🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: ئاراسنامە – وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 22-02
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 22-02 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆22-02-2020
📆21-02-2020
📆20-02-2020
📆19-02-2020
📆18-02-2020
📆17-02-2020
📆16-02-2020
📂 زۆرتر ...
📅22 February
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,674) پەڕتووک||
📅 21-02-2020
باکووری کوردستان
- 9 سیاسەتمەداری هەدەپە کە یەکێکیان موتلو ئوزتورک هاوسەرۆکی هەدەپەی شیشلییە، دوای 5 مانگ لەبەندکردن ئازادکران.[6]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هەڵبژاردنی 11مین خولی پەرلەمانی ئێران لە 55 هەزار بنکەی دەنگدان لەو ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد. سەرچاوەکان باس لە ساردیی پڕۆسەی دەنگدان دەکەن بەهۆکاری باوەڕنەبوونی خەڵک بە هەڵبژاردن و هەروەها ترسی ڤایرۆسی کۆرۆناش هۆکارێکی تری بەدەنگنەچوونی خەڵکە بۆ هەڵبژاردن.[1]
- ژمارەیەک لە زیندانییانی زیندانی ناوەندیی شاری سنە، 11یەمین خولی هەڵب
📅 21-02-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
رۆژی زمانی دایک
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 فەیزوڵلا ئاغای یارەمیشی
فەیزوڵلا ئاغای یارەمیشی
فەیزوڵلا ئاغا کوڕی جەلال ئاغا کوڕی ئەسعەد ئاغای حەوێزیە، ساڵی 1922 لەشاری کۆیە چاوی بەژیان هەڵهێناوە، لە گوندی یارەمیشی رۆژهەڵاتی کۆیە نیشتەجێبووە، پیاوێکی نیشتمانپەروەر بووە یارمەتی شۆڕش و بزاوتە ئازادیخوازەکانی کوردی داوە لە قۆناغە جیاوازەکاندا، دیارترین هەڵوێستی ئەم پیاوە لە مێژوودا لەساڵی 1963 لەگوندی یارەمیش روو بە رووی(حەرەس قەومی) بەعسیەکان بۆوە و نەیهێشت گوندی یارەمیش تاڵان بکەن.
کە حەرەس قەومی لە هاوینی 1963 پەلاماری یارەمیش دەدەن فەیزوڵلائاغا و مشیر ئاغای کوڕی
👫 فەیزوڵلا ئاغای یارەمیشی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
فەیزوڵلای یارەمیشی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەعید گەوهەر
مامۆستا گەوهەر لە 24-04-1924 لە گەڕەکی چوارباخی شاری سلێمانی لەدایکبووە. لەسەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی 22 جار لەلایەن حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عیراقەوە زیندانی کراوە.
ئێوارەی 22-02-1993 مامۆستا سەعید گەوهەر هاوبیری کاژیک و تێکۆشەری کوردایەتی، لە ماڵەکەی خۆیاندا بە دەستی خۆی و بە فیشەکێک کۆتایی بە ژیانی هێنا!
👫 سەعید گەوهەر
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەعید گەوهەر
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 هەژار موکریانی
ژیاننامە
ناوی عەبدولڕەحمانی شەرەفکەندییە و لە 05-04-1921 لەدایکبووە لە شاری مەهاباد خوێندوویەتی و هەڵسوڕاوێکی چالاکی کۆماری دیموکراتی مەهاباد بەسەرۆکایەتی پێشەوا قازی محەمەد لە 1946-01-22 بووه، پاش رووخانی کۆمار لە ساڵی 1947دا چووەتە سلێمانی و پاشان لەشاری بەغدا نیشتەجێ بووەو بۆ پایزی 1948 بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشی کەتووشی سیل بوو، دەچێتە لوبنان 23-11-1948 تا 13-11-1950 و ساڵی 1950 گەڕاوەتەوە بەغدا، لە هاوینی 1956 تا 1958 لە کوردستانی ژێردەستی سووریادا دەمێنێتەوە. لە مارتی 1963دا چووەتە ریزی شۆڕش
👫 هەژار موکریانی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
هەژار موکریانی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 370,489 | وێنە 57,376 | پەڕتووک PDF 10,674 | فایلی پەیوەندیدار 38,863 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,610 |
📖 جیهانبینیی (خانی) لە (مەم و زین)دا | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
جیهانبینیی (خانی) لە (مەم و زین)دا
📖 کورتەباس

ئەوەیکە تا ئێستاش ڕەوتی سەرهەڵدانی مێژووی ئەدەبی کوردی پڕە لە تاریکی و بۆشایی شتێکی ئاشکرایە و جارێ ئەستەمە له و پێکدادان و سەر لێشێواییەی تووشی هاتووین، بتوانین بەڕەی خۆمان لە ئاوێ بێنینە‌دەر.
هەرچەند هۆی ئەوەش بەشی زۆری سووچی هەڵکەوتوویی وڵاتەکەمان بووە لە نێو چەند هێزی خاوەندەسەڵاتی دراوسێ و، بەشێکیشی هۆی خۆشباوەڕی و لەشبڵی و کەمتەرخەمیی خۆمان بووە کە یان لە مزگەوت و دیوەخان و بەربەڕۆچکە بێ خەیاڵ پاڵمان داوەتەوە و بە گولمێک ئاو وەمەله ‌کەوتووین؛ یان بە شەڕی خۆقڕکەری ناوخۆیی، دوژمنی لاسار و لاپرەسەنی خۆمان کە لە تەڕیی فرمێسکی ئێمەی خواردووە و لە ویشکیی مێشکی ئێمە ڕایبواردووە وەسەما خستووه. خۆشمان ئاوێ بێنە و دەستان بشۆ..!
له و هەلومەرجە ئاڵۆزەدا و لەم بارودۆخە نالەبارەدایە کە زۆر جار لە خۆم دەپرسم و دەڵێم خوایە ئەگەر ئێمە ئه و (خانی)یە خوداپێداوەمان نەبایە خۆمان بە چی ڕانابایە، نووسەر و ئەهلی قەڵەم لە کام ئەدەبی نووسراو و بەرهەمی کلاسیک دوابایە؟! ئەگەر ڕووداوی تراژێدی عیشقیی ئه و دوو دڵدارە ناکامەی خانی نەبوایە، چۆن دەمانتوانی بە خوڵقاندنی چەند کارەساتی دەسکردی پڕ لە حیماسەی دوژمن پەسند! لە جیهانی ئەدەبدا ناومان هاتبایە؟!
ئەوەی لێرەدا و بە گوێرەی توانا له و باسەدا دەخرێتەڕوو، ئەوەیە بزانین خانی چ جیهانبینییەکی هەبووە. لە جۆری خوڵقاندن و داهێنانی ئه و بەرهەمەیدا، چ بیر و بۆچوونێکی فەلسەفی و عیرفانی دەکارهێناوە. هەروەها لە بەیان و دەربڕیندا چ ڕێباز و شێوازێکی ڕەچاوکردووە.
بەڵام بەر لەوەی بچینە سەر باسی ئەسڵی، پێویستە ئه و پرسیارە ئاراستە بکرێ کە ئایا خانی سۆفی بووە؟ ئەگەر سۆفی بووە سەر بە کام تەریقەت و خانەقا بووە؟
ئەوەیکە هێندێک لە زانایان و نووسەرانی خۆماڵی و هەندەری لێرەولەوێ بە گشتی خانی وەک سۆفی دەناسێنن، وابزانم تووشی هەڵە هاتوون و، ئەوەش لە زانیاری و نووسراوەی ئه و نووسەرە هەندەرییانە سەرچاوەی گرتووە کە بە هەموو عالم و عارف و خوداناسە ئیسلامییەکانیان گوتووە سۆفی و ڕێبازەکەیان نێوناوە (سۆفیزم) سۆفیگەریی؛ نەهاتوون لە جۆراوجۆری و جیاوازیی تەریقەتەکان وردببنەوە. لە حاڵێکدا بە لەبەرچاوگرتنی کاکڵی مەعنایی هێندێک وشەگەلی وەک: (حەقیقەت و شەریعەت و تەریقەت)، (خانەقا، سۆفی)، (تەکیە، دەروێش) کە لانیکەم لە کوردەواریدا مانای جێکەوتوویان هەیە، ناکرێ هەروا لە خۆڕا دەکاریان بێنین.
بەکارهێنانی وشەی سۆفی بۆ خانی، جارێ لە پێشدا چووککردنەوەی پلە و پایەی ئه و فەیلەسووف و عارفەخوداناسەیە. ئەوەیکە تەریقەتە باوەکانی کوردستان، چ نەخشبەندی و چ قادری، هێندێک ڕەگە و ماکەی زۆر بەرزی مەعنەوی و ئینسانییان تێدایە، هیچ شک نییە و دەگەڵ ئه و قسەیەش دژایەتی نابێ کە ئەگەر خانی ڕاستەوخۆ لایەنگریشیان نەبووبێ، بەربەرەکانی نەکردوون. بەڵام بەکارهێنانی لەفزی سۆفی بۆ خانیی بێ خانەقا و پیر، ئەویش بێ بەڵگە و پشتیوانە، کارێکی نەشیاو و نەسەلماوە.
خانی لە هیچ شوێنێکی مەم و زین دا بەتایبەت له و جێیەی کە پەسنی خودا و پێغەمبەر دەکا، شتێکی ئەوتۆی باس نەکردووە. لە حاڵێکدا ئەگەر وابا وەک زۆربەی ئه و شاعیر و مەسنەوی نووسانەی کە بە شانازییەوە باسی تەریقەت و پیر و شێخەکانی خۆیانیان کردووە، ئەویش باسی دەکرد و نەیدەشاردەوە. یان هەروەک خۆی دەفەرموێ:
ئەلقیسسە ژ حیکمەتا تە ئاگاه
فەردەک مە نەدی تەبارەکەڵڵاه
عیرفان تەلەبێ د ساحیب ئیدراک
دەر حەقێ تە گۆتی: (ماعرفناک)
تەنانەت نەدەهات بە زمانی تانە و کینایە (زاهید و سۆفی و فەقیه) بە وشەگەلی (جاهیل و ئوممی و سەفیه) هاوبەر بکا و بڵێ:
کەس نینە ژ عیشقێ بێ ئەسەر بت
مومکین کو ژ زەوقێ بێ خەبەر بت
هەرکەس بە قیاسێ هیممەتا خوە
دێ سەرف بکەت ئیرادەتا خوە
لێ ئەکسەری عامییان نەزانن
نەفسا خوە ژ بۆ خوەڕا نزانن
نابالغ و ئەبلەه و سەفیهن
یا زاهید و سۆفیی و فەقیهن
دیارە مەبەستی خانی لە (سۆفی) بێجگە لە مانای گشتی و قامووسییەکەی، بنەماڵەی سەفەوی بووە کە لە سەرەتادا بە مەیزەر و خەرقەی سۆفییایەتی هاتنە مەیدانەوە و پاشان پشتیان تێکرد و خەنجەر و پاشایەتییان هەڵبژارد.
بۆیە دەکرێ بڵێین خانی لە عیرفان و خوداناسییدا ڕێبازکی تایبەت بە خۆی هەبووە و، بەپێچەوانەی تەریقەتەکانی سۆفیگەری کە سۆفی و دەروێش و مورید، بە هۆی ڕێنوێنی و ئیڕشادی پیر و قوتب و شێخەکانیان لە حەق و حەقیقەت نیزیک دەبنەوە، ئه و تەنیا (موستەفا) بە ڕێبەری خۆی دەزانێ و لە ڕێی ئەوا دەیەوێ بە حەق و حەقیقەت بگا:
یارەب تو ب حەقی موستەفا کەی
(خانی) ب خوەڕا تو ئاشنا کەی
خانی وەک زانایەکی پایەبەرزی زەمانی خۆی، لە هەموو زانستەکانی فەلسەفی و عیرفانی و ئیسلامیدا تەنانەت هێندێک بیروبۆچوونی ئایینی زەردەشتی و حیکمەتی یۆنانی (بەتایبەت ئه و بەشەی کە دەگەڵ فەلسەفەی ئیشڕاقی سۆرەوەردی و هێندێک ڕەگەی وەحدەتولوجود لە عیرفانی ئیسلامیدا یەک دەگرنەوە)، کەڵکی وەرگرتووە و هەرکام لەوانە بە جۆرێک لە مەم و زین دا ڕەنگیان داوەتەوە. بەگوێرەی ئه و ڕیزەڵە گوتانەی سەرەوە، دەکرێ بەم ئاکامە بگەین کە خانی لە ئاوێتەکردنی ئەوانەدا جیهانبینییەکی تایبەت بە خۆی بنیاتناوە:
سەرنامەیێ نامە نا مە: ئەڵڵاه
بێ نامی وی ناتەمامە وەڵڵاه
ئەی مەتلەعێ حوسنێ عیشقبازی
مەحبووبێ حەقیقیی و مەجازی...
لە ناوەندی جیهانی خانیدا، عیشق (خودا) هەموو شتێکە و دەوری سەرەکی دەبینێ. عەرز و عاسمان بۆنی ئەوی لێدێ و هەموو بوونەوەری ناسووتی نیشانەی زاتی ئەون. هیچ شتێک بەبێ فەرمانی ئەو، نەبووە و نابێ. ئینسان وەک سەرەوەری هەردوو جیهان جیلوەیەکە لە نووری عالەمی لاهووت. هەرکەس بەگوێرەی ئیرادە و هەوڵ و کۆششی خۆی، یان بە هۆی سرشتی پاک و ڕەوشتی چاک دەتوانێ ئەم جیهان به و جیهانەی کە تێیدا دەژی بکڕێ و لە بەحەشتی پڕ لە حۆری و غیلماندا پاڵداتەوە!
هەروەک دەزانین لە تەواوی دیباچەکەیدا، بە وردەکارییەکی وەها شاعیرانە پەسنی خودا دەکا کە هیچ خوداناسێک نەیتوانیوە بەمجۆرە وەسفی بکا، بەڵام لەگەڵ تەواوی ئەوانەشدا کە دێتە سەر ژیانی واقیع، بیر و باوەڕی خوداناسی و خۆناسی و خەڵکناسی (کوردایەتی) بە جۆرێک ئاوێتەدەکا کە کەم زانای دەهری وەک وی دەتوانێ ناکۆکی و ناتەباییەکانی کۆمەڵایەتی بخاتەڕوو.
لە بیر و تێڕوانینی خانیدا، دیاردە کۆمەڵایەتی و ئینسانییەکان شێوەیەکی وەها دیالێکتیکی و زیندوو بە خۆوە دەگرن کە تەنانەت جارجار خاڵی شک و گومانیش دەکەوێتە سەر لایەنی خوداناسییەکەی. هەروەک نەمر (هێمن موکریانی) لە پێشەکی (توحفەی موزەففەرییە)دا بە دروستی گوتوویە: (.. لە سەرانسەری بەیتی مەم و زین دا لە نێوان خودای خێر و شەڕدا ملانەیە، ملانەیەکی توند و بەربەرەکانییەکی سەخت و لە ئاشتی نەهاتوو)، هەرواش لە تەواوی مەم و زینی خانیدا، ئه و ململانییە و ناکۆکییە دەبیندرێ بەتایبەت کە ماکە هاوبەر (دژبەیەک)ەکان وەک: خێر و شەڕ، ڕووناکی و تاریکی، چاکی و خراپی، جوانی و دزێوی، باشی و جاشی، پاکی و پیسی، ڕەوشتی و پەلەشتی.. بە مانای ئەوڕۆیی باس دەکرێن کەوا هیچکام له و دوو ماکە هاوبەرانە، نە بێ یەک هەڵدەکەن و نە بەیەک هەڵدەکەن واتە بەیەکەوەبوونیان هەم مایەی دژێتی یە و هەم مایەی یەکێتی:
ئەفلاک و عەناسیر و مەوالید
ئەخلات و تەبایع و مەقالید
ڤێکڕا د بەدیعول ئیشتراکن
تێکدا د سەریعول ئینفیکاکن
سەر ڕشتەیێ گەوهەرا بەقانە
سەرمایەیێ عیللەتا فەنانە
هندەک د سەقیل و هن خەفیفن
هندک د خەفێی و هن لەتیفن
هەم کار و ژ بۆمەڕا مەزیجن
هەر چار ژ بۆمە ئاخشیجن
ئاگر ڤەکوژێ هەوا هەوایە
ئاڤ ئەر چکیا هەبا هەبایە
بە گوێرەی ئەم جیهانبینییە، خانی مەم (و زین) وەک نمودێکی پاک (گەوهەری بەقا) بۆ عیشقی دنیایی (ناسووتی) کە خۆی جیلوەیەکە لە عالەمی عیشق (لاهووتی) لەلایەک و، بەکر عەوانی وەک نمودێکی پیس بۆ فیتنەی دنیایی (شەڕ| شەیتان) دەستنیشان دەکا کە هەردووکی ئەوانە وەک دوو جەمسەری ئەم ناکۆکی (دژێتی و یەکێتی)یە هەم کێشەری یەکترین و هەم ڕادەری یەکتر؛ واتە تا ماکەی خێر و پاکی و باشی نەبێ، ماکەی شەڕ و پیسی و جاشی مانای نابێ.
سەرەڕای ئەوە، هەموو کەسەکانی مەم و زین لە ڕوانگەی (خانی)یەوە، وەک نمودێکی کۆمەڵایەتی(کوردایەتی) ش کە هەرکام چارەنووسێکی دیاریکراویان هەیە خۆ دەنوێنن و، دروست ئا لێرەدایە وەختایەک خانی بۆ ئەم ناتەبایی و ناکۆکییانەی سەردەمی خۆی کە وەڕووی خستوون و بەڵام ناتوانێ چارەیەکیان بۆ بدۆزێتەوە، جیهانێکی ئیدەئالیستی و خەیاڵاوی وێڕای هێندێک بیروبۆچوونی عیرفانی تازە و شاز دەخوڵقێنێ کە لەم جیهانەیدا گورگ و مەڕ پێکەە ئاوێ دەخۆنەوە.
ڕاستە خانی وەک زۆربەی عارفانی خوداناس باوەڕێکی تەواوی بە چارەنووس هەیە و له و ڕوانگەیەوە دەکرێ بڵێین لایەنگری قەزا و قەدەر (چارەنووسخوازی|فاتالیسم) بووە، بەڵام چارەنوسخوازییەکەی بە پێچەوانەی عالمانی شەریعەتپەنای لایەنگری زوڵم و زۆریی کە لە پەنای دین و مەزهەبدا وەک گورگ کەوتبوونە گیانی خەڵکی بێ تاوان، لایەنی دەمارگیری و ویشکەڕۆیی نەبووە و تەواوێک نێوەرۆکی ئینسانی و عیرفانی هەبووە و، تەنانەت غەمی شەیتانی بێچارەشی خواردووە کە بە ناحەق لە بارەگای خودادا دەرکراوە:
ئیبلیسێ فەقیرێ بێ جینایەت
هیندی تە هەبوو د گەل عینایەت
...
یەک سەجدە نەکر لپشتێ ئەغیار
قەهرا تە کرە موخەللەدوننار
خانی کە لە کاروباری دنیاییدا، لە لایەن کەرەمی خودایی سەبارەت بە ویست و خوازی کۆمەڵایەتی (کوردایەتی) خۆی بە هیچ کوێ ناگا، پێشنیارێکی زۆر سەیر ئاراستەی مەعبوود دەکا و دەڵێ کە تۆ مادام ئێمەت لە جیهانی نوور و پاکی ڕا بۆ ناو جیهانی خاکی تووڕ هەڵدا و ئاوا زەلیل و ماڵوێران و چارەڕەشت کردووین و هیچ شتێکیش بە دە‌ست خۆمان نەبووە، لانیکەم له و جیهاندا عەتا و کەڕەمی خۆتمان پێ ڕەوا ببینە و مەمانسووتێنە:
لەوڕا کە خرابیی و قەبولی
نینن بە فەزایل و فزولی
عابید ب ریایەکی هەلاکن
عاسی بە دوعایەکی د پاکن
...
خانی بە گوێرەی ئه و بیرە عیرفانییەی بەتایبەت کە لە زمان پیرێکی میهرداری عاشق هەواڵی چوونی بەکر عەوانی بۆ بەحەشت دێنێتەوە و، سەرەڕای ئەوە غەمی هەموو ئه و ئینسانانەش دەڕەوێنێتەوە کە بیری سووتانی دۆزەخ تاوێ لێان نابێتەوە: (دوژمن کو ژ عیشقێ بەهرەوەر بن|بەس دۆست نە دێ د موعتەبەر بن؟!)، ئەوەشمان بۆ دەخاتە ڕوو کە بیری چارەنووسخوازییەکەی تەنیا پێوەندی بە ئینسان و دانەری جیهان، یان ئه و سزا و پاداشتانەوە هەیە کە لەم دنیا خودا بۆ مەخلووقی خۆی دیاری دەکا، نەک پێوەندی خودی ئینسانان لە جیهانی خاکیدا.
خانی پێی وایە کە جەمسەر و پێکهێنەری هەردوو هێزە دژبەیەکەکان کە ئەویش لەلایەن خوداوە لە ئەزەل(قەدیم)ەوە دیاری کراوە، بۆ نەزم و نیزامی جیهان و بۆ ڕەوتی بوون و لەناوچوون (گەوهەری بەقا و فەنا)دا پێویستن و دەبێ وابێ. بە کورتی خانی بە گوێرەی ئه و بیرە عیرفانییە، جیهانێکی دوور لە زوڵم و زۆریی و چەوسانەوەی گەرەک بووە، کە ئەوەی لە ژیانی دنیاییدا بۆ نایەتەدی، لە جیهانێکی دیکەدا ئارەزووی بۆ دەخوازێ.
خانی بەپێچەوانەی زاهیدانی ڕیایی و فەقیهانی لەخۆبایی، زانست و عیرفانی خۆی نەکرده مەبەستی گیرفانی و وەسیلەی دنیایی. بۆیە جگە لە تەعسسوب و خۆخوازی کوردایەتی (کە هۆی سەرەکی دانانی مەم و زینیش هەر ئەوە بووە) خوازەری هیچ چەشنە ویشکەڕۆیی مەزهەبی و بیرپەڕۆیی مەڕامی و زۆرگۆیی عەقیدەیی نەبووە و، تەنانەت له و کاتەشدا کە بنەماڵەی سەفەوییەکان لە ئێران جەماعەتی سوننی مەزهەب قەتڵ و بڕدەکەن و عوسمانییەکان جەماعەتی شیعە؛ خانی بیر و زمان و قەڵەمی خۆی به ‌ژەهری تەعەسسوب و خۆخۆیی فیرقەیی ئالوودەناکا. ئەگەر لە یەکدوو شوێنیش باسی (عەلییە و سەعالیک) دەکا، مەبەستی تەعەسسوبی نەتەوەیی یە، نەک مەزهەبی:
مەحکومێ عەلییە و سەعالیک
مەغلوب و موتیعێ تورک و تاجیک
ئەوەش لەبەر ئەوەیە کە هەم بنەماڵەی سەفەوییەکان‌ و هەم بنەماڵەی عوسمانییەکان دوژمنی ڕاستەوخۆی میللەتی کوردبوون کە خانی بە نێوی (شەیاتین و مەلاعین) نێویان دەبا و پێغەمبەر دەکاتە تکاکار تا خودا لە ناویان بەرێ:
دێ شاد ببن ل مە شەیاتین
مەسروور ببن گەلەک مەلاعین
ئەف گورگێ لەعینێ بەد سەرئەنجام
ژێ کەر بکرن مە شبهێ ئەغنام
ئەلقیسسە بکەی کو دێوێ سەرکەش
تەنها و تەنێ بچێتە ئاتەش
ئەگەر له و چەند دێڕانەی سەرەوە وردبینەوە بۆمان دەردەکەوێ کە خانی مەبەستی شەیتان و گورگ و دێوەکانی دنیایی بووە، نەک ئه و شەیتانە گۆرینەی کە لە بارەگای خودادا بۆی دەپاڕێتەوە.
هەرچەند لە باری عیرفانییەوە، مەبەست لە دێو و شەیتان، نەفسی پیس و پەلەشت و دەروونی دێوسفەتانەیە، بەڵام خانی بە هێنانی نیوەبەیتی (ژێ کەر بکرن مە شبهێ ئەغنام)، بە وردی مەبەستی هەر ئەوان بووە کە ئه و مەبەستەی بە وردەکارییەکی شاعیرانە (کینایە و ئیهام) دەوێدا گونجاندووە.
خانی بۆچی ئه و ڕووداوە ئاساییەی چەند سەد ساڵ پێش خۆی کە بە شێوەی بەیتی‌ فۆلکلۆر لە ناو زۆربەی خەڵکی کوردی ناوچە جۆربەجۆرەکاندا باوبووە، بۆ بنەمای بەرهەمەکەی هەڵبژارد؟ بۆچی بۆ دەربڕینی ویست و خواستی ڕوحی و کۆمەڵایەتی خۆی، ئه و شاکارەی‌ لە ژێر ئه و نێوەدا داهێنا؟ چ هۆیەک پاڵی پێوەنا کە بە تەماعی دراو و دینار، عیلم بە پووڵێک و حیکمەت بە سەوڵێک نەفرۆشێ و، وەک کیمیاگەرێک جەوهەری فێڵ و دەهۆ و دەغەڵکاری دەخۆیدا بپاڵێوێ و غەرەز و مەبەست و ئامانج نەکاتە وەسیلە و ماڵی دنیایە؟ ئایا خۆشەویستیی چ کچە شۆخێکی کوردی دڵ و دین بەتاڵانبەر، دڵی ئه و مەلا عارف و خوداناسەی وەجۆش هێناوە تا مەم و زین بکاتە بەهانە بۆ دەربڕینی عیشقێکی پاک و ئەبەدی؟
ئەوانە پرسیارگەلێکن ڕەنگە هەرکەس بە پێی گەز و مقەستی خۆی بیبڕێ یان بە گوێرەی بیر و مەبەستی خۆی لێکی بداتەوە. بەڵام ئەوەی ڕوونە و خانی خۆشی لە زۆر جیگای شاکارەکەیدا باسی دەکا، ویستوویە کەسایەتییەکی شیاوی ئەدەبی و ئینسانی و نەتەوایەتی بۆ کوردی ون و بێ نێوونیشان بخاتەڕوو و گەلی کوردیش (وەک گەلانی خودا شت پێداو) بە گەلانی دراوسێ و جیهان بناسێنێ.
دەوەدا کە مەم و زینی خانی وەک گرینگترین و بەپێزترین بەرهەمی ئەدەبیی کوردی و جیهانی چاولێدەکرێ شک نییە. بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی شێوازی داهێنان و جۆری دەربڕینی ئەدەبی، ئایا مەم و زین دەخرێتە خانەی کام بەشی ئەدەبییەوە؟ ئایا داستانێکی سادەی دڵداری یە لە سەر بنەمای بەیتێکی فۆلکلۆری کۆنەساڵ، یان چیرۆکێکی‌ حیماسی (epic) یە لە سەر ئەساسی ئەفسانە و خەیاڵ؟ ئایا ڕۆمانس (romance)ێکی ڕۆمانتیکە یان چیرۆکێکی تراژێدی و عەنتیکە؟ ئایا ڕووداوێکی زەمانی و مەکانی یە، یان چیرۆکە شێعرێکی عیشقی عیرفانی؟ ئایا پۆئێم (poem)ێکی خوماڵی و داهێنەرانەیە یان کۆمەڵە هۆنراوەیەکی ئاڵی و چاولێکەرانە؟
هەروەک خانی دە بەرهەمەکەی خۆیدا بۆمان ئاشکرا دەکا، ئه و داستانە لە کۆنەوە وەک بەسەرهاتێکی ڕاستەقینە ڕوویداوە و شێوەی بەیتی فۆلکلۆری (ئەدەبی زارەکی) بە خۆیەوە گرتووە و پاشان بەرەبەرە لە لایەن بوێژان و بەتایبەت بەیتبێژە خۆماڵییەکان، بە گوێرەی زەوق و بیر و باوەڕی کۆمەڵایەتی سەردەم گۆڕانکاری تێدا کراوە. گومان لەوەدا نییە کە ئه و ڕووداوە، چ لە شێوەی بەیتە فۆلکلۆرییەکە بێ و چ لە شێوەی سەرلەنوێ داڕشتنەوەکەی خانی بێ، بە ڕووداوێکی تراژیک لە قەڵەم دەدرێ و لە باری جۆری داڕشتنی ئەدەبییەوە دەچێتە ناو خانەی تراژێدییەوە، بەڵام تراژێدی نەتەوەیی یان تراژێدی عیشقی؟ ئەگەر بێتوو قەڵەمی لێکدانەوە بۆ هەر کام له و دوو دیاردەیانە داشکێنینەوە، ئاخرسەر هەر تراژێدییەکە دەمێنێتەوە و جیاکردنەوەیان زەحمەتە.
ئه و ناکۆکی و ناتەباییانەی کە لە نێوان کرمانج (کورد) و دوژمنانی ڕاستەوخۆی کورددا هەبوون لەلایەک و، لەلایەکی دیش بێنەوبەرە و بەربەرەکانی نێوان خودی سەرۆک عەشیرەتەکان (ئەمیرەکان) بوونە هۆی ئەوە کە خانی، خوازی ڕوحی و ویستی کۆمەڵایەتی خۆی بخاتە ناو چوارچێوەی شێعرەوە. مەبەستی سەرەکی خانیش هەر ئەوە بووە کە شەرحی غەمی دڵ (تراژێدی نەتەوەیی) بکاتە چیرۆک و، مەم و زین (تراژێدی عیشقی) یش بکاتە بەهانە کە ئاوێتەکردنی ئەوانە پێکەوە و گونجاندنیان لەگەڵ بارودۆخی زەمانە، خۆی ئه و پەڕی بیربەرزی و ناسک خەیاڵی خانی دەگەیێنێ:
شەرحا غەمێ دڵ بکەم فەسانە
زین و مەمێ بکەم بەهانە
نەغمێ وە ژ پەردەیێ دەرینم
زینێ و مەمێ ژ نو وە ژینم
...
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی تراژێدی (بەتایبەت تراژێدی عیشقی) ئەوەیە کە هیچ چەشنە پێوانەیەکی عەقڵی و مەنتیقی بە خۆوە ناگرێ و هیچ حەول و تەقەللایەکیش چارەساز و کاربڕ نییە. دیارە ئه و دیاردەیەش دەگەڵ کاکڵی جیهانبینی خانی کە باوەڕی بە چارەنووس هەبووە یەک دەگرێتەوە.
پێویستە ئەوەش بگوترێ کە ئه و قۆناغەی خانی تێیدا ژیاوە، هەر ئەوەی لێ چاوەڕوان دەکرا. کە وابوو، لە تراژێدیدا، دژێتی لە نێوان ویست و خوازی مێژوویی و کۆمەڵایەتی لە لایەک و، نەبوونی وزە و توانایی بۆ گەیشتن بە ئامانج لە لایەکی دیکەوە، خۆ دەنوێنێ. هەروەک لۆسیۆن ئەدیبی گەورەی چینی دەڵێ: (لە تراژێدیدا هەمیشە لەناوچوون و توانەوەی شتی جوان و پڕ بایەخ نیشانی خەڵک دەدرێ). لە بارودۆخ و قۆناغی تراژێدیدا، قارەمانی تراژیک هەمیشە دەستەودامانی کارەسات و بەدبەختی و نەهاتی یە و، ئەنجامەکەشی هەر مەرگ و نەمانە. مەم و زینێکی هەناسەسارد و بێ تاوان، یەکیان لە گۆشەی زیندان و ئەو‌ی دیکەیان لە قوژبنی ماڵ دەئاخندرێ و هیچیشیان توانایی ئەوەیان نییە خۆیان له و قۆناغە تراژێدییە ڕزگار بکەن.
بۆ کوردستانی دوو پارچەکراوی سەردەمی خانی، ئێمە دوو دەستە قارەمان دەبینن. مەم (و زین) نوێنەری عیشقی پاک و هەروەها سەمبولی ویست و خوازی کوردایەتیی خانی و، بەکر و میر زەینەدین، نوێنەری پیسی و ناپاکی و سەمبولی جاشی و دووبەرەکی؛ دیارە لە نێوان ئه و دوو هێزە هاوبەرە سەرەکییەدا، هێندێک قارەمانی دیکەش خۆ دەنوێنن کە دەیانەوێ ڕووداوەکان بەره و لایەنی حەق و خێر و چاکە داشکێنەوە. بۆ نموونە، چەکۆ و عەرفۆ دە سیمای دوو قارەمانی حیماسیدا دژی بارەگای میر دەخرێنە مەیدان و هەڕەشە و گوڕەشەیەک دەکەن، بەڵام لە توانایاندا نییە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی پێکبێنن. هەرچەند بەکر عەوانی وەک ماکەی خراپە له و ناوەدا سەری تێدادەچێ، بەڵام لە ڕاستیدا ڕەوتی ناکۆکی و دژێتی وەک واقیعی کۆمەڵایەتی بۆ لای بەرەی حەق و خێر داناشکێتەوە کە جەوهەری تراژێدییەکەش هەر لێرەدایە.
هەر بۆیەشە، خانی بە پێچەوانەی لایەنی عیرفانی بەیتە فۆلکلۆرییەکە، کە زۆر ماکەی ئەفسانەیی و دوور لە باوەڕی تێدایە، لانیکەم بۆ گونجانی واقیعی سەردەم، دێنێ هەموو کەسەکانی چیرۆکەکەی دەخاتە شوێنێکی دیاریکراو و بنەماڵەیەکی خاوەننێوی کورد تاکوو وەک سەمبولی کوردستان ئەم دیاردەیە پڕ ڕەنگ بکاتەوە. بۆیە هەموویان، ڕوواڵەت و بوواڵەتی تراژێدیان هەیە. لە میر زەینەدینەوە بگرە هەتا بەکر عەوانی و قەرەتاژدین.. ئەوەیکە ئەمارەت و بارەگای میر، بەبێ بەکر عەوانی سەهەندە و سەیانی هەڵناسووڕێ، تراژیکە. یان ئەوەیکە قەرەتاژدین هەموو کۆشک و سەرای خۆی ئاورتێبەردەدا و.. ئاخرسەر دەبێتە بکوژی بەکر هەر تراژیکە (بە دووریشی نازانم کە سەرچاوەی هەموو ئه و دەهۆ و دووزمانییەی کە بەکر دەیکا لەوانەیە یەکێک بووبێ لە ڕەقیبانی کاکە مەم، بەڵام ناوێرێ دەری ببڕێ).. بە کورتی ئەوەیە چارەنووسی قارەمانی تراژیک کە خانی بۆخۆشی هەر چارەنووسێکی تراژێدی هەیە.
خانی نەیویستووە لە بەرهەمەکەیدا، سەرەڕای کاکڵ و مانا عیرفانییەکەی گۆڕانکارییەکی سەیر و دوور لە واقیعی کۆمەڵایەتی پێکبێنێ و، ئه و دوو دڵدارە ناکامەی سەردەمی خۆی بە حاڵەتێکی ڕۆمانتیکی بە یەک بگەیێنێ و پاشان چەپڵەی درۆی بۆ لێبدرێ. چونکە بە گوێرەی سرشت و جەوهەری تراژێدی بەتایبەت کە قۆناغەکەش هەر تراژێدی (نەتەوەیی) بێ، قارەمان بۆی نییە یان بۆی نالوێ نیازی ڕوحی و ویستی مێژوویی و خوازی کۆمەڵایەتی خۆی بەدیبێنێ، جگە لە ئاکامێکی تراژیک هیچ چارەنووسێکی دیکە چاوەڕوان ناکرێ. بۆیە ئەگەر بە وردی لێکی بدەینەوە، یان وەک لە سەرەوە گوتمان ئەگەر بە پێوانەی عیرفانیش بێ، دەبینین ئەوە خودی خانی یە کە دە ڕووخساری مەم (مەبەست و ئامانج)دا خۆی دەنوێنێ و، لە ڕاستیشدا مەم هەر خۆیەتی کە مەرگ و نەمانی خۆی لە پێناو ئەوینی زین (کوردستان)دا دەقەبڵێنێ و ئاخرسەر کوردستانەکەش دەدۆڕێنێ.
ئایا لە سەردەمێکی ئەوهاییدا، کە تەواوی ئەمارەتە خاوەن دەسەڵاتەکانی کورد یەک لە دوای یەک لەوانە ئەمارەتی بۆتان (جزیر) لە حاڵی لەناوچوون و توانەوەدان، خانی جگە لە چیرۆکێکی تراژێدی چی خوڵقاندبایە؟! چۆن وەک چارەنووسێکی دیاریکراو، پێشوەخت خۆی لە (مەم وزین) دا نەمراندبایە؟! ئەوە لە حاڵێکدایە دوای تێپەڕبوونی سێسەد ساڵ هەر دەڵێی ئەوڕۆیە کەوا خانی، لە گۆشەی حوجرەکەیدا دانیشتووە و بۆ هەموو ئه و مەم و زینانەی سەردەمی خۆی و بەتایبەت کوردستانەکەی کە بە دەردی (مەم و زی)ان چووە و ئێستاش هەر لە قۆناغی تراژێدی دایە.. مەزڵومومانە و بەوپەڕی هەناسەساردییەوە دەلاڵێتەوە و دەڵێ:
ئەز مامە د حیکمەتا خودێ دا
کورمانج د دەوڵەتێ دنێ دا
ئایا بە چ وەجهێ مانە مەحرووم
بیل جوملە ژ بۆچ بوونە مەحرووم
لێرەدایە کە تراژێدی و چارەنووسی مەرگەساتی قارەمانانی خانی بە تەواوی تایبەتمەندییەکانی سەردەمی خۆی، جارێکی دیش لە سەردەمی ئێمەدا دەووپاتدەبێتەوە.
س. چ. هێرش
• ئه و گوتارە لە کاتی خۆیدا بە بۆنەی سێسەدەمین ساڵی دانانی (مەم و زین)دا نووسراوە و، لە گزینگی ژمارە 9(پاییزی 1374 1995)دا چاپکراوە.
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس📖 ئەدەبی / رەخنەی ئەدەبی
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم🌄 کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 68% ✔️
68%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Jan 31 2016 11:12PM تۆمارکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 1,268 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
جیهانبینیی (خانی) لە (مەم و زین)دا
📖 کورتەباس

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️دەستخەتێکی هەرەکۆنی مەم و زینی ئەحمەدی خانی - 1752
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 7,722 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574