زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 07-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆07-04-2020
📆06-04-2020
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📆02-04-2020
📆01-04-2020
📂 زۆرتر ...
📅07 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,787) پەڕتووک||
✌️ یوسف دەمیر (شەڕڤان کۆرجان)
نازناو: شەڕڤان کۆرجان
ناو و پاشناو: یوسف دەمیر
دایک: پەریخان
باوک: خەیرەدین
شوێن و مێژووی شەهادەت: گوندی حیمر شەرکا / 10-11- 2015
✌️ یوسف دەمیر (شەڕڤان کۆرجان)
🏷️ پۆل: شەهیدان
یوسف دەمیر (شەڕڤان کۆرجان)
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 05-04-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی 1ی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەعیدی، حوکمی سێ مانگ و رۆژێک زیندانیی بەسەر فەردین مەولوودیدا سەپاند. لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە، ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کردووە.[7]
باشووری کوردستان
- وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 18 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران، کە 8 پیاو و 6 ئافرەت و 4 منداڵن. بەمەش ک
📅 05-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
05-04-2020
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📝 بۆ ڕای گشتی؛ لە بارەی هۆکاری گرانبوونی گاز لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک
لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمەوە، وەک وەڵامدانەوە بۆ داواکاریی رەوای هاووڵاتییان لە ئەنجامدانی چاکسازی و گرتنەبەری شەفافییەت لە کاروباری حکومیدا، بڕیاردرا گشت گرێبەستی کۆمپانیاکان لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان و بەپێی پرۆسەی بەتەندەرکردن بێت.
لەم چوارچێوەیەدا بابەتی گواستنەوەی گاز لە کۆمپانیای داناغازەوە بۆ پارێزگاکانی هەرێم، کە لەلایەن کۆمپانیایێکەوە قۆرخ کرابوو، کرایە تەندەر و دوای ئەوەی بۆ کۆمپانیایەکی دیکە دەرچوو و بڕیار بوو لە سەری ساڵی نوێوە دەستبەکار ببێت، بەڵام لەلایەن چەند
📝 بۆ ڕای گشتی؛ لە بارەی هۆکاری گرانبوونی گاز لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک
🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان
بۆ ڕای گشتی؛ لە بارەی هۆکاری گرانبوونی گاز لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ نورتان ئاتالای (بەسە ئازەر)
نازناو: بەسە ئازەر
ناو و پاشناو: نورتان ئاتالای
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: ئایتەن و جەمال
شوێن و کاتی شەهادەت:21-11- 2019/حەفتانین
✌️ نورتان ئاتالای (بەسە ئازەر)
🏷️ پۆل: شەهیدان
نورتان ئاتالای (بەسە ئازەر)
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 372,060 | وێنە 58,169 | پەڕتووک PDF 10,787 | فایلی پەیوەندیدار 40,231 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,053 |
📖 خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک گۆڕەپانی ئازادی کوردانە | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک گۆڕەپانی ئازادی کوردانە

تا کێشەکەی باکور چارەسەر نەبێت، کێشەکەی باشور چارەسەر نابێت، هیچ کەسێک پارێزراو نابێت...
پێویستە رۆژەڤی راستەقینەی کوردان بەرجەستەکردنی پرۆژەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک بێت. ئەگەر نەتەوەی دیموکراتیک گیان بێت ئەوا خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک جەستەیە، حاڵەتی بەرجەستەبووی بونیادنانی نەتەوەی دیموکراتیکە. خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک چەند بوارێکی هەیە، دەتوانین بەم شێوەیە گوزارەی لێوە بکەین:
1 بواری سیاسی: لێرەدا گەل یان ئەنجومەنێک یان کۆنگرەیەکی کۆمەڵگای دیموکراتیک لە کاردایە. ئەم کۆنگرەیەش دەستەیەکی بچوکی بەڕێوەبەرایەتی دەبێت.
2 بواری حقوقی: دەربڕی لە ستاتۆ و پێگەی حقوقی پرۆژەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک دەکات. لە لایەنی حقوقییەوە چۆنێتی ئاستی ستاتۆی کورد بە دەستور و یاسا گشتییەکان دەگەیەنێت.
3 بواری ئابوری: نەتەوەی دیموکراتیک دامەزرا و سیاسەتێکی ئابوریشی دەبێت. دەستنیشانی دەکرێت ئابورییەکی چۆن پێویستە. پێگەی سیاسی بەنداوەکان، سەرچاوە سروشتییە سەرخان و ژێرخانەکان و ئاست و چۆنێتی وەرگرتنی باج دەستنیشان دەکرێ، ناتوانین سیستمی سەرمایەداری وەک سیستمی ئابوری بەهەند وەربگرین یان پەسەندی بکەین. دەشێ بە تەواوی نەتوانین سیستمی سەرمایەداری دەرباز بکەین، بەڵام دەکرێ لە ئاستێکی گرنگدا گۆڕانی بەسەردا بهێنێ و بێ‌نرخی بکات، سیستمی ئابوری خۆمان دابمەزرێنین. لەم سیستمەدا سیستمی ئابوری گەل دەبێت، بەشێکیشی ئابوری تایبەتی پێک دەهێنێت. واتا کۆمپانیای تایبەتی دەبن.
4 بواری کلتوری: زمانی زیاتر، پەروەردە بە زمانی زیگماکی، مێژوو و هونەر دەگرێتەوە. دەبێ پەیوەندی کوردی بە تورکییەوە چی بێت، دەکرێ چۆن بە زمانی زیگماکی پەروەردە بکرێ، دەبێ سیاسەتێکی "زمان"ی نەتەوەی دیموکراتیک چۆن بێت، دەبێ سەرجەم ئەمانە تاوتوێ بکرێن. سیاسەتێکی پەروەردە دیار بکرێت. گفتوگۆ لەسەر ئەوە بکرێ کە کورد چۆن بتوانێ بە تەواوی لە ژینوسایدی کلتوری رزگاری ببێ، و پێویستە له و ژینوسایدی کلتورییە رزگاری ببێت.
5 بواری پاراستنی جەوهەری: دەشبێ بە بواری ئاسایش بە ناوی بکەین. لە بەرامبەر ژینوسایدی کلتوری کورد و هەموو جۆرە ژینوسایدێک، پاراستنی جەوهەری دابمەزرێنێت. بەرگری رەوا وەک رێبازی دەستکردی چەکداری کەجەکە و پەکەکە نا، بەڵکو دەستەبەرکردنی خۆپاراستنی گەلە. لە هەموو بوارەکاندا خۆڕێکخستنی کۆمەڵگای دیموکراتیک، بەدەزگابوون و گەیاندنی بە سیستمی ئاسایش و خۆپاراستنی خۆی. دەکرێ گەل ئەم خاڵە تاوتوێ بکات و بە ئەنجامی جیاواز بگات. بۆ نمونە منداڵەکانیان بنێرن بۆ سەربازی؟ لە سەربازی و سوپادا جێ بگرن؟ ئەمانە تاوتوێ بکرێن. بۆ نمونە جاشەکان چۆن لاببرێن، مەسەلەی جاشایەتی چۆن چارە بکرێ، ئەمانە پێوستە تاوتوێ بکرێن. پاراستنی جەوهەری گەل لە نان و ئاو گرنگترە، ئەمە نەبێت ناژی.
6 بواری دیپلۆماسی: کوردان پەیوەندییەکانی لەگەڵ‌ گەلانی دیکە، وڵاتانی دراوسی و کوردانی پارچەکانی دیکە بخەنە بەر باس و گفتوگۆوە، خواستی پەیوەندی لەگەڵ‌ کۆمەڵگاکانی تر و چۆنێتی ژیانی لەگەڵیاندا تاوتوێ بکات.
ئەمە چوارچێوەیەکە، هێڵە سەرەکییە گشتییەکان ئەوانەن. تایبەت بەهەر یەکێک لەم بوارانە کۆمسیۆنی تایبەتی هەبن، کار و خەبات لەسەر ئەمانە بکرێن. پێویستە بابەتی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک گرێدراو به و قۆناخەی ئاماژەم پێکرد هەڵسەنگێندرێت. ئێستاکە لەناو قۆناخێکی گواستنەوەداین. خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک گۆڕەپانی ئازادی کوردانە. پشت بە سنوری نیشتەجێی هاوڵاتیان و جوگرافی نابەستێ، بۆ یەکینەکانی کۆمەڵگای دیموکراتیک دەگەڕێتەوە. هەر چین و توێژێکی کۆمەڵایەتی، یەکینەیەکی کۆمەڵگای دیموکراتیکە، پێکهێنانی بەڕێوەبەرایەتی گەوهەرییەتی. نەک بە "خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک رادەگەیەنین" بەڵکو دەبێ بوترێ "بەڕێوەبەرایەتی جەوهەری دیموکراتیک بونیادە دەنین". ئەمە راگەیاندنی شەڕ نیە، کاروباری سازدان و رێکخستنی دیموکراتیکە. ئەمە بە هەموو گۆڕەپانەکاندا بەربڵاو دەکرێتەوە. هەر لە یانەکانی وەرزشەوە بگرە تا دامەزراوە هەروەزییەکان "کۆپەراتیف"ەکان، هەموو گۆڕەپانەکانی کۆمەڵگا خۆی رێک دەخات. دەبێ وەک پلاتفۆرم یان کۆنفیدراسیۆنێکی سەرجەم رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بێت. لە چوارچێوەی ئه و شەش بوارەی ئاماژەم پێدا، با خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک وەک پرۆژەیەکی چارەسەری پەرەی پێ بدەن و بەرجەستەی بکەن. ئەگەر لە دوای هەڵبژاردنەکان دەوڵەت دوای پێشنیازی چارەسەری لێ کردن، با پرۆژەیەکیان هەبێت بۆ چارەسەری.
وەک لە راگەیاندنەکاندا دەرکەوت، شاندی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک چاویان بە تاڵەبانی کەوتووە. دیارە ئەرێنی بووە و لە بابەتی کۆنفڕانسی نەتەوەییدا هاوبیر بوون، (PKK)ش بەشدار دەکەن، وایە؟ ئەم کارە زۆر گرنگە. سڵاوم بە تاڵەبانی بگەیەنن، بەناوی منەوە پێی بڵێن:"بەڕێز تاڵەبانی؛ ئۆجالان دەڵێت، وەرن ببن بە وتەبێژی کۆنفرانسی نەتەوەیی، نوێنەرایەتی هەموو کوردان بکەن، نەک هەروا وەک سەرۆک کۆماری ئێراق، وەک وتەبێژی کوردان لە سوریا، ئێران، ئێراق، تورکیا و هەموو کوردان و ئەم کێشەیە بۆ دنیا باس بکەن. ئەمە واتادارتر و بەهادارترە".
تا کێشەکەی باکور چارەسەر نەبێت، کێشەکەی باشور چارەسەر نابێت، هیچ کەسێک پارێزراو نابێت. تێگەیشتنیان لەمە گرنگە. پێویستە بزانن کە مەترسی گەورەیە و هەموو کوردانی گرتۆتەوە. پێویستە بە تاڵەبانی و بارزانی بوترێ "ئەگەر ئەمجارە عەرەب بەسەرتاندا بێن، یەک کەستان لێ ناهێڵن"، پێویستە باش لەمە تێبگەن. بۆ ئەمەیە باس لە کۆنفرانسی نەتەوەیی دەکەم. وەرن با نوێنەرایەتییەکی هاوبەش، بەرگرییەکی هاوبەش پێک بهێنین کە هەموو کوردان بگرێتەوە. بڕوا ناکەم بارزانی و ئەوان لە باشور بەسەر هێزەکانی ئێمەدا بێن. ئەگەر بە سەریشماندا بێن بەر لە هەموو شتێک لە قاچ و پێی خۆیان دەدەن. جارێکی تر سڵاوم بە تاڵەبانی و بە بارزانی بگەیەنن.
لەوانەیە کۆنفرانسی نەتەوەیی هەندێک کاتی بوێ، گرنگ بەڕێوەبردنیەتی. دەبێ هەموو چین و توێژێکی کورد بەشداری بکەن. پێشتر لەم مژارەدا باسم لە چوار پرەنسیپی تێوری و سێ پێشنیازی کرداری کردبوو. بەتایبەتی پراکتیزەکردنی سێ پێشنیازەکە گرنگە. یەکەمیان: پێکهێنانی دەزگایەک لە شێوەی پەرلەمانێکی هاوبەش کە وەک میکانیزمایەکی بڕیاروەرگرتنی کوردان کار بکات. لە پەرلەمان زیاتر، دەکرێ وەک "شۆرای نەتەوەیی کوردستان" ناوزەد بکرێت. بەڕادەیەک لە رێکخستنی رزگاری فەڵەسەتین دەچێ. دووەمیان: دامەزراندنی بەڕێوەبەری و جێبەجێکاری ئه و بڕیارانەی کە لە خاڵی یەکەمدا وەردەگیرێ. سێهەم: پێکهێنان و دامەزراندنی هێزی بەرگری رەوای هاوبەش. تا پاراستن و ئاسایشی گەلی کورد گەرانتی نەکرێ، با کەس باس لە ئاشتی و چەکدانان نەکات. مەترسی قڕکردن لە ئارادایە. ئەوانە دەرفەتیان دەست بکەوێ، هیچ درێخی ناکەن لە قڕکردنی کوردان.بەرگری گەوهەری کوردان لە پێناو پاراستنی هەبوونی خۆیان، بنەڕەتترین مەرجە. تەنیا بە گەریلا و بە هێزەکانی پاراستنی گەل (HPG)ەوە سنووردار نیە، هەموو کەسێک بەرپرسیارە لە بەرامبەر ئەمەدا. تاکەکانیش دەبێ خۆیان بەرگری و پاراستنی خۆیان دەستەبەر بکەن، گەلیش تەکبیری خۆی وەربگرێت. با کەس منداڵ و لاوی خۆی نەنێرێت بۆ سەربازی و بۆ خزمەتی سوپای دەوڵەتان.
بە کورتی بە پێویستی دەزانم ئاماژە به و دیدار و دانیشتنانەی ئەم دواییەش بکەم. ئه و دیدار و دانیشتنانەی لێرە ئەنجامیان دەدەم تا بڵێی واتادار و مێژوویین. تەقینەوەیەکەی لە هەکاری، بەر لەم دانیشتنەمان زۆر سەرنجڕاکێشە. پێویستە لێکۆڵینەوەی فرەلایەنەی ئەم رووداوە بکرێت. به و تەقینەوەی هەکاری دانیشتنەکانی ئێرە بۆردومان کرا. ئەم دیدارانە تا بڵێی بە بەرهەم بوون، هیوادار بووم. هەرکات لە تورکیادا پێشکەوتن و گۆڕانکاری ئەرێنی لەم مژارەدا بێتە کایەوە، بە چالاکییەکی وەها گێرەشێوێنانە ئەم پێشکەوتنانە کۆت و بەند دەکەن. ئامانجی سەرەکییان لێرەدا، ئه و ئەنجامە مێژووییانەن کە لە دانیشتنەکاندا پێیان دەگەین. لە دوای دانیشتنەکەی ئه و رۆژەی رووداوەکە لە هەکاری رووی دا، دانیشتن نەکراوە.
ئەنجامی دانیشتنەکانی ئێرە لەسەر گەیشتن بە دوو رێکەوتنی سەرەتایی دوولایەنە لێک دەدەمەوە. یەکەمیان رێکەوتن لە بواری ئاسایش و پاراستن، لەگەڵ‌ کەجەکە و پەکەکە پێکەوە بەڕێوەی دەبەم، ئەوان پابەند دەبن بەمەوە. پێویستە دیالۆگی وتەنی و نوسراوەم لەگەڵ‌ کەجەکە و پەکەکەم هەبێت، پێویستە هەلومەرجی ژیانم بەپێی ئەمە بگونجێنن. ئەوەی تریشیان رێکەوتنی مافە دیموکراتیکەکان و دەستوری گشتییە. بۆ ئەمەش پارتی ئاشتی و دیموکراتیک و کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک هەن. پێویستە لەگەڵ‌ ئەمانەدا دابنیشم و لە هاوبیریدا بین. پێویستە لەگەڵ‌ ئەمانەدا دیالۆگم هەبێت، پێویستە هەلومەرجی دانیشتنم لەگەڵ‌ سیاسەتمەدارانی دیکە کە پارێزەر نین بڕەخسێنرێت. بەم شێوەیە پێشکەشکردنی رێکەوتنەکان بە پەرلەمانی دوای هەڵبژاردن دێتە پێشەوە. لێرەدا دوو کۆمیسیۆن پێک دەهێنرێت. یەکیان کۆمیسیۆنی ئامادەکاری دەستوری گشتی دەبێ، باس له و کۆمسیۆنە ناکەم کە ئێستاکە لە ئەنجومەندایە. ئەرک و رۆڵی ئه و جیاوازە. مەبەستم له و کۆمسیۆنەیە کە گەڵاڵەی ئەنجامی گفتوگۆکانی لەبارەی دەستوری گشتی نوێ پێشکەش بە پەرلەمانی دوای هەڵبژاردنەکان بکات.
دووەمیان، کۆمسیۆنی لێکۆڵینەوە لە راستییەکانە. ئەم کۆمسیۆنەش تێکڕای رووداوەکانی "بکەری نادیار"ی وەک رووداوەکەی ئەم دواییە هەکاری و لە ئەرگەنەکۆن دەکۆڵێتەوە و بەرپرسیارەکانی دەردەخاتە روو. قۆناخ بەم شێوەیە جێبەجێ دەبێت. هەشت مانگمان لە پێشە، چاوەڕێی قۆناخی ئاماژە پێکراو دەبم، جا دەبینین میکانزمە کارا دەبێت یان نا. ئەگەر ببێ، دەربازی قۆناخی ئه و رێکەوتنانە دەبین کە ئاماژەم پێکردن. ئەگەر ئەمەش بوو، قۆناخ بەره و ئاشتی هەتاهەتایی دەچێت. ئەگەر وەها نەچێت، رەنگە "شەڕی شۆڕشگێڕی بەرفراوانی گەل" بێتە ئاراوە. ئەگەر باسی ئەگەریش بکەین، چۆن پێشتر به و قۆناخی دانیشتنانەی لێرە دەستیان پێکرد لە سەدا پەنجام وتبوو، ئێستاش لە هەمان خاڵدام تەنانەت دەتوانم بڵێم تۆزێک لە دواترەوەش.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان
بە ناوی منەوە سڵاو لە هەموو ئه و کەسانە بکەن کە بەشداری دانیشتنەکان بوون، لەگەڵ سڵاوی تایبەتیشم بە گەل.
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە
📙 پەڕتووک - کوورتەباس☀️ دۆزی کورد
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم🇹🇷 تورکیا

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 78% ✔️
78%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
78%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Feb 5 2016 1:23AM تۆمارکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 8,271 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.141 KB Feb 5 2016 1:23AMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک گۆڕەپانی ئازادی کوردانە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عەبدوڵڵا ئوجەلان
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,203 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574