بەداخەوە ڕۆژی یەکشەممە 24-01-2016 ، کاک موزەفەر ئەدەب، هەڵسوڕاوی سیاسیو تێکۆشەری پێشووی کۆمەڵە لەشاری پاریس ماڵئاوایی لەژیان کرد.
موزەفەر ئەدەب لە بنەماڵەیەکی بەناوبانگو خۆشناوی شاری سنە لەدایک بوو و لەسەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران، یەکێک لە هەوادارانو تێکۆشەرانی کۆمەڵە بوو. کاک موزەفەر کەسایەتییەکی هۆشیارو خەباتکار، ئەندامی وەفدی بەڕێوەبەریو دامەزرێنەری کۆمەڵەی کوردانی فەرانسە بوو و لە زۆربەی ناڕەزاییو خۆپیشاندانەکان دژی کۆماری ئیسلامیو دژی لەسێداردەانی لاوان، چالاکانە بەشداربوو.
ئەمرۆ 30-01-2016 تەرمی کاک موزەفەر ئەدەب لەشاری پاریس لە ئاپۆرای کوردانی فەرانسەو بنەماڵەو کەسوکاری بە خاک دەسپێردرێت. بەم بۆنەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەو کەسوکاری کاک موزەفەرو هەموو هاوڕێیانو خەڵکی قارەمانی شاری سنە دەکەین.
یادی بەرزو بەرێز بێت
کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
30-01-2016
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 8,607
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!