$باشووری کوردستان$
- لە بەرانبەر خەرج نەکردنی مووچەکانیان، ئەمڕۆ مامۆستایانی سنووری #گەرمیان# بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد و بڕیاریانداوە لە بایکۆت بەردەوام بن هەتا چارەسەری گرفتی مووچەکانیان دەکرێت.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و لە هۆڵی ئەحمەد تانەر کشلالی، بە دروشمی دیموکراتی سیاسی - بەرخۆدانی دیموکراتی - دیموکراتی کۆماری دووەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی گەلان، #هەدەپە#، دەستیپێکرد.
- دوای ئەوەی شەوی هەینی ڕابردوو بەلەمێک بە 80 کۆچبەرەوە لە ئاوەکانی تورکیاوە بەره و وڵاتی یۆنان بەڕێکەت و نقوم بوو، به و هۆیەوە 65 کەسی خنکان و 15 کەسی نێو بەلەمەکەش ڕزگاری بوو. لەنێو ئه و بەلەمانەشدا خانەوادەیەکی شاری #کەرکووک# هەبوو کە ژمارەیان حەوت کەس بوون و بەهۆی نوقبوونی بەلەمەکەشەوە 6 کەسیان گیانیان لەدەستداوە، ئەمڕۆش لە مەراسیمێکدا تەرمەکانیان گەیەندرایەوە کەرکووک و بەخاک سپێردران..
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 19,925 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!