ببە هاوکارمان
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 30-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅30 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,953) پەڕتووک||
📅 29-05-2020
باکووری کوردستان
- دوای دوو مانگ و نیو لە داخستنیان، بڕیارە ئەمڕۆ مزگەوتەکانی باکووری کوردستان بکرێنەوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- جێگری کۆمەڵایەتیی فەرماندەیی پاسەوانی سنوور لە پارێزگای ورمێ رایگەیاند، سێ کەس لە پاسەوانانی سنوور لە پێکدادان لەگەڵ چەکداری نەناسراو لە سنووری سەردەشت کوژراون.[2] فەرمانداری سەردەشت لە وتووێژێک لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنا، شوناسی کوژراوەکانی ئەو شەڕەی بە تەقی بەهەروەر فەرماندەی پایگا و خەڵکی مەراغە، هادی عەبدی کادری هەنگی سنووری و خەڵکی میاندوئاو و عەلیڕەزا ئیسلام دۆست
✌️ هەردی سامان محەمەد
لە 30-05-2019 لە گوندی حەوتەغار لەکاتێکدا دەیوسیت ئاگری دەغڵودانەکان بکوژێنێتەوە، لەلایەن داعشەوە کوژرا.
✌️ ئایشە دەنیز کاراچاغلی - گەزی پارک
ئایشە دەنیز کە بە سیمبۆلەکەی (گەزی پارک) ناسراوە.
لە ساڵی 2014دا کە لەکاتی خۆپیشاندانەکەی بەردەم پارکی گەزی لە ئیستەنبۆڵ کە بووە هۆی کوژرانی 12 خۆپیشاندەر بەدەستی پۆلیسی تورکیا، لەو ساتە وەختەوە ئایشە ناز ناوی (شاڵ سوور) و سیبمۆلی (گەزی پاری)ی پێ بەخشرا.
ئایشە دەنیز بوێرانە دژی پۆلیس رادەوەستایەوە و دروشمی (بژی ئازادی و بژی ئاشتی) بەرز دەکردەوە. ئەو هەمیشە پەڕۆیەکی سووری بەسەرییەوە دەبەست و دروشمی جۆراوجۆری دژی حکوومەتەکەی ئۆردۆگان بەرز دەکردەوە.
لەهەمان ساڵدا نامەیەک بۆ دایکی بەجێ دەهێلێت و
✌️ عادل عەلی حەیدەر
لە ڕێکەوتی 30-01-2015 لە (مەکتەب خالید) لەشەری دژە داعش شەهید بووە.
📊 بابەت 373,919 | وێنە 58,920 | پەڕتووک PDF 10,953 | فایلی پەیوەندیدار 42,231 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,539 |
📕 ساڵانی هەورین | 🏷️ پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
عەلی ئەشرەف دەروێشیان
عەزیز گەردی
کردوویە بە کوردی
بڵاوکار: ناوەندی غەزەلنووس- بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە
چاپی یەکەم ساڵی 2016
عەلی ئەشرەف دەروێشیان
عەزیز گەردی
کردوویە بە کوردی
بڵاوکار: ناوەندی غەزەلنووس- بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە
چاپی یەکەم ساڵی 2016
نمایشێک لە ڕۆمانەکەوە
لە ژێر چەکمەی شەودا
- کوکومە…کوکومە…کوکومە…
دەواندەوری مۆرەی لێوی دیواری حەوشەی دەرەوەی حوسێنییە پڕە لە کوندەبۆ. سەربان پڕە لە کەندەبۆ. هەموو شوێنێ کوندەبۆیە.
– بیبی دەنگی دەلەرزێ.
– دەمتان نەکەنەوە. دەمتان توند بگرن. زوو بن.
– چ بووە، بیبی؟
بیبی ئاماژە بۆ لێوی بان دەکا.
– پوورە کوکومە پێیء قودوومیان شوومە. ئەگەر ددانتان بژمێرن، ئێوە دەمرن.
خۆی، لەپی دەستی لە سەر دەمی خۆی دادەنێء دەیشارێتەوە.
دونیا بەرەو تاریکی دەچێ. خەڵکی گەڕەک دەمیان دەگرن لە ترسی کوکومەکان. لە تاریکیدا، جگە لە ئاوازی شوومی کوکومەکان هیچ دەنگی دی نایێ.
– دەمت بگرە، شەریف، بڕۆ ژوورەوە.
نەنە بە دەست دەمی حوسێن دەگری. پووکی خوارەوەی حوسێن ددانێکی وەکوو دەنکە برنجی لێ هاتووە.
– ژماردنی تاکە ددانی تۆ ئاسانە، بچکۆڵەی بەدبەخت.
حوسێن لە حانی مەمک مژیندا، ددانە تاکەکەی لە گۆی مەمەکی نەنە رادەکا. گۆی مەمکی نەنە بریندار بووە. شیری تێدا زاوە وەک بەردی لێهاتووە.
بیبی بە بابا دەڵێ، (مەمکی زەهرا شیری تێ زاوە. دەبێ تەگبیرێکی بکەین. یان دەبێ ببیبەینە لای دختۆر بۆ ئەوەی دەری بکا.)
– چ بکەم، بیبی؟
– خۆت بیمژە بەلکو دەر ببێ.
بابا مەمکی نەنە دەمژێ. تف دەکاتەوە ناو کاسەیەک.
– ئاوها نابێ. دەبێ چەند گوجیلە سەگێک پەیدا بکەم.
گوجیلە سەگ لە سەر مەمکی نەنە دادەنێین. نەنە بێزی دەبێتەوە.
– وای… وای… گازی لێدەدا. سینەی بە چڕنۆک کون کردم.
عەمۆ ئولفەت سەری خۆی دەخورێنێ.
– گوجیلە سەگەکە بکەن بە قۆنداغە تا چڕنۆک لە مەکی زەهرا نەدا.
گوجیلە سەگەکە دەکەنە قۆنداغە. دوای چەند رۆژێ، نەنە، مەمکی نەرم دەبێتەوەء مەترسی لە سەر نامێنێ.
نیوەڕۆیە. نەنە دەڵێ، (بەخوا ئەمڕۆ یەک بارە جلم شووشتووە. بخەون، خەوی مەرگتان بێ! لێگەڕێن منیش چاوم گەرم بکەم.)
هێشتا قسەکەی تەواو نەکردووە، پرخە پرخی لێ هەڵدەستێ. دەستی سوورء پیرۆنەی لە ژێر چارشێو هاتۆتە دەرێ. حوسێن مەمکی دەمژێ. جارو بار ئاوڕ دەداتەوەو کە ئێمە دەبینێ، پێدەکەنێء دووبارە پەلاماری مەمکی نەنە دەداتەوە.
گەرمایە. دونیا تۆزء غوبارە. لەتیف لە هەیوان، مێرووی زەردء مێرووی رەشی تێک بەرداوە. مێرووی زەرد کافرن. مێرووی رەش موسلمانن. ئێمە قەت ئازاری مێرووی رەش نادەین.
نەسیی کەچەڵ لە کۆسپەی دەرگای حەوشە سەر هەڵدەکێشێ. خێرا خێرا چنگ لە سەری خۆی دەدا.
– منداڵینە، ماسییەکی سوورم بۆ لە حەوزی حوسێنییە دەگرن؟
لەتیف دەڵێ، (چ ئیشت بە ماسییە؟)
نەسی کەچەڵ فرمێسکی لە چاوی بە ریقنەی قەتیس دەمێنێ.
– دەیانەوێ قیڕ لە سەری فەتی بکەنەوە. ئەگەر ماسییەکی سووری بۆ ببەم، ژانەکەی لە بیر دەکا.
بە لەتیف دەڵێم، (با بڕۆین. بۆ خاتری فەتێء سەری.)
– لەتیف خڵمی هەڵدەکێشێتەوە.
– راوەستە با ئەم دوو بەدکارە تێک بەر بدەم.
بە نەسیی دەڵێم، (پارچە نانێکمان دەوێ بۆ خافڵاندنی قازەکان. زوو بە. دایەنی پەروێز خەوتووە. لەتیف، تۆیش بڕۆ کاسەیەکی سفر بێنە.)
لە بن دەرگاوە، لە سەر زگ دەخشێین بۆ حوسێنییە. حەوشە چۆلە. خۆری تۆزلێنیشتوو چۆتە ناو حەوزو خەریکە خۆی دەشوا. قاز لە سەر حەوز سەریان لە ژێر باڵ ناوەو خەوتوون.
نانەکە لە نەسیی وەردەگرم. بە کووڕە کووڕ بۆ لای قازەکان دەچم. تەماشای دەوروبەر دەکەم. ژووری پوورە کانی چۆلە.
قازەکان لەگەڵ بیستنی خشپەی پێمان، سەریان لە بن باڵ دەردێنن. بەر لەوەی بقیڕێنن، نانەکەیان بۆ رادەگرم. دێنە پێش. ملیان بۆ سەر زەوی درێژ دەکەن.
– هیس س س!
بە راگرتنی نانەکە رایاندەکێشم بۆ پشت زەینەبییە. نانەکەیان فڕێ دەدەمە بەرء بە پەلە دەگەڕێمەوە. حەوز لە سەری دەڕژێتەوە. تەلاری گەورەی تەکیە، لە پشت شووشەی گەورەی ئورسی، دیارە.
لەتیف بە رەنگی بزڕکاو لە پێ بڵقە دێتە خوارێ. رەنگی وەک پەلکە پیاز سپی بووە.
– کاکە…کاکە…بمانعەلی…برای پوورە کانی لە ژوورەوە دانیشتووەء خەریکە رۆژنامە دەخوێنێتەوە.
– وەی لە دوڕ درۆت نێم! ئەوە کێ پێی گوتی بچیتە سەلال؟
– نا…نا… درۆ ناکەم. بە چاوی خۆم دیم.
– خەیاڵ بووە کردووتە. بێدەنگ بە!
هەر رادەکەم بۆ سەلال. لە پشت شووشەی تۆزاوی سەیری ژووری کپء چۆڵ دەکەم. رادەچڵەکێم. پیاوێک لە تاریکء روونی ژوورەوە، لە پشت پەنجەرە دانیشتووە. چاوی بڕیوەتە رۆژنامەیەک. لە ناکاو هەست بە ئێمە دەکا. ئاوڕ دەداتەوە.
– ئۆی! کاک مورتەزای پیتچنە! ئەوە لێرە چ دەکا؟
خێرا لە بەر دەرگا دوور دەکەومەوە. منداڵەکانیش لەگەڵ خۆم رادەکێشمء دەیانبەم.
بە لەتیف دەڵێم، (کەس لەوێ نییە. خەیاڵە هاتۆتە سەرت. وەرە بڕۆین.)
– خۆم دیم.
– ئەی بۆچی من نایبینم؟
– بەڵام من دیم.
– ئەدی کوا؟
لەتیف دووبارە چاو بە شیشەوە دەنێ.
– نازانم کوێوە چوو؟ هەمان چاکەتی دڕا دڕای لە بەر بوو. دەستی لە سەر سکی دانابوو.
دوو هەنگاو لەولاوە، لە پشت ئورسییەکانەوە، تەلاری گەورەی حوسێنییە دیارە. مینبەری گەورە لە ناوڕاستی حوسیێنییە پشتی داوەتە دیوار. فەرشەکانیان پێچاوەتەوە. زرێء کڵاوخوودەو شمشێریان بە دیوارەوە کردووە. ئیمامەکان لە ناو چوارچیوە دانیشتوونء بە ئارامی تەماشا دەکەن.
تان لە منداڵەکان دەدەم.
– بەسە تەماشاکردن. با بچینە سەر حەوز.
ماسی بچووک لە ناو ئاو دەردەپەڕنە دەرێء بەرز دەبنەوە. لە هەوادا دەبریقێنەوەء دووبارە زەرگ بۆ ناو حەوز لێدەدەن. ئاوەکە دەلەرزێ. بنی ئاوەکە پڕە لە سیانء قوڕەرەشی ترسناک. لە ناکاو یاهووەکانی سەر زەینەبییە هەڵدەفڕن. پوورە کوکومەکان، بە چاوی نوقاوو خەواڵوو، خۆیان لە ناو کونەکان شاردۆتەوەء وێژینگ دەدەن. لە دەنگی فڕینی کۆترەکان دەترسم. دادەنیشم تا دووبارە هەموو شوێنێ ئارام دەبێتەوە. کڤرێکی رەش بە سەر لێوی باندا تێدەپەڕێ. دارمێوی حەوشە، کە پوورە کانی هەموو جارێ گەلاکانی دەخوارد، لە ژێر گەرمادا پاڵ کەوتووەء بە پەستی خۆی بە سەر داربەست داداوە. لەتیف خەریکە گەلای مێو دەخوا. گوپی لەتیف دەگرمء پاڵی دەدەم.
– ئێستا کاتی گەلاخواردنە؟ یان ماسی گرتن؟
دەمی لە بەر ئێش بەش دەبێتەوە. دەمی پڕە لە گەلای نیوەجووراو. زمانی کەسک بووە.
– ئا…خ…ئا…
– ئێستا کاتی کارە، نەک ورگ.
لێو هەڵدەقورتێنێ.
– ئاخر. زۆر بەتامە.
چەند ماسییەک دێنە پێشۆرک. بە دوو سێ پارچە کەرپووچ، پێشۆرک قەپات دەکەم. نەسیء لەتیف لە دەوروبەری حەوزەوە ماسییەکان بۆ لای من داژۆن.
جامێکی سفرم لە بەر دەستە. دوو ماسی سوور سەریان توند لە کەرپووچەکان دەدەنء دەخزێنە ناو قوڕو لیتەی بنەوە. دەست درێژ دەکەم. لە پڕ چنگ لە قوڕء لیتە دەدەم. یەکێ لە ماسییەکان لە ناو دەستم دەخزێ. دەردەپەڕێء لە لێوی پێشۆرکەوە خۆی فڕێ دەداتەوە ناو حەوز. ماسی دووەم بە لایەکی تردا رادەکا. بە وڕووژاوی دەڵێم، (دووبارە بکەنەوە.)
سەرقۆڵی تەڕم هەڵدەکەم. قەڵشتی دەستم چڵ دەداو دەزوورێتەوە. دوو ماسی دی دێنە پێشۆرک. یەکێکیان دەخزێتە ناو قەوزەکان. پەنجەکانی هەردوو دەستم لە ئاو تێک هەڵدەکێشمء خێرا دەیکێشمەوە بۆ لای خۆم. ماسییەک قامچی دەوەشێنێء بەردەبێتەوە سەر زەوی. پێم بە جامەکە دەکەوێ. جامی سفر وەک زەنگی قوتابخانە دەزرنگێتەوە.
لەتیف یەکسەر جامەکە هەڵدەگرێتەوەو پڕ ئاوی دەکا. ماسییەکە دەخەمە ناو جامەکە. نەسی رەنگی وەکوو زەرچووەی لێدێء دەلەرزێ. قازەکان، هێشتا لە پشت دەرگای زەینەبییەن، لەگەل بیستنی زرنگانەوەی جامەکە. دەقیڕێنن.
یەکسەر خۆمان لە داڵانی تاریکی حەوشەی ناوەوە دەشارینەوە. دایەنی پەروێز هاوار دەکا.
– کێیە؟ ئەوە چییە؟ هەی سەگبابینە، ئەوە چ دەکەن؟
دەنگی پێی لە پلیکانەوە دێ. دەگاتە سەر حەوز. داردەستێکی گەورەی بە دەستەوەیە. تەماشای زەوی دەکا، دەبینێ تەڕ بووە. بۆ لای رارەوەکە دێ. ئێمە هێدی دەکشێینەوە دواوە.
ماسییەکە جێگای تەسکەو لە ناو جام چەماوەتەوەو جوولەی لێوە نایێ. نەسی هەراسانە. هێنکە هێنکی پێ کەوتووە.
لەتیف دەڵێ، (تۆبە! تۆبە خوایە گیان! نەجاتمان بدە.)
نەسی بە ترسەوە پستە پست دەکا.
– دیتت چ غەڵەتێکم کرد؟ ئاخر بڵێ ماسیم بۆ چ بوو، ها…؟
هەناسەمان لە سینگ رادەگرین. دایەن بە پارێزەوە دێتە حەوشەی ناوەوە. قازەکانیش بە هسە هس بە دوویدا دێن. سەرنجێک لەو ناوە دەدا. دەگەڕێتەو لای دەرگای ئاودەستء هاوار دەکا.
– کێ خۆی لەوێ شاردۆتەوە؟ وەرە دەرەوە. یاللا. هەی دزی حەرامزادە. رەچەڵەکی ماسییەکانت بڕاندەوە. بەس نییە؟
نەسی هاوار دەکا، (با بچینە دەرەوە. با راکەین.)
دڵی دەدەمەوە.
– کورە، ئێمەی نەدیوە. بە درۆ هاتء هاوار دەکا.
نەسی دەڵێ.
– نا. با زوو راکەین. ئەگەر نا…
تووڕە دەبم.
– بێدەنگ بە! وس بە!
دایەن داردەستەکەی لە هەوادا بادەدا. رەنگە بترسێ نزیک بکەوێتەوە. دەیەوێ بگەڕێتەوەء بچێتە دوای کاری خۆی، لە پڕ نەسی دەزیڕێنێء رادەکاتە دەرەوە.
– غەڵەتم کرد! غەڵەتم کرد..!
دایەن دەکەوێتە دوایەوەء دارێکی لە پشت دەدا. لەتیف دەڵێ، (هەی دادء بێداد! چ بکەم!. لێگەڕێ منیش بچمە دەرەوە. تووشت کردین.)
بە توندی تەماشای دەکەمء بە تووڕەیی دەڵێم، (بێدەنگ بە! ئەگەر لەشت بۆ لێدان دەخورێ، تۆیش بڕۆ. بۆچی من ئێوەم تووش کردووە؟ نەسی خۆی نەهاتە بەر دەرگای حەوشەو داوای ماسی کرد.)
لەتیف بە گلەیی دەڵێ، (ئاخر تۆ نەتگوت لەوانەیە بگیرێین.)
– بەڵێ. راستە، دەبوایە وا بڵێم.
لەتیف بێدەنگ دەبێ. دایەن بە بۆڵە بۆڵ دەچێتەوە ژووری خۆی. نەنە لە حەوشەی دەرەوە بانگ دەکا:
– ئاهای… منداڵینە، ئەوە لە کوێن؟ هۆ لەتیف، حەزرەتی ئەبولفەزل لە عەردی غارات بباتە خوارێ، لە کوێی؟
هێدی لە حەوشەی ناوەوە، پێ داوێینە حەوشەی حوسێنییەء لەوێوە دەچینەوە حەوشەی خۆمان.
رۆژئاوایە. پوورە کوکومەکان کەوتوونەتە جۆشء خرۆش. بیبی، کە دەیانبینێ، ترسی لێ دەنیشێ.
– ئەی رۆ. ئەی وای!! کاریان تەنیا ژماردنی دگانی بەندەکانی خوایە. زوو بن دەمتان بگرن.
لەگەڵ سبەینەی سالحان دەچمە خەڵووزدان. بیبی لە سەر حەوز خەریکی دەستنوێژ شووشتنە. دوێ شەو، جامەکەم بە ماسییەوە لە ناو خەڵووزدان دانا. رەنگە ئەمڕۆ نەسی بۆ بردنی ماسییەکە بێ. کە چاوم لە تاریکی رادێ، جامەکە دەبینم. ماسییەکە لە ناو جامەکەدا نەماوە. دڵم دادەخورپێ. پوولەکەی سوورو بریقەدار بە دەوری جامەکەدا بڵاو بۆتەوە. دڵم دەگوشرێ. لە خەڵووزدان دێمە دەرەوە. قوتووی شیرینی هەڵدەگرمء دەچمە کۆڵانێ. قوتووەکە لە تەک سەکۆ دادەنێم.
– های کەکاو…ئەتلەسی…ترشء شیرین…بنێشت.
نەسی کەچەڵ لە ماڵەوە دێتە دەری. کە من دەبینێ، سەری دادەنەوێنێء دوور دەکەوێتەوە.
هەمیشە لە بیری کاک مورتەزادام. شەو، خەوم لێناکەوێ. نیوەشەو، هێدی لە ناو جێ دێمە دەرەوە. هەموو شوێنێ کپء تاریکە. هێدی بەرەو تریانی نان دەخشێم. سەر نان لەسەر تریان هەڵدەگرم. تریان دەنگی لێوە دێ. نەنە لە جێی خۆی کەلەکە دەگۆڕێ.
– پششە! پشیلەی دەڵەدز. ئەو پارچە نانەیش تۆ بیبە.
هەر زوو دووبارە پرخە پرخی بەرز دەبێتەوە. پارچە نانێک لە سەر تریان هەڵدەگرم. سەرنانی لە سەر دادەنێمەوەو لە ژوورەوە دێمە دەرێ. بە بن دەرگای حوسێنییەدا دەڕۆمء لە پشت ژووری پوورە کانی دەوەستم. بە هێدی لە دەرگا دەدەم. یەکسەر، یەکێ دەرگا دەکاتەوە.
– چت دەوێ؟
– من شەریفم، کاک مورتەزا، نانم بۆ هاوردووی.
– دەستت نەڕزێ، شەریف. بۆچی ئەو زەحمەتەت دایە بەر خۆت. من دەتوانم ماوەیەکی زۆر لێرە بژیم. شەو، ئاوی حەوز دەخۆمەوەو سکم بە گەلای درەخت تێر دەکەم.
– تا تۆ لێرە بی، هەموو شەو نانت بۆ دێنم.
کاک مورتەزا لەبەر دەرگا دادەنیشێ. لێی دەپرسم.
– چۆن ئێرەت دۆزییەوە؟
– پەیوەندیم لەگەڵ بمانعەلی هەبوو. جاروبار لێرە سەرم لێدەدا.
– بمانعەلی چۆن هاتە پارتی ئێوە؟
– پێش چەند ساڵێ دەمناسی. خانەکان، لە کاتی راودا، باوکیان کوشتبوو.
– بۆچی باوکیان کوشت؟
– چونکە نیشانەشکێنێکی مەعلانء بە توانا بوو. لە ناکۆکی نێوان لادێییء خانەکاندا، لای لادێییەکان بوو. ئەوەندە بەس بوو بۆ ئەوەی لە ناوی ببەن.
کاک مورتەزا ئاخ هەڵدەکێشێء دەڵێ، (شەریف، راسپاردەیەکم هەیە دەمەوێ بە نەیر ساداتی بگەیەنی.)
– بە چاوان کاک مورتەزا. هەر ئیشێکت هەبێ بۆت دەکەم.
– بڕۆ ماڵی عەمۆ بەقاڵء بە نەیر سادات بڵێ من بۆ ماوەیەک نابێ بە رۆژ بێمە دەرێ. ئەگەر دەیەوێ با بچێتەوە ماڵە باوانی تا بزانین ئەنجام بە چ دەگا.
– بە سەر چاو، کاک مورتەزا.
دەست بە سەرم دادێنێ. منیش دەستی ماچ دەکەم.
– لێرە خاترجەم بە، کاک مورتەزا. تا محەڕڕەمی دادێ کەس سەر بێرەدا ناکا.
– شەریف!
– بەڵێ، کاک مورتەزا.
– ئەگەر دەتوانی شەوان دەرگای گەورە کلیل مەدە، نەوەک بمەوێ…
– سەر چاو، هەڵبەت وا دەکەم.
خوا حافیزی لێ دەکەمء لە پشیلە سووکتر دەخزێمە ژوورەوە.
بە زۆر پارەی کتێبء قوتابخانەم دابین کردووە.
– ئەم ساڵ، کتێب گرانە.
نەنە دەپرسێ، (بای چەند دەکا؟)
– بیست تمەن.
– هەی دادو بێداد. بۆچی ئەوەندە گرانە؟
– خۆ کتێبێکء دوو کتێب نییە! کتێبەکان زۆرن!
بیبی بە سەرسامی دەست بە سەرمدا دێنێ.
– ماشەللا! چاوی حەسوودت بڕژێتە بن پێ! چاوی حەسوودت بڕژێتە بن پێ!
بە نەنە دەڵێم، (دەتوانین کتێبی نیوداشت بە نیوە نرخ لە داڵانی مزگەوت بکڕێن.)
– باشە، بەڵام ئەم ساڵ ناوت لە کوێ بنووسم.
– قوتابخانەی رازی نزیکە. بەڵام زیاتر منداڵە دەوڵەمەند دەچنە ئەوێ.
– خوا کەریمە. با بچین بەڵکو ناوت بنووسن.
– بە رێ دەکەوین. کزەبایەکی ساردی پایز لە کۆڵانێ دێء خۆی لە دەمء چاوم هەڵدەسوێ. بای دێ…بای مهر… باکە بۆنی یادء بۆنی گیسیای لەگەڵدایە…با سۆزێکی چەند غەمگینی هەیە! دیوارەکان لە دروشم شووراونەتەوە. پاساری لە کونی دیوارء لە بن سواندان کپ بووین.
شامی بە پشتی کۆم، بە ورتە ورت، لە سیلەی کۆڵانێ دەردەکەوێ.
⚠️ تێبینی: ئەم پەڕتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. 📕 ناردنی پەڕتووک

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📖 رۆمان
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊷ وەرگێڕدراو
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
📄 فایلی PDF: ✖️
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 82% ✔️
82%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
82%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Feb 5 2016 11:58AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Feb 5 2016 12:01PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 8,479 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.198 KB Feb 5 2016 11:58AMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

ساڵانی هەورین

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عەزیز گەردی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 9,391 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574