دووەمین کۆنگرەی گشتی تەڤگەری ژنی کورد لە ئەوروپا (TJK-E)
دووەمین کۆنگرەی گشتی تەڤگەری ژنی کورد لە ئەوروپا (TJK-E) لە شاری ڤەنلۆی هۆڵەندا لە رۆژی 18-06-2015 دەستی پێکرد و ماوە 3 رۆژی خایاند.
کۆنگرەی دووەمینی تەڤگەرەکە بەبەشداری زیاتر لە 110 نێردە، ئەندامانی ئەنجومەنەکانی ژنان، نوێنەری دەزگا و دامەزراوەکانی ژنان کە لە ژێر چەتری تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا کار و خەبات دەکەن و هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەلگەی کورد لە ئەوروپا (دڵشا عوسمان) بەرێوەچوو.
نیردە دەزگاکانی ژنان لە زۆربەی ولاتانی ئەوروپا بەشداریان کردبوو بە تایبەتی لە سوێد، دانیمارک، ئەلمانیا، فەرەنسا، سویسرا، فەرەنسا، بەلجیکا، هۆڵەندا و ئیتاڵیا.
(دیوانی بەڕێوبەری کۆنگرەی تەژەکە - ئەوروپا)
نێردەی کۆنگرە و ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری تەڤگەر سۆنگول ئومورجان لەوبارەیەوە با ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: لە کۆنگرەی TJK-E دا لەسەر دۆخی سیاسی گفتوگۆی فراوان کرا، بەتایبەتی بەرخودانی کۆبانێ و شەنگال، ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی حەوتی حوزەیرانی تورکیا و سەرکەوتنی هەدەپ مۆری خۆی لە گفتوگۆکان دا و ستایشی رۆلی ژنان لەو بەرخودان و سەرکەوتنەکە کرا و راگەیەنرا کە پێشکەوتنی کوردستان ڕەنجی ژنان کوردە لە کۆبانێ و شەنگال ئەوە سەلمێنرا.
لە کۆنگرەکە ئاماژەیان بە گرنگی رۆلی ژنان کرد لە قۆناغی بونیادنانی سیستەمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی دا.
ئومورجان وتی: وێرای دۆخی سیاسی باس لە دۆخی کۆمەلایەتی، کەلتوری، ئابوری گەلی کورد لەدەرەوە ولات و بە تایبەتی بارودۆخی ژنان کرا، راپۆرت کاروخەباتی قۆناغی رابردوو لە لایەن کۆمسیۆنەکانی دیبلۆماسی، ژنانی گەنج، کەلتور و زمان، پەروەردە، ئابوری، کۆمەلایەتی، باوەڕی، راگەیاندن و رێکخستنی خوێندرایەوە و گفتوگۆی فراوانی لەسەر کرا.
وتیشی: لە هەموو راپۆرتەکان دا ژنان ڕەخنەدانی خۆیان دا لەسەر ئەو کارانەی کە نەکراوە و دەبێ بکرێن، هەر یەک لەو کۆمسیۆنانە بۆ قۆناغی ئایندە پلانسازی خۆیان پێشکەش کرد و، بە زۆرینەی دەنگی بەشدارانی کۆنفرانس بڕیارەکان قەبوڵ کرا و پلانسازی سالێکی کاروخەباتی تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەورپا گەلاڵەکرا.
(وێنەیەک لە کۆنگرەی تەژەکە - ئەوروپا)
لە کۆنگرەی تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا TJK-E ڕاوەستە لەسەر پرسی رێکخستن بونی ژنان کراوە لە چەسپاندنی سیستەمی کۆنفیدرالیزمی دیموکرات لەسەر بنەمای چەمکی نەتەوەی دیموکراتی و پڕکردنەوەی ناوەرۆک و واتای ئەنجومەنەکانی ژنان، کۆمین و کۆمیتەکان.
نێردە کۆنگرەکە دەڵێت: ژنان پیداگریان لەسەر تێکۆشانی بێ وچان کردەوە بۆ تێپەڕاندنی سیستەمێکی کە لەسەر بنەمای تاک رەنگی پیاوسالاریە و جەخت لەسەر بونیادنانی سیستەمی فرەنگی کرایەوە کە هەموو پێکهاتەکانی کۆمەلگە لە خۆوەبگرێ.
هێژای باسە لە پلانسازی کۆنگرەکەدا ئاماژە بە چالاکی و ئەنجامدانی هەڵمەتی بە کاریگەر لە ژێر ناوی ئازادی ژنانی شەنگال ئازادی مرۆڤایەتیە بۆ رزگارکردنی ژنە ڕفێنراوەکانی ئێزدی دەست چەتەکانی داعش، هەروەها بەهێزکردنی هەڵمەتی ئازادکردنی رێبەری پەکەکە عەبدوڵا ئۆجالان، گیراوانی سیاسی تر و فراوان کردنی هەڵمەتی ئازادی ژنە زیندانی سیاسی کورد زەینەب جەلالیان یان کردوە.
هەروەها بۆ پەرەدان بە رێکخستکردنی ژنان لە بەشەکانی تری کوردستان لە ژێر چەتری تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا کۆمسیۆنی کوردستانی دامەزرێندراوە.
سۆنگوڵ ئومورجان بەڕۆژنیوزی وت: کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی رۆژهەلاتی کوردستان کەژار لە ئەوروپا لەو جێیانەی کە خەڵکی رۆژهەلاتی کوردستانی لێیە خۆیان بە رێکخستن دەکات، پەرە بە پرۆژەی ئابوری خۆسەری و هەروەرزی ژنان دەدرێ، هەروەها بۆ ئەوەی لە راگەیاندن دا دوایی بە زمانی پیاوسالاری بهێنرێ ژنانی راگەیاندندکار پەرە بە تێکۆشانی چەمکی ئازادی و کۆمەڵگە و ژیانی ئازاد دەدەن لە زمانی راگەیاندن و چاپەمەنی دا.
(وێنەیەک لە کۆنگرەی تەژەکە - ئەوروپا)
لە بەشی دوایی کۆنگرەکەدا دەستەیەکی بەرێوەبەری پێکهاتوو لە 31 هەلبژێدرا.
چاوەڕی دەکرێ کە لە ئایندەیەکی نزیک دا تەڤگەری ژنی کورد لە ئەوروپا TJK-E دەربارەی ئەنجامەکانی دووەمین کۆنگرەی بەلاغی کۆتایی بە لێدوانیکی نوسراو بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاشکرا بکات.
شایانی باسە کە لە جڤاتی شەشەمینی یەکێتی ژنانی کورد لە ئەوروپا لە مانگی تشرینی دووەمیی 2014 تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا TJK-E دامەزرا و کۆنگرەی یەکەمی بەست.
بەپێی پڕۆگرامی خۆیان، تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا TJK-E چەمکی نەتەوەی دیموکراتی و و لەسەر بنەمای خۆسەری پەرە بە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی سیاسی و ئەخلاقی دەدات و باوەڕی وایە ژن بەو مۆدێلە دەتوانێ رێکخستنبوونی خۆسەری خۆی لە هەموو مەیدانە سیاسیەکان، کۆمەڵایەتی، هونەری، ئابوری، ئیکۆلۆژی دەزگاکانی خۆی دامەزرێنێ و هەمیشەیی بکات.
⚠️ Cet article a été écrit en (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l''icône
pour ouvrir l''élément dans la langue originale!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!