图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,321
图片 105,627
书籍 19,137
相关文件 96,336
Video 1,306
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
یەکەمین کۆنفرانسی دامەزراندنی ڕێکخراوی یەکێتی ژنانی جەوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
小组: 缔约方组织 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
1 投票 5
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

یەکەمین کۆنفرانسی دامەزراندنی ڕێکخراوی یەکێتی ژنانی جەوانانی ڕۆژهەڵاتی کورد...

یەکەمین کۆنفرانسی دامەزراندنی ڕێکخراوی یەکێتی ژنانی جەوانانی ڕۆژهەڵاتی کورد...
یەکەمین کۆنفرانسی یەکێتی ژنانی جەوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ژێر درووشمی "پێداگری لە سەر ڕیبازی شەهید فەراشین و مادوراکان گارانتی شۆرشە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا" پێک هات.
کۆنفرانسی یەکێتی ژنانی جەوان کە لە 28 و 29 ی مانگی حوزەیران دا لە هەرێمی سەربەستی میدیا بەرێوەچوو.
تیایدا داواکرا بۆ چارەسەری کێشەکانی کۆمەڵگا و بەتایبەتی ژنان کۆتایی هێنان بە هەر چەشنە سیاسەتێکی چەپەڵی ڕژیم، هەموو ژنان و جەوانان بگەنە ئاستی خۆبەرێکخستن کردن و پاراستنی نرخەکانی ئازادی و سروشت و مرۆڤایەتی.
لە ئەنجامنامەی کۆنفرانسە‌کەدا هاتووە کە یەکێتیەکەیان ڕێکخستن کردنی جەوانانی ڕوژهەڵاتی کوردستان و ئێران (بەلووچ، عەرەب، فارس، ئازەری و...) بە ئامانجە سەرەکییەکانی خۆی دادەنێت.
دەقی بەیاننامەی کۆنفرانسەکە بەم شێوەیەیە:
یەکەمین کۆنفرانسی یەکێتی ژنانی جەوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە قۆناخێکی زۆر هەستیاردا کە جیهان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و کوردستان بە تایبەتی بەره ‌و ئاڵوگۆڕی بەرچاو هەنگاو دەنێن پێک هات. بە تایبەت کە لە بەهاری گەلاندا ژنان هێزی پێشەنگ و دیارکەری شۆرش بوون و تەنانەت لەم پێناوەشدا زۆرترین تێکۆشان و قۆربانیان دا. چ لە گۆڕەپانی ڕاپەڕین و چ لە گۆرەپانی شەر دا بە فیداکاری و خۆڕاگری دژ بە ڕژێمە دەسەڵاتدارەکان تێکۆشانی ئازادیخوازیان دەگەیەننە لووتکە. زهنیەتی پیاوسالار لە بەرامبەر هێز و ورەو ڕوحی ئازازیخوازی ژنان لاواز بووە، هەر بۆ ئەوەش پەرە بە هەر چەشنە سیاسەتی دژ بەژن دەدات.
ئێران یەک لەو وڵاتانەی کە ڕۆژانە سیاسەتی دژە مرۆڤانە بە سەر گەلان دا دەسەپێنێت و هاوکات لە گەڵ‌ بەرەسمیەت نەناسینی ماف و ناسنامەی گەلان، حاشا لە فرەرەنگی و فرەدەنگی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکات. لە دەرئەنجامی سیاسەتی ڕژیمی داگیرکەری ئێراندا، کۆمەڵگای ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان تووشی قەیرانی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری و کەلتووری بووە. هەموو ئەم قەیرانانەش لە پێشێل کردنی مافی گەلان و بە تایبەت ژن سەرچاوە دەگرێت. ئێران لە قۆناخی سەرۆک کۆماری حەسەن ڕوحانی دا هەوڵی دا بە شێوازێکی زۆر فۆرمالیتەش بێت، باس لە ئاڵ وگۆڕی کۆمەڵایەتی و بە تایبەت باشتر کردنی ڕەوشی ژنان بکات. بەڵام ئەوەی لە ڕاستیدا بەرچاو بوو بەردەوام کردنی سیاسەتی نکۆڵی و قڕکردنی کۆمەڵگا و بەتایبەت ژنان و جەوانانە. ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕێژەی ئەو کەسانەی کە لە ساڵی دواییدا لەسێدارە دراون، بە تایبەت ڕێژەی ژنانی لەسێدارەدراو سەرنج ڕاکێشە و ئەمەش سیاسەتی هەنووکەی ئێران لە کوردستاندا ڕاشکاوانە نیشان دەدات. لە جێگای ئەوەی کە لە گۆڕەپانەکانی سیاسەت، ئابووری، کۆمەڵایەتی و هتد دا مافی بەشداری ئازادانە بۆ ژنان بڕەخسێ، ئەو بڕە مافەی کە لە پێش تر دا هەیبوو لێی زەوت کراوە. لە بەرامبەر زهنیەتی کۆنەپەرست و دواکەوتووی ڕژیمی ئیسلامی، تێکۆشان و نارەزایەتی ژنانی ڕووناکبیر، چالاکوان، ڕۆژنامەوان و هتد کە ئاستی هۆشیاری ئەوان نیشان دەدات گرینگیەکی تایبەتی هەیە لە تێکۆشانی ژنان دا.
ئاستەنگ کردنی ئازادی ژنان هەم لە بواری کار و هەم لە بواری ژیانیدا، کەم کردنەوەی ژمارەی ژنانی پارلەمانتار، لە سێدارە دان، بەسیج کردن، بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر، لەشفرۆشی، بەرزبوونی ڕێژەی خۆسووتاندن، قەتڵی نامووسی، سیغەو... ئاستی قووڵ بوونی عەقلییەتی باوک سالاری و ڕەگەزپەرەستی پیاو لە سەر ژن ئاشکرا دەکات. بەڵام کۆڵنەدانی ژنانی تێکۆشەر و ئازادیخواز لە بەرامبەر ڕژیمی سێدارە و دژەژنی ئیسلامی ئێران دا، وەکوو (شەهید شیرین عەلەم هولی) کە خەتی بەرخۆدانی و تەسلیم نەبوون هەڵ‌دەبژێرێ و لە سێدارە دەدرێت. لە هەمان دەم دا زەینەب جەلالیان و بە دەیان ژنی دیکە کە ناویان نازانرێت، بە خۆڕاگری و قەبووڵ کردنی هەر چەشنە ئەشکەنجەیەک ڕێی بەرەو ئازاد بوون و ڕزگاری دەپارێزن وبە هیچ شێوەیەک سەری تەسلیمیەت دانانەوێنن، بابەتێکی حاشاهەڵنەگرە. ڕژیمی ئیسلامی ئێران سیاسەتی ئەشکەنجە، زیندان، چاوترساندن و سێدارە و... بە تایبەت لە بەرامبەر ژنان و جەوانان دا بە مەبەستی دوورخستنەوەیان لە گۆڕەپانی تێکۆشانی ئازادیخوازی بە ئاشکرایی بەرێوە دەبات. هەر بەم شێوەیەش لە کوردستاندا، ژنان و جەوانان وەکوو هێزێکی دژبە تەڤگەری ئازادیخوازی بەکار دێنێت.
ئەگەرچی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا لێگەڕینی داهاتوویەکی ئازاد هەمیشە هەیە بەڵام هەتا ئێستا یەکێتی گەلان و بەتایبەت ژنان بە ڕادەی پێویست پێک نەهاتووە. بۆیە دامەزراندنی یەکیتی ژنانی جەوان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بۆ درووست کردنی دۆخێکی دیموکراتیک پێویستییەکی سەرەکەیە.
روژانە ئاماری قڕکردنی جەستەیی و زهنیەتی و... ژنان و جەوانان لە ئێران دا بەرەو زیادبوون و دۆخێکی خەتەر دەچێت. ئەژماری لە سێدارەدان زیاتر دەبێت و ئەشکەنجە کردن، دەستدرێژی، زیندانی، سیغە کردن، تووشکردنی ژنان و جەوانان بە ماددە هۆشبەرەکان، سیاسەتی بەسیج کردن و بەکرێگیراوی و... لە هەمو شوێنێکی ڕوژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە ئاستی هەرە بەرزی خۆی گەیشتووە.
لە یەکەم کۆنفرانسی یەکێتی ژنانی جەوان کە لە 28 و 29 ی مانگی حوزەیران دا لە هەرێمی سەربەستی میدیا بەرێوە چوو، ئەو بابەتانە باسیان لە سەر کرا. بۆ چارەسەری ئەو کێشانەو کۆتایی هێنان بەم چەشنە سیاسەتانەی ڕژیم، پێویستە هەمو ژنان و جەوانان بگەنە ئاستی خۆبەرێکخستن کردن و پاراستنی نرخەکانی ئازادی و سروشت و مرۆڤایەتی. لە چوارچێوەی پێکهێنانی کۆمەڵ‌گای ئەخلاقی- سیاسی دا ئەوە ژنە کە دەتوانێ ببێَ بە هێزی چارەسەری. بە پارادیگمای نوێی ڕێبەر ئاپۆ ژنانی جەوان لە ڕوژهەڵاتی کوردستان دەبن بە هێزێکی مەزنی چارەسەری کێشەکانی ژنان و کێشە نەتەوەییەکان کە ئەوەش دەبێ بە چارەسەرییەکی بناغەیی بۆ قەیرانەکانی کە ئێستا ژن، گەلی کورد و گەلانی ئێران تێیدا دەژین. هەروەکو لە ڕۆژئاوای کوردستان دا بە پێشەنگایەتی حەرەکەتی ئازادیخوازی ژنان بناغەی پرۆژەی چارەسەری و ئازادی بۆ هەمو گەلان دامەزرا لە ڕوژهەڵاتی کوردستانیش ئامانجمان ئەوەیە کە لە ناو سیستەمی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕوژهەڵاتی کوردستان "کژار" دا ئێمە وەکو یەکێتی ژنانی جەوان ڕێکخستنمان بە هێز کەین. بەو ئامانج و بەرنامانەی کە دامانناوە، دەتوانین ڕێکخستن کردنی هەمو ژنانی جەوانی ڕوژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە ئیرادەیەکی بە هێزەوە دەست پێبکەین و نوێنەری ڕاستەقینەی تێکۆشانی ئازادی ژنان و نەتەوەکەمان بین.
یەکێتی ژنانی جەوان لە ناو بریارگای (KCR) دا ڕێکخستنێکی تایبەت بە خۆی هەیە و بۆ بەرێکخستن کردنی ژنانی جەوان و پەروەردە کردنیان خەبات دەکات. کادرەکانی یەکێتی ژنانی جەوان بۆ گواستنەوەی بیر و ئایدیۆلۆژی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ناو ژنانی جەوانی (بەلووچ، عەرەب، فارس، ئازەری و گەلانی تری ئێران) ئەرکی خۆیان دەبینن.
کادرەکانی ژنانی جەوان لە سەر ئەساسی ئایدیۆلۆژیای ئازادی ژن، لە سەر ڕێبازی ملیتانی، چالاکانە تێکۆشانی ڕەگەزی بەرێوە دەبات. ڕێکخستن کردنی جەوانانی ڕوژهەڵاتی کوردستان و ئێران (بەلووچ، عەرەب، فارس، ئازەری و...) بە ئامانجە سەرەکییەکانی خۆی دادەنێ و لە ناو ژنانی جەوان لە زانکۆ، دەبیرستان، مەدرەسە و شوێنی کارەکان دا کۆمیتە، مەجلیس، کۆمین پێکدێنێت و چالاکانە کاری ڕێکخستنی دەکات و ڕێکخراوە و نەهادەکانی پێوەندیدارەکان بونیاد دەنێت.
کۆمیتەکانی یەکێتی ژنانی جەوان بەرپرسیاری پێکهێنانی چالاکیەکان و ڕێکخستن کردنی "کەژار" ن. وەکو ئەرکی ئەساسی بە هێز کردن و زیادکردنی ئەژماری ه.پ.ژ ئەساس دەگرن.
لە دژی زهنیەت و کرداری دەسەڵاتداری ڕژیمی ئێران کە ژنان بێ ئیرادە دەکات، دەکوژێت، لە ڕێی ماددە هۆشبەرەکان و ناوەندەکانی لەشفرۆشی ژیان و کەسایەتیان بێ واتا دەکات، خەبات دەکات و پاراستنی زاتی پێش دەخات.
بێگومان سەرهەڵدانی گەلانی ئازادیخوازیش لە سەر ئەم بنەمایە بۆ سەرخستنی شۆرشی ئازادی گەلان دەستی پێکردووە و هەتا ئاستێک هاتووە. لە سەرجەم ئەو شۆرشانە دا ژنان بۆ گەییشتن بە سەرکەوتن و ئازادی کۆمەڵگاکەیان ڕۆڵی پێشەنگیان گێڕاوە.
ئەم کۆنفرانسە‌ و دامەزراندنی یەکیتی ژنانی جەوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرەتا لە دامەزرێنەری ئایدیۆلۆژیای ژنی ئازاد و سیستەمی کۆنفیدراڵیسمی دیموکراتیک، (رێبەر ئاپۆ) و هەروەها لە هەموو ژنانی ئازادیخواز، بە تایبەتی ژنانی کورد و ئێرانی و سەرجەم گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گەلانی ئێران پیرۆز دەکەین. و هە ڕوەها پێشکەشی دەکەین بە هەمو ژنانی شەهیدی ڕێگای ئازادی و شهید زیلان پەپوولە، شهیدان کاوەندا، ئاخین و بەرچەم و ساریا ئونور و بە سەدان و هەزاران شەهیدی تر، نمونەی ئاشکرای ئەو ژنانەن کە ژیانێکی ئازادیان هەڵ‌بژارد و بۆ تێکشکاندنی کۆیلەتی و جنسیەتگەرایی قارەمانانە تێکۆشانیان کرد و بوون بە سەمبولی ژنی ئازاد. پێویستە ئێمەش بزانین کە دروستترین و بە واتا ترین ژیان، ژیان کردن لە گەڵ ژنی ئازادە کە کەرامەت و ڕۆڵی خۆی و حەقیقەتی خۆی دیتووەتەوە و بۆ پێکهێنانی نیزامی کۆنفێدێرالیسمی دێموکراتیک پێشەنگایەتی هەمو ژنانی جیهانی بە ئەستۆ گرتووە.
سڵاو ڕێزی شۆرشگێری

کۆردیناسیۆنی یەکێتی ژنانی جەوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
30-06-2015

此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览10,419
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ئاژانسی هەواڵی رۆژنیوز
相关文件: 2
挂钩项目: 4
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( سەریاس ئەحمەد 17-01-2016
此产品最近更新( ڕێکخراوی کوردیپێدیا ):18-01-2017
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览10,419
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.132 KB 17-01-2016 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,321
图片 105,627
书籍 19,137
相关文件 96,336
Video 1,306
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!