图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 516,211
图片 105,187
书籍 19,086
相关文件 95,691
Video 1,279
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
دەیان کۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون، پارەی گوللەکان لە خێزانەکانیان وەرگیراوەتەوە
小组: 统计和调查 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دەیان کۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون، پارەی گوللەکان لە خێزانەکانیان ...

دەیان کۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون، پارەی گوللەکان لە خێزانەکانیان ...
ئەرسەلان یارئەحمەدی
فۆتۆکان: لوقمان ڕەحیمی
ئاماری کوژرانی کۆڵبەرانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکرایەوە و لە ساڵی ڕابردوودا 72 کۆڵبەر گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە نیوەیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون، ئەمە بەپێی ڕاپۆرتێکی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان.
بنەماڵەی کۆڵبەرانی کوژراو کە قسەیان بۆ ئه و تۆڕە کردووە، باسیان لەوەکردووە لەهەندێک حاڵەتدا هێزە ئەمنییەکان تەرمی کۆڵبەرانیان بەدوای خۆیاندا ڕاکێشاو، لەهەندێک حاڵەتی دیکەشدا لە بەرانبەر ڕادەستکردنەوەی تەرمی کوژراوەکان بە بنەماڵەکانیان داوای پارەی ئه و گوللانەیان کردووە کە کۆڵبەرانیان پێ پێکاوە.
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتەکەیدا شیکردنەوەی یاسایی بۆ دۆخی کۆڵبەرانی کورد کردووه و ئاماژەی بەوەکردووە بەپشت بەستن بە بڕگە و ماددەکانی سیستمی یاسایی ئێران، کۆڵبەریی بە تاوان نازانرێت و کوشتنی کۆڵبەران بە"کوشتنی بە ئەنقەست " لەقەڵەم دەدرێت.
لە پێشەکی ڕاپۆرتەکەی ئه و تۆڕەدا کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەدیاردەی کۆڵبەری لە زۆربەی وڵاتان کراوە و تێیدا هاتووە "لەگەڵ ئەوەی کە کێشەی ئابووری و قاچاغچی کاڵا لە هەموو وڵاتانی جیهاندا بوونی هەیە، بەڵام لە هیچ شوێنێکی ئەم دونیایەدا خەڵک بەهۆی گواستنەوەی چەند کارتۆن چا یان چەند تۆپ قوماش و ناکوژرێن".
هەرچەند لەدوای ڕاوەستانی شەڕی ئێران و عیراقەوە کوژرانی کۆڵبەران لە زۆربەی ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆمارکراوە، بەڵام بەپێی ئه و ڕاپۆرتە لە ساڵی 2005 بەدواوە و پاش دامەزراندنی (رێکخراوی بەرەنگاربوونەوەی قاچاغی کاڵا و پارە) ڕێژەی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەرانی کورد بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەکانی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا، 44 کەس بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون و 21 کەسیش برینداربوون، 7 کەسی دیکەش بەهۆی خنکان لە ئاودا، سەرمابردوویی و ڕووداوی دیکەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئەم ئامارە سەرجەم حاڵەتەکانی پێشێلکاری بەرانبەر کۆڵبەرانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەخۆ ناگرێت و تەنیا ئه و حاڵەتانەن کە لەلایەن (تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان)ەوە تۆمارکراون و کۆکراونەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە کە 13 لاپەڕەیە، کۆڵبەرانی کورد تەنیا بەمەبەستی دابینکردنی بژێوی ژیانی خۆیان هەموو ئه و مەترسییانە بەگیان دەکڕن و لە ئێران و بەتایبەت لە کوردستاندا، بەهۆی ڕوانینی ئەمنییانەی دەسەڵاتی ئێران لە بوارە کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری و فەرهەنگییەکاندا، بەشێوەی توندوتیژیانەش لەگەڵ ئەم کێشە ئابوورییەشدا دەجووڵێتەوە.
ئە و جۆرە ڕوانینەش بووەتە هۆی ئەوەی کەسانی ئاسایی و شوانەکانی سەر سنووریش لە گوللەی هێزە ئەمنییەکان بێبەش نەبن، لەکۆی ئه و 72 کەسەی ساڵی ڕابردوو گیانیان لەدەستداوە 4 کەسیان شوان بوون و کەسێکیش کۆڵبەر نەبووە و تەنیا بەگومانی ئەوەی کە کۆڵبەرە لەلایەن هێزەکانی سەر سنوورەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە، ئەمە بەپێی هەمان ڕاپۆرت.
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانی لەگەڵ بنەماڵەی چەند کەس له و کوژراوانەدا قسەی کردووە و ئەوان وتویانە کە هێزە ئەمنییەکان لە 3 حاڵەتی ئه و کوشتنانەی کۆڵبەران لەساڵی ڕابردوودا، تەرمەکانیان ڕاکێشاوە و لە هەندێک حاڵەتیشدا لەبەرانبەر ڕادەستکردنەوەی تەرمی کوژراوەکان بە بنەماڵەکانیان داوای پارەی ئه و گوللانەیان کردووە کە کۆڵبەرانیان پێ پێکاوە.
زۆرترین ئاماری کوژرانی کۆڵبەران لەپارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا (ئورمیە) تۆمار کراوە و بەپێی ڕاپۆرتەکە لە شاری پیرانشار 8 حاڵەت و لە مەریوان 6 و لە هەریەک لە شارەکانی ئورمیە و سەردەشت 5 حاڵەتی کوژرانی کۆڵبەران تۆمار کراون.
لەباری تەمەنیشەوە 41.7%ی کوژراوان لە گروپی تەمەن 20 بۆ 30 ساڵ و 20.8% لە سەرووی 30 ساڵ بوون و 33.3% ی کوژراوان تەمەنیان نەزانراوە، هەروەها 2.8%یان تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 20 ساڵ و 1.14% تەمەنیان لە خوار 18 ساڵ بووە.
دوو لاپەڕەی ڕاپۆرتەکە تەرخان کراوە بۆ شیکردنەوەی یاسایی دۆخی کۆڵبەرانی کورد و تێیدا بە پشتبەستن بە بڕگە و ماددەکانی سیستمی یاسایی ئێران کۆڵبەریی بە تاوان نازانرێت و کوشتنی کۆڵبەرانیش بە "کوشتنی بە ئەنقەست " لە قەڵەم دەدرێت.
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەر ئه و بروایەیە کە له و ڕووەوە کە سزای یاسایی لە یاسای ئێراندا بۆ کاری کۆڵبەری پێناسە نەکراوە، کۆڵبەری بەپێی ماددەی 2ی یاسای سزای ئیسلامیی، تاوان نییە و هەر جۆرە دەستدرێژییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ سەر گیان و ماڵی کۆڵبەران، پێشێلکردنی یاساکانی ئێران و مافە نێودەوڵەتییەکانە.
هەروەها ئاماژە بەوەشدراوە کە بەپێی بەندی 2ی ماددەی ئەلف لە یاسای قاچاخی کاڵا، ئەگەر نرخی ئه و کاڵایە کەمتر لە یەک ملیۆن تمەن (340 هەزار دینار) بێت، ئەوا هیچ سزایەک بەره و ڕووی تاوانبار نابێتەوە، له و ڕووەوە کە کۆڵبەران ئه و شت و کاڵایانەی کە دەیگوازنەوە نرخەکەی کەمترە له و بڕە پارە دیاریکراوە، کەوابوو تەنیا دەتوانرێت سزا بدرێن یان دەستبەسەر کاڵاکانیاندا بگیرێت.
"بەڵام لە کردەوەدا نەک هەر کاڵاکانیان زەوت دەکرێت، بەڵکو خۆشیان بەبێ ئەوەی تاوانەکەیان ڕابگەیەندرێت و بەبێ هیچ دادگایی کردنێک، دەکەونە بەر دەستدڕێژی گوللەی هێزە ئەمنییەکان".
لە ڕاپۆرتەکەدا، بێکاری، نەبوونی ژێرخانی ئابووری، نەبوونی دەرفەتی کار، جیاوازیکردن لە تەرخانکردنی بودجەی ساڵانەی کوردستان بەراورد بەشوێنەکانی دیکە، نەبوونی سەرمایەگوزاری لە کەرتەکانی کشتوکاڵ، کانزاکان و گەشتوگوزاری و بە گشتی سیاسەتی بێبەشکردن و هەژار هێشتنەوەی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتەوە بەگرنگترین هۆکارەکانی پەرەسەندنی کۆڵبەری لە قەڵەم دراون، کە خەڵک سەرەرای ئاگاداربوون لە مەترسییەکانی بۆ بەدەستهێنانی بژێوی ژیانیان ڕووی تێدەکەن.
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان دامەزراوەیەکی مافی مرۆڤی سەربەخۆ و ناحکومییە، ساڵی 2014 لەسەر دەستی چەندین پارێزەر و چالاکی مافی مرۆڤی کورد لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا دامەزراوە.
بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ڕۆژانە لەسەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە سێ زمانی کوردی، فەرەنسی و فارسی لەسەر ماڵپەڕی فەرمیی ڕێکخراو، تۆمارکردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و بەڵگەمەندکردنیان بەشێوەی نووسراو و ڤیدیۆیی، ناساندنی پێشێلکارانی مافی مرۆڤ و تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەسەریان، پێکهێنانی بانکی زانیاری لەسەر زیندانیانی سیاسی کورد لە هەموو زیندانەکانی ئێران و ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەڵگەنامەیی ساڵانە لەسەر پێشێلکاریی بەرانبەر کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد، لە چالاکییەکانی ئه و ڕێکخراوەن.
- 26-01-2016
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览7,924
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خەندان
相关文件: 1
挂钩项目: 3
Publication date: 26-01-2016 (8 年份的)
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
统计数据类型: 暴力
Technical Metadata
项目质量: 96%
96%
添加( هاوڕێ باخەوان 26-01-2016
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):26-01-2016
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览7,924
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.180 KB 26-01-2016 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 516,211
图片 105,187
书籍 19,086
相关文件 95,691
Video 1,279
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!