کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل
  537,123
 شؤمارە عەسگەل
  109,472
 کتاووەل
  20,223
فایل های مرتبط
  103,738
Video
  1,531
 زوون
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
306,433
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,760
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,977
عربي - Arabic 
30,360
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,924
فارسی - Farsi 
9,609
English - English 
7,552
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,647
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
ڕزگ(دەسە)
لەکی
 مەقاڵەل گؤجەر 
15
 کتاووخانە 
14
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) 
6
 وەڵگەنۆمەل 
1
 
1
MP3 
324
PDF 
31,275
MP4 
2,522
IMG 
200,602
∑   مجموع 
234,723
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
گرنگترین زانیاریی مێژوویی و ڕوداوەکانی باشووری کوردستان (ڕیزبەندی ڕووداوە سەرەکیەکان بە پێی ساڵەکانی ڕوودانیان)
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî0
English0
کرمانجی0
هەورامی0
لوڕی0
لەکی0
Zazakî0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Français0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
қазақ0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ترکمانی0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0

گرنگترین زانیاریی مێژوویی و ڕوداوەکانی باشووری کوردستان (ڕیزبەندی ڕووداوە س...

گرنگترین زانیاریی مێژوویی و ڕوداوەکانی باشووری کوردستان (ڕیزبەندی ڕووداوە س...
ساڵی 1918 دوای ڕووخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە پاش جەنگی جیهانی یەکەم، ئینگلیزەکان ئەو ناوچانەیان داگیر کرد کە دەوڵەمەند بوو بە نەوت و ناوچەی ویلایەتی موسڵی دایە دەست دەوڵەتی عوسمانی، بەمەش کورد دەسەڵاتی فراوانتر بوو لەو کاتەی کەوتە ژێر حوکمی ئینگلیز.
ساڵی 1919 ویلایەتی موسڵ خرایە پاڵ ئێراق کە دەوڵەتێک بوو تازە درووست بوو بوو.کە ڕاستەوخۆ دوای داگیرکاریەکەی ئینگلیز هات.
ساڵی 1920 پەیمانی سیڤەر، کە لەلایەن دەوڵەتی عوسمانی ڕووخاوەوە واژوو کرا، بە ڕەزامەندی (کۆمەڵەی گەلان) تیایدا ئاماژە بە دەوڵەتی کورد دەدات و بە پێی ماددەی 64ی پەیماننامەکە هەڵبژاردن دەخاتە بەردەم کوردەکان کە لەگەڵ ویلایەتی موسڵدا بمێننەوە یا پێکهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ لە داهاتوودا.
ساڵی 1921 مەلیک فەیسەڵی پاشا هاتە سەر تەختی ئێراق و موسڵیشی خستە سەر دەسەڵاتی خۆی لە ئێراق.
ساڵی 1923 کوردەکان بە سەرکردایەتی (شێخ مەحمود بەرزنجی) کودەتایەکی لە دژی دەسەڵاتی ئینگلیزەکان بەرپا کرد، بانگەشەی کوردستانی سەربەخۆی کرد لە باکووری ئێراق
ساڵی 1923 کەمال ئەتاتورک ڕەزامەندی بەدەست هێنا لە پێکهێنانی دەوڵتێکی کۆماری لە تورکیا بە پێی پەیماننامەی لۆزان. پەڕڵەمانی تورکیا پابەندی بەرانبەر پەیماننامەی سیڤەریان نەنواند و پەیماننامەکەی شکاند.
ساڵی 1924 کورد لە دەست ئینگلیزەکان ڕزگاری بوو.
ساڵی 1932 کوردەکان لە ناوچەی بارزانەوە ڕاپەڕینێکیان بەرپا کرد دژ بە دەوڵەتی ئێراقی چونکە چوونە پاڵ کۆمەڵەی گەلان.کە ئەم هەنگاوە مافی کوردەکانی پێشێل کرد لە داوای خود موختاری کردنی خۆیان.
ساڵی 1943 مەلا مستەفای بارزان سەرکردایەتی ڕاپەڕینێکی نوێی تری کرد، سەرکەوتنی بەدەست هێنا لە ئازاد کردنی ناوچەکانی #هەولێر# و بادینان.
ساڵی 1946 لە مانگی ئابدا، هێزەکانی ئینگلیز بۆردومانی ڕاپەڕینی کوردەکانی کرد لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات کە بە سەرکردایەتی (قازی محەمەد) بەرپا کرا، و قازی محەمەدیش کۆماری #مەهاباد#ی سەربەخۆی پێکهێنا.
ساڵی 1946 پاش لەناو چوونی کۆماری مەهاباد بە دەستی حکومەتی ئێرانی مەلا مستەفا بارزانی لە ماوەی چەند مانگێکی کەمدا #پارتی دیموکراتی کوردستان#ی پێکهێنا لە کۆنگرەی یەکەمیدا کە لە مەهاباد بەسترا خۆشی سەرکردایەتی ئەو پارتە نوێی گرتە دەست. و پاشتر بارزنای بەرو یەکێتی سۆڤیەت ڕۆیشت.
ساڵی 1951 نەو نوێیەکانی کورد لە بەشی باشووری کوردستان لە ئێراق سەرلەنوێ پارتی دیموکراتی کوردستانیان زیندوو کردەوە و مەلا مستەفایان بە سەرکردە هەڵبژاردەوە کە ئەوکات نەفی کرابوو لە یەکێتی سۆڤیەت، سەرۆکایەتی ئەم پارتە ئیبراهیم ئەحمەد گرتییە دەست.کە پەیوەندیکی پتەوی لەگەڵ حیزبی شیوعی ئێراقیدا هەبوو.
ساڵی 1958 سیستمی مەلیکایەتی ئێراق ڕێگای بە کوردەکان دا کە خۆیان ئاشکرا بنوێنن پاش چەند ساڵ سەرکوت کردنیان و ڕێگای بە بارزانی سەرکدەشدا لە مەنفا بگەڕێتەوە.
ساڵی 1960 پەیوەندی نێوان کوردەکان و حکومەتی ئێراق ئاڵۆزی تێکەوت. کوردەکان ناڕازی بوون بە دەمکوت کردنیان و ماف زەوتکردنیان.
ساڵی 1961 کوردەکان لە باکووری ئێراق کودەتایەکیان دژ بە دەسەڵاتی حکومەتی ئێراق بەرپاکرد. پێشنیاری مافی خود موختاری پێشکەش بە حکومەتی ئێراقی کرد.
لە مانگی ئاداری ساڵی 1970 کوردەکان پەیماننامەیەکیان لەگەڵ حکومەتی ئێراقی مۆرکرد.کە حکومەتی ئێراقی ڕەزامەندی لەسەر خود موختاری نواند. کە لە پەیماننامەکەدا زمانی کوردی بە شێوەیەکی فەرمی دانی پێدانرا. و لە دەستووری ئێراقیشدا ئاماژە بەوە درا کە ئێراق لە دوو نەتەوەی سەرەکی پێکهاتووە کە ئەوانیش (کورد و عەرەب) ن.
لە مانگی ئابی ساڵی 1971 پەیوەندی نێوان حکومەتی ئێراقی و کوردەکان پشێوی تێکەوتەوە، بە مەبەستی یارمەتیدان و هاوکاری کردن مەلا مستەفای بارزان پەنای بردە بەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ بە هاناوە هاتن.
لە مانگی ئاداری ساڵی 1974 حکومەتی ئێراقی ڕێکەوتننامەیەکی فەرز کرد بەسەر کوردەکان کرد سەبارەت بە مافی خودموختاری بوو، ماوەی دوو هەفتەی دا بە کوردەکان تا وەڵامی ڕەشنووی ڕێکەوتننامەکە بدەنەوە. بارزانی ناڕازی بوو لەبەر ئەو خاڵەی تیایدا هاتبوو کە #کەرکووک# بە کێلگە نەوتییەکانیشیەوە لەژێر دەسەڵاتی ئێراقدا بن نەک کوردەکان.و بارزانیش ڕاپەڕینێکی نوێی بەرپا کرد.
لە ساڵی 1975 پەیماننامەی جەزائر کە لەنێوان ئێران و ئێراقدا ئیمزا، تیایدا ئێران کۆتایی بە هاوکاریکردنی خۆی بۆ ڕاپەڕینی کوردی هێنا و پاڵپشتی حکومەتی ئێراقی کرد، مەلا مستەفاش پاشەکشەی لە ژیانی سیاسی کرد.
لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 1976 #جەلال تاڵەبانی# کە ئەندامێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، پارتێکی سیاسی نوێی دامەزراند بە ناوی (#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#) بە سەرکردایەتی خۆی لە دیمەشق.
ساڵی 1978 ناکۆکی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕێژەیەکی زۆر کوژراوی لێکەوتەوە.
ساڵی 1979 مەلا مستەفا کۆچی دوایی کرد و #مەسعود بارزانی# کوڕی سەرکردایەتی پارتەکەی گرتە دەست.
ساڵی 1980 جەنگ لەنێوان ئێراق و ئێراندا هەڵگیرسا، هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیوەندی پتەویان لەگەڵ ئێران هەبوو، بەڵام یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوکاری تارانی دەکرد.
ساڵی 1983 هێرشی ئێران بۆ سەر ئێراق لە باکوورەوە لە ناوچە کوردییەکانەوە دەستی پێ کرد. بە هاوکاری شۆڕشگێڕەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان.و هێزەکانی ئێران توانیان دەست بەسەر شارۆچکەی حاجی ئۆمەراندا گرت. و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەڵێن هێزەکانی ئێراق لە سزای ئەمە نزیکەی 8000 هاووڵاتی لە ناوچەی سەرکردەی پارتی دیموکراتی کوردستان (ناوچەی بارزان) کوشت.
ساڵی 1983 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆتایی بە ناکۆکی خۆی هێنا لەگەڵ حکومەتی ئێراقی و دەستیان بە ڕێککەوتن کرد لەسەر حوکمی زاتی بۆ کورد.
ساڵی 1985 فشارێکی زۆر کەوتە سەر ئێراق بۆ ڕاگرتنی شەڕ و حکومەتیش لە ڕووخاندا بوو، بەڵام میلیشیاکانی حکومەتی ئێراقی براکەی جەلال تاڵەبانی و دوو کچەکەشی کوشت.
ساڵی 1986 حکومەتی ئێران سەرپەرستی دانووستانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد. لەبەر ئەوەی هەردوو پارتە سیاسییەکە لە تارانەوە پشتیووانیان دەکرا.
ساڵی 1987 مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی ڕێککەوتن لەسەر یەکخستنی هێزەکانیان و یەککگرتنیان لەگەڵ چەند هێزێکی بچوکی تری ناوچەکە بۆ سەر خستنی شۆڕشی نوێ.
ساڵی 1988 وادەی شەڕی نێوان ئێران ئێراق نزیک بووەوە، حکومەتی ئێراقی پڕۆسەی ئەنفالی بەسەر کوردەکاندا جێ بە جێ کرد. و تیایدا هەزاران خەڵکی سڤیل و شۆڕشگێڕ لەناو چوون، سەدان هەزار کەس نەفی کران هەموو ئەمانە لەبەر پووکاننەوەی شۆڕشی کوردی بەرپاکرا.
لە 16-03-1988 حکومەتی ئێراق بە نامرۆڤانەترین شێوە و بە چەکی کیمیایی شارۆچکەی #هەڵەبجە#ی کوردستانی خاپوور کرد، دڕندانەترین کۆمەڵکوژی ڕوویدا بەهۆی گازی ژەهراویەوە کە تیایدا و دەستبەجێ 5000 کوردی بێ گوناە لە منداڵ و پیر و لاو تیاچوون.پاشتریش هەزاران کەمئەندام بوون بەهۆی تێکچوونی جیناتەکانیان.
لە ئاداری ساڵی 1991 پاش دەرکردنی هێزەکانی ئێراق لە کوەیت لە هەمان ساڵدا، هەندێک لە کوردەکان (جاشەکان) لە هەردوو پارتەکە (پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) هەڵگەڕانەوە و زمانحاڵی حکومەتی ئێراقی کاریاندەکرد، بەڵام گەلی کورد و بە پاڵپشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕاپەڕینێکی گەورەی بەرپا کرد بێ گوێدان بە هەڵگەڕاوەکان و تیایدا زیاتر لە (1500000) یەک ملیۆن و نیو کورد ئاوارە و سەرگەردانی وڵاتە دراوسێکان بوون، بەڵام وڵاتی تورکیا لەو کاتەدا سنووری خۆی داخست ئەمەش بووە هۆی ئەوەی سەدان هەزار کەس ئاوارەی کێو و چیاکان بن لەنێو چیا و دۆڵەکاندا بۆ ژیان و سەربەستی و ئازادی بگەڕێن.
ناوچەی ئاساییش سەقامگیر:
لە بەهاری ساڵی 1991 هێزە هاوپەیمانەکان بانگەشەی ناوچەیەکی ئازاد کراو و ئارام و ئاساییشیان کرد کە سنووری بە سنووری دەسەڵاتی حکومەتی ئێراقیەوە بوو و چەندین ڕێکخراو دەزگا پشتیووانی و هاوکاریان پێشکەش بە ئاوارەکانی ئەو ناوچەیە کرد، سەرلەنوێ مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی کەوتنە گفتوگۆ و دانووستانن لەگەڵ سەدام حسێنی سەرۆک کۆماری ئێراق لەسەر مافی خود موختاری -ئۆتۆنۆمی
لە تەمموزی ساڵی 1991 دانیشتنەکان لەگەڵ حکومەتی بەغدا درێژەی کێشا، بەڵام هێزەکانی پێشمەرگە توانیان هردوو پارێزگای #سلێمانی# و هەولێر بەتەواوی کۆنترۆڵ بکەن و لە بەغدای جیا بکەنەوە. کە تەحەدایەک بوو بۆ دەسەڵاتی حکومەتی ئێراقی.
لە تشرینی یەکەمی ساڵی 1991 شەڕی نێوان شۆڕشی کوردی و حکومەتی ئێراقی هەڵگیرسا، حکومەتی ئێراقی سنوورەکانی باکووری ئێراقی بەتەواوی توند کرد و ئابڵووقەی ئابووری بەسەر کوردەکاندا سەپاند.
لە ئایاری ساڵی 1992 هەڵبژاردنێکی پەڕڵەمانی سەرتاسەری لە ناوچەکە کراو، پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێژەی 50.8% ی دەنگەکانی بردەوە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 49.2%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا، و حکومەتی نوێی کوردیان بە ڕێژەی یەکسان (50%) پێکهێنا.
لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 1992 کۆنگرێسی نیشتمانیی ئێراقیی (INC) پێکهات کە کۆمەڵێکی زۆری لە نەیارەکان لەخۆ گرتبوو. لە هاوینەهەواری سەڵاحەدین کە لەژێر دەسەڵاتی کوردەکان بوو کۆدەبوونەوە. پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نوێنەری بەشدار بووان بوون.
لە ئایاری ساڵی 1994 دا ناکۆکییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان شەڕی ناوخۆی لێکەوتەوە. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەردوو شارۆچکەی شەقڵاوە و #چەمچەماڵ#ی لە دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان سەند.
لە ئایاری ساڵی 1996 حکومەتی ئێراقی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێککەوت لەسەر پرۆگرامی (نەوت بەرانبەر بە خۆراک) ، و ڕێژەی 13%ی بڕی نەوتەکە بۆ باکووری ئێراق بوو کە زۆربەی لەژێر دەسەڵاتی هەردوو پارتە کوردییەکەدا بوو.
لە ئابی ساڵی 1996 مەسعود بارزانی داوای کۆمەکی لە حکومەتی ئێراقی کرد بۆ سەرکەوتن بەسەر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا.
لە ئەیلوولی ساڵی 1996دا پارتی دیموکراتی کوردستان بە یارمەتیی حکومەتی ئێراقی توانی هەولێر لە دەسەڵاتی یەکێتی بسەنێتەوە و کۆنترۆڵی بکات.و سلێمانیشی لەژێر دەسەڵاتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا دەرکرد، پارتی دیموکراتی کوردستان حکومەتێکی نوێی لە پەڕڵەمانی هەولێر پێکهێنا.
لە تشرینی یەکەمی ساڵی 1996 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سلێمانی گرتەوە.
لە کانوونی دووەمی ساڵی 1997 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان حکومەتێکی نوێی پێکهێنا کە بنکەکەی سلێمانی بوو. بەم شێوەیە باکووری ئێراق بەتەواوی کەوتە کۆتنرۆڵی هەردوو پارت (پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) ەوە.
لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 1998 هەردوو سەرۆک پارتەکە (مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی) ڕێکەوتننامەیەکی ئاشتیانەیان ئیمزا کرد لە واشینگتۆن. لەگەڵ ئەوەشدا ناوچەکە وەکوو خۆی مایەوە لەژێر دەسەڵاتی هەردوو حکومەتەکە.
لە تشرینی دوومی ساڵی 2000 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نامەیەکی ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووکان کرد و تیایدا سکاڵای حکومەتی ئێراقی کردبوو لە ڕاگواستن و دەرکردنی کوردەکانی پارێزگای کەرکووک.
لە ئەیلوولی ساڵی 2001 شەڕێک بەرپا بوو لە ناوچەکانی سنووری سلێمانی لەنێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و گرووپێک بە ناوی جنود لئیسلام (جند ڕلاسلام) ، کە دواتر ناوەکەیان بوو بە ئەنێار و لئیسلام-ڕنێار الاسلام
بەرەو یەکخستنەوەی نیشتمانی
لە حوزەیرانی ساڵی 2002 پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ هەموو ئەو گرووپە ئێراقیانەدا دانیشتنیان سازدا کە بە نیاز بوون هاوکاری هێرشە سەربازیەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بکەن لە ڕووخانی حکومەتی #بەعس#ی ئێراقی.
لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2002 دانیشتنی هاوبەش لەنێوان دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستی پێ کرد لە پەڕڵەمانی هەولێر بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی هاوبەشی ئینتیقالی تا وادەی هەڵبژاردنێکی نوێ.
لە شوباتی ساڵی 2003 وەزیری دەرەوەی ئەمریکا (کۆڵن پاوڵ) گرووپی ئەنسارو لئیسلامی بەوە تۆمەتبار کرد کە دەوریان هەبووە لە پەیوەندی نێوان ئوسامە بن لادنی سەرۆکی ڕێکخراوی ئەلقاعیدە و حکومەتی ئێراقی.
لە شوباتی ساڵی 2003 سەرکردایەتی کورد ئەو پێشنیارەیان ڕەتکردەوە کە هێزی سەربازی تورکیا لە خاکی کوردستانەوە بێت و شانبەشانی هێزەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕووخانی سەدام حسێن بەشدار بن و بۆ ئەم مەبەستەش هەموو کوردستانیانی باکووری ئێراق گەورەترین ڕێپێوانیان کرد دژ بەم پێشنیازە.
لە شوباتی ساڵی 2003 لە پەڕڵەمانی کوردستان بە پڕۆژەیاسایەک ئەو پلانەیان ڕەتکردەوە کە تیایدا هاتبوو کە هێزەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە خاکی تورکیاوە هێرش بکاتە سەر ئێراق بۆ کردنەوەی دەروازەی باکوور.
لە 03-03-2003 پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرکردایەتییەکی هاوبەشیان پێکهێنا بۆ سەرۆکایەتی هەردوو سکرتێری پارتەکە مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی.
لە 20-03-2003 هێزە هاوپەیمانەکان بە سەرکردایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشیان بۆ سەر ئێراق دەستی پێ کرد بە هێرشی ئاسمانی و هەردوو پارێزگای (کەرکووک و موسڵ) کە سنووریان بە هەرێمی کوردستانەوەیە ڕووبەڕووی بۆردومانێکی چڕ بوونەوە.
لە 22-03-2003 هێزی کروزی هاوپەیمانەکان بە هێرشی ئاسمانی ساروخ توانیان لە گرووپی بەناو ئەنسارو لئیسلام بدەن کە بارەگایان لە ناوچەی #خورماڵ# بوو بە سەدان کوژراوی لێکەوتەوە.
لە 27-03-2003 سەدان مارێنزی ئەمریکی لە باکووری هەولێر بە پەرەشووت نیشتنەوە و داخڵی خاکی کوردستان بوون. بەم شێوەیە دەروازی باکوور بۆ هێزە هاوپەیمانەکان کرایەوەتا بتوانن هێرش بکەنە سەر حکومەتی ئێراقی.
لە 09-04-2003 هێرشی هێزە هاوپەیمانەکان بۆ سەر خاکی ئێراق دەستی پێ کرد و دەسەڵاتی حکومەت شکێنرا لەناو شاری بەغدا، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بە هاوکاری هێزە هاوپەیمانەکان کۆنترۆڵی شاری کەرکووک و موسڵ بکەن.
لە حوزەیرانی ساڵی 2003 ئەنجوومەنی حکومەتی ئینتیقالی بۆ یەکەمجار کۆبوونەوە، هەردوو کوڕەکەی سەدام حسێن (عودەی و قوسەی) لە هێرشێکی چەکداریدا کوژران.
لە 01-02-2004 لە دوو هێرشی خۆ کوژیدا سەدان کەس لە هەردوو بارەگای لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی سێی ڕێکخستنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە بووە هۆی کوشتنی زیاتر لە 56 کەس و بریندار بوونی زیاتر لە 200 کەس، کە لەناویاندا چەند کەسایەتیکی ناسراوی تێدا بوو کە خاوەن پلەی بڵند بوون لە هەردوو پارتەکەدا.
لە کانوونی دووەمی ساڵی 2005 یەکەم هەڵبژاردنی سەرتاسەری لە دوای ڕووخانی حکومەتی بەعسی ئێراق کراو هاپەیمانی کوردستانیش پلەی دووەمی لەو هەڵبژاردنەدا بەدەستهێناو 77 کورسی پەڕڵەمانی بەدەستهێنا.
لە مانگی نیسانی 2005 دا جەلال تاڵەبانی سکرتێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆک کۆماری ئێراق هەڵبژێردرا لەلایەن پەڕڵەمانی کاتیی ئێراقەوە.
لە مانگی ئایاری ساڵی 2005 لە هێرشێکی خۆ کوژیدا زیاتر لە 500 پۆلیس و ئەفسەر شەهید بوون.
پەڕڵەمانی کوردستان
لە حوزەیرانی ساڵی 2005 دا یەکەم خولی پەڕڵەمانی لە هەولێر پێکهێنرا و مەسعود بارزانی بە سەرۆکی ناوچەی ئۆتۆنۆمی هەڵبژێردرا.
لە کانونی دووەمی ساڵی 2005 کۆمپانیایەکی بیانی دەستی بە دەرهێنانی نەوت کرد لە باکووری ئێراق (لە سنووری دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم) ، ئەم هەنگاوەش بووە هۆی درووست بوونی ترس و دڵە ڕاوکێ لە دڵی سەرکردایەتی کوتلەی سوننی لە ئێراق. دواتر حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتێکی ئاشکرا کرد لەسەر بوونی بیرێکی گەورەی نەوت لە باکوور.
لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2006 سەرۆک بارزانی داوای گۆڕینی ئاڵای ئێراقی کرد بۆ ئاڵایەک کە گوزارشت لە هەموو پێکهاتەو نەتەوەکانی ئێراق بکات و وتیشی بەهیچ جۆرێک ئەو ئاڵایە لە خاکی کوردستان هەڵنادرێت، بەڵام نوری مالیکی وتی ئەم ئاڵایەی ئێستا ئاڵای ئێراقە و دەبێت لە هەموو گۆشەیەکی ئێراق هەڵبدرێت.
لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2006 لە پێنج کردەوەی خۆکوژی لە کەرکووک ڕوویدا کە یەکێکیان لە ئۆتۆمبێلێکی بار هەڵگر و ئەوانی تریش ئۆتۆمبێلی بچووک بوون بووە هۆی کوشتنی زیاتر لە 23 هاووڵاتی.
لە کەناڵی (BBC) دابەزێنرا کە تیایدا هاتووە هێزە کوردییەکان لەلایەن هێزە ئیسرائیلییەکان بە نهێنی مەشقیان پێ کراوە لەسەر چۆنێتی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆر و پارێزگاری کردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی.
لە نیسانی ساڵی 2007 دا سەرۆکی سوپای تورکیا وتی پێویستە تورکیا هێرش بکاتە سەر هێزە کوردە هەڵگەڕاوەکانی باکووری ئێراق -گەریلاکان.
لە ئایاری ساڵی 2007 دا هێزە کوردییەکان ئاساییشی هەرسێ پارێزگای (#دهۆک#، هەولێر، سلێمانی) لە هێزە هاوپەیمانەکان وەرگرتەوە.
لە تەمموزی ساڵی 2007 ڕێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانی ڕاپۆرتێکی لەسەر خراپی گوزەران و ژیانی بەندیخانەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان لە باکووری ئێراق بڵاو کردەوە.
لە ئابی ساڵی 2007 لە چەند کردەوەیەکی خۆکوژی بە نارنجۆکی دەستی بووە هۆی کوشتنی زیاتر لە 300 کەس لە یەزیدیەکان لە باکووری ئێراق.
لە ئەیلوولی ساڵی 2007 ئێران بۆردوومانی ناوچە سنووریەکانی باکووری ئێراقی کرد.ئێران سنوورەکانی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردیتان داخست بە بیانووی ئەوەی هاووڵاتییە ئێرانیەکان لەلایەن هێزە کانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستگیر دەکرێن.
هێرشەکانی تورکیا
لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2007 پەڕڵەمانی تورکیا ئیشارەتی سەوزی بۆ هێزی سوپا هەڵکرد بۆ هێرش کردنە سەر کوردە هەڵگەڕاوەکانی باکووری ئێراق، تورکیا فشاری نێودەوڵەتی خرایەسەر بەوەی هێرش دەکاتە سەر سنوور.
لە کانوونی یەکەمی ساڵی 2007 تورکیا بە هێرشی ئاسمانی بۆردومانی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی کرد لەناو خاکی ئێراق.
لە شوباتی ساڵی 2008 تورکیا هێرشی سوپایی کردە سەر هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی کرد لەناو خاکی ئێراق.
لە ئەیلوولی ساڵی 2008 پەڕڵەمانی ئێراق پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ئێراقی پەسەند کرد. بەڵام کەرکووکی لەناو پارێزگاکاندا جیا کردەوە، چونکە کوردەکان دەیانبردەوە.
لە نیسانی ساڵی 2009 تورکیا بە فڕۆکە جەنگیەکانی هێرشی کردەوە سەر پارتی کرێکارانی کورستان بە بیانووی ئەوەی پارتی کرێکاری کوردستان لە دوو هێرشدا بوونەتە هۆی کوشتنی سەربارزانی تورک.
لە حوزەیرانی ساڵی 2009 حکومەتی هەرێمی کوردستان نەوتی هەناردەی بازاڕەکانی دەرەوە کرد، بڕی 90، 000 بۆ 100، 000 بەرمیل لە ڕۆژێکدا لەکێڵگەکانی کوردستانەوە بەرەو تورکیا دەنێررێت. حکومەتی ناوەندی بە مەرجی وەرگرتنەوەی ڕێژەی یاسایی لە حکومەتی هەرێم مۆڵەتی دەرکردنی نەوتی داوە.
لە تەمموزی ساڵی 2009 مەسعود بارزانی بۆ جارێکی تر بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی فیدراڵ هەڵبژێردرایەوە، و لیستی هاوپەیمانی کوردستان کە پێکهاتووە لە (پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) زۆرینەی دەنگەکانیان بەدەست هێنا و لیستێکی نوێش بە ناوی گۆڕان توانی ڕێژەی 25 کورسی پەڕڵەمان لە کۆی 111 کورسی بەدەست بهێنێت.
لە شوباتی ساڵی 2011 خۆپیشاندان دژی ئەو گەندەڵیانە سازدرا کە لەلایەن هەردوو (پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) وە دەکرێت لە سلێمانی، و گرووپی گۆڕان ڕێکخەری خۆپیشاندانەکە بوو، و تیایدا دوو خۆپیشاندەر کوژران.

اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 11,429 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
آیتم های مرتبط: 1
1.  تاریخ ؤ پێش هەتێەل 16-03-1988
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
اقلیم: تركيا
اقلیم: United Kingdom
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: تاریخ
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 82%
82%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 14-01-2016 أڕا( سەریاس ئەحمەد )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( زریان عەلی ): أڕا31-01-2024 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە إڕؤی(طبق) إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
اێ بەخشە 11,429 گل سئرکریائە(دێینە)
Attached files - Version
نوع Version نام ویرایشگر
 پەروەندە عەسگ 1.0.122 KB 14-01-2016 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
پاش واران
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل
  537,123
 شؤمارە عەسگەل
  109,472
 کتاووەل
  20,223
فایل های مرتبط
  103,738
Video
  1,531
 زوون
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
306,433
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,760
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,977
عربي - Arabic 
30,360
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,924
فارسی - Farsi 
9,609
English - English 
7,552
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,647
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
ڕزگ(دەسە)
لەکی
 مەقاڵەل گؤجەر 
15
 کتاووخانە 
14
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) 
6
 وەڵگەنۆمەل 
1
 
1
MP3 
324
PDF 
31,275
MP4 
2,522
IMG 
200,602
∑   مجموع 
234,723
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
پاش واران
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 1.266 ثانیه(اێس)