ئەمڕۆ 31 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر شەهیدبوونی هەڵۆیەکی چاو تیژ و پڵنگێکی بە هەڵمەت و پێشمەرگەیەکی ماندونەناسی کوردستان، مامە ڕیشە.
ڕیشە بوو بە ڕەمزی هەڵمەت و مقاوەمەت، ئەو کەسێکی سادە و دڵسۆز و لە خۆبردە بوو بۆ هاوڕێ و هاونیشتمانیانی، بەڵام بۆ دوژمن کێوێک بوو لە ترس. هەمیشە ڕژێمی بەعس و هاوبیرەکانی لە ترسی کەمین و هەڵمەت و پەلامارەکانی ڕیشە و هاوڕێکانی سەرلێشێواوبوون. شانازیە بۆ من کە کوردێکم لە پاڵ ڕیشە و یەکێتیم لە پاڵ ڕیشە.
مامە ڕیشەکەم ئێستا پێشمەرگەکانی هاوڕێت لە کوردستان بوونەتە جێگای شانازی جیهان، گەورەترین گروپی تیرۆرستی لە ئاست ئیرادە و غیرەت و هەڵمەتی پێشمەرگە خۆی ڕاناگرێت. مێژووی ئێوە هەیبەتی زیاتر دەبەخشێتە پێشمەرگە، هەمیشە داستانەکانی ئێوە لە هزر و هەستی پێشمەرگەدایە، بۆیە سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە پێش هەر کەس خەڵاتە بە ئێوە.
ڕیشەی نەمر لە هەرکوێیەک پێشمەرگەیەکی کورد هەبێت داستانی لێیە، لە هەر شوێنێک کورد بجەنگێت سەرکەوتنی لێیە، چونکە کورد لە سروشتەوە بە غیرەت و چاونەترس و خۆڕاگرە.
سەری ڕێز و وەفا لە ئاست گڵکۆی پیرۆزت دادەنەوێنم و نەمری بۆ سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان.
قوباد تاڵەبانی
24-01-2016
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 14,857 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!