لە دایکبووی ساڵی 1947 گوندی (بانی بی)ی بناری چیای بەمۆی #دەربەندیخان#ە. ساڵی 1963 بە شدار بووە لە بزووتنەوەی جووتیارانی هۆرین شێخان لە دژی دەربەگەکان، پاشان بووە بە پێشمەرگە تا هەرەس هێنانی شۆڕش لە ساڵی 1975. ساڵی 1977 بە گومانی دژایەتی کردنی سیاسەتەکانی حکومەتی عێراقی لەلایەن دەزگای هەواڵگیری سوپاوە لە دەربەندیخان دەستگیرکراوە، بەڵام توانی لە زیندان ڕابکات و لەم کاتەدا دەستڕێژی لێکراوە و بە چەند فیشەکێک بریندارکراوە. دواتر بووە بە پێشمەرگە لە هەرێمی 5 ی قەرەداغی یەکێتی نیشتمانی کوردستان. جارێکی تر لە گوندی (دەرەدوین)ی دەربەندیخاندا لە شەڕێکی دەستەویەخەدا لەگەڵ هێزەکانی بەعس بریندار کراوە، ساڵی 1981 لە شەڕی (ئالان و حاسڵ) ی #شارەزوور#دا جارێکی تر بریندارکراوە. چوارەم جار دوای ئەوەی کە (مین) لە ژێر پێیدا تەقیوەتەوە قاچێکی لەدەست داوە. دواتر ساڵی 1996 بەهۆی زیادبوونی کاریگەری برینەکانییەوە کۆچی دوایی کردووە.
سوپاس بۆ بەڕێز کاک (ئیبراهیم حەمە ئەمین) بۆ ناردنی سەرچاوەکە
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 72