بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: ئەتڵەسنامە - وەشانی 1ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 07-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆07-04-2020
📆06-04-2020
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📆02-04-2020
📆01-04-2020
📂 زۆرتر ...
📅07 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,785) پەڕتووک||
📅 06-04-2020
باکووری کوردستان
- بە بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا سەما تەکین ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی هەدەپەی شاری مەلەزگرت لە پۆستەکەی دوور خرایەوە.[7]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- محەمەد یار ئەحمەدی، پەرەستارێکی لاو لە نەخۆشخانەی خومەینیی شاری سەقز، بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڤید 19 گیانی لەدەست دا.[3]
- جێگری بەڕێوەبەری بەشدارییە مرۆییەکانی کۆمیتەی فریاکەوتنی پارێزگای سنە رایدەگەیەنێت دانیشتوانی پارێزگاکە بڕی 18 ملیار و 500 ملیۆن تمەن بۆ کاری خێرخوازی دابین دەکەن.[2]
- تاکو ئێستا لە رۆژهەڵاتی کوردستان نز
📅 06-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی تاوەکو 12:00ی شەو بەردەوام دەبێت
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 05-04-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی 1ی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەعیدی، حوکمی سێ مانگ و رۆژێک زیندانیی بەسەر فەردین مەولوودیدا سەپاند. لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە، ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کردووە.[7]
باشووری کوردستان
- وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 18 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران، کە 8 پیاو و 6 ئافرەت و 4 منداڵن. بەمەش ک
📅 05-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
05-04-2020
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 دوعا خەلیل ئەسوەد
یەکێکە لە بەناوبانگترین قوربانییەکانی توندوتیژی بەرامبەر ژنان لە کوردستان. لە 07-04-2007دا بە بەردوبلۆک لە لایەن کۆمەڵە کەسێک و پۆلیسی دەسەڵاتەوە لە گوندێکی بەعشیقەی نزیک موسڵە بە بەرچاوی سەدان کەسەوە، کوژرا.

کچێکی ئێزدی بووە، ناوی تەواوی دوعا خەلیل ئەسوەدە. دوای ئەوەی لەگەڵ کوڕێکی موسڵمان هاوسەرگیریی کرد.
ڕۆژی 7ی نیسانی 2007 لە تەمەنی 17 ساڵیدا لە گوندی بەحزان لە شارۆچکەی شێخان، بە بەرچاوی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکەوە، بە دڕندانەترین شێوە لەلایەن کەسوکار و عەشیرەتەکەیەوە بە بلۆک شەهید
👫 دوعا خەلیل ئەسوەد
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
دوعا خەلیل ئەسوەد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 رەهبەر جەلال
رەهبەر جەلال حەمەد مامەش
لەساڵی 1953 لەشاری کۆیە لە دایکبووە.
قوتابخانەی ناوەندی لە شاری هەولێر تەواو کردووە.
ساڵی 1970 لەگەڵ هەندێک لاوانی شاری کۆیە، تیپی شانۆگەری (کەکۆن) دادەمەزرێنێت. پاشان دەچیتە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەشی نیگارکێشان لەبەغدا.
رۆژی 11 ئایاری ساڵی 1974 بەغدا جێ دەهێڵی و دەچێتە ریزی شۆڕش، لەوێش لەبەرێوەبەرایەتی راگەیاندن کاردەکات.
لەساڵی 1977 دا لەبەشی جموجۆڵی هونەری شاری هەولێر دا بەپشکنەری رێبەری وانە هونەرییەکانی قوتابخانەکانی هەولێر دادەمەزرێ.
ساڵی 1977 پێشانگای ی
👫 رەهبەر جەلال
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
رەهبەر جەلال
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 372,126 | وێنە 58,190 | پەڕتووک PDF 10,785 | فایلی پەیوەندیدار 40,259 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,066 |
📖 بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەم کەس یاری بە کەرامەتی کوردان بکات | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەم کەس یاری بە کەرامەتی کوردان بکات

بەم هێرشانە تەنیا قەندیلیان نەکردۆتە ئامانج، دەیانەوێ دەماری ئازادی کورد لە هەر چوار پارچەکەدا ببڕن...
(18) ساڵە لە پێناو ئاشتی تێدەکۆشم، وەکو بەرهەمێکی دیدارەکانی (18) ساڵم لەگەڵ‌ دەوڵَەت، لە دوو سێ لاپەڕەدا سێ رێکەوتننامەی سەرەتایی جیاوازم پێشکەشی شاندەکەی دەوڵەت کرد. (KCK)ش ئەم رێکەوتنەی ئەرێ کرد کە لە شێوەی مۆرکردنی دوولایەنە نین، بەڵکو تایبەتە به و هەنگاوە پێویستانەی لە قۆناخی چارەسەری کێشەکەدا هاوبەشانە لەگەڵ‌ دەوڵەت دوولایەنە سازشمان لەسەر کردووە. لەگەڵ‌ شاندەکە دانیشتن و کارەکانمان لەسەر رێکەوتننامە سەرەتاییەکە بەردەوامە. پێویستترین هەنگاوی پراکتیکی کە سازشمان لەسەر کردووە و پێویستی بە جێبەجێکردن هەیە دامەزاندنی "شۆرای ئاشتی"یە. دووەمین هەنگاوی گرنگ دروستکردنی "شۆرای دەستوری گشتی" بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی دانانی دەستوری گشتی، چیتر هەنگاوی تاوتوێکردنی ئه و رێکەوتننامانە تەواو بوو. ئەوانەی لەگەڵ‌ من دانیشتن و گفتوگۆیان کرد بە ناوی دەوڵەتەوە بوون، پێویستە ئەوانە لە لایەن دەوڵەتەوە مۆر بکرێن. گەر مۆر بکرێت، ئەوا راستەوخۆ دەربازی قۆناخی پراکتیکی دەبین. لە ساڵی (1920)دا ئەنجومەن پەرلەمانی دامەزرێنەر بێ هیچ ناوبڕێک کاریان کردبوو. ئێستاش لە قۆناخی مێژووییترداین، پێویستە ئەنجومەن کۆ ببنەوە و ئەم رێکەوتننامانە تاوتوێ و ئەرێ بکات.
ئەگەر حکومەت دان بەوانە نەنێت و دەوڵەت ئەرێی نەکات، قەیران دێتە ئاراوە و دەردەکەوێت کە دانیشتن و دیدارەکانی تا ئەمڕۆمان بۆ خڵافاندنە. ئەگەر پێم بڵێن کە ناتوانن ئه و رێکەوتننامانە پراکتیزە بکەن، دوابەدوای ئه و شەڕی شۆڕشگێڕی گەل دەکەوێتە دەورەوە. بە دڵ و بە گیان شەڕ دەکەین، بەڵام ئەگەر دان به و رێکەوتننامەکان بنێن و مۆریان بکەن و بڵێن چارەسەری دیموکراتیک دێتە ئاراوە، ئەوا من جارێکی تر بەگوێرەی جێبەجێکردنی سێ مەرجی "ئازادکردن، بەرگریکردن و تەندروستی"دا دەست بە کاروبار و هەوڵەکانی دانانی چارەسەری ئاشتی و دیموکراتیکی کێشەی کورد دەکەم. ئەوکاتە چارەسەری دەستوری دیموکراتیکی کێشەی کورد دروست دەبێت. بەم هۆیەوە دوو رێگەمان لەبەردەمدایە؛ چارەسەری دەستوری دیموکراتیک و شەڕی شۆڕشگێڕی گەل. لە بژاری یەکەمیاندا: حکومەت جێبەجێکردنی ئه و رێکەوتننامانە وەک خۆی یان لەسەر بناخە و پرەنسیپەکانی رادەگەیەنێت و پراکتیزەیان دەکات. بژاری دووەمیش: ئەگەر چارسەری دروست نەبێ ئەوا شەڕی شۆڕشگێڕی گەل دێتە کایەوە و ئەوکاتە نەک سێ هەزار، پێنج سەد هەزار کەس دەستگیر دەکرێت و نەک پەنجا هەزار بەڵکو پێنج سەد هەزار کەس دەکوژرێن. (KCK) وتویەتی ئامادەی هەموو ئەگەرێکن و دەتوانن شەڕی شۆڕشگێڕی گەل بکەن و دەتوانن خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکیش رابگەیەنن. ئەگەر چارەسەری دەستوری گشتی دیموکراتیک نەیەتە ئاراوە، حەوت لایەنەکەی تری چارەسەری دیموکراتیکیش بە خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک جێبەجێ دەکرێ. (BDP) و بلۆکی دیموکراتیک بڕیاری چونە ئەنجومەنی "پەرلەمان"یان وەرگرتووە. ئەم بڕیارە رەوایە و شەرەفمەندانەیە، دیموکراتیکە و حقووقییە و رێزیان لێ دەگرم، ئەگەر داوایان لێ دەکرێ کە لە ئەنجومەندا هەبن مەگەر لە چوارچێوەی ئه و رێکەوتننامانەدا بتوانن، لە بارەی چوونە ناو ئەنجومەنەوە دەتوانن لە چوارچێوەی سێ رێکەوتننامەکەی ئێمەدا لەگەڵ‌ حکومەت رێکەوتننامەیەکی فەرمی ئامادە بکەن. ئەگەر حکومەت ئەم رێکەوتننامە مۆر نەکات (BDP) و بلۆکەکەی ناتوانن بچنە ئەنجومەنەوە.
پارتی (HAK-PAR) و پارتی دیموکراتی (KADEP) دەتوانن پێشنیاری کۆنفرانسی نەتەوەیی بکەن، لەسەر بنەمای شەڕ و ئاشتی، کە پێشتر وتبووم و پرەنسیپ و پێشنیارەکانی دیکە کار بکەن. گرنگترین کارێک کە کۆنفرانسی نەتەوەیی ئەنجامی بدات ئاواکردنی پەرلەمانە. دەکرێ مۆدێلی رێکخستنی رزگاری فەلەستین بە نمونە وەربگیرێت و پەرلەمانێک پێک بهێنرێت لە شێوەی ئەنجومەنی هەمیشەییش بێت. هەروەها دەزگایەکی بەڕێوەبەری بۆ ئەم پەرلەمانە پێک بهێنرێت، سەرپەرشتیاری هێزە چەکدارەکان بە بڕیار بگەیەنرێ و سەرپەرشتیاری هێزەکانی بارزانی یاخود یەکینە چەکدارەکانی فیدراسیۆنی کوردی ئێراق دەستەبەر بکرێت. (KCK) مسۆگەر دەبێت بە دوو نوێنەر لە کۆنفرانسی نەتەوەییدا جێگە دەگرێت و خۆی بکات بە بناخە.
هێرشی ئێران بۆ سەر قەندیل لە چوارچێوەیەکی هەرێمیدایە و هێرشێکی چەپەڵ و نامەردانەیە. بەم هێرشانە تەنیا قەندیلیان نەکردۆتە ئامانج، دەیانەوێ دەماری ئازادی کورد لە هەر چوار پارچەکەدا ببڕن. دۆخی ئێستای ئێران لە دۆخی سەددام دەچێت. لە دۆخی هەنوکەدا ئەرکی بنبڕکردنی دەماری ئازادی کوردی لە ئەستۆ گرتووە کە ئەمە زۆر مەترسیدارە. تورکیا دەیەوێ لەڕێی ئێرانەوە کوردان چارە بکات و پلانێکی هەرێمییە، دەیانەوێ دەستکەوتەکانی کورد لەنێو ببەن، تورکیا ئێران بەردەداتە گۆڕەپانەکە، بەڵام ئێران ئاگای له و یارییە مەترسیدارە نیە کە دەیکات، ئێران بەوەوە ناوەستێ دوای کوردان هەوڵی گوشارخستنە سەر تورکیاش دەدات. چونکە ئێران هەڵوەدای دروستکردنی هەژموونی خۆیەتی لە هەرێمەکەدا تا بە ئیسرائیل دەگات، بەم هێرشەش پەیامی نزیکبوون و هاوکاری بە ئەمریکا و ئیسرائیل دەدات. دیسان ئەحمەدی نەژاد و مەلاکان لە بەرامبەر ئەمریکا و ئیسرائیلیش پەیام بە تورکیا دەدەن و هەوڵی پەلکێشکردنی بۆ لای خۆیان دەدەن. سیاسەتەکانی ئەمریکاش چەپەڵن، ئەمریکا بە نەزانی هاوکاری ئێران دەکات و دەکەوێتە لایەنییەوە. پێویستە خەڵکی مەدەنی قەندیل بپارێزرێن و پاراستنی خێزانەکانی ئه و ناوچانە دەستەبەر بکرێ، پێویستە زیانیان بەرنەکەوێ، گەر پێویستیش بکات خەڵکی مەدەنی له و ناوچانە دەربخرێن و دوور بخرێنەوە. دەبێ سەرنجی دام و دەزگا نێودەوڵەتییەکان بەلای ئێراندا راکێشرێ، هێزەکانی باشوریش بێ دەنگن، دەبێ ئەوانیش ئاگادار بکرێنەوە. حکومەتی (AKP) لە بەرامبەر کورداندا زۆر بێ ویژدانانە حقوق و قانوون دەخاتە گەڕ و هەوڵی پاکتاوکردنیان دەدات، رەوشی ئێستای ئەردۆگان وەک رەوشی ئەوسای سەدام وایە کە هێرشی کردە سەر کوێت ئەمریکا و ئینگلتەرە چۆن سەدامیان لە بەرامبەر ئێران و کوێت بەکار هێنا و هێرشیان پێکرد، ئێستاکەش ئەردۆگان دەنێرنە سەر لیبیا و سوریا و کوردەکان، سەدامیش لەگەڵ‌ کوردەکانی ئێراق شەڕی کرد، ئێستاکە ئەمریکا لە پشت ئەردۆگانە و هێرش بۆسەر کوردەکان دەکات، ئەمە تەڵەیەکی گەورەیە و بۆ ئەردۆگان دانراوە پێویستە هەر ئێستا کۆتایی به و گەمەیە بهێنرێ و چارەسەری دەستوری دیموکراتیانە بۆ کورد دابنرێت.
(KCK) و دەوڵەتی تورکیش من وەک گوێزەرەوە بەکار دێنن و دەیانەوێ ئیدارەم بکەن (من لەمڕۆ بەدواوە کۆتایی بەمە دێنم) من کەسێک نیم ئیدارە بکرێم با هەموو بزانن، کارێک نەما نەیکەم، دۆخی ئێستاکەم لە مەلەکردن لەناو حەوزێکی بێ ئاوا دەچێ، لە ئێستا بەدواوە بۆ ئەوەی رۆڵی خۆم جێبەجێ بکەم پێویستە (تەندروستی پاراستن بواری ئازادی جوڵە)م دەستەبەر بکرێت چیتر تا ئەمانە نەکرێن هیچ شتێک ناکەم، رەوشی من لە رەوشی ماندێلا دەچێ، (دەسمۆنت توتو) بە ماندێلای دەوت "تا ئازاد نەبی مەکەوە ناو ئه و کارەوە، مەترسیدارە" راستی وتووە، بەڵام دواتر رێگەیان بۆ ماندێلا کردەوە، منیش تا ئازاد نەبم و بە ئازادی نەجوڵێم ناکەومە ناو ئەم کاری ئاشتییەوە و بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەم کەس یاری بە شەرەفی کوردان بکات.
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە
📙 پەڕتووک - کوورتەباس☀️ دۆزی کورد
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم🇹🇷 تورکیا

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 80% ✔️
80%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
80%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Feb 5 2016 1:08AM تۆمارکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 8,929 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.185 KB Feb 5 2016 1:08AMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەم کەس یاری بە کەرامەتی کوردان بکات

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عەبدوڵڵا ئوجەلان
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,25 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574