تەرمی 20 کۆچبەری دیکەی کورد لە دەریای ئیجەدا دۆزرایەوە
لە دوورگەیەکی وڵاتی یۆنان تەرمی 20 کۆچبەری دیکەی کورد کە لە بەرەبەیانی 22ی ئەم مانگە لە دەریای ئیجەدا خنکان، دۆزراونەتەوە، ناوی هەر 20 خنکاوەکەش ئاشکرا دەبێت.
لەمبارەیەوە نەزهەت حوسێن، بەرپرسی بەشی پەنابەران و رەوەندی کوردی لە بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەرانی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، لە دوورگەی (کالمنۆسی) وڵاتی یۆنان تەرمی 20 کۆچبەری کورد دۆزراونەتەوە، تەواوی ناوی ئەو 20 تەرمەو هاوکات ناوی 6 بێسەرشوێنبووشیان لەلایە.
ناوبراو داوا لە کەسوکاری قوربانییەکان دەکات سەردانیان بکەن یاخود لەڕێگەی ژمارە مۆبایلیەکانی 07504456700 یاخود 07504479282 پەیوەندییان پێوە بکەن، تاوەکو هاوکارییان بکەن لە چۆنیەتی هێنانەوەی تەرمەکان بۆ کوردستان.
بەرپرسی بەشی پەنابەران و رەوەندی کوردی لە بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەران داوای لە هاونیشتیمانیان کرد هەر خانەوادەیەک کەسی بێسەروشوێن بووی هەیە با پەیوەندییان پێوە بکات.
بەرەبەیانی رۆژی 2 02-01-2016 لە کەناراوەکانی دەریای ئیجە لە نزیک دوورگەکانی یۆنان، دوو بەلەم کە کۆچبەرانی کوردی باشووری کوردستانیان بەرەو یۆنان دەگواستنەوە، نقومبوون، سەرەنجام نزیکەی 70 کۆچبەر خنکان و بێسەروشوێن بوون، تاوەکو ئێستاش تەرمی 13یان لە تورکیا دۆزراونەتەوە، وەک نەزهەت حوسێن گوتی "20 تەرمیشیان لە وڵاتی یونانە دۆزراونەتەوە".
ناوی ئەو تەرمانەی دۆزراونەتەوە:
1. لەیلا زیاد ئەحمەد رەگەز مێ لەدایکبووی 17-09-2011
2.شەرمین رەمەزان ئەحمەد رەگەز مێ لەدایکبووی 23-09-1986
3.هانی ماهیر ئیبراهیم رەگەز نێر لەدایکبووی 10-04-2006
4. هێلین ماهیر ئیبراهیم رەگەز مێ لەدایکبووی 01-11-2009
5.محەمەد ماهیر ئیبراهیم رەگەز نێر لەدایکبووی 02-10-2003
6.هەڵبەست ماهیر ئیبراهیم رەگەز نێر لەدایکبووی 06-01-2015
7.لەیلا عومەر حەسن رەگەز مێ لەدایکبووی 01-07-1951
8. شیرین رەمەزان رەگەز مێ لەدایکبووی 29-09-1980
9. مەتین حوسێن سەلیم 30ساڵ نێر
10. رحیمە عەبدوڵا ئەحمەد 36 مێ
11. ئالان مەتین حوسێن 3ساڵ نێر
12. هاوژین مەتین حوسێن 5ساڵ مێ
13. رحیمە ئەحمەد محەمەد 70ساڵ مێ
14.لەیلا ئەبوبکر عوسمان 33ساڵ مێ
15.ئاراس ئەمین مستەفا 2ساڵ نێر
16. بەهێز ئەمین مستەفا 4ساڵ مێ
17. دیلمان فرسەت عوبێد لەدایکبووی 01-08-1998 رەگەزی مێ
18. بیلال جاسم محەمەد لەدایکبووی 14-11-2010 رەگەز نێر
19.زڵێخا چۆلی مستەفا تەمەنی نەزانراوە مێ
20. خەیاڵ حاجی ئەحمەد تەمەنی نەزانراوە مێ
ناوی 6 بێسەروشوێن بووەکان
1.لاڤە ئەحمەد زیاد لەدایکبووی 03-09-2014 رەگەزی مێ
2.هەڵکەوت ماهیر ئەمین لەدایکبووی 22-05-2007 رەگەزی نێر
3.بارین ئەمین مستەفا 8ساڵ رەگەزی مێ
4. بوریس ئەمین مستەفا 10ساڵ رەگەزی نێرە
5.رەیان هاشم محەمەد لەدایکبووی 01-12-2011 رەگەزی نێر
6. مەتین لوقمان حاجی 9ساڵ نێر
🗄 سەرچاوەکان
[1] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست |
سپی میدیا