46 پارچە ئاسەواری کۆن، لە شاری ساحێب، سەر بە شاری سەقز دۆزراوەتەوە
حەمید گوڵالیپوور، بە هەواڵدەریی ئیرنای ڕاگەیاندووە؛ ئەم ئاسەوارانە بۆ هەزارەی یەکەمی پێش لە زایین و پێش لە حکوومەتی مادەکان دەگەڕێتەوە و لە باری کەونارایی و زانستی دێرینەناسییەوە، گەلێک گرینگن.
لە سەرەتای مانگی بەفرانباری ئەمساڵیشدا، 20 پارچەی دیکەی مێژوویی کە تایبەت بە سەردەمی سلووکییەکان و ساسانییەکان بوو، لەم شارەدا دۆزرانەوە.
شارستانی سەقز، لە 190 کیلۆمیتریی باکووری ڕۆژئاوای شاری سنە هەڵکەوتووە و خاوەنی زیاتر لە 350 ئاسەواری مێژوویی پڕبایەخە، بەڵام تەنیا 150 ئاسەواری لە لیستەی ئاسەوارە نەتەوەییەکاندا تۆمار کراوە.
www.kurdpa.net