی: کۆمەڵکوژی گەلکوژی یان ڕەشەکوژی دادەنرێت. کە هەریەک لەو چەمکانە مانای تەواوەتی جینۆساید نادەن بەدەستەوە، وەک لەسەرەوە ئاماژەمان بۆ کردووە جینۆساید بە کوردی بە مانای وەچە کوژی، نەوە کوژی یان ڕەگەز کوژی دێت. گەرچی ئەم چەمکانەش مانای تەواوەتی جینۆساید نادەن بەدەستەوە چونکە دەکرێت لە جینۆسایددا ڕاستەوخۆ هیچ کەسێک نەکوژرێت بۆیە باشتر وایە تەنها چەمکی جینۆساید بەکار بهێنرێت.
سەرەتا جینۆساید دەناسێنین و پاشتر ڕوونیدەکەینەوەو دەیسەلمێنین کە هەریەک لە چەمکەکانی کۆمەڵکوژی و گەلکوژی و ڕەشەکوژی هەڵەو نادروستن و بە مانای جینۆساید نایەن و گوزارە نین لە چەمکی جینۆساید.
جینۆساید تا ساڵی(1944) تاوانیک بوو بە بێناو، هەر بۆیە جینۆساید چەمکێکی نوێیە بۆ تاوانێکی کۆن. بۆ یەکەمین جار کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕۆژی(11-12-1946) بڕیاری ژمارە(96) (1) دەرکردو جینۆسایدی بە تاوانێک دانا لە یاسای نێودەوڵەتیدا. وە لە بریارەکەدا هاتووە کە جینۆساید نکوڵی کردنە لە مافەکانی تاک و کۆمەڵ و دژی ڕەوشتی یاسا و ئامانج و گیانی نەتەوە یەکگرتووەکانە و تاوانێکی هزر و ویژدان هەژێنەو دەبێتە هۆی لەدەستدانێکی گەورەی مرۆڤایەتی و جیهانی شارستانی سەرزەنشتی دەکات. دوو ساڵ پاش تێپەڕبوونی ئەم بڕیارە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕۆژی (09-12-1948) بە بڕیاری ژمارە (260) ڕێککەوتننامەی قەدەغەکردنی جینۆسایدو سزا خستنە سەر تاوانکارانی لە شاری پاریس دەرکرد و بۆ یەکەمین جار جینۆساید بوو بە یاسا. ئەو ڕێکەوتننامەیە لە (19) نۆزدە ماددە پێک هاتووەو لە (12-01-1951) وە کاریپێدەکرێت. تا ئێستا (147) دەوڵەت لەو ڕێککەوتننامەیەدا ئەندامن.
ئەو ڕێککەوتننامەیە کە بەڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ جینۆساید ناسراوە، لە ماددەی (2) دا پێانسەی جینۆسایدی کردووە و دەڵێت:
(جینۆساید هەر یەکێک لەم کردەوانەی خوارەوەیە بەمەبەستی لە ناوبردنی هەموو یان بەشێکی گروپێکی نەتەوەی- یان ڕەگەزی- یان نەژادی- یان ئاینی).
ئەو کردەوانەش:
1/ کوشتنی ئەندامانی گروپەکە.
2/ زیانپێگەیاندنی جەستەی و هزری بە ئەندامانی گروپەکە.
3/ دانانی گروپەکە لە بارودۆخێکی سەختدا بە مەبەستی لە ناوبردنی هەموو یان بەشێکیان.
4/ ڕێگریکردن لە منداڵ بوون لە ناو ئەندامانی گروپەکەدا.
5/ ڕاگواستنی منداڵ لە گروپێکەوە بۆ گروپێکی تر بەزۆر.
لەم پێناسەوە بۆمان ڕوندەبێتەوە کە تاوانی جینۆساید دەکرێت بە پێنج شێواز ئەنجامبدرێت. هەروەک لە ماددەی (2) ی ڕێککەوتننامەکەدا پێناسە کراوە. ئەوانیش:(کوشتن، ئەشکەنجەدان، ناچارکردنی قوربانیان بۆ ژیانێکی ناهەموار، نەزۆک کردنی قوربانیان و ڕاگواستنی منداڵان). واتە لە تاوانی جینۆسایددا دەکرێت کەسیش ڕاستەوخۆ نەکوژرێت. ئەمەش بۆ خۆی وەڵامدانەوەی هەموو ئەوانەیە کە تا هەنوکە بە هەڵە لە بری چەمکی جینۆساید چەمکەکانی کۆمەڵکوژی و گەلکوژی ڕەشەکوژی بەکاردەهێنن
بەشی (2)
چەمکی جینۆساید
هەروەک لە بڕگەکانی (دووەم- سێیەم- چوارەم- پێنجەم) ی ئەو ماددەیەدا هاتووە هەریەک لە کردارەکانی: (ئەشکەنجەدان، ناچارکردنی قوربانیان بۆ ژیانێکی ناهەموار، نەزۆک کردنی قوربانیان و ڕاگواستنی منداڵان) بە مەبەستی لە ناوبردنی هەموو یان بەشێکیان بە جینۆساید دادەنرێت.
نادروستی چەمکی کۆمەڵکوژی. گەر بە ووردی سەرنجی هەر پێنج برگەکەی ماددەی دووەمی ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ جینۆساید بدەین. دەبینین بە تەنها لە برگەی یەکەمیدا باس لە کوشتنی ڕاستەخۆ دەکات. هەرچی چوار برگەکەی تری ماددەکەیە باس لە کوشتنی ڕاستەوخۆ ناکات بەڵکو ئەشکەنجەدان، ناچارکردنی قوربانیان بۆ ژیانێکی ناهەموار، نەزۆک کردنی قوربانیان و ڕاگواستنی منداڵان بە مەبەستی لە ناوبردنی هەموو یان بەشێکیان بە تاوانی جینۆسایدی داناوە. هەروەها هەندێک لە بیرمەندانی یاسای نێودەوڵەتی و شارەزایانی بواری جینۆساید ئەوە دەخەنە ڕوو کە تاوانی جینۆساید پێک دێت ئەگەر هاتو ژمارەی کوژراوان نەگەنە کۆمەڵێکیش. چونکە لە تاوانی جینۆساید مەبەستی ئاراستە کراو گرنگە نەک ژمارەی کوژراوان. گەر هاتو مەبەستە تاوانکارییەکە ئاراستە کرابێت بەمەبەستی لە ناوبردنی هەموو یان بەشێکی گروپێکی نەتەوەی یان نەژادی یان ڕەگەزی یان ئاینی. و لە ئەنجامدا چەند کەسێکیش بکوژرێن یان کەسیش نەکوژرێت و بەڵکو تەنها ڕووبەڕووی ئازارێکی هزری و جەستەی ببنەوە ئەوا تاوانی جینۆساید پێک دەهێنێت. سەرەڕای ئەوەش بە کارهێنانی چەمکی کۆمەڵکوژی ڕاستەوخۆ وەرگێڕانی چەمکە عەرەبیەکەی جینۆسایدە کە عەرەبەکان پێی دەڵێن (الابادە الجماعیە) و ئەو چەمکەش بۆ خۆی هەڵەیەکە تا ئێستا بە زمانی عەرەبیش دەرخواردی خوێنەر دراوە.
نادروستی چەمکی گەلکوژی. زۆربەی ئەوانەی کە لە بواری جینۆساید دا کار دەکەن و ئەم چەمکە بە کاردەهێنن بە ووردی تێبینی و سەرنجی ئەوەیان نەداوە کە تەنها لە بڕگەی یەکەمی ماددەی دووەمی ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ جینۆسایددا باس لە کوشتن کراوە. لە لایەکی ترەوە ئەوانەی ئەم چەمکە بە کاردەهێنن لە ژێر کاریگەری زمانی ئەسکەندەنافی و ئەڵمانیدان و بۆیە بە هەڵە بەکاریان هێناوە. هەر بۆ نمونە بە زمانی سویدی و نەرویجی و ئەڵمانی بە گەل دەوترێت (Folk) و بە کوشتنیش دەوترێت (Mord). هەردوو وشەکە بەسەریەکەوە بە مانای گەلکوژی دێت. هەر بۆیە ئەو چەمکەیان لەو زمانانەوە وەرگرتووە و لە ژێر کاریگەری زمانی ئەو دەوڵەتانەدان و بۆیە لەو هەڵە یاساییە بەردەوامن.
لە لایەکی ترەوە نادروستی چەمکی گەلکوژی بەرامبەر بە چەمکی جینۆساید، ئەوەیە کە ئەو گروپەی جینۆسایدی بەرامبەر ئەنجامدەدرێت بە تەنها لەبەر ئەوە نیە کە گەلێکی جیاوازن. بەڵکو لەبەر ئەوەیە کە پەیڕەوی ئاینێکی جیاواز دەکەن، لە ڕەگەزێکی جیاوازن یان سەر بە نەژادێکی جیاوازن. هەروەک ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش ئەنجامدانی تاوانی بەرامبەر بەو چوار گروپە بە جینۆساید داناوە ئەگەر تاوانکار مەبەستی لە ناوبردنی هەموو یان بەشێکی گروپەکەی هەبێت. سەرەڕای ئەوەش دەکرێت ئەو گروپەی کە جینۆساید ئەنجامدەدات و ئەوەشی کە جینۆسایدی لە دژ ئەنجامدراوە یەک گەل بن بەڵام ڕەگەزیان جیاواز بێت. وەک جینۆسایدی توتسیەکان لەلایەن هوتوەکانەوە لە ڕواندا لە ساڵی (1994) کە یەک گەلن بەڵام ڕەگەزیان جیاوازە. هەروەها جینۆسایدی موسوڵمانەکانی هەرێمی ڕاخینی میانمار لە ساڵی(2012) کە یەک گەلن بەڵام ئاینیان جیاوازە. هەربۆیە چەمکی گەلکوژی نا دروستەو واتا ناگەیەنێت.

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 78% ✔️
78%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
78%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Feb 6 2016 3:23AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 21 2017 1:24PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 5,899 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.187 KB Feb 6 2016 3:23AMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

جینۆسایدی کورد لە ڕوانگەی یاسای نێودەوڵەتیەوە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️جینۆسایدی کورد لە ڕوانگەی یاسای نێودەوڵەتیەوە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️09-12-1948
2.👁️11-12-1946
3.👁️12-01-1951
4.👁️24-06-1900
5.👁️28-08-1959
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئاوارە حسێن
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,437 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574