رەفیق فواد یارئەحمەدی
لەساڵی 2000دا لە زانکۆی هونەرە تەشکیلییەکانی بەهەشتی تاران وەرگیراوە، بەلام بەهۆی کێشەی رامیارییەوە لەزانکۆ دەرکراوە و رێی پێنەدراوە بخوێنێ لەو زانکۆیەدا.دواتر وەک فۆتۆجۆرنالیست و رۆژنامەنوس کاری کردووە. لە ساڵی 2004دا بەهۆی کێشەی رامیاریی و بوون بە پێشمەرگە لەگەل هاوسەرەکەی رۆژهەلاتی کوردستانیان جیهێشتووە و لە باشوری کوردستان نیشتەجێ بوون و لە ساڵی 2008وە لەوڵاتی بەریتانیا دەژی بروانامەی دیبلۆمی باڵای وەرگرتووە لە فلیمسازیدا و لە ئێستادا بەکالۆریۆس لە فیلمسازیدا بەشی دەرهێنان دەخوێنیت.