ساڵی 1897 لە #حەڵەب# لەدایکبووە، لە سەردەمی ئینتیدابی فەرەنسا، پەیوەندی بە سوپای فەرەنساوە دەکات و پلەکەی دەگاتە ئەفسەر. ساڵی 1948 دەبێتە سەرکردە لە سوپای سووریا.
ئەلزەعیم لە#29-03-1949# دا کودەتایەکی سەربازی لە دژی شوکری قوەتلی، سەرۆکی سووریا کرد. لە #05-06-1949# دا وەکوو سەرۆک کۆماری سووریا پلەکەی گەیشتە مارشاڵ.
لە #14-08-1949# دا هاوڕێیەکی بەناوی سامی حەناوی کودەتای لەسەر کرد. ئەو خۆزگەیەی ئەلزەعیم دەیخواست هاتەدی کە گوتبووی خۆزگە من یەک ڕۆژ حوکمی سووریام بکردایە و بۆ ڕۆژی دواتر کوژرابام. ناوبراو دواتر لەگەڵ موحسین بەرازی، سەرۆکوەزیرانی سووریا گوللەباران کرا. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 8,730