🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 چەند لە بێ تۆیی دەترسم
نووسینی: حەمە کاکەڕەش
ئەم کتێبە لە ساڵی 2021 دا بڵاوکراوەتەوە
‎‏‎چەند لە بێ تۆیی دەترسم، دیوانێکی شێعریی نوێی شاعیر حەمەکاکە ڕەشە، لە 260 لاپەڕە پێکهاتووە. ئومێد محەمەد دیزاینی بەرگ و ناوەرۆکی کردوو
📕 چەند لە بێ تۆیی دەترسم
📕 کۆمۆنیزم و ماسۆنیەت
نووسینی: لیۆن ترۆتسکی
وەرگێڕانی: ئەیوب حەسەن [1]
📕 کۆمۆنیزم و ماسۆنیەت
📖 من پێشتر تووشی کۆرۆنا بووم ئایا تووشدەبمەوە؟
من پێشتر تووشی کۆرۆنا بووم ئایا تووشدەبمەوە؟

بەداخەوە جارێکی تر خەڵکانێکی زۆر تووشی کۆڕۆنا دەبنەوە و ڕۆژانە لە کلینیک و نەخۆشخانەکان ژمارەی حاڵەتە سەختەکان ڕوو لە زۆربوونن.

گرنگە ئەم چەند خاڵە ب
📖 من پێشتر تووشی کۆرۆنا بووم ئایا تووشدەبمەوە؟
👫 نەمام غەفووری
دکتۆر نەمام کچی مەحموود ئاغای کاکەزیاد حەمە ئاغای غەفووری، ناسراو بە نەمام غەفووری، لە دایکبووی ساڵی 1968 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری کۆیە بووە. نەمام غەفووری پزیشکی نەشتەرگەر بووە و ماوەی 35 ساڵ لە
👫 نەمام غەفووری
📖 سکرتێرە 5
سکرتێرە 5

ئەمنیان هاویشتە ناو تڕومبێلەکی خۆیان و ئێک لە پاسەوانەکانیش سواری تڕومبێلەکەی من بوو و کەتە دوومان، چووینە ژۆرێ و تڕومبێلەکەیان لەپەنایەکی ڕاگرت و ئەمنیان هینا خوارێ، گۆتم : کاکی من ڕاوەس
📖 سکرتێرە 5
📖 سکرتێرە 4
سکرتێرە 4

دەستم دا سویجی تڕومبێلەکەم و لە ژۆرێ هاتمە دەرێ، داکی منداران لە مەتبەخێ چاوی بەمن کەت، گۆتی : کێوە دەچی، سەفرە لۆسماقولی لەگەر برادەر !؟ گۆتم : ئەتوو دەرێی تێناگەی، دەچم سووندی دەخۆم و د
📖 سکرتێرە 4
📖 سکرتێرە 3
سکرتێرە 3

یەکسەر دەستم لۆ زنجیری پانتۆڕەکەم برد هەرمکێشا، باشبوو لەبەر دەنگەدەنگ و چەپرە لێدانێ کەس گێی لەدەنگی هەرکێشانی زنجیرەکەی نەبوو، وەزیرەکی دی سووندی خواردو هاتە تەنیشتە من، زەردەخەنەکم لۆ
📖 سکرتێرە 3
📖 سکرتێرە 2
سکرتێرە..!

(2)

سەرۆک وەزیران مۆبایلەکەی قەپات کرد، ئەمنیش بەینەکی مات بووم، هەر تەماشا مۆبایلەکەم دەکرد، لەدری خۆم گۆتم : ئیلاهی ئەوە چیە بەسەمن هاتیە، وەڵلاهی زۆر پێدەچی ڕاستبی، دەنگەکە سەتاسە
📖 سکرتێرە 2
📖 سکرتێرە 1
سکرتێرە..!

(1)

لەگەر زەنگی مۆبایلەکەم بەخەبەر هاتم، تەماشا کاتژمێری مۆبایلم کرد دیتم دووی شەوێیە..! گۆتم : یا ئەڵلا خێر دەبی چببی ! ژمارەکە نەناسرای بوو، ویستم وەرامی نەدەمەوە، دوایێ گۆتم : ناوە
📖 سکرتێرە 1
☂️ کۆمەڵەی پێشخستنی ژنانی کورد لە ئەستەموڵ (1919)
لە دوای شەری یەکەمی جیهانی و لە ساڵی 1919 بۆ یەکەمین جار، لە گۆر زانیاری و هەواڵەکانی سەرچاوەکانی مێژوو، یەکەمین رێکخراوی ژنانی کورد لە ئەستەموڵ دامەزرێنراوە. کۆمەڵێ لە هاوسەرانی گەورە پیاوانی نێودار
☂️ کۆمەڵەی پێشخستنی ژنانی کورد لە ئەستەموڵ (1919)
📕 یاشار کەمال.. سترانبێژی رووناکی 1923-2015
سیروان رەحیم
لە بڵاوکراوەکانی تۆڕی میدیایی رووداو[1]
2021
📕 یاشار کەمال.. سترانبێژی رووناکی 1923-2015
📖 بۆ وەرگێڕان؟ چی وایلێکردی بیر لە وەرگێڕان بکەیتەوە؟
شلێر رەشید
وەرگێڕان هونەرە پێویستی بە درک و هەستێکی قوڵ هەیە، وەرگێڕان لە چنینی ملپێچێکی خوری دەچێت بۆ ئازیزێک بیچنیت، هەرچی کاتێک لەملی بکات هەست بکات دەستی تۆی لەملدایە، نەرمی و گەرمی و وزەیەکی رۆح
📖 بۆ وەرگێڕان؟ چی وایلێکردی بیر لە وەرگێڕان بکەیتەوە؟
📖 ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ؛ مافی مرۆڤ و ئازادیی بیرکردنەوە
ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ

مافی مرۆڤ و ئازادیی بیرکردنەوە

(ڕاگەیاندنی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ و هاوڵاتی- ساڵی 1789، مادەکانی 10، 11. 1739، مادە 7، 1948، مادەکانی 18 و 19)

و. ڕێبین هەردی

لە ن
📖 ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ؛ مافی مرۆڤ و ئازادیی بیرکردنەوە
📕 ئابووری دارایی گشتی
ناوی کتێب: ئابووری دارایی گشتی
نووسینی: فەیسەڵ عەلی

زانستی دارایی گشتی لەگەڵ پەرەسەندنی ڕۆڵی دەوڵەت لەکاروباری ئابووریدا، پێگەی لەناو زانستە کۆمەڵایەتیەکاندا بەهێزتر بوو، بەوەی کە ڕۆڵێکی ئەرێنی لە
📕 ئابووری دارایی گشتی
📕 چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان بەسەوزە و میوە
چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان بەسەوزە و میوە
500 رەچەتەی پزیشکی
نووسینی: منار المصری
وەرگێڕانی:گەرمیان محمد
چاپی/یەکەم 2014
📕 چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان بەسەوزە و میوە
📖 دووجار تەنیایی
دووجار تەنیایی
جێگر بەختیار[1]


ڕەش (وەک تاریکی)

هەردوو دەستت خستە بن گوێیەکانت. پەنجەی دۆشاومژەت نوشتاندبوویەوە. پەنجەکانی ترت ئاوەڵا. پرچی زەردت لەسەر شانت پەخشان. ڕووخساری سپیت زەرد هەڵگەڕا
📖 دووجار تەنیایی
📖 سەگەکانیش دەگرین
سەگەکانیش دەگرین
جێگر بەختیار[1]
چیرۆک

(سەگێکی برسی ئێسقانێک لەژێر گڵ دەشارێتەوە.)

1

لەبەردەم ئاوێنە وەستاوم. حەو حەو. دەوم بەش دەکەمەوە، سەیری ددانەکانم دەکەم. پەنجەم بەنێو ددانەکانم دادە
📖 سەگەکانیش دەگرین
📕 گەڕان بەدوای مانادا
ڕۆژێک لە ڕۆژان
کرمۆکەیەکی خەتخەتی چکۆڵانە، لە هێلکەیەکەوە سەری دەرهێنا، کە ماوەیەکی زۆر بوو ئەو هێلکەیە لانەی بوو و، گوتی:
سڵاو لە دونیا. بەر تیشکی هەتاوەکە هەر بەڕاستی ڕووناکە
بە خۆی گوت: برسیمە
📕 گەڕان بەدوای مانادا
📕 وەسفی فەرمانبەرایەتی و یاسای میلاک
دیندار حوسێن ئەحمەد دەرگەڵەیی
چاپی دووەم 2013
هەولێر [1]
📕 وەسفی فەرمانبەرایەتی و یاسای میلاک
📕 ئەوینی دلبەرم بەدەست هێنا
ناوی کتێب :- ئەوینی دلبەرم بەدەست هێنا
نووسەر :- یوسف عەززاوی
وەرگێڕ :- زامدار قادری

سەلام لەسەر پێغەمبەرێک کە فێری ئەوینی کردین، فێری کردین کە بە ئەوینەوە بژین، فێری وەفای کردین، فێری کردین بە د
📕 ئەوینی دلبەرم بەدەست هێنا
📕 بەرەو رێگەی درەوشانەوە
بەرەو رێگەی درەوشانەوە
(کیاکسار ئەحمەد)
خوێندنەوەی رۆمانی بەرەو رێگە درەوشانەوە، لەسەرەتاوە دەتخاتە نێو دۆخێکی مەستی و خەوناوی و شیعرییەوە، بێ پێشەکی لەبەردەم مێژووی روحی مرۆڤت دادەنێت. مێژووێک ئەگە
📕 بەرەو رێگەی درەوشانەوە
📕 ژاوەژاو
وەکو وێنەکەی لەیلالیزا... بەڵێ، لەیلالیزا!
ئەم ناوەتان لەلا سەیر نەبێت، چونکە ئەمە وێنەی شۆڕشگێڕێکی کوردە کە (لێۆناردۆ داڤینشی) وێنەکەی کێشاوە و ئەویش دووبارە لەو ڕۆژانەی پێشوو لەسەر لادیوارێکی سپی و
📕 ژاوەژاو
📕 ئەگەر مردن شتێکی بردوویت بۆی بگەڕێنەوە
کتێبی (ئەگەر مردن شتێکی بردوویت بۆی بگەڕێنەوە - کتێبی کارڵ) بڵاوکرایەوە

ئەم کتێبەلە نووسینی خانمە نووسەری دانیمارکی: نایا مارییا ئایت و ئالان پەری کاری وەرگێڕانی لە دانیامرکییەوە بۆ کردووە. ئەم کت
📕 ئەگەر مردن شتێکی بردوویت بۆی بگەڕێنەوە
📕 ئەفسانە و چیرۆکی کوردی
، گێرانەوەی: مام سەعید عەزیزی
نووسینەوە و ئامادە کردنی: رەحیم لوقمانی
چاپەمەنی خانی، سەقز 1399 [1]
📕 ئەفسانە و چیرۆکی کوردی
👫 کەسایەتییەکان
عەبدولخالق مەعروف
👫 کەسایەتییەکان
ئالان عەلی (ڕۆژنامەنووسی وە...
✌️ شەهیدان
مستەفا سەلیمی
☂️ پارت و رێکخراوەکان
کۆمەڵەی پێشخستنی ژنانی کورد...
👫 کەسایەتییەکان
نەمام غەفووری
📖 رۆژهەڵاتی کوردستان 70 ساڵ دوای کۆماری کوردستان | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

رۆژهەڵاتی کوردستان 70 ساڵ دوای کۆماری کوردستان
نووسینی: لوقمان زەهرایی
بابەت: وتار

ئەم ساڵ 70هەمین ساڵیادی دروست بوونی دەولەتی جمهوری کوردستان بەسەرۆک کۆماری جەنابی پێشەوا قازی محەممەد سەرۆکی حیزبی دێموکراتی کوردستانە. کۆمارێکی کوردی کەلەسەر بنەمای کورد بوون و کوردستانی بوون دامەزرا. کۆماری کوردستان ڕەدکردنەوەی سیاسەتی مل هورانەی قەومی حاکم بوو کەهەموو ئێرانی بۆخۆی دەویست وهیچ کەس و گروپ و نەتەوەیەکی دیکەی غەیری خۆی قەبول نەبوو. کۆماری کوردستان دژایەتی کردنی راستەوخۆی سیاسەتی بەیەک نەتەوەکردنی ئێرانی فرەنەتەوەبوو.
سیاسەتێک کەرێژیمی حەمەرەزاشا بەپشتیوانی ئیستعماری کۆن واتەبریتانیا و ئامریکای تازەزل هێزی دونیا بەرێوەیان دەبرد. تواندنەوەی نەتەوەکانی غەیری فارس لەئێران دا بەهەر نرخێک بۆ ئەوەی بەقەولی خۆیان '' ملت ایران '' دروست بکەن.
کۆماری کوردستان ئەو پەیامەی بەدەولەتی داگیرکەری پەهلەوی دا کەکورد خاوەنی زمان و فەرهەنگ و مێژوو و نیشتمانی خۆیەتی و ئامادەنابێ مل کەچی دەولەتێک بێ کەحاشا لەشوناسی نەتەوەیی دەکا و دەیهەوێ سیاسەتی '' یەک نەتەوەو یەک ئالا و یەک زمان '' لەسەر حیسابی توانەوەی کورد و نەتەوەکانی دیکەی ئێران جێ بەجێ بکا. لەراستیدا دامەزرانی کۆماری کوردستان نوختەوەرچەرخانێکی مێژوویی ناسیۆنالیزمی کوردی لەهەمبەر ناسیۆنالیزمی فارسی بوو کەئامانجی سرینەوەی شوناس و هۆوییەتی کوردی بوو. کۆمارێک کەلەدڵی کوردستان هەڵقوڵابوو و بەدەستی رۆلەکانی ئەو گەلەدامەزرابوو، نەک هەر خواست و ئیرادەی نەتەوەیی گەلی کوردی لەپشت بوو، بەڵکوو پێناسەی راستەقینەی کوردی بوو لەهەمبەر داگیرکەری نیشتمانەکەی کەلەهەموو بارێکەوەلەگەڵ کورد جیاوازە.
لەیەک کەلام دا کۆماری کوردستان لەئاکار و کردەوەدا بەتەواوی دەولەتێکی سەربەخۆ و جیاواز بووەو بەهیچ جۆرێک دەستکردی روسەکان نەبووەو تەنانەت وەکوو دەوڵەتێکی سەربەخۆ جۆری پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵا‌تانی دەوروبەر و یەک لەوان یەکێتی سۆڤیەت دیاری کردووە. ناوەند یان پایەتەختی کۆمار مەهاباد بووە. بوونی سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیر و کابینەی وەزیران و ئاڵای کوردستان، سوپای میللی کەلەهێزی پێشمەرگەپێکهاتبوو بەتەواوی لەلەشکری داگیرکەر و کوردکوژی پەهلەوی جیاواز بووە. بەفەرمی کردنی زمانی کوردی لەناوچەکانی ژێر دەستی کۆمار، خویندن و پەروەردەبەزمانی کوردی و دەرکردنی رۆژنامەی کوردستان وچەندین گۆڤاری دیکه ودابینکردنی ئازادی سیاسی ومەدەنی، سەربەخۆبوون وجیاوازی ئەو کۆمارەلەدەولەتی ناوەندی که لەژێر دەسەڵاتی‌دیکتاتۆری پاشایەتی بنەماڵەی پەهلەوی بووه بەتەواوی دەردەخا‌.‌
بەڵگەفەرمییەکانی کۆمار و رۆژنامەی کوردستان کەزمانحالی کۆماربووەسەربەخۆبوونی کۆمار بەتەواوی دەسەلمێنن و ئەوەش مەسەلەیەک بووەکەهیچکات بۆ رێژیمی پاشایەتی حەمەرەزاشا کەدەسەڵاتێکی دیکتاتۆری بووە قابیلی قبوڵ نەبووە. کورد لەماوەی 11 مانگ دەسەڵاتی کۆماری کوردستان دا هەستی بەبوونی ناسنامەی نەتەوەیی خۆی کردووەو ئازادی و سەربەستی لەسەر زێد ونیشتمانی خۆی لەنەبوونی دەسەڵاتی داگیرکەری تاران به گۆشت وخوێن بە‌تەواوی هەست پێکردووە وچێژی لێ وەرگرتووە. دامەزرانی کۆماری کوردستان هەروا بەهەڵکەوت وکوت وپڕ نەبووە، بەڵکوو بەرهەمی زولم و زۆری و بێ مافی کورد لەرۆژهەلاتی کوردستان و ئاکامی سیاسەتی تواندنەوەی کورد بەدەستی رەزاخان و کوڕەکەی بووەکەبەلاسایی کردنەوەلەئاتاتورک و هیتلێر دەیانویست بەقەولی خۆیان ئێران لەدەست قەوم وهۆز وعەشیرەتان ڕزگار بکەن و مۆدێرنیتەلەجێگای سووننەت و دواکەوتوویی دابمەزرێنن و دەوڵەت ـ نەتەوەدروست بکەن.
کەسایەتی پێشەوا قازی محەممەد چ وەک سەرۆکی حیزبی دێموکراتی کوردستان وچ وەک سەرۆک کۆماری کۆماری کوردستان و سیاسەت و ڕوانگەوهەڵس وکەوتی بەنیسبەت خەڵک و مافەکانیان و وەفادار بوون بەو سوێندەی کەلەکاتی بوون بەسەرۆک کۆمار دا خواردی و بەتەنیا نەهێشتنەوەی گەلەکەی لەکاتی تەنگانەو هەرەس هێنانی کۆمار وخۆی بەقوربانی نەتەوەکەی کردن جێگای تێڕامان و لێ فێربوون و رێزگرتنە. بەباوەری من کەسایەتی پێشەوا قازی محمەمەد هاوتایەلەگەڵ چەندین کەسایەتی نێونەتەوەیی کەهەموو ژیان وکات وساتیان بۆ بەختەوەری و ڕزگاری نەتەوەبنەدەستەکەیان لەژێر زنجیری کۆیلەتی وبێ مافی تەرخان کردووەو لەئاکامی خەبات وخۆراگری بەردەوامیان ئازادی و سەربەرزییان بۆ نەتەوەکەیان و تاکەکانی کۆمەڵگاکەیان وەدەست هێناوەو تەنانەت لەپێناو ئەو ئامانجەبەرز و پیرۆزە ئینسانییەدا گیانیشیان بەخت کردووە.
جەنابی پێشەوا قازی محمەممەد هیچی له بەرێزان '' ‌ماهاتما گاندی، یەکەم سەرۆکی هیندوستان دوای سەربەخۆیی لەبریتانیا و لە'' نێسلۆن ماندێلا'' یەکەم سەرۆک کۆماری ڕەش پێستی پێشووی ئافریقای باشور و له '' د. مارتین لوترکینگ جونیۆر'' رێبەری خەباتی مەدەنی ڕەشەکانی ئامریکا کەمتر نیه کەهەموویان کەسایەتێکی جیهانیان هەیەو وەکوو سەرمایەی مرۆڤایەتی چاویان لێ دەکرێ. ''گاندی'' بەتەحەممول کردنی دەیان سەختی، بەزیندان، بەسوکایەتی وتەحقیرکران و دوورخرانەوە‌ کۆلی نەدا و لەبەرامبەر ئیستعماری بریتانیا کەهیندوستانی داگیر کردبوو ڕاوەستا و تاکوو وڵاتەکەی بەسەربەخۆیی نەگەیاند وازی لەخەبات و تێکۆشان نەهێنا.
''گاندی'' ژیانێکی سادەوساکاری هەبوو.چ ئەو کاتەی کەلەخەبات و تێکوشان دابوو و رێبەری جوڵانەوەی خەڵکی هیندوستانی لەدژی داگیرکەری بریتانی دەکرد وچ ئەو کاتەش کەبوو بەسەرۆکی هیندوستان لەدوای سەربەخۆیی. هیچکات بەدوای مالی دونیاوەنەبوو. پشتی لەخەلک نەکرد. خەلکی نەفرۆشت وخەلکی نەکرد بەقەڵغان و بەڵاگێرەوەی خۆی. هەموو کات لەگەڵ خەلک و لەپەنا خەلک بوو. جل وبەرگێکی سادەوساکاری لەبەردابوو.گۆچانێکبەدەست وبەجووتێک دەمپاییەوەبەبێ پارێزگار دەگەڕا. ئەو لەخەڵکی خۆی نەدەترسا وخۆی یەکێک لەوان دەزانی و بەباشی هەستی بەدەرد و ئازار وهەژاری خەڵکەکەی دەرکرد.
هەرچەند بەداخەوەلەکۆتاییەکانی تەمەنی دا بەدەستی کەسێکی مێشک بۆگەنیو تێرۆر کرا.
'' نێلسۆن ماندێلا '' کەسێک کە‌لەپێناو ئازادی ڕەش پێستەکانی ئافریقای باشور وبۆ کۆتایی هێنان بەسیاسەتی ئاپارتایدی ڕەگەزی و پێستی و زمانی و کۆمەڵاێەتی سپی پێستەکان 27 ساڵ لەتەمەنی خۆی لەزیندان دا گوزەراند وتەحقیر بوون و سووکایەتی و زیندان و ئەشکەنجەچۆکی پێ دانەدا و لەئاکام دا سەرکەوت. دوای بەدەستەوەگرتنی دەسەڵات و لەپۆستی سەرۆک کۆماریش دا ئامادەنەبوو تۆڵەلەسپی پێستەکان بکاتەوەکە 27 ساڵ لەزیندان دا تەحقیریان کردبوو، مافەکانیان پێشێل کردبوو. تەنانەت لەزیندان بانی بەندەی خۆشی خۆش بوو. دوای 4 ساڵ سەرۆک کۆماری وازی لەپۆستەکەی هێنا و رێگەی دا کەکەسێکی دیکەجێگای بگرێتەوە. دوای کۆچکردنەکەشی هەر کەسایەتێکی کاریزماتیکی نێونەتەوەییەو هەموو کەس بەچاوی رێزەوەیادی دەکەنەوە.
'' د. مارتین لوترکینگ جونیۆر'' سەرۆکی ڕەش پێستی خەباتی مەدەنی ڕەش پێستەکانی ئامریکا لەدژی سیاسەتی ئاپارتایدی نژادی وهەڵاواردنی سپی پێستەکانی ئامریکا کەباوەری بەخەباتی مەدەنی بەدوور لەتوندوتیژی هەبوو.
ناوبراو لەپێناو دابینکردنی مافی یەکسان و دادپەروەرانەبۆ ڕەش پێستەکانی ئامریکا لەتەمەنی 39 ساڵی دا لە 1968 بەدەستی سپی پێستێکی نژادپەرەست تێرۆر کرا. لەئاکامی خەباتی د. لوترکینگ و دوای ئەویش ڕەشەکانی ئامریکا توانیان یاسا نائینسانیەکانی سپی پێستەکان بگۆڕن و مافەئینسانیەکانی خۆیان دەستەبەر بکەن. هەڵبژاردنی '' باراک ئۆباما '' بەسەرۆک کۆماری ئامریکا وەکوو یەکەمین ڕەش پێست، یەکێک لەخەونەگەورەکانی د.مارتین لوترگینگی وەدی هێنا کەئارەزووی دەکرد رۆژێک لەو وڵاتەدا هەڵاواردنی نژادی و ڕەگەزی نەمێنێ و سپی و ڕەش هەموو وەکوو یەک بەماف وئەرکی بەرابەر و یەکسان هاووڵاتی ئامریکایی بن.
ئامانجی هەموو ئەو رێبەرانەخەبات لەدژی کویلایەتی،هەڵاواردنی زمانی، نژادی، پێستی،ڕەگەزی بووەو لەپێناو دروست کردنی کۆمەڵگایەکی ئازاد و دێموکراتیک کەمافەکانی هەموو تاکەکان بەبێ جیاوازی زمانی و دینی و ڕەگەزی ونژادی تێدا دەستەبەر بکرێ وتەنانەت لەپیناو وەدیهاتین ئەو ئامانجەبەرزەئینسانیانەکەئامانجگەلی جیهانین سەریشیان داناوە.
پێشەوا قازیش وەکوو ئەو 3 رێبەرەی ئاماژەم پێ کردوون کەسایەتێکی کاریزمای هەیە. کەسێکی بەئەخلاق لەسیاسەت کردن دا. کەسێک کەلەکاتی تەنگانەدا خەڵکی نەکردەقەڵغانی خۆی و ڕای نەکرد. سەرۆک کۆمارێک کەبەدوای کۆ کردنەوەی مالی دونیاوەنەبووە. کەسێکی دز و گەندەڵ نەبووە. کەسێکی ڕاستگۆ و خاوەن کەسایەتێکی بەرز بووەوئامادەنەبووەلەدوای هەرەس هێنانی کۆماری کوردستان خەڵکەکەی خۆی بەتەنیا بێلێتەوەو وەکوو سەرانی حکومەتی ئازربایجان بۆ ئازربایجانی سۆڤییەت ڕابکا. ئەگەر ئیرادەی کردبا دەیتوانی خۆی و ژن ومندال و براو ئامۆزا و زۆر کەسی دیکەی نزیک لەخۆی لەسۆڤییەت یان لەئامریکا و بریتانیا داوای پەنابەری بکەن وبرۆن ئاوڕ لەدوایەشیان نەدەنەوه وگیانیان ڕزگار بکەن‌. پێشەوای مەزن سەربەرزانەپەتی سێدارەی هەڵبژارد، بەڵام ئامادەنەبوو لەهەمبەر داگیرکەر دا چۆک دابدا و بۆ گیانی بپارێتەوە.
ئەو مەرگی هەڵبژارد، بەڵام خەیانەتی لەنیشتمان ولەنەتەوەکەی نەکرد.
ئێستا دوای 70 ساڵ کەئاوڕ لەدواوەدەدینەوەو چاوێک بەئاکار و کردەوەکانی پێشەوا قازی دادەخشێنین، گەورەیی ئەو رێبەرەمەزنەزیاتر دەردەکەوێ. پێشەوا هەم ژیان وهەمیش شەهید بوونی پڕن لەدەسکەوتی بەنرخ بۆ کوردی بەگشتی وبۆ کوردی رۆژهەڵات بەتایبەتی. ئەوەی که زۆر جێگای‌داخ وکەسەرە، رێبوارانی حیزبەکەی پێشەوا قازی مەحەممەد، واتەحیزبی دێموکراتی کوردستان نەیانتوانیوەوەسییەتی پێشەواکەیان لەگوێ بگرن و یەکگرتوو بن و حیزبی دێموکراتی کوردستان بەهێز و یەکگرتوو ڕابگرن. کێشەی شەڕەکورسی هیندێک لەئەندامانی رێبەری لەهەردولایەنی دێـموکرات، حیزبەکەی پێشەوای تووشی لێکدابڕان کرد و ئەو حیزبەلەئاکامی دابەشبوونی دا یەکجار زۆر لاواز بووە‌و بەداخەوەئەو جێگەو پێگەو رێز وحورمەت و توانایەی نەماوەکەسالانی پێشوو هەیبوو. رۆژهەڵاتی کوردستان بەدەستی داگیرکەر رۆژگارێکی تاڵ و ڕەش تێپەڕ دەکا وخەلک بەتەواوی ناهومێد وبێ هیوان. بێ هیوایی بەداهاتوو، بێ هیوایی بەحیزبەکانی رۆژهەڵات کەبەداخەوەنەیانتوانیەوەداخواز و ئاواتەکانیان وەدی بێن و لەجیاتی کۆدەنگی وتەبایی و یەکریزی دابڕدابڕ بوونەوهیچکامیان چارەی ئەوەی دیکەی ناوێ. داگیرکەریش ئەوەی حەزوئارەزوی لێ بێ جێ بەجێی دەکا.
خەلکیش لەو نێوەدا باجەکەی بەگیان وبەماڵ دەدا.
بۆ ئەوەی بەراستی دەرکەوێ که دێموکراتەکان‌رێبواری رێگای پێشەوای شەهیدن، دەبێ هەر دووک لا هەول بدەن چارەسەری کێشەکانیان بکەن و دەست لەدوژمنایەتی یەکتر هەڵگرن و لەشەڕەجنێوی نێو راگەیاندن و فەیس بووک خۆ بپارێزن و بەدڵ و بەگیان و بەباوەر و متمانەبەیەکترکردن ئاشت ببنەوەوبەعەقلییەتی نوی و سەردەمیانەحیزبێکی نوێ و بەتوانا دروست بکەنەوه.‌
لەهەمان کاتدا بۆ رێزگرتن لەپێشەوای مەزن هەم وەکوو سەرۆکی حیزبی دێموکراتی کوردستان و هەمیش وەکوو یەکەم سەرۆک کۆماری شەهید، پێویستەهەم لەسالیادی لەدایک بوونی دا وهەمیش لەسالیادی لەسێدارەدرانی دا خەلاتێک بەناوی پێشەوا قازی دیاری بکەن کەبەسەر کەساییەتیەئەدەبی، هونەری، سیاسی، رۆژنامەوانی، ژینگەپارێزی،ژنان، لاوان وغەیرەدابەش بکرێ و بەو شێوەرێز لەپێشەوای شەهیدمان بگرن. ڕەنگ بێ ئەوەکەمترین خزمەت بێ کەبتوانن بەپێشەوای شەهیدمانی بکەن.
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
✌️ شەهیدان
1.👁️سەدیق ئەسعەدی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📄 وتار و دیمانە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ مەهاباد
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 80% ✔️
80%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
80%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Jan 26 2016 3:26PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Jan 26 2016 3:34PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 7,902 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.125 KB Jan 26 2016 3:26PMسەریاس ئەحمەد
📚 پەڕتووکخانە
  📖 کۆمۆنیزم و ماسۆنیەت
  📖 سەرجەمی بەرهەمی شاکر ف...
  📖 یاشار کەمال.. سترانبێژ...
  📖 چارەسەرکردنی نەخۆشییەک...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 11-04-2021
  🗓️ 10-04-2021
  🗓️ 09-04-2021
  🗓️ 08-04-2021
  🗓️ 07-04-2021
  🗓️ 06-04-2021
  🗓️ 05-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
عەبدولخالق مەعروف
ژیاننامە
نووسەری خاوەن هەڵوێست و روناکبیری ناسراوی کورد شەهید عەبدولخالق مەعروف، یەکەمین رۆژی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 1935 لەبنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری شاری هەولێر لەدایک بوو.
پاش تەواو کردنی قۆناغەکانی سەرەتایی و ئامادەیی، ساڵی 1958 بۆ درێژەدان بەخوێندن لە زانکۆی ئەزهەر چۆتە قاهیرە.
چالاکی
عەبدولخالق مەعروف هەر لەتافی لاوێتییەوە خولیای خوێندنەوە و خۆ رۆشنبیر کردن بووەو لەناوچەکەی خۆیدا وەک خوێندەوارێکی هاوچەرخ ناوی دەرکردبوو.
ساڵی 1963 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلولەوە کردووەو بەوپەڕی توانا فی
عەبدولخالق مەعروف
ئالان عەلی (ڕۆژنامەنووسی وەرزشی)
ئالان عەلی، ماوەی چەندین ساڵە لە بوارە جیاجیاکانی وەرزش خزمەتی کردووە بە تایبەت بواری رۆژنامەگەری وەرزشی، هاوکاری سەرەکی ڕۆژنامەی ژیانەوە بوو.
هاوکات کارمەندی یەکەی چالاکی وەرزش و دیدەوانی بوو لە سلێمانی، کۆچی دوایکرد.
ئالان عەلی (ڕۆژنامەنووسی وەرزشی)
مستەفا سەلیمی
مستەفا سەلیمی لە دایکبووی 4ی پووشپەڕی ساڵی 1346ی هەتاویە (25-06-1967)، رێکەوتی 16ی خاکەلێوەی ساڵی 82 (04-04-2020) بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سەقز، بە سەرۆکایەتی گودینی بە 15 ساڵ زیندان و ئێعدام مەحکووم کرابوو.
مستەفا سەلیمی لە ماوەی دەسبەسەر کرانیدا، چەندین جار ناڕەزای سەبارەت بە نادادپەروەری حوکمەکەی دەربڕیبوو و دەستی دابووە مانگرتن لە خواردن.
سەر لە بەیانی(11-04-2020)، حوکمی لەسێدارەدانی مستەفا سەلیمی، لە زیندانی سەقز جێبەجێ کرا.
مستەفا سەلیمی
کۆمەڵەی پێشخستنی ژنانی کورد لە ئەستەموڵ (1919)
لە دوای شەری یەکەمی جیهانی و لە ساڵی 1919 بۆ یەکەمین جار، لە گۆر زانیاری و هەواڵەکانی سەرچاوەکانی مێژوو، یەکەمین رێکخراوی ژنانی کورد لە ئەستەموڵ دامەزرێنراوە. کۆمەڵێ لە هاوسەرانی گەورە پیاوانی نێودار و رۆشنبیر و کاربەدەستی کورد لە بەهاری 1919 دا کۆمەڵەی پێشخستنی ژنانی کوردیان (Kurt Kadinlari Teali Cemiyeti) دامەزراند. ئەم کۆمەڵەیە لە سێبەری کۆمەڵەی پێشخستنی کوردستاندا (Kurdistan Teali Cemiyeti)، کە زۆربەی هەرە زۆری سەرکردە بەنێوبانگ و رۆشنبیرە کوردەکانی ئەو سەردەمەی لە ریزەکانی خۆیدا کۆ کردبووە،
کۆمەڵەی پێشخستنی ژنانی کورد لە ئەستەموڵ (1919)
نەمام غەفووری
دکتۆر نەمام کچی مەحموود ئاغای کاکەزیاد حەمە ئاغای غەفووری، ناسراو بە نەمام غەفووری، لە دایکبووی ساڵی 1968 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری کۆیە بووە. نەمام غەفووری پزیشکی نەشتەرگەر بووە و ماوەی 35 ساڵ لە سوێد ژیاوە. و لە ساڵی 2014 گەڕایەوە بۆ کوردستان بە مەبەستی کۆمەک و هاوکاری و خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ ئاوارەکانی کوردی ئێزدی. ئەم خانمە پزیشکە بەڕێوبەری رێکخراوی هاریکاریی هاوبەش بۆ کوردستان (Joint Help For Kurdistan) بوو، کە رێکخراوێکی سویدییە بۆ پشتیوانی و هاوکاریکردنی کوردستان و بە تایبەت خەڵکی
نەمام غەفووری

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,671 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)