ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 02-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆02-04-2020
📆01-04-2020
📆31-03-2020
📆30-03-2020
📆29-03-2020
📆28-03-2020
📆27-03-2020
📂 زۆرتر ...
📅02 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,766) پەڕتووک||
📅 31-03-2020
باکووری کوردستان
- نالان ئۆزئایدن هاوسەرۆکی شارەوانی شەمرەخ بە گومانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەرەنتینەکرا.[2]
- کاتژمێر 06:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێڵی گواستنەوەی نەوتی ئێران بۆ تورکیا لە سنووری گوربولاک لە بازیدی سەربە ئاگری، بە هۆکارێکی نادیار گڕی گرت. راگەیاندنەکانی تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گڕگرتنی هێڵە نەوتەکە لە ئەنجامی تەقینەوەیەک ڕوویداوە و تیمەکانی ئاگر کوژینەوە ڕەوانەی ناوچەکە کراون. هێشتا ئێران و تورکیا بەفەرمی لەسەر هۆکاریی گڕگرتنی بۆرییە نەوتییەکە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.[6]
رۆژهە
📅 31-03-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەڵمەتێک بۆ کۆتایهێنان بە گەمارۆی سەر کامپی پەنابەرانی مەخمور دەستیپێکرد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ واحید عوسمان خدر - کاکە سوور
ئەندامی حیزبی کرێکاری کۆمۆنیست و هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی شورایی لە ڕۆژی 31-03-1991 لە هەولێر لە کاتی بەرگریی شوراکاندا بەرامبەر هێرشی حزبی بەعس بۆ گرتنەوەی شاری هەولێر گیانی لەدەست دا.
✌️ واحید عوسمان خدر - کاکە سوور
🏷️ پۆل: شەهیدان
واحید عوسمان خدر - کاکە سوور
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ جەزا عەلی کاتب
شەهید جەزا لە ساڵی 1946 لەگەڕەکی گۆیژە لە شاری سلێمانی لە بنەماڵیەکی کورد پەروەر چاوی بە ژیان هەڵهێناوە. کاکە جەزا هەر لەسەرەتای لاوێتیەوە هەستی بە زوڵمی دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان کردوە و شەیدای کوردایەتی و ڕێبازی پارتی و بارزانی بوە بۆیە لە ساڵی 1963 وە پەیوەندی کردوە بە رێکخستنە نهێنیەکانی پارتیەوە و بەردەوام بوە لە خەبات و تێکۆشان بۆ رزگاری کورد و کوردستان لە داگیرکردن و چەوسانەوە.
خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی زانستی لەسلێمانی تەواو کردوە، لەدوای هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلول و لە ئەنجامی چا
✌️ جەزا عەلی کاتب
🏷️ پۆل: شەهیدان
جەزا عەلی کاتب
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مەسعود محەمەد
هزرڤان و نووسەری بیروردی کوردو کەسایەتی ناسراوی کوردستان مامۆستا مەسعود محەمەدی جەلیزادە لە ساڵی 1919دا لەشاری کۆیە لەبنەماڵەیەکی ئایینی و وێژەیی و زانست پەروەر هاتۆتە جیهانەوە و گەشتی خوێندنی لەساڵی 1926دا لە کۆیە دەست پێکردووەو قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر لەساڵی 1940دا تەواوکردووە و لەساڵی 1945یشدا خوێندنی کۆلیژی مافی لەبەغدا وەرگرتووە و بووەتە پارێزەرێکی یاساناس.
لە خوێندنی کۆلیژی مافدا هاوپۆل و دۆستی دڵسۆزی دڵداری شاعیری لێهاتووی کورد بووە و بەیەکەوە زۆربەی ئێواران سەردانی ساڵۆنی وێ
👫 مەسعود محەمەد
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مەسعود محەمەد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 371,748 | وێنە 58,087 | پەڕتووک PDF 10,766 | فایلی پەیوەندیدار 40,137 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,018 |
📖 ستراتژی پاکتاوکردن لە (1925)ەوە پەیڕەو دەکرێت | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

ستراتژی پاکتاوکردن لە (1925)ەوە پەیڕەو دەکرێت

تاڵەبانی دەتوانێ لە چارەسەری کێشەی کورددا رۆڵ بگێڕێت، وەکو هەوڵدانەکەی لە سەردەمی ئۆزاڵ...
(15)ی شوباتی 1925 سەرەتای دەستپێکردنی گەلەکۆمەی دژ بە کوردانە. هێنانی منیش بۆ ئیمراڵی لە (15)ی شوباتدا روی دا. گەلەکۆمەی دژ بە شێخ سەعیدی پیران، سەرەتای گەلەکۆمە تا بە ئەمڕۆیە. (29)ی حوزەیران بەروار و بڕیاری لەسێدارەدانیش بە هەمان شێوەیە. له و سەردەمەدا لە لایەک کە هەوڵی لەنێوبردنی گشتی کورد لە گەورەترین پارچەی کوردستان دەدرێ، لە لایەک لە باشوری کوردستانیشدا بە پێشەنگایەتی بنەماڵەی بارزانی هەوڵی دروستکردنی هێزێک دەدرێت. دیارە پەیوەندی بنەماڵەی بارزانی و یەهودییەکان دەزانرێ، واتا لە لایەک پیلانی پاکتاوکردن جێبەجێ دەکرێ و لە لایەکی تریش هێزێک بەرز دەکرێتەوە و تا بە ئەمڕۆ بەردەوامە. ئه و ستراتیژی و پیلانەی هەر لە (1925)ەوە تا ئێستا پەیڕه و دەکرێ به و شێوەیەیە. لە (10)ی مارسی (1922)دا "یاسای خۆبەڕێوەبەری" بۆ کورد دەردەکرێت. بەڵام ئەمە بە نهێنی دەمێنێتەوە و هیچ جێبەجێ ناکرێت. دەستوری گشتی ساڵی (1921)یش دەستورێکی گرنگ و دیموکراتیکە. دواتر لە دژی کورد لەگەڵ‌ گەلەکۆمەی 1925 ئه و یاسایانە بە هیچ شێوەیەک جێبەجێ ناکرێن. نزیکەی سێ مانگ بەر لە جێبەجێکردنی دەستوری گشتی 1924، لە رەشنوسی ئەم دەستورەدا هەندێک خاڵ دەربارەی خۆبەڕێوەبردنی کورد هەیە، دەڵێن دواتر ئەم خاڵانە دەرخراون. ئێمە لە بابەتی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکدا دەستوری گشتی ساڵی 1921 وەک نمونەی بە هەندوەرگرتن نیشان دەدەین. پێویستە هەموو ئه و بەڵگە و زانیارییانەی هاوشێوەی ئەمەن لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکاندا پێشکەشی گەل بکرێ و رابگەیەنرێت.
ئەوەی کە کوردان دەیانەوێ بیکەن، پرۆژەی نەتەوەیەکی دیموکراتیکە. خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکیش روونکردنەوەی سیاسی پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکە. مەبەست لە خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک، گەیاندنی کوردە بە پێگەیەک. پێگە هۆکارێکە بۆ هەبوون. ئەوەی لێرەدا جێگای باسە کێشەی هەبوون و نەبوونی کوردە، بەمە دەڵێین "ستاتۆی سیاسی دیموکراتیک"، دەشتوانین پێی بڵێین سۆسیالیتەی دیموکراتیک. گرنگترین تایبەتمەندی لە پرۆژەی چارەسەری کورددا، پەسەندکردنی کوردە بە هێزێکی دیموکراتیک سیاسی. ئەمە لە هەموو شوێن و جێیەکی جیهاندا بەوشێوەیە چارەسەر کراوە. پێویستە چارەسەری ئەم ستاتۆیەی کوردان قوڵتر بکرێتەوە. ئێمە هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ‌ ئاڵا، سنورەکان، زمانی فەرمیدا نیە. ئێمە بە چارەسەری و پرۆژەی کۆمەڵایەتی، کلتوری و سیاسییەوە پەیوەندیدارین. نامانەوێ دەوڵەت پارچە بکەین، بۆ گەیشتن بە تورکیایەکی دیموکراتیک هەوڵ دەدەین.
سەبارەت بەم ئامانجە دامەزراندنی شۆرای شارەکان گرنگییەکی گەورەی هەیە لە بەرقەرارکردنی ئاشتیدا. پێویستە هەموو کەسێکی ئاشتیخواز بەشداری شۆرای شار بکرێت. لێرەدا دوو شۆرا پێک دەهێنرێت؛ یەکەمیان شۆرای پارێزگایە و ئه و دیکەیان شۆرای شارە. ئەندامانی شۆرای پارێزگا لە چوارچێوەی سنورەکانی پارێزگاکە و گرێدراو بە تایبەتمەندی شار لە 300 تا 400 کەس پێک دێت. کۆنسەی شار، ئه و پێکهاتەیە کە هەموو چین و توێژە ئاشتیخوازەکانی ناو شار بە ئاسایی گوزارە لە خۆیان دەکەن و ئەمەش لە 200 تا 300 کەس پێک دێت. ئەم شۆراگەلە دێنە لای یەک و گفتوگۆ دەکەن، بڕیار وەردەگرن و رایدەگەیەنن. لە پاڵ‌ جێبەجێکارانی بڕیارەکەیاندا دەبن، فشار دەخەنە سەر ئه و لایەنەی جێبەجێ ناکات و ریسوایان دەکەن. بەم بڕیارانەشیان دەڵێن "مەرجی چارسەری ئاشتی و دیموکراتیک". لە چارەسەری کێشەکاندا خاڵە گرنگ و لەپێشەکان و بەرپرسیارێتی سەر لایەنەکان دەستنیشان دەکەن. بۆ نمونە دەڵێن ئەمانە ئه و ئەرکانەن لە پێناو درێژکردنەوەی وادەی بێ چالاکی دەکەونە سەر لایەنەکان. پشتگیری و خۆشحاڵی لەوانە دەکەن کە بڕیارەکان جێبەجێ دەکەن. لە پێناو بەرقەرارکردنی پێگەی بێ‌چالاکی فشار دەخرێتە سەر لایەنەکان. دواتر داوا لە ئەنجومەن دەکەن کە بڕیارێکی بۆ ئاشتی هەبێت. داوای دامەزراندنی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوە لە راستییەکان دەکەن. دوابەدوای هەموو ئەوانەش دەکرێ دەست بە پاشەکشە و چەکدانان بکرێت. لەم مژارەدا ئەگەر لە بواری یاسایی و دەستوری گشتییەوە گەرەنتی بکرێ، رێ لە بەردەم قۆناخی چەکدانان دەکرێتەوە. "لە خاڵی چەکداناندا من تاکە کاربەدەستم"، تەنانەت بەڕێوەبەرایەتی پەکەکەش بێ من ناتوانی پاشەکشە بە یەک گەریلاش بکات و تەنیا خۆی کاربەدەست نیە. چارەسەری ئاشتی و دیموکراتیک بەم شێوەیە دێتە ئاراوە.
ئەگەر ئێستا لەسەر ئەم بناخەیە چارەسەری ئاشتی و دیموکراتیک نەیەتە کایەوە، شەڕی شۆڕشگێڕانەی گەل لە چوارچێوەی "شەڕی پاراستنی هەبوونی کورد و بەدەستهێنانی ئازادی"دا پەرە دەستێنێت. تا مانگی ژوئەن دەبێ لەسەر ئه و بابەتە ئاماژەپێکراوانە راوەستە بکەن و رێگە لە پێش قۆناخ بکرێتەوە. دەبێ تا مانگی مارس کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوە لە راستییەکان دابمەزرێت. نابێ ئەم کار و خەباتانە بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەوە ببەسترێتەوە. لە پێناو چارەسەری ئه و کێشانەی باسم کردوون، پێویستە هەموو تورک، کورد، رۆشنبیر، گرووپە باوەڕی، ئاینیەکان و هەموو کەسێک بکەونە جوڵە و هەموو هەوڵ بدەن و کار بۆ چارەسەری بکەن. ئەگەر تا مانگی مارس بارودۆخەکە پێشکەوتنی ئەرێنی بەخۆوە نەبینێ، داوای لێبوردن لە کەجەکە رادەگەیەنم و خۆیان بڕیاری قۆناخی نوێ دەدەن.
ئەگەر بڕەخسێ، دەکرێ لەگەڵ‌ تاڵەبانی دانیشتنێک ساز بکرێ. به و شێوەیەش یەکەمین دانیشتنم لەگەڵ‌ ئه و دەست پێدەکات. دەتوانێ لە چارەسەری ئەم کارەدا رۆڵ بگێڕێت. لە رابردووشدا یەکەمین ناوبژێوانی کردبوو، لە سەردەمی تورگوت ئۆزالدا. پێکەوە لەگەڵ‌ ئەوان سەرەتای یەکەمین ئاگربەستمان دانا. ئەمە کارێک بوو لەگەڵ‌ ئۆزال بە نیوەچڵی مایەوە. با ئەم ئەرکە بخاتە ئەستۆ خۆی، دەتوانرێ وتوێژی لەگەڵ‌دا بکرێ. پێ بڵێن "ئۆجالان لەبەر خاتری بەڕێزتان لە بەرامبەر ئۆزال، داوای رۆڵگێڕنتان لێ دەکات." چونکە هەموو دەزانین، تاڵەبانی ئۆزالی خۆش دەویست. ئەمە لە هەمان کاتدا ئەرکی ئەوە. لەبیرمە هەر خۆی بەرلە چەندین ساڵ بە ئاماژەدان بە باکوری کوردستان وتی "تا کێشە لە کوردستانی گەورەدا چارەسەر نەبێت، کێشەی کوردەکانی باشور چارەسەر نابێت و کوردەکانی ئێرە هەست بە پارێزراوی خۆیان ناکەن". بۆ ئەوەش ئەم قۆناخە بۆ ئەوانیش هێندەی ژیان گرنگە. ئاماژەی بەوەش دابوو کە چارەسەری لە باشور بە چارەسەری کێشەکە لە باکور بەرقەرار دەبێت. ئەم دۆخە هاوشێوەی هەمان دۆخی عەرەب میسری ئێستاکەیە. چۆن لە پێناو گۆڕانی رژێمەکانی هەرێمەکە، گۆڕانی رژێمی میسر مەرجی سەرەکییە، واتا گۆڕانی رژێمی میسر رێگەیە بۆ گۆڕانی رژێمەکانی دیکە. بە هەمان شێوە چارەسەربوونی کێشەی کورد لە باشور بەندە بە چارەسەری کێشەکە لە باکور. بۆ ئەوەش باکوری کوردستان وەک میسرە. هەمان ستراتیژی گرنگی دەستنیشانکەری هەیە. پێویستە یەکسەر ئەمانەی لەسەر ناوی من پێ رابگەیەنن. پێویستە دەستوبرد بکات، ئەوانیش بەرپرسیارێتییان لەسەر شانە.
سڵاوم بە گەلەکەمان لە ئێران و ئێراق و سوریا بگەیەنن، پێویستە رێکخستن و یەکێتی دیموکراتیکی خۆیان دروست بکەن و پەرەی پێ بدەن. پێویستە هەموو کەسێک بکەوێتە کار و هەوڵەوە بۆ ئەنجامدانی "کۆنگرەی نەتەوەیی کورد" لە ئێراق. رزگاربوونیان بەندە به و بڕیارانەوە کە لەم کۆنگرەیەدا وەریدەگرن. بە گفتوگۆ و بەبڕیاربوونیان لەم کۆنگرەیەدا دەتوانن لە خوڵقاندنی ئایندەدا ببنە خاوەنی بەش. هەروەها سڵاوم بە ئێزیدی و کریستیان و ئاشوورییەکانی هەرێمەکەش بگەیەنن. پرۆژەی چارەسەری دیموکراتیکی ئێمە تورکمەنەکانی ئێراق، ئازەرییەکانی ئێران و گەلانی دیکەش دەگرێتەوە. با ئەوانیش هێز بەم چارەسەرییە دیموکراتیکە ببەخشن. دەبێ ژنانی رێکخستنی جەوهەری خۆیان بەهێز بکەن و هێز و هاوکاری بە تێکۆشانی دیموکراتیکمان ببەخشن. گۆڕانی ژن، گۆڕانی کۆمەڵگایە. بۆ ئەوەشە دەڵێن، ژن و ژیان. ئێمە لە سەردەمی سەرەتای ئەم قۆناخەداین. دەبێ هەموو کەسێک، هەموو ژنان بەم هزرەوە کار و خەبات بکەن و قۆناخەکە هەڵبسەنگێنن. بەم بۆنەیەشەوە سڵاو لە هەموو ژنان دەکەم.
رەنگە 2011 ببێتە ساڵی هاتنەکایەی چارەسەری ئاشتی و دیموکراتیکی کێشەی کورد. پێویستە هەموو گەلەکەمان بە گیانی ئامادەباشی بۆ ئەم قۆناخە هەڵبسووڕێن.
عەبدوڵڵا ئۆجەڵان
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە
📙 پەڕتووک - کوورتەباس☀️ دۆزی کورد
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 78% ✔️
78%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
78%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Feb 5 2016 1:12AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Feb 5 2016 1:12AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 8,945 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.154 KB Feb 5 2016 1:12AMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

ستراتژی پاکتاوکردن لە (1925)ەوە پەیڕەو دەکرێت

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️30-06-1925
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عەبدوڵڵا ئوجەلان
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,218 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574