رۆژی يەکشەممە ڕێکەوتی 2016/1/3، لەکاتێکدا پارێزەران، يادی ڕۆژی پارێزەرانيان دەکردەوە، تاوانێکی قێزەونی گەورە، دەرحەقی يەکێک لە پارێزەران ئەنجام درا و پارێزەر (ناز سلێمان يەعقوبی) لەلايەن دەستێکی ناديار، دوای ڕفاندنی، بەداخەوە خنکێنراوە، تەنانەت دوور لە هەموو بەهايەکی مرۆڤانە و بێ بەزەييانە، دەم و چاويشی شێوێندراوە.
پارێزەری خوالێخۆشبوو، خاتوونێک بووە، خاوەن ڕەوشتێکی بەرز، زيرەک و لێهاتوو، خۆشەويستی دەوروبەر، لە خێزانێکی ناوداری شاری هەولێرن و جگە لە خۆشەويستيی و تەباييی و مرۆڤدۆستی، هيچ ناکۆکييەکيان لەگەڵ کەس نييە.
بەهەموو پێوەرێک، کوشتنی ئەو خاتوونە بێتاوانە، تاوانێکی گەورەی ناشيرينە و ئەوپەڕی بێدەسەڵاتيی و بێ بەهايی تاوانبارەکەی نيشان دەدات.
بۆيە ئێمە وەکو سەنديکای پارێزەرانی کوردستان، سەرەڕای ئەوەی بەتوندی پرۆتستۆی کوشتتنی پارێزەر (ناز سلێمان يەعقوبی) دەکەين، داواکارين لە گشت دام و دەزگا پەيوەنديدارەکان، کە بە زووترين کات، بەدواداچوونی جيددی بۆ دەستگيرکردنی تاوانبارانی ئەو تاوانە قێزەونە بکەن و بە توندترين سزايان بگەيەنن.
درود بۆ گيانی پاکی پارێزەر خاتوو (ناز)ی گەنجی بێتاوان، داواکارين لە خوای پەروەردەگار، بەهەشتی بەرين دوا مەنزڵگای بێت و هاوبەشی کۆست و خەمناکی ماڵبەتەکەيانين.
سەنديکای پارێزەرانی کوردستان
06-01-2016
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 11,292
Donnez votre avis sur ce produit!