چۆن دەبیتە کەسێکی دەوڵەمەند؟
دکتۆر طاریق سوەیدان
ئەی گەنجەکان! کار لەسەر پڕۆژەی تایبەت بکەن. ژیانتان مەبەستنەوە بەوەی کە فەرمان بەربن چونکە ئەوە کۆیلایەتیە. ئازادانە بژین. دوو جۆر کار هەیە: کاری ئازاد و کاری کۆیلایەتی. کێ کۆیلەیە؟ لە سەردەمی کۆندا، کۆیلە ئەو کەسەبوو کە کەسێکی تر خاوەنی بوو وە فەرمانی بەسەردا دەکرد. کەسی کۆیلە لێی قەدەغەبوو کە بچێتە دەرەوە و بێتە ژوورەوە بەبێ پرسی خاوەنەکەی، سەفەرکردنی لێ قەدەغەبوو مەگەر خاوەنەکەی ڕێی پێبدایە. نەی دەتوانی بڕیارێک بدات بەبێ ڕەزامەندی خاوەنەکەی، وە خاوەنەکەشی هەندێ شتی پێ دەدا هەتا بژی و لەدەستی نەچێت. لە ڕابردوودا ئەمانە پێیان دەوترا کۆیلە وە ئێستاش پێیان دەوترێت (فەرمانبەر). ئایا فەرمانبەر دەتوانیت بڕواتە دەرەوە بەبێ پرسی بەڕێوبەرەکەی؟ ئایا دەتوانیت سەفەر بکات بەبێ ڕەزامەندی بەڕێوبەرەکەی؟ ئایا فەرمانبەر دەتوانیت هیچ بڕیارێک بدات بەبێ ڕەزامەندی بەڕێوبەرەکەی؟ ئایا ئەو بڕە پارەیەی کە مانگانە پێتان دەدەن، ئایا یەکسانە بە ماندوونی عەقڵتان و خوێندنتان بەدرێژایی ئەو هەموو ساڵە؟ کەواتە فەرمانەرایەتی کۆیلایەتیە. کەواتە بیر لە فەرمانبەری مەکەنەوە. بەڵام ئەوەی ئێوە و خێزانتان سەردەخات وە ئەوەی کە وڵاتیش پێش دەخات، تەنها ئیشکردنە لە کەرتی تایبەت. نەک ئیشکردن لە کەرتی حوکمی.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 12,017 times