04-02-2016
📅 תאריכים ואירועים
- پەرلەمانی ئەوروپا کوشتنی ئێزدییەکانی لەلایەن داعشەوە بە جینۆساید ناساند.
- محەمەد نوری چیچیەک هاوشارەداری ناوچەی ئەردیشی پارێزگای وان لە باکوری کوردستان و حەمدوڵڵا ئیبجی کارمەندی پێشووی شارەداری ئیپەک یۆلوی پارێزگەی وان بە تۆمەتی ئەندامبوونیان لە رێکخراوێکی کوردی،لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیر کران.
- شەوی ڕابردوو زیاتر لە 10 فرۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورکیا پێنج کاتژمێر بۆمب بارانی زیاتر لە نۆ گوندی بناری قەندیلیان کردوو بەو هۆیەشەوە زەرو زیانێکی زۆر بەر گوند نیشینان کەوتووە و دانیشتوانەکەشی ماڵ و حاڵیان چۆلکردووە.
- ئێوارەی ئەمڕۆ، شێخ جەنگی برای گەورەی مام جەلال سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەنەخۆشخانەی فاروق لەشاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 כרונולוגיה של אירועים