- قازانقایە (شەڕ)، بریتییەلە پێکدادانێکی هێزی پێشمەرگەکانی یەکێتی و جاشەکانی قالە فەرەج و تەحسین شاوەیس، لە 3ی ئەیلوولی 1977 لە گوندی قازانقایەی قەرەداغ، لەو شەڕەدا پێشمەرگەکان گەمارۆ درابوون و دەرفەتی دەربازبوونیان نەبوو، بۆیە تا دوا گوللە شەڕیانکرد، تا هەموویان شەهیدبوون، شەهیدەکان (شوان عەلی سەعید خەڵکی سلێمانی، ئەحمەد حەمە ئەمین مەسۆیی خەڵکی سلێمانی، ئازاد محەمەد ئەمین خەڵکی سلێمانی، سمکۆ عەلی مستەفا خەڵکی سلێمانی، عەبدوڵای وایەرمان خەڵکی سلێمانی، غەریب عەلی عەزیز خەڵکی سلێمانی و عەلی محەمەد سڵێمان خەڵکی دەربەندیخان.
سوپاس بۆ کاک (ئیبراهیم حەمە ئەمین) بۆ ناردنی سەرچاوە و کتێبەکە)
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 11,267 جار هاتیە دیتن