ساڵی 1869 لە شاری کفر تەخاریم لە ڕۆژئاوای حەلەب لەدایکبووە و لە عەشیرەتی بەرازیانە. ساڵی 1920 یەکێک بوو لە سەرکردەکانی شۆڕش لە باکووری سووریا لە دژی ئینتیدابی فەرەنسا، بەشداری لە 27 شەڕدا کردووە و لە هەموویان سەرکەوتوو بووە.
حەنانۆ لە دەستی چەکدارانی فەرەنسا ڕایکرد بۆ فەلەستین، بەڵام لەوێ لەلایەن بەریتانییەکانەوە دەستگیرکرا و ڕادەستی فەرەنسیەکان کرا لە سووریا. کەچی دواتر دادگای فەرەنسا ئازادی کرد. دادوەر سەرکێشییەکانی وەکو شۆڕشێکی ڕەوا لە دژی دیکتاتۆریەت لە قەڵەمدا. حەنانۆ لە 12-11-1935دا بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد. ئەو قسەیەکی باوی هەیە کە دەڵێت "ئێمە سیاسەت دەکەین، بەڵام بۆ ئەوەی ناکەین بگەین بە دەسەڵات".
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 4,083 ganger