12-01-2016
- بەبەشداری دەیان هەزار کەس تەرمی ئەو 12 لاوەی کەلەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە شاری وانی باکوری کوردستان کۆمەڵکوژ کران بەخاک سپێردران.
- فەرمانبەرانی سەرۆکایەتیی زانکۆی هەڵەبجە دەستیان بە مانگرتن کردووە لەدژی دواکەوتنی موچەکانیان.
- تەرمی ژنێکی نەناسراو لەنزیک چیای خوا مرادی سنووری شارەدێی تەکیەی کاکەمەندی سەر بەپارێزگای سلێمانی دۆزرایەوە.
- وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە پێکهاتبوون لە مەلا بەختیار لێپرسراو و، عومەر فەتاح کارگێری مەکتەبی سیاسی، سەعدی ئەحمەد پیرە، رزگار عەلی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و قوباد تاڵەبانی، لەگەڵ وەفدێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێکهاتبوون لە نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی، فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی، مەحمود محەمەد و دڵشاد شەهاب ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی لەشاری هەولێر کۆبونەوە.
- بەبیانووی هەبوونی بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە"، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا، سنوورەکانی هەرێمی کوردستانیان بەزاند و چیای گارەی سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک بۆردوومان دەکەن.
⚠️ 此项目已被写入(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标
,以在原来的语言打开的项目!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 大事年表